Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Mark 14 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Two days before Passover and Unleavened Bread, the chief priests and scribes were looking for a way to seize Jesus by trickery and kill him. جه‌ژنی تێ‎په‌ڕبوون‎و فه‌تیره‌ دوو ڕۆژی مابوو، سه‌رۆك كاهینه‌كان‎و مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت به‌دوای فێڵێك ده‌گه‌ڕان تا عیسای پێ‌ بگرن‎و بیكوژن.
2 For they said, "Not during the feast, or the people might riot." به‌ڵام ووتیان: (بائه‌مه‌ له‌جه‌ژنا نه‌بێت، نه‌وه‌ك له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا ئاژاوه‌ ڕووبدات.)
3 While he was in Bethany, in Simon the leper's house, reclining at the table, a woman came with an alabaster flask of pure nard perfume, very costly. She broke the flask and poured it on his head. كاتێ‌ عیسا له‌شاری به‌یت‎عه‌نیا بوو، له‌ماڵی شه‌معونه‌ ‎گول له‌سه‌ر خوان دانیشتبوو، ژنێك هات شوشه‌یه‌ك بۆنی ناردینی سافی گرانبه‌های به‌ده‌سته‌وه‌بوو، شوشه‌كه‌ی شكاندو بۆنه‌كه‌ی‎كرد به‌سه‌ر عیسا.
4 There were some who said to themselves indignantly, "Why was this perfume wasted like that? به‌ڵام هه‌ندێك له‌وانه‌ی له‌وێ‌بوون زویربوون‎و له‌دڵی خۆیان ووتیان: (ئه‌م بۆنه‌ بۆ به‌و شێوه‌یه‌ خه‌ساركرا؟
5 For this perfume could have sold for over 300 denarii and given to the poor." And they scolded her. ده‌توانرا بۆنه‌كه‌ به‌زیاتر له‌سێ‎سه‌د دینار بفرۆشرایه‌و پاره‌كه‌ی بدرایه‌ به‌هه‌ژاران.) جا ده‌ستیانكرد به‌سه‌رزه‌نشت كردنی ژنه‌كه‌.
6 But Jesus said, "Leave her alone. Why trouble her? She has done a beautiful thing for me. به‌ڵام عیسا ووتی: (وازی لێ‎بهێنن. بۆ بێزاری ده‌كه‌ن؟ ئه‌و كارێكی چاكی به‌رامبه‌ر كردم.
7 For the poor are always with you, and you can do good for them whenever you want; but you won't always have me. چونكه‌ هه‌ژاران هه‌موو كاتێ‌ لاتان هه‌ن، هه‌ر كاتێكیش ویستتان ده‌توانن چاكه‌یان به‌رامبه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام من هه‌موو كاتێك لاتان نیم.
8 She has done what she could; she has anointed my body beforehand for burial. ئه‌و ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی هات‎ كردی، ده‌ست‎پێشخه‌ری خۆی كرد له‌بۆن لێ‎دانی له‌شم‏و ئاماده‌ كردنی بۆ ناشتن.
9 Truly, I tell you, wherever the gospel is preached worldwide, what she did will be told in memory of her." ڕاستیتان پێ‌ ده‌ڵێم: له‌هه‌ر شوێنێك له‌م جیهانه‌دا بانگه‌وازی ئه‌م مزگێنییه‌ بڵاوبكرێته‌وه‌، یادی ئه‌مه‌ ده‌كرێ‌ كه‌ ئه‌م ژنه‌ كردی.)
10 Then Judas Iscariot, one of the twelve, went to the chief priests to betray Jesus to them. ئینجا یه‌هوازی ئه‌سخه‌ریوتی كه‌یه‌كێ‎بوو له‌دوانزه‌ قوتابیه‌كه‌، ڕۆیشت بۆ لای سه‌رۆك كاهینه‌كان تاكو عیسا بدات ‎به‌ده‌سته‌وه‌.
11 Hearing this, they were glad and promised him money. So he looked for a chance to betray Jesus. كاتێ‌ گوێیان له‌مه‌ بوو، زۆر پێخۆشحاڵ بوون‏و به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێدا پاره‌ی بده‌نێ، به‌م شێوه‌ ئه‌و ده‌گه‌ڕا بۆ هه‌لێك تا عیسا بدات‎ به‌ده‌سته‌وه‌.
