Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Mark 11 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Nearing Jerusalem, at Bethphage and Bethany by the Mount of Olives, Jesus sent two of his disciples ahead, كاتێ‌ له‌قودس نزیك بوونه‌وه‌، گه‌یشتنه‌ دێی به‌یت‏فاجی‎و به‌یت‎عه‌نیا كه‌نزیك كێوی زه‌یتونن. عیسا دووان له‌قوتابیه‌كانی نارد،
2 telling them, "Go into the village ahead of you, and as soon as you enter it, you'll find a tied colt no one has ever ridden. Untie it and bring it here." پێی‎ووتن: (بڕۆنه‌ ئه‌و دێیه‌ی به‌رامبه‌رتان، كه‌ ده‌گه‌نه‌ ئه‌وێ، ده‌بینن جاشكێك به‌ستراوه‌ته‌وه‌، تا ئێستا كه‌س سـواری نـه‌بــووه‌، بیكـه‌نـه‌وه‌و بیهێنن بـۆ ئێره‌.
3 If anyone asks you, 'Why are you doing this?' say, 'The Lord needs it and will send it back here at once.' گـه‌ر یـه‌كــێك پێی‎ووتـن: بۆ ئه‌مه‌ ده‌كه‌ن؟ بڵێن: گه‌وره‌مان پێویستی پێیه‌تی، ئینجا ده‌ست‎به‌جێ‌ ده‌ینێرێ‌ بۆ ئێره‌.)
4 They went and found a colt tied at a doorway outside in the street, and untied it. قوتابیه‌كان ڕۆیشتن‎و له‌كۆڵانێك بینیان جاشكه‌كه‌ به‌ده‌رگای ده‌ره‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وانیش كردیانه‌وه‌،
5 Some of those standing there asked them, "What are you doing, untying that colt?" هه‌ندێ‌ كه‌س له‌ویدا ڕاوه‌ستابوون ووتیان: (چی‎ده‌كه‌ن؟ بۆ ئه‌و جاشكه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌؟)
6 They answered as Jesus had told them, and the people let them go. به‌و شێوه‌یه‌ی عیسا پێی ووتبوون وه‌ڵامیان دایه‌وه‌، ئیتر وازیان لێ‎هێنان.
7 They brought the colt to Jesus and threw their cloaks over it, and he sat on it. ئینجا كراسه‌كانیان خسته‌ سه‌ر پشتی جاشكه‌كه‌و هێنایان بۆ عیسا، ئه‌ویش سواری بوو.
8 Many spread their cloaks on the road; others spread leafy branches cut from the fields. زۆر له‌خه‌ڵكه‌كه‌ ڕێگه‌كه‌یان ڕاخستبوو بـه‌جله‌كانیان‎و هه‌ندێكی‎كه‌ش به‌لقی ‎دار كه‌ له‌باخه‌كانیان كردبووه‌وه‌.
9 Those who went ahead and those who followed were shouting, "Hosanna! Blessed is he who comes in the name of our Father! ئه‌وانه‌ی له‌دوایه‌وه‌ ده‌ڕۆیشتن‎و ئه‌وانه‌ش له‌پێشیه‌وه‌ بوون، هاواریان ده‌كرد: (هۆسانا! پیرۆزه‌ ئه‌وه‌ی به‌ناوی خوداوه‌نده‌وه‌ دێت!
10 Blessed is the coming kingdom of our father David! Hosanna in the highest!" پیرۆزه‌ ئه‌و پادشاهێتییه‌ی دێت، پادشاهێتی داودی باوكمان! هۆسانا له‌به‌رزایی!)
11 Jesus entered Jerusalem and the temple, looked around at everything, and—since it was already late—went out to Bethany with the Twelve. دوای ئه‌مه‌ عیسا گه‌یشته‌ شاری قودس، چووه‌ ناو په‌رستگاكه‌وه‌ ته‌مشای هه‌موو شتێكیكرد، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كات ده‌مه‌و ئێواره‌ بوو، له‌گه‌ڵ دوانزه‌ قوتابیه‌كه‌ی ڕۆیشته‌وه‌ بۆ دێی به‌یت‎عه‌نیا.
