Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Mark 15 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 At dawn the chief priests, elders, scribes, and the whole council consulted together, bound Jesus, led him away, and handed him over to Pilate. كاتێ‌ ڕۆژ بووه‌وه‌، سه‌رۆك كاهینه‌كان‎و پیران‎و مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت‎و هه‌موو ئه‌نجوومه‌ن به‌یه‌كه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌. ئینجا عیسایان به‌ده‌ستی به‌ستراوه‌وه‌ بردو دایانه‌ ده‌ستی پیلاتۆس.
2 Pilate asked him, "Are you the King of the Jews?" "You say so," Jesus replied. پیلاتۆس لێی‎پرسی: (تۆی پادشای جووله‌كه‌؟) عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (تۆ ووتت.)
3 The chief priests kept accusing him of many things. لێره‌ سه‌رۆك كاهینه‌كان تاوانی زۆریان خسته‌پاڵی.
4 So Pilate questioned him again: "Have you no answer? See how many charges they bring against you." پیلاتۆس دووباره‌ لێی‎پرسی: (چییه‌، هیچ وه‌ڵام ناده‌یته‌وه‌؟ بزانه‌ چیت پێ‎ده‌ڵێن!)
5 But Jesus said nothing more, and Pilate was amazed. به‌ڵام عیسا هیچ وه‌ڵامی‎ نه‌دایه‌وه‌، پیلاتۆس به‌مه‌ سه‌رسام بوو.
6 Now at the festival, Pilate used to release one prisoner for them—whoever they asked for. پیلاتۆس له‌هه‌موو جه‌ژنێك یه‌كێك له‌و به‌ندانه‌ی ئازاد ده‌كرد كه‌گه‌ل داوای ده‌كرد.
7 A man called Barabbas was in prison with the rebels who had committed murder during the uprising. یه‌كێك كه‌ ناوی باراباس بوو، له‌و كاته‌دا له‌به‌ندیخانه‌ی پیلاتۆس به‌ندبوو له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی كه‌ گێره‌شێوێن‎و پیاوكوژ بوون.
8 The crowd came up and began asking Pilate to do for them what he always did. ئینجا خه‌ڵكه‌كه‌ هه‌موو داوایان له‌پیلاتۆس كرد ئه‌وه‌ی هه‌موو كاتێك بۆیانی ده‌كات، جێ‎به‌جێ‌ بكات.
9 "Do you want me to release for you the King of the Jews?" Pilate answered, پیلاتۆسیش قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردن‎و لێی‎پرسین: (ده‌تانه‌وێ‌ پادشای جووله‌كه‌تان بۆ ئازادكه‌م؟)
10 for he knew it was out of envy that the chief priests had handed him over. چونكه‌ ده‌یزانی سه‌رۆك كاهینه‌كان له‌ڕقا ئه‌میان داوه‌ به‌ده‌سته‌وه‌.
11 But the chief priests stirred up the crowd to have him release Barabbas for them instead. به‌ڵام سه‌رۆك كاهینه‌كان خه‌ڵكه‌كه‌یان هاندا تاكو داوای ئازادكردنی باراباس بكه‌ن.
12 "So what do you want me to do with the one you call King of the Jews?" Pilate asked them again. پیلاتۆس دیسان لێی‎پرسین: (ئه‌ی باشه‌ چی‎بكه‌م له‌وه‌ی كه‌ به‌پادشای جووله‌كه‌ ناوی ده‌به‌ن؟)
13 Crucify him!" they shouted back. یه‌ك له‌دوای یه‌ك هاواریان‎كرد: (له‌خاچی بده‌!)
14 "Why? What evil has he done?" Pilate asked. But they shouted all the louder, "Crucify him!" پیلاتۆس لێی‎پرسین: (باشه‌ چ خراپه‌یه‌كی كردووه‌؟) كه‌چی ئه‌وان زیاتر هاواریان‎كرد: (له‌خاچی بده‌!)
