Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Mark 12 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 He began speaking to them in parables: "A man planted a vineyard, fenced it in, dug a winepress pit, built a watchtower, rented it to farmers, and left. عیسا به‌نموونه‌ قسه‌ی‎كرد بۆ خه‌ڵكه‌كه‌، ووتی: (كابرایه‌ك باخێكی مێوی چاندو ده‌وروپشته‌كه‌ی په‌رژین كرد، له‌ناویدا بابه‌تی ترێ‌ گوشینی تێدا داناو شوێنی پاسه‌وانی تێدا دروست‎كرد. ئینجا ڕه‌زه‌كــه‌ی دایه‌ده‌سـت باخه‌وانان‏و خۆی بۆ ووڵاتێكیكه‌ ڕۆیشت.
2 At harvest time he sent a servant to the tenants to collect some of the vineyard's fruit. كاتێ‌ وه‌رزی به‌رووبووم هـات، ئیشكـه‌رێكی نارد بۆ لای باخه‌وانه‌كـان تاكـو لـه‌به‌ری ڕه‌زه‌كه‌ به‌شـی خـۆی بۆ بنێرن.
3 But they seized him, beat him, and sent him away empty-handed. به‌ڵام باخـه‌وانه‌كان كابرایان گرت‎و لێیان‎داو به‌ده‌ستی به‌تاڵ ناردیانه‌وه‌.
4 Again he sent them another servant; they hit him on the head and dishonored him. كابرا دیسانه‌وه‌ ئیشكه‌رێكی كه‌ی نارد بۆ لایان، باخه‌وانه‌كان ئه‌میشیان به‌لێدان‎و سووكایه‌تی پێ‌كردن‏و سه‌رشـكاویه‌وه‌ بۆ نارده‌وه‌.
5 And he sent another, and they killed him—then many more, beating some and killing others." ئینجـا كـابرا ئیشـكـه‌رێكـی‎كـه‌ی نـارد، بـاخـه‌وانه‌كـان ئه‌مجاره‌ ئیشكه‌ره‌كه‌یان كوشت. كابرا دیسـان چـه‌ند كه‌سێكی تری نارد بۆ لایان، باخـه‌وانه‌كـان ئه‌مجـاره‌شـیان هـه‌ستان به‌لێدانی هـه‌ندێكـیان‎و كـوشتنی ئـه‌وانی كـه‌یان.
6 He had still one, a beloved son; last he sent him to them, saying, "They will respect my son." كـابرا كـوڕێكی تاقانه‌ی خـۆشـه‌ویستی هـه‌بوو، لـه‌دواییدا هـه‌سـتاو كوڕه‌كه‌ی نارد بۆ لایان، ووتی: هه‌ر چۆنێك بێت له‌كوڕه‌كـه‌م سڵ‎ده‌كـه‌نه‌وه‌.
7 "But the tenants said to each other, 'This is the heir. Come, let's kill him—the inheritance will be ours.' به‌ڵام باخه‌وانه‌كان به‌یه‌كتریان ووت: ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌ میراتگره‌، وه‌رن بابیكوژین ئه‌وسا مـیراتـه‌كـه‌ بۆ خـۆمان ده‌مێنێته‌وه‌.
8 So they took him and killed him and threw him out of the vineyard. ئینجا كوڕه‌كه‌یان گرت، كوشتیان‎و فڕێیان‎دایـه‌ ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌زه‌كــه‌.
9 So what will the vineyard's owner do? He'll come, destroy the tenants, and give the vineyard to others. باشه‌ ده‌بێ‌ خـاوه‌نی ڕه‌زه‌كه‌ چی‎بكات؟ ئه‌و دێت‏و باخـه‌وانه‌كان له‌ناو ده‌بات‎و ڕه‌زه‌كه‌ ده‌دا به‌باخه‌وانانی‎ تر.
10 Have you not read this Scripture: 'The stone the builders rejected has become the cornerstone; ئـــــایا له‌كتێبی پیرۆزدا ئه‌م ئایـه‌ته‌تان نه‌خوێندۆته‌وه‌: [[ئــه‌و به‌رده‌ی وه‌ستاكان ڕه‌تیان‏كرده‌وه‌، بوو به‌ به‌ردی بناغه‌.
