Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Luke 1 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Since many have undertaken to compile an ordered account of what has been accomplished among us. ئه‌ی پـایه‌به‌رز سـاوفیلۆس‏*، كاتـێ‌ زۆر كـه‌س هه‌سـتان به‌نووسـینی ئه‌و ڕووداوانـه‌ی لای ئـێـمه‌ ڕوویـدابـوو،
2 Just as eyewitnesses from the beginning and servants of the word handed these accounts to us, به‌پێی ئه‌وه‌ی به‌‏ده‌ستمان گه‌یشتبوو، له‌وانه‌ی له‌سـه‌ره‌تاوه‌ بـیـنـه‌ری ڕووداوه‌كـان‏و خـزمه‌تـكـاری ووشــه‌كـه‌ بـوون.
3 I too, having traced everything accurately from the start, decided to write it in order for you, most excellent Theophilus, دوای ئـه‌وه‌ی هــه‌مـوو شـتێكم به‌ ووردی لـه‌سـه‌ره‌تای باسـه‌كـه‌وه‌ پشكنی، وام به‌‏باش زانی به‌ڕیـَك‏وپێكـی‏و یه‌ك لـه‌دوای یه‌ك بۆتی بنووسم،
4 so that you may know the certainty of the things you have been taught. تاكو ڕاسـتی ئه‌و شـتانه‌ بزانی كه‌ ڕاگه‌ێندراوه‌.
5 In the days of Herod, king of Judea, a priest named Zechariah was in Abijah's priestly division. His wife Elizabeth descended from Aaron. له‌سه‌رده‌می هێرۆدسی پادشای ناوچه‌ی یه‌هودیا، كاهینێك* هه‌بوو ناوی زه‌كه‌ریا* بوو له‌كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌بیا، ژنه‌كه‌شی ناوی ئه‌لیسابات بوو له‌‏نه‌وه‌ی هاڕون*،
6 They were both righteous before our Father, walking blamelessly in all his commandments and ordinances. هه‌ردووكیان مرۆڤی چاك بوون له‌به‌رچاوی خودا، په‌یڕه‌وی ڕاسپارده‌كان‏و فێركردنه‌كانی خوداوه‌ندیان ده‌كرد به‌بێ‌ كه‌م‏وكوڕی.
7 But they had no child, because Elizabeth was barren, and both were very old. منداڵیان نه‌بوو، چونكه‌ ئه‌لیسابات نه‌زۆك بوو، هه‌ردووكیشیان زۆر به‌ساڵدا چووبوون.
8 Now while he was serving as priest before our Father when his division was on duty, له‌كاتێكدا زه‌كه‌ریا له‌‏نۆره‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆیدا كاروباری كاهینایه‌تی جێ‌به‌جێ‌ ده‌كرد.
9 by priestly custom, lot chose him to enter his sanctuary and burn incense. به‌پێی نه‌ریتی ئه‌وسای كاهینایه‌تی نۆره‌ی هات بچێته‌ ناو په‌رستگای خوداوه‌ند*و بخورد بسووتێنێ‌.
10 And the whole crowd of the people were praying outside at the hour of incense. له‌كاتی سووتانی بخورده‌كه‌دا، خه‌ڵكی هه‌موو له‌‏ده‌ره‌وه‌ نوێژیان ده‌كرد.
11 Then an angel of our Father appeared to him, standing at the right of the altar of incense. له‌لای ڕاستی قوربانگه‌ی* بخورده‌كه‌وه‌ فریشته‌یه‌كی خوداوه‌ند ده‌ركه‌وت.
12 Zechariah was shaken when he saw him, and fear came over him. كاتێ‌ زه‌كه‌ریا ئه‌مه‌ی بینی، تێك ‎چوو، ترسی لـێ‌نیشت.
13 The angel said to him, "Don't be afraid, Zechariah—your prayer has been heard. Your wife Elizabeth will bear you a son; name him John. به‌ڵام فریشته‌كه‌ پێی ووت: (ئه‌ی زه‌كه‌ریا مه‌ترسه‌‏، چونكه‌ نوێژه‌كه‌ت بیسترا، هه‌روه‌ها ژنه‌كه‌ت ئه‌لیسابات له‌ تۆ كوڕێكی ده‌بێت‏و ناوی ده‌نێیت یه‌حیا.