15 To satisfy the crowd, Pilate released Barabbas to them. He had Jesus flogged, and handed him over to be crucified. جا چونكه‌ پیلاتۆس ده‌یویست خه‌ڵكه‌كه‌ ڕازی‎ بكات، هه‌ستا باراباسی بۆ ئازادكردن، دوای ئه‌مه‌ عیسا درایه‌ به‌ر قامچی‎و نێررا بۆ له‌خاچدان.
16 Soldiers led him away into the palace (the governor's headquarters) and called together the whole company of soldiers. سه‌ربازه‌كان بردیانه‌ ناو خانوویه‌ك كه‌ هی ئمپراتۆریه‌ت بوو، له‌وێ‌ هه‌موو له‌شكره‌كه‌یان بانگ‏كردو لێیكۆبوونه‌وه‌.
17 They dressed him in purple, twisted together a crown of thorns, and set it on him. كراسێكی ئه‌رخه‌وانی گرانبه‌هایان له‌به‌ركرد، له‌سه‌ر سه‌ری تۆقێكیان دانا له‌دڕك دروستكرابوو.
18 And they began to salute him: "Hail, King of the Jews!" ده‌ستیان‏كرد به‌سڵاو لێ‎كردنی‎و ده‌یان‎ووت: (سڵاوت لێ‎بێت ئه‌ی پادشای جووله‌كه‌!)
19 They kept beating his head with a staff, spat on him, and knelt in mock homage to him. ئینجا به‌قامیش كێشایان به‌سه‌ریو خۆیان بۆ چه‌مانده‌وه‌و چۆكیان بۆداداو تفیان لێ‎كرد.
20 After mocking him, they stripped off the purple and put his own clothes on him, then led him out to crucify him. دوای ئه‌وه‌ی به‌باشی گاڵته‌یان پێ‎كرد، كراسه‌ ئه‌رخه‌وانییه‌كه‌یان له‌به‌رداكه‌ندو جله‌كانی خۆییان له‌به‌ركرده‌وه‌و بردیانه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ له‌خاچدان.
21 They forced a passerby coming from the countryside—Simon of Cyrene, father of Alexander and Rufus—to carry his cross. كابرایه‌ك كه‌ له‌وێوه‌ ده‌ڕۆیشت، بانگیان‎كردو ناچاریان‏كرد تاكو خاچه‌كه‌یان بۆ هه‌ڵگرێت. ئه‌و كابرایه‌ش ناوی شه‌معونی قه‌یره‌وانی بوو، باوكی ئه‌سكه‌نده‌رو ڕوفوس، تازه‌ له‌كێڵگه‌ ده‌هاته‌وه‌.
22 They brought Jesus to the place called Golgotha (which means Place of a Skull). ئینجا عیسایان برد بۆ شوێنێك پێی ده‌وترا گولگۆسه‌ واته‌ (كاسه‌‎سه‌ر).
23 They offered him wine mixed with myrrh, but he did not take it. ئینجا مه‌ییان داپێی تێكه‌ڵكرابوو له‌گه‌ڵ تاڵاو، به‌ڵام نه‌یخوارده‌وه‌.
24 They crucified him. They divided his clothes among them, casting lots for what each would get. دوای ئه‌وه‌ی له‌خاچیان‎دا كراسه‌كه‌یان دابه‌ش‏كرد، شێروخه‌تیان له‌سه‌ركرد بۆئه‌وه‌ی بزانن هه‌ریه‌كه‌یان چی به‌رده‌كه‌وێت.
25 It was nine in the morning when they crucified him. ئه‌و كاته‌ی له‌خاچیان‎دا كاژێری نۆی به‌یانی بوو،
26 The written notice of the charge against him read: THE KING OF THE JEWS. تاوانه‌كه‌شی به‌سه‌ر سه‌ریه‌وه‌ نووسرابوو: پادشای جووله‌كه‌.
