Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Mark 13 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Leaving the temple, one of his disciples said to him, "Teacher, look! What huge stones, what magnificent buildings!" له‌كاتێكدا عیسا په‌رستگاكه‌ی به‌جێ‌ ده‌هێشت، یه‌كێ‌ له‌قوتابیه‌كانی پێی‎ووت: (مامۆستا، سه‌یری ئه‌م به‌ردو خانووه‌ سه‌ر سوڕهێنه‌رانه‌ بكه‌!)
2 Jesus said to him, "Do you see these great buildings? Not one stone will remain here on another; all will be torn down." عیساش پێی‎ووت: (ئه‌م خانووه‌ مه‌زنانه‌ ده‌بینیت؟ به‌ردی به‌سه‌ر به‌ردیه‌وه‌ نامێنێ‎و هه‌مووی ده‌ڕوخێت.)
3 As he sat on the Mount of Olives facing the temple, Peter, James, John, and Andrew asked him privately, كاتێ‌ عیسا له‌سه‌ر چیای زه‌یتون بوو به‌رامبه‌ر په‌رستگاكه‌، په‌ترۆس‎و یاقوب‎و یۆحه‌نناو ئه‌نده‌راوس به‌ته‌نها لێیان پرسی:
4 tell us, when will these things happen, and what sign shows all this is about to be fulfilled? (پێمان بڵێ‌ كه‌ی ئه‌م شتانه‌ ڕووده‌دات، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ ببێت چ نیشانه‌یه‌ك دیاری ده‌دات؟)
5 Jesus began to tell them: "Watch out that no one deceives you. عیسا وه‌ڵامی‎دانه‌وه‌و ووتی: (ئاگاداربن، كه‌س هه‌ڵتان نه‌خڵه‌تێنێ‌.
6 Many will come in my name, claiming, 'I am he,' and they will deceive many. زۆر هه‌ن به‌ناوی منه‌وه‌ دێن‎و ده‌ڵێن، ئێمه‌ ئه‌وین. به‌مه‌ش زۆر كه‌س هه‌ڵ ده‌خه‌ڵه‌تێنن.
7 When you hear of wars and rumors of wars, don't be troubled—these must happen, but the end isn't yet. كاتێ‌ باس‎و هه‌واڵی جه‌نگ ده‌بیستن مه‌ترسن، ئه‌مه‌ ده‌بێ‌ ڕووبدات، به‌ڵام ئه‌مه‌ جارێ‌ كۆتایی نییه‌.
8 Nation will rise against nation, kingdom against kingdom, earthquakes in various places, famines—these are the beginning of birth pains. میلله‌تان ده‌چن به‌گژ یه‌كترداو ووڵات به‌گژ ووڵاتی‎كه‌دا، بوومه‌له‌رزه‌ له‌زۆر شوێن ڕووده‌دات، هه‌روه‌ها برسێتی‎و نه‌بوونی، به‌ڵام ئه‌مه‌ جارێ‌ پێچ‎و ژانی یه‌كه‌مه‌.
9 Watch yourselves. They'll hand you to councils and beat you in synagogues. Because of me you'll stand before governors and kings, as a testimony to them. ئاگاداری خۆتان بن، چونكه‌ ده‌تان‎به‌نه‌ به‌ر دادگاو كه‌نیشته‌كان، لێتان ده‌ده‌ن‎و له‌پێناوی من له‌به‌رده‌م حوكمڕان‎و پادشاكان ڕاده‌وه‌ستێنرَین، تا شایه‌تی بۆ من بده‌ن له‌به‌رده‌میان.
10 And the gospel must first be proclaimed to all nations. هه‌روه‌ها یه‌كه‌مجار ده‌بێ‌ مزگێنی به‌هه‌موو میلله‌تان ڕابگه‌یه‌نرێ.
11 When they arrest and hand you over, don't worry beforehand what to say. Say whatever you're given in that hour—it's not you speaking, but the Holy Spirit. كاتێكیش ده‌تانبه‌ن بۆئه‌وه‌ی بتان‎ده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌، ناڕه‌حه‌ت مه‌بن به‌وه‌ی چـی بڵێن، به‌ڵكو له‌وێدا چیتان بۆ ده‌وترێ‌ پێی‎بدوێن، چونكه‌ ئێوه‌نین ده‌دوێن، به‌ڵكو ڕۆحی پیرۆزه‌ ده‌دوێت.