14 You will have joy and gladness; many will rejoice at his birth. پێی شادومان ده‌بیت‎و زۆر كه‌س به‌ له‌دایك بوونی دڵخۆش ده‌بن.
15 He will be great before our Father, must never drink wine or other alcoholic drinks, and he will be filled with the Holy Spirit even from his mother's womb. چونكه‌ لای خوداوه‌ند مه‌زن ده‌بێت. شه‌راب‏و مه‌ی ناخواته‌وه‌، هه‌ر له‌سكی دایكیه‌وه‌ پڕ ده‌بێت له‌ڕۆحی پیرۆز.
16 And he will turn many of the children of Israel back to their Father. هه‌روه‌ها زۆر له‌‏ڕۆڵه‌كانی ئیسرائیل بۆ لای خوداوه‌ندی خۆیان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.
17 He will go before our Father in Elijah's spirit and power, turning fathers' hearts to their children, and the disobedient to the wisdom of the righteous, to prepare a people ready for our Father." به‌ڕۆح‏و توانای ئه‌لیاسه‌وه‌ پێش خوداوه‌ند ده‌كه‌وێت، تا باوكان له‌گه‌ڵ مناڵاندا ئاشت‎بكاته‌وه‌و یاخیبووان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ دانایی ڕاست‏ودروستان، ئینجا گه‌ل بۆ خوداوه‌ند ئاماده‌بكات.)
18 Zechariah said to the angel, "How will I know this? I'm old, and my wife is well along in years." زه‌كه‌ریاش به‌‏فریشته‌كه‌ی ووت: (به‌چی ئه‌مه‌ بزانم، چونكه‌ من پیاوێكی به‌ته‌مه‌نم‏و ژنه‌كه‌شم به‌ساڵدا چووه‌‏؟‏)
19 The angel answered him, "I am Gabriel, who stands in our Father's presence, sent to speak to you and bring you this good news. فریشته‌كه‌ وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (من ئه‌و جبرائیله‌م له‌‏باره‌گای خودا ڕاده‌وه‌ستم، نێرراوم بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵت بدوێم‏و ئه‌م مژده‌یه‌ت‏ بده‌مێ‌.
20 And now you will be silent, unable to speak, until the day these things happen, because you did not believe my words, which will come true in their time." جا ئه‌وه‌تا تۆ لاڵ ده‌بیت‎و توانای قسه‌كردنت نامێنێ‌ تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌مه‌ی تیا ده‌بێت، چونكه‌ باوه‌ڕت به‌‏ووته‌كانم نه‌كرد، ئه‌وه‌ی له‌‏كاتی خۆی دێته‌دی.)
21 Meanwhile the people waited for Zechariah, wondering why he stayed so long in the sanctuary. خه‌ڵكه‌كه‌ چاوه‌ڕوانی زه‌كه‌ریا یان ده‌كردو سه‌رسام بوو‏بوون له‌‏دواكه‌وتنی له‌ناو په‌رستگادا.
22 When he came out, he could not speak to them, and they knew he had seen a vision in the sanctuary. He kept motioning to them and stayed mute. به‌ڵام كاتێ‌ هاته‌‏ده‌ره‌وه‌ نه‌یتوانی له‌گه‌ڵیان بدوێ‌، ئینجا زانییان كه‌ له‌په‌رستگادا بینینی خودایی دیوه‌. به‌‏ئیشاره‌ت له‌گه‌ڵیان ده‌دواو هه‌ر به‌لاڵی مایه‌وه‌.