12 On the first day of Unleavened Bread, when they sacrificed the Passover lamb, his disciples asked him, "Where do you want us to go and prepare for you to eat the Passover?" له‌یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی فه‌تیره‌، ئه‌وه‌ی قوربانی تێپه‌ڕبوونی تێداده‌كرێ، قوتابیه‌كان له‌عیسایان پرسی: (ده‌ته‌وێ‌ بۆ كوێ‌ بڕۆین نانی جه‌ژنت بۆ ئاماده‌كه‌ین تا بیخۆیت؟)
13 He sent two of his disciples, "Go into the city; a man carrying a jar of water will meet you. Follow him, ئه‌ویش دووان له‌قوتابیه‌كانی نارد، پێی‎ووتن: (بڕۆن بۆ ناو شار، له‌وێ‌ پیاوێكتان پێ‎ده‌گات گۆزه‌یه‌ك ئاوی هه‌ڵگرتووه‌، دوای‎ بكه‌ون.
14 and wherever he enters, tell the house's owner, 'The Teacher says: Where is my guest room, where I may eat the Passover with my disciples?' كـاتێ‌ چــووه‌ ژووره‌وه‌، ئێوه‌ به‌خــاوه‌ن ‎ماڵ بڵێن: مامۆستا ده‌ڵێت: كوا دیوه‌خانه‌كه‌م كه‌ له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانم نانی جه‌ژنی تێپه‌ڕبوونی تیا ده‌خۆم؟)
15 And he will show you a large upper room furnished and ready; there prepare for us." ئینجا ئه‌ویش ژوورێكی گه‌وره‌تان پیشان‎ده‌دات له‌نهۆمی دووه‌می مـاڵه‌كـه‌، ڕاخـراوه‌و ئامـاده‌كـراوه‌، ئاله‌وێدا بۆمانی ئاماده‌ بكه‌ن.)
16 The disciples left, went to the city, found things as he had told them, and prepared the Passover. ئیتر دوو قوتابیه‌كه‌ ڕۆیشتن‏و ژووره‌كه‌یان به‌م شێوه‌یه‌ بینی كه‌ عیسا پێی ووتبوون، جا له‌وێدا نانی تێپه‌ڕبوونیان ئامـاده‌كــرد.
17 And when it was evening, Jesus came with the twelve. كه‌ ئێواره‌ داهات، عیسا له‌گه‌ڵ دوانزه‌ قوتابیه‌كه‌ی هات.
18 While they reclined and ate, Jesus said, "Truly, I tell you, one of you will betray me, one eating with me." كاتێ‌ له‌سه‌ر خوان دانیشتبوون نانیان ده‌خوارد، عیسا به‌قوتابیه‌كانی ووت: (ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم، یه‌كێ‌ له‌ئێوه‌ كه‌ئێستا له‌گه‌ڵم نان ده‌خوات، ده‌م‎دات به‌ده‌سته‌وه‌.
19 They began to grieve and ask him, one by one, "Is it I?" قوتابیه‌كان غه‌م دایگرتن، یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌ستیان‎كرد به‌پرسیار لێی: (ئایا منم؟)
20 He said to them, "One of the twelve, dipping bread with me into the dish. ئه‌و وه‌ڵامی‎دانه‌وه‌و ووتی: (ئه‌و یه‌كێكه‌ له‌م دوانزه‌یه‌، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵم ده‌ستی به‌نانه‌وه‌ له‌قاپه‌كه‌دایه‌.
21 The Son of Man goes as the Scriptures said about him, but how terrible for that man who betrays him—better if he had never been born." چونكه‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ، ده‌بێت به‌و شێوه‌یه‌ بڕوات كه‌ له‌كتێبی پیرۆزدا له‌سه‌ری نووسراوه‌، به‌ڵام خاك‎به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌دات به‌ده‌سته‌وه‌، باشتر بوو ئه‌و كه‌سه‌ هه‌ر له‌دایك نه‌بووایه‌.)
22 As they ate, he took bread, blessed it, broke it, gave it to them, and said, "Take; this is my body." هه‌ر له‌وكاته‌ی نانیان ده‌خوارد، عیسا نانێكی هه‌ڵگرت، پیرۆزی‎كرد، له‌تی‎كردو دای پێیان، ووتی: (وه‌گرن، ئه‌مه‌ له‌شمه‌.)