12 Brother will betray brother to death, father his child. Children will rise against parents and have them put to death. برا، برا ده‌دا به‌ده‌سته‌وه‌ بۆ مردن، باوك كوڕ، منداڵان له‌باوك‎و دایك هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و ده‌یانكوژن.
13 All will hate you for my name, but whoever endures to the end will be saved. هه‌موو خه‌ڵكی ڕقیان لێتان ده‌بێته‌وه‌ له‌پێناوی ناوی من، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تاكۆتایی خۆی ڕاده‌گرێ‌ ئه‌وه‌ ڕزگاری ده‌بێت.
14 When you see the abomination of desolation standing where it should not be (reader, take note), those in Judea must flee to the mountains. كاتێ‌ پیسی‎و كاول‎بوون ده‌بینن له‌و جێگایه‌ی كه‌ نابێ‌ لێی بێ‌، ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر دانیال باسی كردووه‌، (باخوێنه‌ر تێ‎بگات)، دوایی با ئه‌وانه‌ی له‌ناوچه‌ی یه‌هودیادان ڕاكه‌ن بۆ شاخه‌كان،
15 Let no one on the housetop go down or enter the house to take anything out. ئه‌وه‌ش له‌سه‌ربانه‌، بابۆ بردنی هیچ شتێك نه‌یه‌ته‌ خواره‌وه‌و نه‌چێته‌ ژووره‌وه‌،
16 Let no one in the field go back to get their coat. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له‌كێلگه‌ بوو، با نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ تاكو جله‌كانی له‌گه‌ڵ خۆی ببات.
17 How dreadful it will be in those days for pregnant women and nursing mothers! خاك به‌سه‌ر سك‎پڕو شیرده‌ر له‌وڕۆژانه‌دا!
18 Pray that it will not happen in winter, نوێژ بكه‌ن با ئه‌مه‌ له‌زستاندا نه‌بێت.
19 for those days will bring suffering unmatched since our Father created the world until now—and never to be matched again. چونكه‌ ته‌نگانه‌یه‌ك ڕووده‌دات كه‌ هێشتا له‌دروست‎كردنی جیهانه‌وه‌، ئه‌وه‌ی خودا دروستی‎كردووه‌، تا ئه‌مڕۆ شتیوا نه‌بووه‌و نابێت.
20 Had the Sovereign not shortened those days, no one would survive; but the Sovereign shortened them for the elect he chose. گه‌ر بێت‎و خوداوه‌ند ئه‌و ڕۆژانه‌ كه‌م نه‌كاته‌وه‌، هیچ مرۆڤێك ڕزگاری نابێت. به‌ڵام له‌ پێناوی ئه‌وانه‌ی هه‌ڵبژێرراون، ئه‌و ڕۆژانه‌ كـه‌م ده‌كـرێنه‌وه‌.
21 Then if anyone tells you, 'Look, here is the Christ!' or 'Look, there!' don't believe it. گه‌ر هاتوو ئه‌و كاته‌ یه‌كێك پێی‎ووتن: ئه‌وه‌تا مه‌سیح لێره‌یه‌! یا ئه‌وه‌تا له‌وێیه‌! باوه‌ڕ مه‌كه‌ن.
22 False christs and false prophets will appear, performing signs and wonders to deceive the elect, if possible. چونكه‌ چه‌ند مه‌سیحێكی فێڵبازو پێغه‌مه‌ری درۆزن ده‌رده‌كه‌ون، نیشانه‌ی گه‌وره‌و شتی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌كه‌ن، تاكو ته‌نانه‌ت گه‌ر بتوانن هه‌ڵبژێراوانیش هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن.
23 So be on your guard; I have told you everything ahead of time. به‌ڵام ئاگارداربن، ئه‌وا من ئاگاداری ئه‌م هه‌موو شتانه‌م‎كردن، پێش ئه‌وه‌ی ڕووبدات.