12 The next day, as they were leaving Bethany, Jesus was hungry. به‌یانی كاتێ‌ عیسا دێی به‌یت‏عه‌نیای به‌جێ‎هێشت، برسی بوو.
13 Seeing a leafy fig tree in the distance, he went to see if it had anything on it. Reaching it, he found nothing but leaves, since it wasn't fig season. له‌دووره‌وه‌ دار هه‌نجیرێكی بینی باش گه‌ڵای كردبوو، ڕووی تێ‎كرد به‌ڵكو به‌ری پێوه‌ بێت. كاتێ‌ گه‌یشته‌ لای له‌گه‌ڵا زیاتر هیچی پێوه‌ نه‌دی، چونكه‌ كاته‌كه‌ وه‌رزی هه‌نجیر نه‌بوو.
14 Then he told it, "May no one ever eat fruit from you again." His disciples heard him say it. عیسا پێی‎ ووت: (ئیتر كـه‌س له‌به‌رت ناخوات تاهه‌تایه‌.) قوتابیه‌كانیش گوێیان له‌مه‌بوو.
15 They arrived in Jerusalem, and Jesus entered the temple and began driving out the sellers and buyers there. He overturned the money-changers' tables and the seats of those selling doves, هاتنه‌وه‌ بۆ قودس‏و عیسا چووه‌ ناو په‌رستگاكه‌وه‌، ده‌ستی كرد به‌ده‌ركردنی ئه‌وانه‌ی خه‌ریكی كڕین‎و فرۆشتن ‎بوون. مێزی پاره‌ گۆڕه‌وه‌كانی وه‌رگێڕا له‌گه‌ڵ شوێنی دانیشتنی كۆتر فرۆشان.
16 and he would not allow anyone to carry merchandise through the temple courts. ئیتر نه‌یهێشت كه‌س به‌ناو په‌رستگاكه‌دا بڕوات له‌وانه‌ی شت‎و مه‌كیان به‌سه‌ر كۆڵه‌وه‌ بوو.
17 And he taught them, saying, "Isn't it written: 'My house will be called a house of prayer for all the nations'? But you've made it a den of robbers." ده‌ستی‎كرد به‌فێركردنی خه‌ڵكه‌كه‌و ووتی: (ئایا خودا له‌كتێبی پیرۆز نه‌یفه‌رمووه‌: [[ماڵم به‌شوێنی نوێژ ناوده‌برێ‌ له‌لای هه‌موو گه‌لان؟]] كه‌چی ئه‌وه‌تا ئێوه‌ كردووتانه‌ به‌ [[ئه‌شكه‌وتی دزان!]])
18 The chief priests and scribes heard this and sought a way to destroy him, for they feared him, since the whole crowd was amazed at his teaching. هه‌ر كه‌ سه‌رۆك كاهینه‌كان‎و مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت گوێیان له‌مه‌ بوو، بیریان كرده‌وه‌ له‌وه‌ی چۆن بیكوژن. چونكه‌ لێی ده‌ترسان له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ هه‌موو سه‌رسام بووبوون له‌فێركردنه‌كانی.
19 And when evening came, they went out of the city. كاتێ‌ ئێواره‌ داهات، عیساو قوتابیه‌كانی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی شار.
20 In the morning, as they passed by, they saw the fig tree withered from its roots. ڕۆژی دوایی به‌یانی زوو كاتێ‌ به‌لای دار هه‌نجیره‌كه‌دا ڕۆیشتن، سه‌یریان‏كرد هه‌مووی ووشك بووه‌ له‌ڕه‌گه‌وه‌.
21 Peter remembered and said to him, "Rabbi, look! The fig tree you cursed has withered." په‌ترۆس بیری كه‌وته‌وه‌و ووتی: (مامۆستا، سه‌یری ئه‌و دار هه‌نجیره‌ بكه‌ كه‌ نه‌فره‌تت لێ‎كرد، ووشك بووه‌!)