23 He took a cup, gave thanks, gave it to them, and they all drank from it. ئینجا جامێكی هه‌ڵگرت‏و سوپاسی خودای كردو ‎پێیانیدا، هه‌موو لێیان‎خوارده‌وه‌.
24 He said to them, "This is my blood of the covenant, poured out for many. پێی‎ووتن: (ئه‌مه‌ خوێنی منه‌، خوێنی په‌یمانی نوێیه‌، ئه‌وه‌ی ده‌ڕژێ‌ له‌پێناوی زۆر كه‌س.
25 Truly I tell you, I will not drink wine again until that day when I drink it new in the kingdom of our Father." ڕاستیتان پێ‎ده‌ڵێم: ئیتر له‌به‌ری مێو ناخۆمه‌وه‌ تا ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌پادشاهێتی خودا جارێكیكه‌ به‌ نوێی له‌وبه‌ره‌ ده‌خۆمه‌وه‌.)
26 And when they had sung a hymn, they went out to the Mount of Olives. ئینجا به‌گۆرانی ستایشی خودایان‎كردو بۆ شاخی زه‌یتون ڕۆیشتن.
27 Jesus said to them, "You will all stumble, for it's written: 'I will strike the shepherd, and the sheep will be scattered.' عیسا پێی‎ووتن: (هه‌مووتان ده‌كه‌ونه‌ گومانه‌وه‌، چونكه‌ نووسراوه‌: [[له‌شوان ده‌ده‌م، ئیتر مه‌ڕه‌كان بڵاوده‌بنه‌وه‌]].
28 But after I am raised up, I will go ahead of you to Galilee." به‌ڵام دوای هه‌ستانه‌وه‌م، پێشتان ده‌كه‌وم بۆ جه‌لیل.)
29 Peter said to him, "Even though they all fall away, I will not." په‌ترۆس پێی‎ووت: (گه‌ر هه‌موو گومان بكه‌ن، من گومان ناكه‌م.)
30 Jesus said to him, "Truly I tell you, today, this night, before the rooster crows twice, you will deny me three times." عیساش پێی‎ووت: (ڕاستت پێ‌‎ده‌ڵێم: تۆ ئه‌مڕۆ هه‌ر ئه‌مشه‌و، پێش ئه‌وه‌ی كه‌ڵه‌شێر دووجار بخوێنێ، سێ‎جار نكۆڵیم لێده‌كه‌ی.)
31 But he insisted, "Even if I must die with you, I will never deny you." They all said the same. به‌ڵام په‌ترۆس به‌پشت ئه‌ستوریه‌وه‌ ووتیه‌وه‌: (گه‌ر بشمرم له‌گه‌ڵت نكۆڵیت لێ‌ناكه‌م.) هه‌روه‌ها قوتابیه‌كانیكه‌ش هه‌موو وایان ووت.
32 They arrived at a place called Gethsemane, and he told his disciples, "Sit here while I pray." ئینجا چوون بۆ شوێنێك پێیده‌وترا جه‌سیمانی، به‌قوتابیه‌كانی ووت: (ئا لێره‌بن تا نوێژ ده‌كه‌م.)
33 He took Peter, James, and John, and began to feel deep distress and anguish. ئه‌وسا په‌ترۆس‎و یاقوب‎و یۆحه‌ننای له‌گه‌ڵ خۆی‎بردو له‌وێدا هه‌ستی به‌دڵگرانیو دڵته‌نگی‎كرد.
34 He said to them, "My soul is crushed with grief, to death. Stay here and stay alert." پێی‎ووتن: (زۆر دڵگرانم تامردن، بمێننه‌وه‌ لێره‌و ئێشك بگرن.)
35 Going a little farther, he fell to the ground and prayed that, if possible, the hour would pass from him. ئینجا كه‌مێك لێیان دووركه‌وته‌وه‌، چۆكی‎داداو ده‌ستی‎كرد به‌نوێژكردن‎و داوای ئه‌وه‌ی كرد كاته‌كه‌ی به‌سه‌ر تێ‌په‌ڕێت، گه‌ر ده‌بێت.
36 He said, "Abba, Father, all things are possible for you. Take this cup from me—but let it be your will, not mine." ووتی: (ئه‌ی باوك، تۆ ده‌توانی هه‌موو شتێك بكه‌ی، ئه‌م جامه‌م له‌سه‌ر لابه‌ره‌، به‌ڵام با وانه‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت، به‌ڵكو به‌و شێوه‌یه‌ بێت كه‌خۆت ده‌ته‌وێت.)