24 But in those days, after that suffering, the sun will darken, and the moon will not give its light; به‌ڵام له‌و ڕۆژانه‌دا، دوای ئه‌و ته‌نگانه‌یه‌، ڕۆژ تاریك ده‌بێت‎و تیشكی مانگ ده‌گیرێ،
25 the stars will fall from the sky, and the powers in the heavens will be shaken. ئه‌ستێره‌كان له‌ئاسمانه‌وه‌ ده‌كه‌ون‏و هێزی ئاسمان تێك‎ده‌چێت.
26 Then they will see the Son of Man coming in clouds with great power and glory. ئه‌وسا ده‌بینن ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌ناو هـه‌وره‌وه‌ به‌تواناو شـكۆیه‌كی مه‌زنه‌وه‌ دێت.
27 He will send his angels and gather his chosen from the four winds, from earth's ends to heaven's ends. ئینجا فریشته‌كانی ده‌نێرێت‎و هه‌ڵبژارده‌ی خۆی له‌هه‌ر چوار لاوه‌ لـه‌م‎سه‌رو ئه‌وسه‌ری زه‌وی‎و ئاسمانه‌وه‌ كۆده‌كاته‌وه‌.
28 Learn this from the fig tree: once its branch softens and leaves sprout, you know summer is near. ئه‌م شـته‌ له‌دار هه‌نجیره‌وه‌ فێربن: (كاتێ‌ لقه‌كـانی نه‌رم ده‌بێت‎و گه‌ڵا ده‌كات، ده‌زانرێ‌ هاوین نزیك بووه‌ته‌وه‌.
29 So also, when you see these things happening, know it's near, at the door. هه‌روه‌ها ئێوه‌ش، كاتێ‌ ده‌بینن ئه‌مانه‌ ڕووده‌دات، بزانن ئه‌و نزیكه‌و له‌به‌ر ده‌رگایه‌.
30 Truly I tell you, this generation will certainly not pass away until all these things have happened. ڕاستیتان پێ‎ده‌ڵێم، ئه‌م نه‌وه‌یه‌ به‌سه‌ر ناچێت هه‌تا ئه‌مانه‌ هه‌موو ڕوونه‌دات.
31 Heaven and earth will pass away, but my words will never pass away. ئاسمان‎و زه‌وی له‌ناوده‌چن، به‌ڵام ووته‌كانم هه‌رگیز له‌ناوناچێت.
32 But no one knows that day or hour—not the angels in heaven, not the Son, only the Father. ئه‌و ڕۆژه‌و ئه‌و كاته‌ كه‌س نایزانێت، نه‌فریشته‌ی ئاسمان نه‌ڕۆڵه‌، ته‌نها باوك نه‌بێت.
33 Be on guard! Stay alert! For you do not know when that time will come. كه‌واته‌ ئاگاداربن‎و ئێشك بگرن چونكه‌ نازانن كه‌ی ئه‌و كاته‌ دێت.
34 Like a man on a journey: he leaves his house, gives his servants authority—each his own task—and orders the doorkeeper to stay alert. ئه‌مه‌ لـه‌وه‌ ده‌كـات كـابرایه‌ك بـچێ‌ بۆ گـه‌شـت، ماڵه‌كه‌ی به‌جێ‎بهێڵێ، بیداته‌ ده‌ست چه‌ند ئیشكه‌رێك‎و هه‌ر یه‌كه‌ ئیشێكیان بداتێ، ده‌رگاوانیش ڕاسپێرێ‌ ئێشك بگرێ.
35 So stay alert, since you don't know when the master of the house comes—evening, midnight, rooster's crow, or dawn. ئیتر ئێشك بگرن، چونكه‌ نازانن گه‌وره‌ی ماڵ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئێواره‌ یاخود نیوه‌ی شه‌و، یا له‌گه‌ڵ خوێندنی كه‌ڵه‌شێر، یا به‌یانی.
36 Otherwise, if he comes suddenly, he may find you sleeping. نه‌وه‌ك له‌ناكاو بگه‌ڕێته‌وه‌و بتان‏بینێت له‌خه‌ودان.
37 What I say to you, I say to everyone: Keep watch!" جا ئه‌وه‌ی به‌ئێوه‌ی ده‌ڵێم، ده‌یڵێم به‌ هه‌مووان: ئێشك بگرن!)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]