27 They crucified two rebels with him, one on his right and one on his left. له‌گه‌ڵ دوو دز له‌خاچیان‎دا، یه‌كێ‌ له‌ده‌ستی ڕاستیه‌وه‌، ئه‌ویكه‌ش له‌ده‌ستی چه‌پیه‌وه‌.
28 Not in this edition [به‌مه‌ نووسراوی كتێب هاته‌دی كه‌ده‌ڵێت: له‌ریزی تاوانباران دانرا.]
29 Those passing by insulted him, shaking their heads, saying, "Ha! You who tear down the temple and build it in three days, ئه‌وانه‌ی به‌وێدا تێده‌په‌ڕین، قسه‌یان پێ‎ده‌ووت‎و گاڵته‌یان پێ‎ده‌كرد، سه‌ریان باده‌داو ده‌یان‎ووت: (ها! ئه‌ی ڕوخێنه‌ری په‌رستگاو دروستكه‌ره‌وه‌ی به‌سێ‌ ڕۆژ،
30 save yourself and come down from the cross!" له‌سه‌ر خاچه‌كه‌ وه‌ره‌ خواره‌وه‌و خۆت ڕزگار بكه‌.)
31 Likewise the chief priests and scribes mocked him among themselves: "He saved others; himself he can't save. به‌هه‌مان شێوه‌ سه‌رۆك كاهینه‌كان‏و مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت گاڵته‌یان پێ‎ده‌كردو به‌یه‌كتریان ده‌ووت: (بزانه‌ خه‌ڵكی‎كه‌ی ڕزگاركرد، به‌ڵام ناتوانێ‌ خۆی ڕزگار بكات.
32 Let the Christ, King of Israel, come down from the cross now, so we can see and believe." Those crucified with him also insulted him. با ئێستا مه‌سیحی پادشای ئیسرائیل له‌سه‌ر ئه‌و خاچه‌ دابه‌زێت، تا هه‌موو ببینین‏و باوه‌ڕبهێنین.) ته‌نانه‌ت دزه‌كانیش كه‌ له‌گه‌ڵی له‌خاچده‌دران گاڵته‌یان پێ‌ده‌كرد.
33 At noon, darkness came over the whole land until three in the afternoon. كاتێ‌ بوو به‌دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆ، تاریكی باڵی كێشا به‌سه‌ر زه‌ویداو زه‌وی هه‌موو تاریك‎بوو، تا كاژێری سێی پاش نیوه‌ڕۆ.
34 At three in the afternoon Jesus cried out loudly, "Eloi, Eloi, lema sabachthani?" meaning, "My God, my God, why have you forsaken me?" له‌كاژێری سێی پاش نیوه‌ڕۆدا عیسا به‌ده‌نگێكی به‌رز هاواری‎كرد: (ئیلۆی، ئیلۆی، له‌ما شه‌به‌قته‌نی؟) به‌واتای (خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ‏هێنام؟)
35 When some of those standing nearby heard this, they said, "Listen, he's calling Elijah." هه‌ندێ‌ كه‌س كه‌ له‌وێ‌ ڕاوه‌ستابوون، كاتێ‌ گوێیان له‌مه‌ بوو ووتیان: (ئه‌وه‌ بانگی ئه‌لیاس پێغه‌مبه‌ر ده‌كات.)
36 One ran, filled a sponge with sour wine, put it on a reed, and gave him a drink. "Let him be," he said, "let's see if Elijah comes to take him down." یه‌كێ‌ خێرا ڕای‎كردو ئه‌سفنجێكی له‌سركه‌ هه‌ڵكێشاو كردی به‌سه‌ر قامیشێكه‌وه‌و دای‎پێی، تاكو لێی‎بخواته‌وه‌و ووتی: (بابزانین ئه‌لیاس دێت دای‎بگرێت!)
37 With a loud cry, Jesus breathed his last. ئینجا عیسا به‌ده‌نگێكی به‌رز هاواری‎كردو ڕۆحی دابه‌ده‌سته‌وه‌.
38 And the curtain of the temple was torn in two from top to bottom. په‌رده‌ی په‌رستگاش له‌سه‌ره‌وه‌ تاخواره‌وه‌ دڕاو بوو به‌دوو به‌شه‌وه‌.