37 He returned, found them asleep, and said to Peter, "Simon, are you asleep? Couldn't you stay awake one hour? دوای ئه‌مه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بینی قوتابیه‌كانی نووستون، به‌په‌ترۆسی ووت: (ئه‌ی شه‌معون نووستویت؟ نه‌تتوانی كاژێرێك ئێشك بگری؟
38 Watch and pray, so you don't fall into temptation. The spirit is willing, but the flesh is weak." نوێژ بكه‌ن‎و ئێشك بگرن، نه‌وه‌ك تاقی بكرێنه‌وه‌. ڕۆح چالاكه‌ به‌ڵام له‌ش لاوازه‌.)
39 And again he went away and prayed, saying the same words. دیسان ڕۆیشته‌وه‌ جارێكیتر نوێژی‎كردو هه‌مان ووته‌ی دووباره‌كرده‌وه‌.
40 Again he found them sleeping, eyes heavy, not knowing how to answer him. كاتێ‌ گه‌ڕایه‌وه‌، سه‌یری‎كرد دیسان نووستوون، چونكه‌ خه‌و چاوی قورس‎كردبوون، نه‌یانزانی به‌چی وه‌ڵامی بده‌نه‌وه‌.
41 He came a third time and said, "Still sleeping and resting? Enough—the hour has come. Look, the Son of Man is handed over into the hands of sinners. كاتێ‌ بۆ سێهه‌م جار گه‌ڕایه‌وه‌ بۆلایان پێی‎ووتن: (تائێستا نووستون‏و پشووده‌ده‌ن؟ ئیتر به‌سه‌! كاته‌كه‌ هاتووه‌، ئه‌وا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌درێته‌ ده‌ست گوناهباران.
42 Rise, let us be going; see, my betrayer is here." هه‌ستن با بڕۆین، ئه‌وا نزیك بووه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ده‌مدات به‌ده‌سته‌وه‌.)
43 While he was still speaking, Judas—one of the twelve—arrived, and with him a crowd with swords and clubs from the chief priests, scribes, and elders. هه‌ر له‌و كاته‌دا عیسا قسه‌ی‎ ‎ده‌كرد، یه‌هوزا كه‌ یه‌كێك بوو له‌دوانزه‌ قوتابیه‌كه‌، له‌گه‌ڵ كه‌سانێكی زۆر كه‌ شمشێرو داریان هه‌ڵگرتبوو گه‌یشتنه‌ ئه‌وێ، ئه‌مانه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆك ‎كاهینه‌كان‎و مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت‎و پیرانه‌وه‌ نێررابوون.
44 His betrayer had given them a signal: "The one I kiss is him—seize him and take him away securely." ئه‌وه‌ی عیسای دابه‌ده‌سته‌وه‌، نیشانه‌یه‌كی دانێ‌، ووتی: (ئه‌وه‌ی ماچی ده‌كه‌م، خۆیه‌تی، بیگرن‎و بیبه‌ن.)
45 He came up to Jesus at once, said, "Rabbi!" and kissed him. هه‌ر كه‌ یه‌هوزا گه‌یشته‌ ئه‌وێ، له‌عیسا هاته‌پێشه‌وه‌و ووتی: (مامۆستا!) ئینجا به‌گه‌رمییه‌وه‌ ماچی‎كرد.
46 And they laid hands on him and seized him. ئیتر ده‌ست‎به‌جێ‌ ده‌ستیان له‌سه‌رداناو گرتیان.
47 One of the bystanders drew his sword, struck the high priest's servant, and cut off his ear. به‌ڵام یه‌كێ‌ له‌وانه‌ی له‌وێدا له‌گه‌ڵ عیسا ڕاوه‌ستابوون، شمشێره‌كه‌ی ده‌رهێناو كێشای به‌یه‌كێ‌ له‌كۆیله‌كانی سه‌رۆك كاهین‎و گوێی بڕی.
48 Jesus said to them, "Have you come out with swords and clubs to seize me, like a robber? عیساش پێی‎ووتن: (وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ستگیركردنی یاخی‏بوویه‌ك به‌دارو شمشێره‌وه‌ هاتوون؟
49 Every day I was with you in the temple teaching, and you didn't arrest me. But let the Scriptures be fulfilled." هه‌موو ڕۆژێ‌ له‌په‌رستگا له‌ناوتان بووم خه‌ڵكم فێر ده‌كرد نه‌تان‎گرتم، به‌ڵام باكتێب بێته‌دی.)
