Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Mark 10 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 He left there for the region of Judea and beyond the Jordan; crowds gathered to him again, and as usual he taught them once more. ئینجا عیسا ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به‌جێ‎هێشت‎و چوو بۆ هه‌رێمی یه‌هودیاو پشتی ئوردون. دیسانه‌وه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ لێی كۆبوونه‌وه‌، ئه‌ویش هه‌روه‌ك لێیڕاهاتبوو ده‌ستی‎كرد به‌فێركردنیان.
2 Some Pharisees came to test him, asking, "Is it lawful for a man to divorce his wife?" هه‌ندێ‌ له‌فه‌ریسیه‌كان لێی‎هاتنه‌ پێشه‌وه‌ تا تاقی‎بكه‌نه‌وه‌، لێیان پرسی: (ئایا دروسته‌ پیاو ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات؟)
3 He answered them, "What did Moses command you?" لێره‌دا عیسا لێی‎پرسین: (موسا چ ڕاسپارده‌یه‌كی پێ‎داون؟)
4 They said, "Moses permitted a man to write a certificate of divorce and send her away." ووتیان: (موسا ڕێی‎داوه‌ ته‌ڵاقنامه‌ بنووسرێ، به‌مه‌ش ژن ته‌ڵاق ده‌درێ.)
5 Jesus told them, "He wrote you this command because your hearts were hard. عیسا وه‌ڵامی‎دانه‌وه‌: (موسا ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ی بۆ نووسیون، له‌به‌ر دڵڕه‌قیتان.
6 But from the beginning of creation, our Father made them male and female. به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای دروست‎ بوونه‌وه‌ خودا مرۆڤی به‌نێرو مێ‌ دروست كرد.
7 'For this reason a man will leave his father and mother and be joined to his wife, له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ پیاو باوك‎و دایكی به‌جێ‌ ده‌هێڵێت‎و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی یه‌ك‎ده‌گرێ،
8 and the two will become one flesh.' So they are no longer two, but one flesh. ئه‌وسا هه‌ردووكیان ده‌بن به‌یه‌ك لـه‌ش. ئیتر دوو نین به‌ڵكو یه‌ك له‌شن.
9 Therefore what our Father has joined together, let no one separate." ئه‌وه‌ی خـودا به‌یه‌كی گه‌یاندووه‌، مرۆڤ جیای ناكاته‌وه‌.)
10 Back in the house, the disciples asked him about this again. كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماڵ، قوتابیه‌كانی له‌م باره‌یه‌وه‌ لێیان پرسی.
11 He said to them, "Whoever divorces his wife and marries another commits adultery against her, ئه‌ویش پێی‎ووتن: (ئه‌و پیاوه‌ی ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق ده‌داو یه‌كێكی‎كه‌ ده‌هێنێ‌، ئه‌وا داوێن پیسی له‌گه‌ڵ ده‌كات.
12 and if she divorces her husband and marries another, she commits adultery." هه‌روه‌ها ئه‌و ژنه‌ی واز له‌مێرده‌كه‌ی ده‌هێنێت‎و شوو به‌یه‌كێكی‎كه‌ ده‌كات، ئه‌وا داوێن پیسی ده‌كات.)
13 People were bringing children to him so that he might touch them, but the disciples rebuked them. هه‌ندێ‌ كه‌س منداڵیان هێنا بۆ لای عیسا، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان لێ‎بدات، به‌ڵام قوتابیه‌كان نه‌یانهێشت.
14 When Jesus saw this, he grew angry and said, "Let the children come to me; don't stop them, for the kingdom of our Father belongs to such as these. كاتێ‌ عیسا ئه‌مه‌ی بینی، تووڕه‌بوو، پێی‎ووتن: (واز له‌منداڵان بهێنن با بێن بۆ لام، ڕێگه‌یان لێ‎مه‌گرن، چونكه‌ پادشاهێتی خودا بۆ ئه‌وانه‌یه‌.
15 Truly I tell you, whoever doesn't receive our Father's kingdom like a child will never enter it." به‌ڕاستی پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی وه‌ك منداڵێك پادشاهێتی خودا وه‌رنه‌گرێ‌، ناچێته‌ ناویه‌وه‌.)
16 And he took them in his arms and blessed them, laying his hands on them. ئینجا منداڵه‌كانی له‌باوه‌ش‎كردو ده‌ستی خسته‌ سه‌ر سه‌ریان‎و پیرۆزی‎كردن.