11 this was our Father's doing, and it is marvelous in our eyes'?" ئه‌مه‌ش له‌خوداوه‌نده‌وه‌یه‌و شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ له‌به‌ر چاومان.]]؟
12 They wanted to arrest him but feared the crowd, knowing he'd told the parable against them. So they left him and went away. دوای ئه‌مه‌ ویستیان عیسا بگرن، چونكه‌ ده‌یانزانی نموونه‌كه‌ ئه‌وان ده‌گرێته‌وه‌، به‌ڵام له‌خه‌ڵكه‌كه‌ ترسان، ئیتر وازیان لێ‎هێناو ڕۆیشتن.
13 They sent some of the Pharisees and Herodians to trap him in his words. ئینجا هه‌ندێ‌ له‌فه‌ریسیه‌كان‏و پیاوانی هیرۆدسیان نارده‌ لای عیسا، تاكو به‌ووشه‌یه‌كی خۆی تووشی‎بكه‌ن.
14 They came and said to him, "Teacher, we know you're true and don't care what anyone thinks, since you don't judge by appearance but truly teach our Father's way. Is it lawful to pay taxes to Caesar, or not? Should we pay, or should we not?" هاتن‎و پێیان ووت: (مامۆستا ئێمه‌ ده‌زانین تۆ ڕاستگۆیت، گوێش ناده‌یت به‌كه‌س، چونكه‌ پله‌و پایه‌ت به‌خه‌یاڵدا نایه‌ت، ته‌نها فێركـردنی ڕێگه‌ی خودا نه‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست. باشه‌ ئایا سه‌رانه‌ دان به‌قه‌یسه‌ر دروسته‌ یان نا؟ سه‌رانه‌ بده‌ین یان نه‌یده‌ین؟)
15 But, knowing their hypocrisy, he said to them, "Why are you testing me? Bring me a silver coin to look at." به‌ڵام عیسا به‌دووڕوویی ئه‌وانی زانی‎و پێی‎ووتن: (بۆچی تاقیم ده‌كه‌نه‌وه‌؟ ئا دینارێكم بده‌نێ‌ باته‌ماشای بكه‌م.)
16 They brought one, and he asked them, "Whose image and inscription is this?" They told him, "Caesar's." ئه‌وانیـش دینارێكیان پێیدا، ئینجا عیسا لێی پرسین: (باشه‌ ئه‌م وێنه‌و نووسراوه‌ هی كێیه‌؟) ووتیان: (هی قـه‌یسه‌ره‌.)
17 Jesus told them, "Give to Caesar what's Caesar's, and to our Father what's our Father's." They were amazed at him. پێی‎ووتن: (كه‌واته‌ ئه‌وه‌ی هی قه‌یسه‌ره‌ بیده‌ن به‌ قه‌یسـه‌ر، ئه‌وه‌ش هی خـودایه‌ بیده‌ن به‌خودا.) ئه‌وان به‌م وه‌ڵامه‌ زۆر سه‌ریان سوڕما.
18 And the Sadducees came to him, who say there is no resurrection. And they questioned him, saying, ئینجا هه‌ندێ‌ له‌سه‌دوقیه‌كان كه‌باوه‌ڕ به‌زیندووبوونه‌وه‌ ناكه‌ن، لێی‎هاتنه‌ پێشه‌وه‌و پرسیاریان لێ‎كردو ووتیان:
19 "Teacher, Moses wrote for us that if a man's brother dies leaving a wife but no child, the brother must marry her and raise up offspring for him. (مامۆستا، موسا بۆی نووسیوین، گه‌ر یه‌كێ‌ براكه‌ی مردو ژنه‌كه‌ی بێ‌ منداڵ به‌جێ‎ما، پێویسته‌ له‌سه‌ری براژنه‌كه‌ی بهێنێت‎و وه‌چه‌ به‌ناوی براكه‌یه‌وه‌ دروست بكات.
20 There were seven brothers; the first married, and when he died, left no children. حه‌وت برا هه‌بوون، یه‌كه‌میان ژنی هێناو مرد بێ‌ ئه‌وه‌ی منداڵی هه‌بێ‌.
21 And the second married her, and he died leaving no children. And the third likewise. دووه‌م براژنه‌كه‌ی خواست، ئه‌ویش مرد بێ‎ئه‌وه‌ی منداڵی له‌پاش به‌جێ ‎بمێنێ‌، سێهه‌میش هه‌مان شت.
22 And none of the seven left any children. Last of all the woman also died. ئا به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ر حه‌وت براكه‌ مردن، بێ‎ئه‌وه‌ی هیچ منداڵیان له‌پاش به‌جێ‎ بمێنێ‌. له‌پاشان ژنه‌كه‌ش مرد.