22 Jesus answered them, "Have faith in our Father. ئینجا عیسا به‌هه‌موویانی ووت: (باوه‌ڕتان به‌خودا بێت.)
23 Truly I tell you, whoever tells this mountain, 'Be lifted up and thrown into the sea,' without doubting in his heart but believing what he says will happen—it will be done for him. به‌ڕاستی پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی به‌و شاخه‌ بـڵێ‌ هـه‌ڵـكه‌نرێ‎و بڕۆ خۆت بخه‌ره‌ ناو ده‌ریاوه‌، به‌مه‌رجێ‌ گومان‎ نه‌كات لـه‌دڵی، به‌ڵـكـو بـاوه‌ڕ بكـــات ئـه‌وه‌ی ده‌یـڵێ‌ ده‌بێت، ئه‌وا بۆی ده‌بێت.
24 So I tell you: whatever you pray and ask for, believe you've received it - it will be yours. جا له‌به‌رئه‌وه‌ پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌ن‎و نوێژی بۆ ده‌كه‌ن، باوه‌ڕتان هه‌بێ‌ كه‌ وه‌رتان گرتووه‌، ئه‌وا بۆتان ده‌بێ.
25 When you stand praying, forgive whatever you hold against anyone, so your Father in heaven may also forgive you your sins." كاتێكیش كه‌ نوێژ ده‌كه‌ن گه‌ر شتێكتان هـه‌بوو به‌سـه‌ر یه‌كێـكه‌وه‌ لـێی‎خۆش‎بن، هه‌تا بـاوكـی ئاسمانیتان له‌هه‌ڵه‌كانتان خۆش‎بێت.
26 Not in this edition [بـه‌ڵام ئێوه‌ گه‌ر لێ‎بوردنتان بۆ خه‌ڵكی نه‌بێت، باوكـی ئاسمانیشتان لێ‎بووردنی نابێت بۆهه‌ڵه‌كانتان.])
27 They returned to Jerusalem. While Jesus walked in the temple, the chief priests, scribes, and elders came to him, عیساو قوتابیه‌كانی دیسان هاتنه‌وه‌ بۆ قودس‏، كاتێ‌ به‌په‌رستگادا ده‌ڕۆیشت، سه‌رۆك كاهینه‌كان‎و مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت‎و پیران لێی‎هاتنه‌ پێشه‌وه‌،
28 and asked, "By what authority are you doing this? Or who gave you this authority to do it?" لێیان پرسی: (ئه‌وه‌ی كردووته‌ به‌چ‎ ده‌سه‌ڵاتێ‌ ده‌یكه‌یت؟ كێ‌ ده‌سه‌ڵاتی پێت داوه‌ ئه‌م شتانه‌ بكه‌ی؟)
29 Jesus said to them, "I'll ask you one question. Answer me, and I'll tell you by what authority I do these things. عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه‌ ووتی: (منیش شتێكتان لێ‎ده‌پرسم، گه‌ر وه‌ڵامم بده‌نه‌وه‌، ئه‌وسا پێتان ده‌ڵێم به‌چ ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌م شتانه‌ ده‌كه‌م:
30 John's baptism—was it from heaven, or of human origin? Answer me." ئایا یه‌حیا له‌ئاسمانه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی پێ‎درابوو خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێشێت یان له‌خه‌ڵكیه‌وه‌؟ وه‌ڵامم بده‌نه‌وه‌!)
31 They discussed it among themselves: "If we say, 'From heaven,' he'll ask, 'Then why didn't you believe him?' ئه‌وانیش كه‌وتنه‌ ته‌گبیرو ڕاوێژ له‌نێو خۆیان، ووتیان: (گه‌ر بڵێن له‌ئاسمانه‌وه‌ بوو، ده‌ڵێت باشه‌ بۆچی باوه‌ڕتان پێ‎نه‌كرد؟
32 But if we say, 'From humans'"—they feared the crowd, since all considered John a true prophet. یان ئه‌گه‌ر بڵێن له‌خه‌ڵكیه‌وه‌ بوو، ...) ئه‌وان له‌ گه‌ل ده‌ترسان، چونكه‌ گه‌ل یه‌حیایان به‌پێغه‌مبه‌ر داده‌نا.
33 They answered Jesus, "We don't know." Jesus said, "Neither will I tell you by what authority I do these things." ئه‌وسا به‌عیسایان ووت: (نازانین.) عیساش پێی‎ووتن: (منیش پێتان ناڵێم به‌چ ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌مانه‌ ده‌كه‌م.)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]