17 As he started down the road, a man ran up, knelt before him, and asked, "Good Teacher, what must I do to inherit eternal life?" كاتێ‌ عیسا خه‌ریك بوو ده‌ڕۆیشت، پیاوێك خێرا هات، كڕنووشی بۆ بردو لێی پرسی: (ئه‌ی مامۆستای باش، چی بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی هه‌تاهه‌تایی به‌ده‌ست بهێنم؟)
18 Jesus asked, "Why call me good? No one is good except our Father alone. عیسا پێی‎ووت: (بۆچی به‌باش ناوم ده‌به‌یت؟ ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌س باش نییه‌ یه‌كێك نه‌بێت، ئه‌ویش خودایه‌.
19 You know the commandments: 'don't murder, commit adultery, steal, or give false testimony; don't defraud; honor your father and mother.'" تۆ ڕاسپارده‌كان ده‌زانیت: مه‌كوژه‌، داوێن پیسی مه‌كه‌، مه‌دزه‌، شایه‌تی درۆ مه‌ده‌، زۆرداری له‌كه‌س مه‌كه‌، ڕێزی باوك‎و دایكت بگره‌.)
20 He said to him, "Teacher, all these I have kept since my youth." كابراش ووتی: (مامۆستا له‌منداڵیه‌وه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌م كردووه‌.)
21 Jesus looked at him and loved him. "One thing you lack: go, sell everything you own, give to the poor—you'll have treasure in heaven—then come follow me." عیسا سه‌یری كردو خۆشی‎ویست، پێی‎ووت: (شتێكت ماوه‌ بی‎كه‌یت بڕۆ ئه‌وه‌ی هه‌ته‌ بیفرۆشه‌و دابه‌شی كه‌ به‌سه‌ر هه‌ژاران، به‌مه‌ گه‌نجینه‌یه‌كت ده‌بێت له‌ئاسمان، دوای ئه‌مه‌ وه‌ره‌ دوام‎ بكه‌وه‌.)
22 At this word his face fell, and he went away grieving, for he had many possessions. كابرا به‌مه‌ زۆر دڵگران بوو، ئه‌وێی به‌جێ‎هێشت، چونكه‌ سامانێكی زۆری هه‌بوو.
23 Jesus looked around and told his disciples, "How hard it will be for the wealthy to enter the kingdom of our Father!" ئینجا عیسا سه‌یری ده‌وروپشتی خۆیكردو به‌قوتابیه‌كانیووت: (چه‌ند گرانه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن بچنه‌ ناو پادشاهێتی خوداوه‌!)
24 The disciples were amazed at his words. Jesus said to them again, "Children, how hard it is to enter the kingdom of our Father! قوتابیه‌كان سه‌ریان سوڕما له‌قسه‌كانی، به‌ڵام عـیسا جارێكی‎كه‌ وه‌ڵامـی‎دانه‌وه‌و پێی‎ووتن: (ڕۆڵه‌كان چـه‌ند سه‌خته‌ چــوونه‌ ناوه‌وه‌ی پادشــاهێتی خودا!
25 A camel goes through a needle's eye easier than a rich person enters our Father's kingdom." ڕۆیشتنی حوشترێك به‌كونی ده‌رزیه‌كدا ئاسانتره‌ له‌چوونه‌ ژووره‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندێك بۆ پادشاهێتی خودا.)
26 They were even more astonished and said to one another, "Then who can be saved?" قوتابیه‌كان زیاتر سه‌ریان سوڕماو به‌یه‌كتریان ووت: (كه‌واته‌ كێ‌ ڕزگاری ده‌بێت؟)
27 Jesus looked at them and said, "With man, impossible; but not with our Father, for all things are possible with our Father." عیسا سه‌یری كردن‎و ووتی: (به‌لای مرۆڤه‌وه‌ ئه‌مه‌ نابێت، به‌ڵام به‌لای خوداوه‌ نا، چونكه‌ هه‌موو شتێك له‌لایه‌ن خوداوه‌ ده‌بێت.)
28 Peter began to say to him, "Look, we have left everything and followed you." ئینجا په‌ترۆس پێی‎ ووت: (ئه‌وه‌تا ئێمه‌ هه‌موو شتێكمان به‌جێ‎هێشتوه‌و دوات‎كه‌وتوین.)