50 And they all left him and fled. دوای ئه‌مه‌ هه‌موو ڕایان كردو به‌جێیان‎ هێشت.
51 And a young man followed him, wearing nothing but a linen cloth. And they seized the young man, كوڕێكی گه‌نج نه‌بێ‌ كه‌هیچی له‌به‌ر نه‌بوو جگه‌ له‌پارچه‌یه‌ك خامی ته‌نك كه‌ خۆی پێ‎داپۆشی بوو، كوڕه‌ دوای عیسا كه‌وت، ئه‌ویشیان گرت.
52 but he left the linen cloth and ran away naked. به‌ڵام ئه‌و جله‌كه‌ی به‌جێ‌ هێشت‎و به‌ڕووتی له‌ده‌ستیان ڕای‎كرد.
53 They led Jesus to the high priest, and all the chief priests and elders and scribes gathered. ئینجا عیسایان برده‌ لای سه‌رۆك كاهین، پیران‏و مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت‏و سه‌رۆك كاهینه‌كانی تریش هه‌موو كۆبوونه‌وه‌.
54 Peter had followed at a distance, all the way into the high priest's courtyard, and sat with the guards, warming himself by the fire. په‌ترۆس دوور به‌دوور دوای عیسا كه‌وت هه‌تا ماڵی سه‌رۆك كاهین، له‌گه‌ڵ ئێشك‎گره‌كان دانیشت له‌به‌رده‌م ئاگر خۆی گه‌رم ده‌كرده‌وه‌.
55 The chief priests and the whole council sought testimony against Jesus to put him to death, but found none. سه‌رۆك كاهینه‌كان‎و هه‌موو ئه‌نجومه‌ن ده‌ستیان‎كرد به‌گه‌ڕان به‌دوای شایه‌تییه‌ك تا سزای كوشتن بـه‌سه‌ر عیسادا بده‌ن، به‌ڵام هیچی وایان نه‌دۆزیه‌وه‌.
56 For many gave false testimony against him, but their testimony did not agree. كه‌سانێكی زۆر به‌درۆ شایه‌تییان دژی ئه‌ودا، به‌ڵام قسه‌كانیان به‌پێچه‌وانه‌ی یه‌كتره‌وه‌ بوو.
57 And some stood up and gave false testimony against him, saying, ئینجا هه‌ندێكیان به‌درۆ شایه‌تییان له‌سه‌رداو ووتیان:
58 "We heard him say, 'I will destroy this temple made by hands, and in three days build another not made by hands.'" (گوێمان لێ‎بوو ده‌ی‎ووت: ئه‌م په‌رستگایه‌ی ده‌ست دروستی‎كردووه‌ من ده‌یڕوخێنم، دوایی له‌ماوه‌ی سێ‌ ڕۆژدا په‌رستگایه‌ك دروست‎ده‌كه‌م كه‌ به‌ده‌ست دروست نه‌كرابێت.)
59 Yet even about this their testimony did not agree. به‌ڵام له‌مه‌ش دیسان قسه‌كانیان به‌پێچه‌وانه‌ی یه‌كتره‌وه‌ بوو.
60 The high priest stood up in the midst and asked Jesus, "You have no answer? What are these men testifying against you?" ئینجا سه‌رۆك كاهین له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا ڕاوه‌ستاو له‌عیسای پرسی: (هیچ ناڵێیت ده‌رباره‌ی ئه‌و شایه‌تییانه‌ی دژت ده‌درێ‌؟)
61 He stayed silent, answered nothing. Again the high priest asked him, "Are you the Christ, the Son of the Blessed?" به‌ڵام عیسا به‌بێ‎ده‌نگی مایه‌وه‌و هیچ وه‌ڵامی‎ نه‌دایه‌وه‌. دیسانه‌وه‌ سه‌رۆك كاهین لێی‎پرسی، ووتی: (ئایا تۆ مه‌سیحی، ڕۆڵه‌ی خودای پیرۆز؟)
62 Jesus said, "I AM, and you will see the Son of Man seated at the right hand of the Mighty One and coming with heaven's clouds." عیسا ووتی: (من ئه‌وم. له‌دواییشدا ده‌بینن چۆن ڕۆڵه‌ی مرۆڤ داده‌نیشێت له‌لای ڕاستی خودای به‌ تواناوه‌، ئینجا له‌سه‌ر هه‌وره‌كانی ئاسمان دێته‌وه‌.)
