Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Luke 2 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 In those days Caesar Augustus issued a decree to register the whole inhabited world. له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌ ئوغستۆسی قه‌یسه‌ره‌وه‌ فه‌رمان ده‌رچوو تا هه‌موو دانیشتوانی ووڵاته‌كه‌ی ناونووس بكرێت.
2 This was the first registration, when Quirinius was governor of Syria. ئه‌م ناونووس‏كردنه‌ش یه‌كه‌مجاری بوو، له‌‏كاتێكدا كیرینیۆس فه‌رمانڕه‌وای سوریا بوو.
3 Everyone went to be registered, each to his own town. خـه‌ڵكی ڕۆیشتن، هـه‌ر یه‌كه‌ بۆ شـاری خۆی هه‌تا ناونووس بكـرێن.
4 Joseph too went up from Galilee, from the town of Nazareth, to Judea, to the city of David called Bethlehem, since he belonged to David's house and family, جـا یوسف له‌‏شــاری ناسـیره‌وه‌ كـه‌ له‌ناوچــه‌ی جـه‌لیل بوو، به‌ره‌و شـاره‌كـه‌ی داود ڕۆیشت كـه‌ ناوی به‌یت له‌حـم بوو له‌ناوچـه‌ی یه‌هـودیا. چـونكه‌ ئه‌و له‌بنه‌ماڵه‌و هۆزی داود بوو.
5 to be registered with Mary, his fiancée, who was expecting a child. تاكو لـه‌گـه‌ڵ مریه‌مـی ده‌زگـیرانی كـه‌ له‌و كاته‌دا سكی هه‌بوو، له‌وێ‌ ناونووس بكرێن.
6 While they were there, the time came for her to give birth. هه‌ر له‌و كـاته‌دا ئه‌مـان لـه‌وێ‌ بوون، كاتی منداڵ بوونی هـات.
7 She gave birth to her firstborn son, wrapped him in cloths, and laid him in a manger, because the inn had no place for them. لـه‌به‌ر‏ئه‌وه‌ی لـه‌‏میوانخانه‌ شـوێنیان ده‌ست نه‌كـه‌وت چــوونه‌ ته‌ویلـه‌یه‌ك لـه‌و‏ناوه‌، ئـینجا له‌وێدا كوڕه‌ نۆبه‌ره‌كـه‌ی‏بوو، پێچـایه‌وه‌و له‌‏ئاخـوڕی ته‌ویله‌كه‌دا خه‌واندی.
8 Shepherds were in that same region, staying out in the fields, keeping watch over their flock by night. له‌و ناوچه‌یه‌ شوان هه‌بوون له‌‏ده‌شت ده‌مانه‌وه‌و به‌‏نۆبه‌ ئێشكی مێگه‌لیان ده‌گرت.
9 An angel of our Father stood before them; the glory of our Father shone around them, and great fear seized them. فریشته‌یه‌ك له‌لایه‌ن خوداوه‌نده‌وه‌ هاته‌ لایان، شكۆمه‌ندی خودا دره‌وشایه‌وه‌ له‌ده‌ورو پشتیان، به‌مه‌ ترسێكی زۆریان لـێ‌نیشت.
10 The angel told them, "Don't be afraid—I bring good news of great joy for everyone: فریشته‌كه‌ پێی ووتن: (مه‌ترسن، ئه‌وا من مژده‌یه‌كی خۆش‏و مه‌زنتان پێ‌ده‌ده‌م كه‌ بۆ هه‌موو گه‌له‌.
11 Today in the city of David, a Savior was born to you—Christ the Lord. ئه‌مڕۆ له‌شاری داود ڕزگاركه‌رێك بۆ ئێوه‌ له‌دایك‎بوو، ئه‌ویش مه‌سیحی خوداوه‌نده‌.
12 This is your sign: you'll find a baby wrapped in cloths, lying in a manger." ئه‌مه‌ش نیشانه‌ بێ‌ بۆتان، له‌وێ‌ منداڵێكی پێچراوه‌ی نووستو له‌‏ئاخوڕێكدا ده‌بینن.)