23 At the resurrection, when they rise, whose wife will she be? The seven had her as wife." باشه‌ له‌ڕۆژی زیندووبونه‌وه‌دا، ژنه‌كه‌ بۆ كامیان ده‌بێت؟ چونكه‌ ژنی هه‌موویان بووه‌.)
24 Jesus said to them, "Isn't this why you're wrong—you know neither the Scriptures nor our Father's power? عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه‌ ووتی: (ئایا ئێوه‌ گومڕا نین، چونكه‌ نه‌ له‌كتێب ده‌زانن نه‌ له‌هێزی خودا؟
25 For when the dead rise, they neither marry nor are given in marriage, but are like the angels in heaven. كاتێ‌ خه‌ڵكی زیندووده‌بنه‌وه‌، نه‌ژن ده‌هێنن‏و نه‌شوو ده‌كه‌ن، به‌ڵكو وه‌ك فریشته‌ی ئاسمان ده‌بن.
26 About the dead being raised, haven't you read in Moses' book, in the passage about the bush, how our Father told him, 'I am the God of Abraham, of Isaac, and of Jacob'? به‌ڵام ده‌رباره‌ی مردووان كه‌ زیندووده‌بنه‌وه‌، ئایا له‌ته‌وراتدا نه‌تانخوێندۆته‌وه‌ چۆن خودا له‌ناو ده‌وه‌نه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ موسا دواو پێی‎ووت: (من خودای ئیبراهیم‎و خودای ئیسحاق‎و خودای یاقوبم؟)
27 He is not God of the dead, but of the living. You are badly mistaken." ئه‌و خودای مردووان نییه‌، به‌ڵكو خودای زیندووانه‌، كه‌واته‌ ئێوه‌ خراپ گومڕابوون!)
28 One scribe approached, heard them debate, saw Jesus answered well, and asked, "Which commandment is most important of all?" یه‌كێ‌ له‌مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت كه‌ گوێی له‌قسه‌كانیان بوو هه‌روه‌ها بینی عیسا باش وه‌ڵامی‎دانه‌وه‌، لێی‎پرسی: (چ‎ ڕاسپارده‌یه‌ك یه‌كه‌می هه‌موو ڕاسپارده‌كانه‌؟)
29 Jesus answered, "The most important is this: 'Hear, Israel: our Father is one.' عیسا وه‌ڵامی‎دایه‌وه‌: (یه‌كه‌می هه‌موو ڕاسپارده‌كان ئه‌مه‌یه‌: [[گوێ‌ بگره‌ ئیسرائیل، خوداوه‌ند خودای ئێمه‌ یه‌ك خوداوه‌نده‌،
30 Love your Father with all your heart, with all your soul, with all your mind, with all your strength." جا ده‌بێ‌ خوداوه‌ند خودات خۆش ‎بوێ‌ به‌هه‌موو دڵ‏و هه‌موو گیان‏و هه‌موو بیر‎و هه‌موو تواناته‌وه‌.]] ئه‌مه‌ ڕاسپارده‌ی یه‌كه‌مه‌.
31 "The second is this: 'Love your neighbor as yourself.' No commandment is greater than these." دووه‌میشیان وه‌ك ئه‌م وایه‌، (ئه‌وه‌ی لێت نزیكه‌ وه‌ك خۆت خۆشت بوێ، ئیتر هیچ ڕاسپارده‌یه‌ك نییه‌ مه‌زنتر له‌م دوو ڕاسپارده‌یه‌.)
32 The scribe said to him, "Well said, Teacher. You've said truly that he is one, and there's no other besides him. ئینجا مامۆستاكه‌ی شه‌ریعه‌ت پێی‎ووت: (مامۆستا ئه‌مه‌ ڕاسته‌و تۆ ڕاستت فه‌رموو. خودا هه‌ریه‌كه‌و هیچ خوداێكیكه‌ نییه‌ ته‌نها ئه‌و نه‌بێ‌،
33 Loving him with all the heart, all the understanding, all the strength, and loving one's neighbor as oneself, matters far more than all whole burnt offerings and sacrifices." هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستی ئه‌و به‌هه‌موو دڵ‎و به‌هه‌موو تێگه‌یشتن‏و به‌هه‌موو تواناوه‌یه‌، هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌ی لێت نزیكه‌ وه‌ك خۆت باشتره‌ له‌هه‌موو قوربانیه‌ك‏و قوربانی سوتاندنێك.)