23 And when his days of service were ended, he went home. كاتێ‌ ڕۆژانی خزمه‌ت‏كردنی له‌ناو په‌رستگادا ته‌واو‏بوو، گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌. ‏
24 After these days his wife Elizabeth became pregnant, and for five months she kept herself hidden, saying, دوای ئه‌وه‌، ئه‌لیساباتی ژنی سكی پڕ‏بوو، ماوه‌ی پێنج مانگ ئه‌م شته‌ی شارده‌وه‌و ده‌یووت: (
25 "This is what our Father did for me, in the days he looked on me, to remove my disgrace among people." خوداوه‌ند وای‏لـێ‌كردم، له‌م ڕۆژانه‌دا ئاوڕی لـێ‌دامه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شوره‌ییو سه‌ر شۆڕیم له‌ناو خه‌ڵكی له‌سه‌ر لابه‌رێ‌.)
26 In month six our Father sent the angel Gabriel to a Galilee town called Nazareth, كاتێ‌ ئه‌لیسابات سكی شه‌ش مانگ‏بوو، جبرائیلی فریشته‌ له‌‏لایه‌ن خوداوه‌ نێررا بۆ شارێك له‌ناوچه‌ی جه‌لیل ناوی ناسیره‌ بوو،
27 to a virgin engaged to a man named Joseph, of the house of David; the virgin's name was Mary. بۆ لای كچێكی نیشان‏كراو له‌پیاوێك ناوی یوسف بوو، له‌‏بنه‌ماڵه‌ی داود، ناوی ئه‌م كچه‌ش مریه‌م بوو.
28 And he came to her and said, "Greetings, favored one! Our Father is with you." فریشته‌كه‌ هاته‌ لایو پێی ووت: (ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ره‌كه‌تی خودات به‌سه‌ردا ڕژاوه‌، سڵاوت لـێ‌‏بێ‌، خوداوه‌ندت ‏له‌گه‌ڵه‌.)
29 But she was greatly troubled by his words, and wondered what kind of greeting this might be. مریه‌م به‌ووته‌ی فریشته‌كه‌ شێواو بیری كرده‌وه‌ ده‌بێ‌ ئه‌م جۆره‌ سڵاوكردنه‌ چی‏بێت.
30 The angel said to her, "Don't be afraid, Mary, for you have found favor with our Father. فریشته‌كه‌ پێی ووت: (مه‌ترسه‌ ئه‌ی مریه‌م، خودا به‌ره‌كه‌تی پێت داوه‌،
31 You will conceive in your womb and bear a son, and you will call his name Jesus. ئا ئه‌وه‌تا سكت پڕ ده‌بێ‌و كوڕێكت ده‌بێ‌ ناوی ده‌نێیت عیسا.
32 He will be great and called Son of the Most High, and our Father will give him the throne of his father David, ئه‌و مه‌زن ده‌بێت، به‌ڕۆڵه‌ی خودا ناوده‌برێت، خوداوه‌ند خوداش ته‌ختی داودی باوكی پێ‌ده‌به‌خشێ‌.
33 and he will reign over Jacob's house forever; his kingdom will never end." هــه‌روه‌هــا تـاهه‌تایه‌ به‌سه‌ر ماڵی یاقوبدا فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ‏ده‌كات، پادشاهێتیه‌كه‌شی كۆتایی بۆ نییه‌.)
34 And Mary said to the angel, "How will this be, since I am a virgin?" مریه‌م به‌‏فریشته‌كه‌ی ووت: (چۆن شتیوا ڕوو ده‌دا كه‌ من شووم نه‌كردبێ‌؟)
35 The angel answered her, "The Holy Spirit will come over you, and the Most High's power will shadow you; so the holy child born will be called the Son of our Father. فریشته‌كه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌: ( ڕۆحی پیرۆز دێ‌ به‌سه‌رتاو هێزی خودا سایه‌ی سه‌رت ده‌بێت. چونكه‌ ئه‌و پیرۆزه‌ی لێت ده‌بێت به‌‏ڕۆڵه‌ی خودا ناوده‌برێت.