13 Suddenly there was with the angel a multitude of the heavenly host, praising our Father and saying, له‌پڕێكدا له‌گه‌ڵ فریشته‌كه‌ كۆمه‌ڵێ‌ هێزی ئاسمانی ده‌ركه‌وتن، ستایشی خودایان ده‌كردو ده‌یان ووت:
14 "Glory to our Father in the highest, and on earth peace among those with whom he is pleased!" (شكۆمه‌ندی بۆ خودا له‌به‌رزایی، بۆ سه‌ر زه‌ویش ئاشتی، بۆ ئه‌وانه‌ی جێی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ون.) ‏
15 When the angels left them for heaven, the shepherds said to each other, "Let's go straight to Bethlehem and see this thing that has happened, which our Father has made known to us." كاتێ‌ فریشته‌كه‌ لای شوانه‌كان به‌ره‌و ئاسمان ڕۆیشت، به‌‏یه‌كتریان ووت: (كه‌واته‌ با‏بڕۆین بۆ به‌یت‏له‌حم تا ئه‌و ڕووداوه‌ ببینین كه‌وا خوداوه‌ند پێی‏ڕاگه‌یاندین.(
16 They hurried off and found Mary and Joseph, and the baby lying in the manger. ‏به‌خێرایی هاتن شوێنه‌كه‌یان دۆزیه‌وه‌، منداڵه‌كه‌یان به‌‏نووستویی له‌ئاخوڕه‌كه‌دا بینی له‌گه‌ڵ مریه‌م‏و یوسف.
17 When they saw him, they made known what had been told them about this child. كاتێ‌ ئه‌مه‌یان بینی، ده‌ستیان‏كرد به‌‏بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌‏باره‌ی ئه‌و منداڵه‌وه‌ پێیان ووترابوو.
18 All who heard were amazed at what the shepherds told them. هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێیان له‌مه‌‏بوو، سه‌ریان سوڕما له‌وه‌ی شوانه‌كان ده‌یان ووت.
19 But Mary treasured up all these things, pondering them in her heart. به‌ڵام مریه‌م ئه‌م شتانه‌ی هه‌موو له‌بیری خۆی داده‌ناو له‌‏دڵی خۆی لێكیده‌دایه‌وه‌.
20 The shepherds returned, glorifying and praising our Father for all they'd heard and seen, just as they were told. دوای ئه‌وه‌ شوانه‌كان گه‌ڕانه‌وه‌ شوێنی خۆیان، ده‌م به‌‏ستایشی خوداوه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وه‌ی بیستیان‏و بینییان، به‌و شێوه‌یه‌ی پێیان ووترا بوو.
21 When eight days for his circumcision were complete, he was named Jesus, the name the angel gave before he was conceived in the womb. كاتی خه‌ته‌نه‌كردنی منداڵه‌كه‌، دوای به‌سه‌رچوونی هه‌شت ڕۆژ به‌سه‌ر له‌‏دایك بوونی، ناوینرا عیسا هه‌روه‌ك چۆن له‌سه‌ر زمانی فریشته‌كه‌ ‏پێشتر ناونرا، پێش ئه‌وه‌ی دایكی سكی پێی هه‌بێ.
22 When their days of purification under the Law of Moses ended, they brought him up to Jerusalem to present him to our Father, دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژانی پاك‎بوونه‌وه‌ی ته‌واوبوو، به‌پێی شه‌ریعه‌تی موسا، یوسف‏و مریه‌م بردیان بۆ قودس، تاكو پێشكه‌شی خوداوه‌ندی بكه‌ن.
23 (as it is written in our Father's Law, "Every firstborn male will be called holy to our Father"), هه‌روه‌ك چۆن له‌شه‌ریعه‌تی خوداوه‌ند نووسراوه‌: [[هه‌موو كوڕێكی نۆبه‌ره‌ كه‌ سكی دایك ده‌كاته‌وه‌ پێی ده‌ووترێ‌ پیرۆزی خوداوه‌ند.]]
24 and to offer a sacrifice as the Law of our Father says: a pair of turtledoves or two young pigeons. هه‌روه‌ها بۆ پێشكه‌ش كردنی قوربانی، وه‌ك له‌شه‌ریعه‌تی خوداوه‌ند ووتراوه‌: [[جووتێ‌ كوكوختی یان جووتێ‌ بێچووه‌ كۆتر.]]