34 Seeing he answered wisely, Jesus said to him, "You are not far from the kingdom of our Father." After that, no one dared ask him any more questions. كاتێ‌ عیسا بینی كابرا به‌ژیرانه‌ دوا، پێی‎ووت: (تۆ ئه‌وه‌نده‌ دوور نیت له‌پادشاهێتی خوداوه‌.) دوای ئه‌مه‌ ئیتر كه‌س نه‌یوێرا هیچ پرسیارێكی‎كه‌ی لێ‎بكات.
35 Teaching in the temple, Jesus asked, "How can the scribes say the Christ is the son of David? له‌كاتێكدا عیسا له‌ناو په‌رستگاكه‌ خه‌ڵكی فێرده‌كرد، ووتی: (مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت چۆن ده‌ڵێن مه‌سیح* كوڕی داوده‌؟
36 David himself said by the Holy Spirit: 'Our Father said to my Lord, "Sit at my right hand until I put your enemies under your feet."' كاتێ‌ داود خۆی به‌هۆی ڕۆحی پیرۆزه‌وه‌ دواو ووتی: [[خوداوه‌ند به‌خوداوه‌ندمی فه‌رموو: له‌لای ده‌ستی ڕاستمه‌وه‌ دانیشه‌ تادوژمنانت بخه‌مه‌ ژێر پێته‌وه‌.]]
37 "David himself calls the Christ Lord. How can the Christ be David's son?" The large crowd enjoyed listening to him. كه‌ داود خۆی مه‌سیح به‌خوداوه‌ند بانگ بكات، ئیتر چۆن مه‌سیح ده‌بێت به‌كوڕی؟) خه‌ڵكه‌كه‌ زۆر به‌شادومانیه‌وه‌ گوێیان بۆ قسه‌كانی ڕاگرتبوو.
38 And in his teaching he said, "Beware of the scribes, who like walking in long robes and being greeted in the marketplaces, عیسا له‌فێركردنه‌كه‌یدا پێی ‎ووتن: (ئاگاداری مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت‎بن، ئه‌وانه‌ی به‌جلی پان‏و پۆڕو درێژه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێن‎و حه‌ز ده‌كه‌ن له‌گۆڕه‌پانه‌ گشتیه‌كاندا سڵاویان لێ‎بكرێ،
39 and to have the best seats in the synagogues and the places of honor at banquets, له‌كه‌نیشته‌كان ڕیزی پێشه‌وه‌ ده‌گرن، ڕیزی یه‌كه‌میش له‌كاتی داوه‌ته‌كاندا.
40 who devour widows' houses and make long prayers just for show. These will receive the greater condemnation." هه‌روه‌ها ماڵی بێوه‌ژن ده‌خۆن، ‎وه‌ك خۆده‌رخستن درێژه‌ به‌نوێژه‌كانیان ده‌ده‌ن. ئه‌وانه‌ سه‌ختترین سزا وه‌رده‌گرن.)
41 Sitting across from the treasury, he watched the crowd drop coins in; many rich people dropped in large sums. عیسا به‌رامبه‌ر سه‌ندوقی په‌رستگاكه‌ دانیشت‏و سه‌یری ئه‌وه‌ی ده‌كرد چۆن خه‌ڵكی پاره‌یان تێ‎ده‌كرد، زۆر له‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان پاره‌ی زۆریان خسته‌ ناو سه‌ندوقه‌كه‌.
42 And a poor widow came and put in two small copper coins, worth a penny. ئینجا بێوه‌ژنێكی هه‌ژار هات‏و دوو پولی خسته‌ ناو سه‌ندوقه‌كه‌، كه‌ چاره‌ك چاره‌كی دینارێكی نه‌ده‌كرد.
43 Calling his disciples, he said, "Truly, I tell you, this poor widow put in more than all who put into the offering box. عیسا قوتابیه‌كانی بانگ‎كردو پێی‎ووتن: (ڕاستیتان پێ‎ده‌ڵێم، ئه‌و بێوه‌ژنه‌ هه‌ژاره‌، له‌هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ زیاتر پاره‌ی خسته‌ ناو سه‌ندوقه‌كه‌.
44 For they all gave from their surplus, but she gave from her poverty—all she had, her whole livelihood." چونكه‌ هه‌موو ئه‌وانی‎تر پاره‌یان‏دا له‌وه‌ی له‌پێویستی خۆیان زیاتربوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ دای، له‌پێویستی خۆی‎بوو، ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌ش گوزه‌رانی ئه‌و بوو.)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]