36 Look, your relative Elizabeth has also conceived a son in her old age—this is the sixth month for her called barren. ‏ئه‌وه‌تا ئه‌لیساباتی خزمیشت به‌و ته‌مه‌نه‌ به‌ساڵدا چووه‌وه‌ سكی پڕه‌ به‌ كوڕێك. ئا ئه‌وه‌ی پێیان ده‌ووت نه‌زۆك سكی شه‌ش مانگه‌.
37 For nothing will be impossible with our Father." چونكه‌ هیچ شتێك نییه‌ لای خودا نه‌بێت.)
38 Mary said, "I am the servant of our Father; let it happen to me as you said." Then the angel left her. مریه‌م ووتی: (من خزمه‌تكاری خوداوه‌ندم. ئه‌وه‌ی ده‌یڵێیت ڕازیم به‌بوونی.) جا فریشته‌كه‌ به‌جێیهێشت.
39 In those days Mary got up and hurried to the hill country, to a town in Judah, هه‌ر له‌و ڕۆژانه‌دا، مریه‌م به‌‏خێرایی به‌ره‌و شاخ ڕۆیشت، به‌‏مه‌به‌ستی شارێك له‌ شاره‌كانی ناوچه‌ی یه‌هوزا.
40 and she entered the house of Zechariah and greeted Elizabeth. چووه‌ ماڵی زه‌كه‌ریاو سڵاوی له‌‏ئه‌لیسابات كرد.
41 When Elizabeth heard Mary's greeting, her baby leaped in her womb, and she was filled with the Holy Spirit. كاتێ‌ ئه‌لیسابات گوێی له‌‏سڵاوی مریه‌م بوو، منداڵه‌كه‌ له‌سكیدا جوڵا، ئینجا ئه‌لیسابات پڕبوو له‌ڕۆحی پیرۆز. ‏
42 She cried out with a loud voice, "Blessed are you among women, blessed is the fruit of your womb! به‌‏ده‌نگێكی به‌رز هاواری‏كردو ووتی: (تۆ له‌ناو ژناندا پیرۆزیت، پیرۆزه‌ ئه‌وه‌ی له‌‏سكتدایه‌.
43 And why is this granted to me, that the mother of my Lord should come to me? من‏كێم هه‌تا دایكی گه‌وره‌كه‌م بێت بۆ لام؟
44 For the moment I heard your greeting, the baby in my womb leaped for joy. ‏كه‌ سڵاوی تۆ گه‌یشته‌ گوێم، له‌‏خۆشیدا منداڵه‌كه‌ له‌‏سكمدا جوڵایه‌وه‌.
45 Blessed is she who believed that there would be a fulfillment of what our Father spoke to her." خۆزگه‌ ده‌خوازرێ‌ به‌وه‌ی باوه‌ڕی هێناوه‌ به‌وه‌ی چی له‌‏خوداوه‌نده‌وه‌ پێی ووتراوه‌ د‏ێته‌دی.)
46 And Mary said, "My soul magnifies our Father, مریه‌م ووتی: (گیانم ستایشی خوداوه‌ند ده‌كات،
47 and my spirit rejoices in our Father, my Savior, ڕۆحم دڵشاده‌ به‌خودای ڕزگاركه‌رم.
48 for he has looked on the humble estate of his servant. For from now on all generations will call me blessed; چونكه‌ سه‌یری ساكاری كاره‌كه‌ره‌كه‌یكرد، ئه‌وه‌تا له‌ئێستا به‌دواوه‌ هه‌موو نه‌وه‌كان خۆزگه‌م پێ‏ده‌خوازن.
49 for the Mighty One has done great things for me, and holy is his name. چونكه‌ توانادار كاری مه‌زنی به‌‏من ئه‌نجام‎دا، پاك‎و‏پیرۆزه‌ ناوی ئه‌و،
50 And his mercy is for those who fear him from generation to generation. به‌زه‌یی بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ لیێ‌ده‌ترسن.