25 In Jerusalem lived a man named Simeon, righteous and devout, waiting for Israel's comfort, with the Holy Spirit on him. له‌‏قودس پیاوێك هه‌بوو ناوی شه‌معون بوو، پیاوێكی چاك‏و له‌خواترس بوو، چاوه‌ڕێی دڵدانه‌وه‌ بوو بۆ ئیسرائیل، ڕۆحی پیرۆزیشی تێدا‏بوو.
26 The Holy Spirit had revealed to him he wouldn't die before seeing our Father's Christ. ڕۆحی پیرۆز ئاگاداری كردبوو، كه‌ نامرێ‌ تا مه‌سیحی خوداوه‌ند نه‌بینێ‌.
27 Prompted by the Spirit, he entered the temple. As the parents brought in the child Jesus to do for him what the Law required, به‌هۆی ڕۆحه‌وه‌ هاتبوو بۆ په‌رستگا. كاتێ‌ دایك‏و باوكی عیسا منداڵه‌كه‌یان هێنا تا به‌پێی شه‌ریعه‌ت ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بیكه‌ن بۆی.
28 Simeon took him up in his arms and blessed our Father, saying, شه‌معون منداڵه‌كه‌ی خسته‌ سه‌ر هه‌ردوو ده‌ستی‏و ستایشی خودای‏كرد‏و ووتی:
29 "Sovereign Father, now you are letting your servant depart in peace, according to your word. (ئه‌ی خوداوه‌ند ئێستا به‌نده‌ی خۆت با به‌ئاشتی چاولێك بنێ‌ به‌پێی به‌ڵێنی خۆت.
30 For my eyes have seen your salvation, ئه‌وا چاوم ڕزگاری تۆی بینی،
31 which you have prepared in the presence of all peoples: ئه‌وه‌ی ئاماده‌ت كردووه‌ بۆ هه‌موو گه‌لان،
32 a light for revelation to the Gentiles, and for glory to your people Israel." ڕووناكی بێت بۆ نه‌ته‌وه‌كان‏و شكۆ‏مه‌ندی بێت بۆ ئیسرائیل.) ‏
33 His father and mother were amazed at what was said about him. دایك‏و باوكی سه‌رسام بوون له‌وه‌ی ده‌رباره‌ی منداڵه‌كه‌ ووترا.
34 And Simeon blessed them and told Mary, his mother, "This child is appointed for the fall and rising of many in Israel, and to be a sign that is opposed, شه‌معون داوای پیرۆزی بۆ كردن‏و به‌ مریه‌می دایكی منداڵه‌كه‌ی ووت: (به‌هۆی ئه‌م منداڵه‌وه‌ كه‌سانێكی زۆر له‌ئیسرائیل ده‌كه‌ون‎و زۆریش هه‌ڵده‌ستنه‌وه‌، ده‌بێ‌ به‌نیشانه‌یه‌ك به‌ربه‌ره‌كانی ده‌كرێ،
35 and a sword will pierce through your own soul also—so that thoughts from many hearts may be revealed." تا نیازی دڵی زۆر‏كه‌س ئاشكرابێ‌. شمشێرێكیش جه‌رگی تۆ ده‌بڕێ‌.)
36 Also there was Anna, a woman prophet, daughter of Phanuel of Asher's tribe, very old, having lived with her husband seven years after her virginity, ژنێك به‌ووشه‌ی خودا ده‌دوا ناوی حه‌ننه‌ بوو كچی فه‌نۆئیلی پێ‌ ده‌وترا، سه‌ر به‌‏تیره‌ی ئه‌شیر بوو، زۆر به‌ساڵدا چوو بوو، ته‌نها حه‌وت ساڵ له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی ژیا‏بوو.
37 and a widow until eighty-four, never leaving the temple, worshiping with fasting and prayer night and day. پاشان به‌بێوه‌ژنی مابووه‌وه‌ تا ته‌مه‌نی گه‌یشتبووه‌ هه‌شتاو چوار ساڵی. په‌رستگاكه‌ی به‌جێ‌ نه‌ده‌هێشت، شه‌و و ڕۆژ خودای ده‌په‌رست، به‌‏نوێژ‏و ڕۆژوگرتن.