39 The centurion facing Jesus saw how he breathed his last and said, "Truly this man was the Son of God." كاتێ‌ ئه‌و سه‌رپه‌له‌ی به‌رامبه‌ری ڕاوه‌ستابوو، بینی عیسا چۆن ڕۆحی سپارد، ووتی: (به‌ڕاستی ئه‌م مرۆڤه‌ ڕۆڵه‌ی خودا بوو!)
40 Women were also watching from a distance, including Mary Magdalene, Mary the mother of James the younger and Joses, and Salome. ژنێكی زۆر له‌دووره‌وه‌ ته‌ماشای ڕووداوه‌كه‌یان ده‌كرد، له‌نێوانیاندا مریه‌می مه‌جده‌لی‎و مریه‌می دایكی یاقوبی بچووك‎و یوسف‎و سالومه‌یان له‌گه‌ڵ بوو،
41 These women had followed him in Galilee and served him; many others who came up with him to Jerusalem were also there. ئه‌مانیش ئه‌وانه‌ بوون كه‌به‌دوای عیسادا ده‌ڕۆیشتن‎و خزمه‌تیان ده‌كرد كاتێ‌ له‌جه‌لیل بوو، هه‌روه‌ها زۆر ژنی ‎تریش له‌گه‌ڵی هاتبوون بۆ قودس.
42 Evening had come, and since it was Preparation Day—the day before the Sabbath. كاتێ‌ ئێواره‌ داهات، ئه‌و ڕۆژه‌ ڕۆژی خۆئاماده‌كردن بوو، مانای ڕۆژێك پێش ڕۆژی شه‌ممه‌،
43 Joseph of Arimathea, a prominent council member who himself was waiting for the kingdom of our Father, dared to go to Pilate and ask for Jesus' body. یوسف كه‌خه‌ڵكی شاری ڕامه‌ بوو، ئه‌ندامێكی به‌رزی ئه‌نجوومه‌نی باڵای جووله‌كه‌بوو، ئه‌ویش له‌وانه‌بوو كه‌ چاوه‌ڕێی پادشاهێتی خودایان ده‌كرد، هات‎و بێ‎ترس چووه‌ لای پیلاتۆس‎و داوای ته‌رمه‌كه‌ی عیسای‎كرد.
44 Pilate was surprised he was already dead; summoning the centurion, he asked if Jesus had been dead long. پیلاتۆس سه‌ری سوڕما له‌وه‌ی كه‌ عیسا مردووه‌، سه‌رپه‌له‌كه‌ی بانگ‎كردو لێی‎پرسی: (ئایا ده‌مێكه‌ مردووه‌؟)
45 When he learned from the centurion that it was so, he granted the body to Joseph. كاتێ‌ سه‌رپه‌له‌كه‌ باسه‌كه‌ی بۆ گێڕایه‌وه‌، فه‌رمانی‎دا ته‌رمه‌كه‌ی عیسا بده‌ن به‌یوسف.
46 Joseph bought linen, took the body down, wrapped it in the cloth, and laid it in a tomb cut from rock. Then he rolled a stone against the tomb's entrance. ئینجا یوسف كه‌تانی كڕی، لاشه‌كه‌ی داگرت‎و به‌كه‌تان كفنی‎كردو له‌گۆڕێكدا ناشتی كه‌ له‌به‌رد هه‌ڵكه‌نرا بوو. دوایی به‌ردێكی گلۆر كرده‌وه‌ به‌ر ده‌رگای گۆڕه‌كه‌.
47 Mary Magdalene and Mary the mother of Joses saw where he was laid. مریه‌می مه‌جده‌لی‎و مریه‌مه‌كه‌یتر كه‌ دایكی یوسف بوو، سه‌یریان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانن له‌كوێ‌ ده‌نێژرێ.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]