29 Jesus said, "Truly I tell you, no one has left house or brothers or sisters or mother or father or children or fields for my sake and for the gospel, عیسا له‌ وه‌ڵامدا ووتی: (ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: كه‌س نییه‌ براو خوشك‎و دایك‎و باوك‎و منداڵ‎و ماڵ‎و كێڵگه‌ی به‌جـێ‌هــێشتبێ‌ له‌پێناوی من‎و له‌پێناوی مـزگێنی،
30 "who won't receive a hundredfold now, in this time—houses, brothers, sisters, mothers, children, fields, with persecutions—and in the age to come, eternal life. لــه‌م زه‌مانه‌دا سـه‌د ئه‌وه‌نده‌ وه‌رنه‌گـرێته‌وه‌ له‌مـاڵ‎و براو خوشك‎و دایك‎و منداڵ‎و كێڵگه‌ له‌گه‌ڵ چه‌وســانه‌وه‌، له‌داهاتووش ژیانی هه‌تاهه‌تایی.
31 But many who are first will be last, and the last first." به‌ڵام زۆر له‌یه‌كه‌مینه‌كان ده‌بنه‌ دواهه‌مین‎و دواهه‌مینه‌كانیش ده‌بنه‌ یه‌كه‌مین.)
32 On the road up to Jerusalem, Jesus walked ahead of them. They were amazed, and those following were afraid. Taking the twelve aside again, he began telling them what was about to happen to him: كاتێ‌ هه‌موو به‌ڕێگاوه‌بوون به‌ره‌و شاری قودس، عیسا له‌پێشیانه‌وه‌ ده‌ڕۆیشت‏و قوتابیه‌كانیش به‌سه‌رسوڕماویه‌وه‌ به‌دوایه‌وه‌، خه‌ڵكه‌ش به‌ترسه‌وه‌. عیسا دوانزه‌ قوتابیه‌كه‌ی جارێكی‎كه‌ برده‌ لاوه‌، پێیووتن چی به‌سه‌ردێ‌:
33 "Look, we're going up to Jerusalem. The Son of Man will be handed over to the chief priests and scribes, who will condemn him to death and hand him over to the Gentiles. (ئه‌وا بۆ شاری قودس ده‌ڕۆین، له‌وێ‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌درێته‌ ده‌ست سه‌رۆك كاهینه‌كان‎و مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت، بڕیاری مردنی به‌سه‌ردا ده‌ده‌ن، ده‌یده‌نه‌ ده‌ست ناجووله‌كه‌كان،
34 They will mock him, spit on him, flog him, and kill him; after three days he will rise." گاڵته‌ی پێ‎ده‌كه‌ن، تفی لێ‎ده‌كه‌ن، به‌قامچی لێی‎ده‌ده‌ن، ئینجا ده‌یكوژن. ئه‌ویش دوای سێ‌ ڕۆژ هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌.)
35 James and John, Zebedee's sons, came to him and said, "Teacher, we want you to do for us whatever we ask." لێره‌ یاقوب‎و یۆحه‌ننا دوو كوڕه‌كه‌ی زه‌بدی لێی‎هاتنه‌ پێشه‌وه‌و پێیان ووت: (مامۆستا، ده‌مانه‌وێ‌ ئه‌وه‌ی داوات لێ‎ده‌كه‌ین بۆمانی جێ‌به‌جێ‌ بكه‌ی.)
36 He said to them, "What do you want me to do for you?" ئه‌ویش لێی‎پرسین: (چیتان ده‌وێت بۆتانی بكه‌م؟)
37 They said to him, "Let us sit in your glory, one at your right, one at your left." پێیان ووت: (بهێله‌ له‌شكۆمه‌ندیه‌كه‌تدا یه‌كێكمان له‌لای ڕاستت‏و ئه‌وی ترمان له‌لای چه‌پت دانشین.)
38 Jesus said to them, "You don't know what you're asking. Can you drink the cup I drink, or be baptized with the baptism I'm baptized with?" عیسا پێی‎ووتن: (ئێوه‌ نازانن داوای چی ده‌كه‌ن، ده‌توانن ئه‌و جامه‌ بخۆنه‌وه‌ كه‌من ده‌یخۆمه‌وه‌، یا به‌و شێوه‌یه‌ له‌ئازار هه‌ڵكێشرێن كه‌ من هه‌ڵده‌كێشرێم؟)
39 "We can," they said. Jesus said to them, "The cup I drink, you will drink; the baptism I'm baptized with, you will be baptized with, ووتیان: (ده‌توانین.) ئینجا عیسا پێی‎ووتن: (ئه‌و جامه‌ی من ده‌یخۆمه‌وه‌، له‌دواییدا ئێوه‌ش ده‌ی‎خۆنه‌وه‌، به‌و شێوه‌یه‌ی من له‌ئازار هه‌ڵده‌كێشرێم، ئێوه‌ش هه‌ڵده‌كێشرێن.
40 but sitting at my right or left isn't mine to give - that's for those it's prepared for." به‌ڵام دانیشتن له‌لای ڕاست‎و چه‌پمه‌وه‌ من ناتوانم بیده‌م، ته‌نها به‌وانه‌ نه‌بێ‎ كه‌ بۆیان دانراوه‌.)