51 He has shown strength with his arm; he has scattered the proud in the thoughts of their hearts; هێزی ده‌ستی ده‌رخست، خواستی لووت به‌رزه‌كانی ته‌فروتونا كرد له‌بۆچوونه‌كانی دڵیان،
52 he has brought down the mighty from their thrones and lifted up the humble; تواناداره‌كانی له‌‏ته‌خته‌كانیان هێنایه‌ خواره‌وه‌و ساكاره‌كانی بڵند كرده‌وه‌.
53 he has filled the hungry with good things, and the rich he has sent away empty. برسییه‌كانی له‌خێرو به‌ره‌كه‌تی خۆی تێركرد، ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی به‌‏ده‌ستی به‌تاڵ ڕه‌وانه‌كرد.
54 He has helped his servant Israel, in remembrance of his mercy, یارمه‌تی ئیسرائیلی خزمه‌تكاری خۆی داو به‌زه‌یی خۆی یادكه‌وته‌وه‌،
55 just as he spoke to our fathers, to Abraham and to his offspring forever." هه‌ر وه‌كو چۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ باپیرانمان كردبوو، له‌گه‌ڵ ئیبراهیم‏و نه‌وه‌كانی بۆ هه‌تاهه‌تایه‌.)
56 And Mary remained with her about three months and then returned to her home. دوای ئه‌وه‌ی مریه‌م لای ئه‌لیسابات نزیكه‌ی سێ‌ مانگ مایه‌وه‌، گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ماڵه‌كه‌ی.
57 Now the time came for Elizabeth to give birth, and she bore a son. ئه‌لیسابات كاتی منداڵ بوونی هات‏و كوڕێكی بوو.
58 Her neighbors and relatives heard our Father had shown her great mercy, and rejoiced with her. دراوسێكانیو خزمانی بیستیان كه‌ خوداوه‌ند به‌زه‌یی مه‌زنی خۆی به‌سه‌ردا ڕژاندووه‌، له‌گه‌ڵی شادومان بوون.
59 On the eighth day they came to circumcise the child, and were going to call him Zechariah after his father, له‌ڕۆژی هه‌شته‌مدا ئاماده‌‏بوون، بۆ ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ خه‌ته‌نه‌ بكه‌ن، خه‌ریك بوو ناوی بنێن زه‌كه‌ریا، له‌سه‌ر ناوی باوكی.
60 but his mother answered, "No; he will be called John." به‌ڵام دایكی ووتی: (نه‌خێر، به‌ڵكو ناوی ده‌نرێ‌ یه‌حیا.)
61 And they said to her, "None of your relatives is called by this name." پێیان ووت: (كه‌س نییه‌ له‌خێڵه‌كه‌تدا به‌م ناوه‌ ناونرابێت.)
62 And they made signs to his father, asking what Zechariah wanted the child to be called. به‌ئیشاره‌ت به‌باوكیان ووت: (چ ناوێكی ئه‌وێ‌ ناوبنرێ‌؟)
63 He asked for a tablet and wrote, "His name is John." And everyone was amazed. ته‌خته‌یه‌كی داوا‏كردو له‌سه‌ری نووسی: (ناوی یه‌حیایه‌.) هه‌موویان له‌مه‌ سه‌رسام بوون.
64 And immediately his mouth was opened and his tongue loosed, and he spoke, blessing our Father. ده‌ست‏به‌جێ‌ زه‌كه‌ریا زمانی كرایه‌وه‌‏و ده‌ستی كرد به‌ستایش كردنی خودا.
65 Fear fell on all their neighbors, and all these things were talked about throughout Judea's hill country. هه‌موو دراوسێكانی ترسیان لـێ‌نیشت، ئه‌م كارانه‌ش له‌ناوچه‌ی چیای یه‌هودیا‏، بوو به‌قسه‌و باسی ناو خه‌ڵكی.