63 And the high priest tore his clothes and said, "What further witnesses do we need? سه‌رۆك كاهین جله‌كانی خۆی دادڕی‎و ووتی: (ئیتر پێویستمان به‌شایه‌تی نییه‌.
64 You have heard his blasphemy. What is your decision?" And they all condemned him as deserving death. خۆ گوێتان له‌كفره‌كه‌ی بوو، بڕیاری ئێوه‌ چییه‌؟) هه‌موو بڕیاریاندا كه‌ عیسا شایانی كوشتنه‌.
65 Some began spitting on him, covering his face, and punching him, saying to him, "Prophesy!" Then the guards slapped him. هه‌ندێكیان ده‌ستیان‏كرد به‌تف‎ لێ‎كردنی‎و هه‌ندێكی‎كه‌شیان ده‌م‎و چاویان داپۆشی‎و پیایان ده‌كێشاو پێیان ده‌ووت: (هه‌ڵی‎بهێنه‌ كێیه‌؟) دوای ئه‌مه‌ پاسه‌وانه‌كانیش به‌ زلله‌ پێیان‏كێشا.
66 While Peter was below in the courtyard, one of the high priest's servant girls came, له‌كاتێكدا په‌ترۆس له‌خواره‌وه‌ له‌حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌ دانیشتبوو، یه‌كێ‌ له‌و ئافره‌تانه‌ی له‌لای سه‌رۆك كاهین كاری ده‌كرد هاته‌ ئه‌وێ.
67 seeing Peter warming himself, she looked at him and said, "You too were with the Nazarene, Jesus." كاتێ‌ په‌ترۆسی بینی خۆی گه‌رم‎ ده‌كاته‌وه‌، سه‌یری كردو پێی‎ووت: (تۆش له‌گه‌ڵ عیسای ناسیری بوویت.)
68 But he denied it: "I don't know or understand what you mean." Then he went out to the entrance, and a rooster crowed. به‌ڵام په‌ترۆس نكۆڵی لێ‌كردو ووتی: (نازانم، تێ‎ناگه‌م ده‌ڵێی چی.) ئینجا چووه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ لای ده‌رگاكه‌. [له‌وكاته‌دا كه‌ڵه‌شێری به‌یانی خوێندی.]
69 The servant girl saw him and again told the bystanders, "This man is one of them." لێره‌ ئافره‌تێكیكه‌ له‌وانه‌ی له‌وێ‌ كاریان ده‌كرد بینی، ووتی به‌وانه‌ی له‌وێدا ڕاوه‌ستابوون (ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌وان.)
70 But he denied it again. A little later the bystanders again told Peter, "You truly are one of them, for you're a Galilean." په‌ترۆس دیسان نكۆڵی لێ‌كرد. پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌وانه‌ی له‌وێدا ڕاوه‌ستابوون، دیسانه‌وه‌ پێیان ووت: (ڕاسته‌ تۆ یه‌كێكی له‌وان، چونكه‌ تۆش جه‌لیلیت.)
71 He began to call down curses on himself and swear, "I don't know this man you're talking about." به‌ڵام په‌ترۆس ده‌ستی‎كرد به‌قسه‌ به‌خۆ ووتن‎و سوێند خواردن‎و ووتی: (ئه‌م كابرایه‌ی باسی‎ده‌كه‌ن، من نایناسم.)
72 At once a rooster crowed a second time. Peter remembered Jesus' words: "Before the rooster crows twice, you will deny me three times." He broke down and wept. له‌وكاته‌دا كه‌ڵه‌شێری به‌یانی جارێكی‎كه‌ش خوێندی، ئه‌وسا په‌ترۆس بیری‎كه‌وته‌وه‌ ئه‌وه‌ی عیسا پێی‎ووت: (پێش ئه‌وه‌ی كه‌ڵه‌شێری به‌یانی دوو جار بخوێنێ، سێ‎جار نكۆڵیم لێ‌ده‌كه‌ی.) ئینجا خۆی پێنه‌گیراو ده‌ستی‎كرد به‌گریان.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]