Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Mark 16 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 When the Sabbath ended, Mary Magdalene, Mary the mother of James, and Salome bought spices to go anoint him. كه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌سه‌رچوو، مریه‌می مه‌جده‌لی‎و مریه‌می دایكی یاقوب‎و سالومه‌، بۆن‎و ڕۆنیان كڕی بۆ چه‌وركردنی ته‌رمه‌كه‌ی عیسا.
2 Very early on the first day of the week, just after sunrise, they went to the tomb. ڕۆژی یه‌كه‌می هه‌فته‌ بوو، ئه‌وان به‌یانی له‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌ڵات بۆ سه‌ر گۆڕه‌كه‌ هاتن.
3 They asked each other, "Who will roll the stone away from the tomb's entrance for us?" به‌یه‌كتریان ده‌ووت: (باشه‌ كێ‌ به‌ردی ده‌رگای گۆڕه‌كه‌مان بۆ لاده‌دات؟)
4 But looking up, they saw the stone—very large—already rolled away. به‌ڵام كه‌ سه‌یریان‏كرد، بینییان به‌ردی سه‌ر ده‌رگای گۆڕه‌كه‌ لاچووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وی زۆر گه‌وره‌ش بوو.
5 They entered the tomb and saw a young man dressed in a white robe, seated on the right. They were alarmed. كاتێ‌ چوونه‌ ناو گۆڕه‌كه‌، كوڕێكی گه‌نجیان بینی به‌كراسێكی سپیه‌وه‌ له‌لای ڕاسته‌وه‌ دانیشتووه‌، ئه‌وانیش تاسان.
6 "Don't be alarmed," he said. "You're looking for Jesus the Nazarene, who was crucified. He's risen—he isn't here. Look, the place they laid him. پێی‎ووتن: (مه‌ترسن، ئێوه‌ به‌شوێن عیسای ناسری‎دا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌وه‌ی له‌خاچدرا. ئه‌و زیندووبووه‌وه‌! لێره‌ نییه‌. ئا ئه‌وه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی تیایدا دانرابوو.
7 But go, tell his disciples and Peter, 'He goes ahead of you to Galilee. You will see him there, as he told you.'" به‌ڵام ئێوه‌ بڕۆن‎و هه‌واڵ به‌قوتابیه‌كانی‎و به‌په‌ترۆس بده‌ن، ئه‌و پێشتان ده‌كه‌وێت بۆ جه‌لیل، ئینجا وه‌ك پێی‎ووتن له‌وێ‌ ده‌یبینن.)
8 Trembling and amazed, the women fled the tomb, telling no one—they were afraid. ئه‌وانیش به‌ڕاكردن له‌گۆڕه‌كه‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌. ترس‎و سه‌رسامیه‌كی زۆر دایگرتبوون، هیچیان به‌كه‌س نه‌ووت له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ترسان. [
9 Rising early the first day of the week, Jesus appeared first to Mary Magdalene, from whom he had driven seven demons. عیسا دوای هه‌ستانه‌وه‌ی له‌یه‌كه‌م ڕۆژی هه‌فته‌دا، یه‌كه‌مجار بۆ مریه‌می مه‌جده‌لی ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ی عیسا حه‌وت ڕوحی پیسی لێ ‎ده‌ركردبوو.
10 She went and told those who had been with him, who were mourning and weeping. ئه‌ویش ڕۆیشت‎و مژده‌ی‎دا به‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ عیسادا بوون، ئه‌وانه‌ی خه‌ریكی شیوه‌ن‏و گریان بوون.
11 Hearing Jesus was alive and seen by her, they did not believe it. كاتێ‌ بیستیان عیسا زیندووه‌و مریه‌م خۆی بینیویه‌تی، باوه‌ڕیان نه‌كرد.
12 Afterward Jesus appeared, in a different form, to two of them walking in the country. دوای ئه‌مه‌ عیسا به‌شێوه‌یه‌كی‎ تر بۆ دووان له‌مان ده‌ركه‌وت، له‌كاتێكدا به‌ڕێوه‌بوون به‌ره‌و یه‌كێ‌ له‌ لادێكان.
13 They went back and reported it to the others, but they did not believe them either. ئینجا ڕۆیـشتن‎و مژده‌یان‎دا به‌وانی‎كه‌، به‌ڵام دیسان باوه‌ڕیان به‌مانیش نه‌كرد.
14 Later Jesus appeared to the eleven as they reclined at a meal and rebuked their lack of faith and hardness of heart, because they hadn't believed those who saw him risen. ئینجا له‌دواییدا، عیسا بۆ هه‌ر یانزه‌ قوتابیه‌كـه‌ی ده‌ركه‌وت، له‌كاتێك له‌سه‌ر خوان بوون، ئاگاداری‎كردنه‌وه‌ له‌به‌ر كه‌م باوه‌ڕی‎و دڵڕه‌قیان. چونكه‌ باوه‌ڕیان نه‌كرد به‌وانه‌ی ئه‌ویان بینی‎بوو دوای هه‌ستانه‌وه‌كه‌ی.
15 He said to them, "Go into all the world and proclaim the good news to all creation. ئه‌وسا پێی‎ووتن: (بڕۆن بۆ هه‌موو لایه‌كی جیهان، ئه‌م مزگێنییه‌ به‌هه‌موو خه‌ڵكی ڕابگه‌یه‌نن:
16 Whoever believes and is baptized will be saved, but whoever does not believe will be condemned. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی هێناو له‌ئاوهه‌ڵكێشرا ئه‌وا ڕزگاری بووه‌، ئه‌وه‌ش كه‌ باوه‌ڕ ناهێنێ‌ ئه‌وا تاوانبار ده‌كرێت.
17 And these signs will follow those who believe: in my name they'll drive out demons, speak in new tongues. ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن ئه‌م نیشانانه‌ له‌گه‌ڵیان ده‌بێ، به‌ناوی من ڕوحی پیس ده‌رده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها به‌زمانی ڕۆحی تازه‌ ده‌دوێن،
18 They will pick up snakes with their hands; if they drink deadly poison, it won't harm them; they will lay hands on the sick, and they will recover." ده‌توانن مار بگرن، گه‌ر خواردنه‌وه‌یه‌كی كوشنده‌ش بخۆن هیچ تووشی ئازار نابن، ده‌ست داده‌نێن له‌سه‌ر نه‌خۆش‎و چاكی ده‌كه‌نه‌وه‌.)
19 After speaking to them, the Lord Jesus was taken up into heaven and sat at the right hand of our Father. دوای ئه‌وه‌ی عیسای خوداوه‌ند ئه‌مانه‌ی پێ‌‎ووتن، به‌رزكــرایه‌وه‌ بۆ ئاسمان‎و له‌لای ده‌سته‌ ڕاستی خوداوه‌ دانیشت.
20 They went out and preached everywhere, the Lord working with them, confirming his word through accompanying signs. ئه‌وانیش ڕۆیشتن، مزگێنیان له‌هه‌موو لایه‌ك بڵاوكرده‌وه‌، خــوداوه‌ندیــش له‌گه‌ڵیان كـاری ده‌كردو پشتگیری ووشه‌كـانی خـۆی ده‌كـرد به‌نیشانه‌كـانی. ئامین.]
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]