66 And all who heard kept these things in their hearts, saying, "What then will this child become?" For our Father's hand was with him. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ‏ئه‌مه‌یان بیست، ئه‌م باسه‌یان خسته‌ دڵیانه‌وه‌، ووتیان: (ئایا ئه‌م منداڵه‌ ده‌بێ‌ به‌‏چی؟) چونكه‌ ده‌ستی خوداوه‌ندی له‌گه‌ڵ بوو.
67 And his father Zechariah was filled with the Holy Spirit and prophesied, saying, زه‌كه‌ریای باوكی پڕ‏بوو له‌ڕۆحی پیرۆز، به‌ووشه‌ی خودا دواو ووتی: (
68 "Blessed be our Father of Israel, for he has visited and redeemed his people, ستایش بۆ خوداوه‌ند خودای ئیسرائیل، چونكه‌ گه‌له‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و به‌خوێن كڕییه‌وه‌.
69 and has raised up a mighty Savior for us in the house of his servant David, هێزیكی بۆ ڕزگاریمان هه‌ڵسانده‌وه‌ له‌‏ماڵی داودی به‌نده‌ی خۆی.
70 as he spoke through the mouth of his holy prophets long ago, هه‌روه‌ك له‌كۆنه‌وه‌ دواوه‌ به‌زمانی پێغه‌مبه‌ره‌ پیرۆزه‌كانیه‌وه‌.
71 that we should be saved from our enemies and from the hand of all who hate us; بۆ ڕزگاریمان له‌دوژمنان‏و له‌ده‌ستی ناحه‌زانمان.
72 to show the mercy promised to our fathers and to remember his holy covenant, بۆ ده‌رخستنی به‌زه‌یی خۆی به‌رامبه‌ر باپیرانمان. بۆ یادكردنه‌وه‌ی په‌یمانی پیرۆزی.
73 the oath that he swore to our father Abraham, to grant us, ئه‌و سوێنده‌ی بۆ ئیبراهیمی باوكمانی خوارد.
74 that we, being delivered from the hand of our enemies, might serve him without fear, بۆ فریاكه‌وتنمان له‌ده‌ستی دوژمنان، تا بێ‌‏ترس بیپه‌رستین،
75 in holiness and righteousness before him all our days. به‌‏پیرۆزیو ڕاست‏ودروستی به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ڕۆژانی ژیانمان.
76 And you, child, will be called the prophet of the Most High; for you will go before the Lord to prepare his ways, تۆش ئه‌ی منداڵ، پێغه‌مبه‌ری خودات پێ‌ده‌ووترێ‌، چونكه‌ پێش خوداوه‌ند ده‌كه‌وی تا ڕێگای بۆ ئاماده‌ بكه‌یت.
77 to give his people the knowledge of salvation through the forgiveness of their sins, تاكو گه‌له‌كه‌ی فێر بكه‌یت كه‌وا ڕزگاری به‌لێخۆش‎بوونی گوناهیان ده‌بێت.
78 because of the tender mercy of our Father, by which the sunrise from on high will visit us, چونكه‌ به‌هۆی به‌زه‌ییو میهره‌بانی خودامان، خۆری به‌ره‌به‌یان له‌ئاسمانه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ‌.
79 to give light to those who sit in darkness and in the shadow of death, to guide our feet into the way of peace." تا ڕووناكی بدات به‌وانه‌ی له‌ناو تاریكیو له‌سێبه‌ری مه‌رگدا دانیشتوون، تا قاچه‌كانمان به‌ره‌و ڕێگای ئاشتی ببات.)
80 The child grew, became strong in spirit, and lived in the wilderness until the day he appeared publicly to Israel. منداڵه‌كه‌ گه‌شه‌ی ده‌كردو له‌‏ڕۆح به‌هێز ده‌بوو، له‌‏ده‌شت‏و‏ده‌ر مایه‌وه‌ تا ئه‌و ڕۆژه‌ی خۆی بۆ ئیسرائیل ده‌رخست‏.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]