41 Hearing this, the ten grew indignant at James and John. كاتێ‌ ده‌ قوتابیه‌كه‌ ئه‌مه‌یان له‌یاقوب‎و یۆحه‌ننا بیست لێیان تووڕه‌بوون.
42 Jesus called them together and said, "You know that those regarded as rulers of the Gentiles dominate them, and their great ones wield power over them. ئه‌وسا عیسا بانگی كردن‎و پێی‎ووتن: (ده‌زانن سه‌رۆك نه‌ته‌وه‌كان كه‌ فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌ن گه‌وره‌یان هه‌یه‌ له‌سه‌روویانه‌وه‌، هه‌روه‌ها گه‌وره‌كانیان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه‌ به‌سه‌ریان.
43 But it isn't so among you. Instead, whoever wants to be great among you must be your servant, به‌ڵام ئێوه‌ بائه‌مه‌ له‌ناوتان نه‌بێت، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ‌ مه‌زن‎ بێت له‌ناوتان، با ببێت به‌خزمه‌تكارتان.
44 and whoever wants to be first among you must be slave of all. ئه‌وه‌ش كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ناوتان ببێته‌ یه‌كه‌مین، باببێته‌ كۆیله‌ بۆ هه‌مووان.
45 For even the Son of Man came not to be served, but to serve, and to give his life as a ransom for many." ته‌نانه‌ت ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش نه‌هـاتووه‌ بۆ ئـه‌وه‌ی خـزمـه‌ت بكـرێ، به‌ڵكـو بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت ‎بكات‏و خۆی پێشكه‌ش‎ بكات‏و به‌خت‎ بكات له‌پێناوی خه‌ڵكێكی زۆر.
46 They came to Jericho. As Jesus and his disciples were leaving with a large crowd, blind Bartimaeus son of Timaeus sat begging by the road. ئینجا گه‌یشته‌ ئه‌ریحا، كاتێ‌ ئه‌ریحایان به‌جێ‎هێشت قوتابیه‌كان‎و خه‌ڵكێكی زۆری له‌گه‌ڵ بوو، كوڕی تیماوس كه‌ بارتیماوسی پێ‎ده‌وترا كوێر بوو، له‌سه‌ره‌ ڕێگادا دانیشتبوو سواڵی ده‌كرد.
47 Hearing it was Jesus of Nazareth, he began to cry out, "Jesus, Son of David, have mercy on me!" كاتێ‌ بیستی عیسای ناسیرییه‌ له‌وێوه‌ ده‌ڕوا، ده‌ستی‎كرد به‌هاواركردن‎و ووتی: (ئه‌ی عیسای ڕۆڵه‌ی داود، به‌زه‌ییت پێمدابێته‌وه‌!)
48 Many scolded him to be silent, but he shouted even louder, "Son of David, have mercy on me!" له‌وێدا زۆر كه‌س سه‌رزه‌نشتیان‎كرد تا بێ‎ده‌نگ بێت. به‌ڵام ئه‌و زیاتر هاواری‎كرد: (ڕۆڵه‌ی داود، به‌زه‌یت پیامدابێته‌وه‌!)
49 Jesus stopped and said, "Call him." So they called the blind man: "Courage! Get up—he's calling you." عیسا ڕاوه‌ستاو ووتی: (بانگی‎ بكه‌ن.) ئه‌وانیش كابرای كوێریان بانگ‏كردو ووتیان: (به‌ ووره‌به‌! هه‌سته‌! بانگت ده‌كات.)
50 Throwing off his cloak, he jumped up and came to Jesus. ئه‌ویش كه‌واكه‌ی به‌ری فڕێ‎داو ڕۆیشت به‌ره‌و لای عیسا.
51 Jesus told him, "What do you want me to do for you?" The blind man told him, "Rabboni, let me see again." عیسا لێی‎پرسی: (ده‌ته‌وێ‌ چیت بۆ بكه‌م؟) كابرای كوێر وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (گه‌وره‌م، ده‌مه‌وێ‌ چاوم چاكه‌یته‌وه‌.)
52 Jesus told him, "Go; your faith has healed you." At once he regained his sight and followed Jesus on the road. ئینجا عیسا پێی‎ووت: (بڕۆ! باوه‌ڕت چاكی‎كردیته‌وه‌.) ده‌ست‎به‌جێ‌ كابرا چاوی ڕووناكی تێ‎كه‌وت‎و له‌دوای عیسا ڕۆیی به‌ڕێدا.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]