38 Coming up at that same hour, she gave thanks to our Father and spoke of the child to all awaiting Jerusalem's redemption. له‌و‏كاته‌دا ئاماده‌بوو، ده‌ستیكرد به‌‏سوپاس‏كردنی خوداو باسی عیسای له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا كرد كه‌ له‌‏قودس چاوه‌ڕوانی ڕزگاركه‌ر‏بوون.
39 When they finished everything required by our Father's Law, they returned to Galilee, to their own town of Nazareth. دوای ته‌واوبوو‏ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی خوداوه‌ند داوای ده‌كات، دایك و باوكی عیسا گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ شاره‌كه‌یان كه‌ ناوی ناسیره‌ بوو له‌‏جه‌لیل.
40 The child grew, becoming strong, filled with wisdom, and our Father's favor was on him. منداڵه‌كه‌ نه‌شونمای ده‌كردو به‌هێز ده‌بوو، پڕ‏ده‌بوو له‌‏دانایی‏و به‌ره‌كه‌تی خودای له‌سه‌ر بوو.
41 Now his parents went to Jerusalem every year at the Feast of Passover. دایك‏و باوكی هه‌موو ساڵێك له‌‏جه‌ژنی تێ‌په‌ڕبوون ده‌چوون بۆ قودس.
42 When he was twelve years old, they went up according to the custom of the feast. كاتێ‌ عیسا ته‌مه‌نی گه‌یشته‌ دوانزه‌ ساڵ، وه‌ك هه‌موو ساڵانی تر له‌‏جه‌ژندا به‌ره‌و قودس ڕۆیشتن.
43 When the festival ended and they left for home, the boy Jesus stayed behind in Jerusalem, unknown to his parents. دوای ته‌واو‏بوونی ڕۆژانی جه‌ژن گه‌ڕانه‌وه‌، عیسای منداڵ له‌قودس مایه‌وه‌ بێ‌ئه‌وه‌ی ئه‌وان بزانن.
44 Thinking he was in the group, they traveled a day's journey, then searched for him among relatives and acquaintances. وایان ده‌زانی كه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیاندایه‌ به‌‏ڕێگاوه‌، ڕۆژه‌ ڕێگایه‌ك ڕۆیشتن، دوای ئه‌وه‌ ده‌ستیان‏كرد به‌گه‌ڕان به‌‏دوایدا له‌نێوان خزم‏و ناسیاوه‌كانیان.
45 When they did not find him, they returned to Jerusalem, searching for him. كاتێ‌ نه‌یان دۆزیه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ قودس تا به‌دوایدا بگه‌ڕێن.
46 After three days they found him in the temple, sitting among the teachers, listening to them and asking them questions. دوای سێ‌ ڕۆژ گه‌ڕان له‌په‌رستگادا دۆزیانه‌وه‌، سه‌یریان‏كرد دانیشتووه‌ له‌نێوان مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت، گوێی بۆ ڕاگرتوون‏و پرسیاریان لـێ‌ده‌كات.
47 All who heard him were amazed at his understanding and his answers. هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێیان لێیبوو، سه‌رسام بوون له‌ تێگه‌یشتن‏و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی.
48 When his parents saw him, they were astonished. His mother said, "Child, why have you done this to us? Look, your father and I have been anguished, searching for you." كاتێ‌ بینییان سه‌ریان ‎سوڕما، ئینجا دایكی پێی ووت: (كوڕم بۆ وات لـێ‌كردین؟ من‏و باوكت به‌ بێ‌ ئارامی به‌دواتدا ده‌گه‌ڕاین.)
49 He said to them, "Why were you searching for me? Didn't you know I must be in my Father's house?" وه‌ڵامی دانه‌وه‌‏، ووتی: (بۆچی به‌‏دوامدا ده‌گه‌ڕان؟ ئایا نه‌تانزانی پێویسته‌ له‌‏سه‌رم، له‌ماڵی باوكم بم؟)
50 But they did not understand the saying that he spoke to them. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و ووتی، ئه‌وان تێینه‌گه‌یشتن.
51 Then he went down with them and came to Nazareth, remaining obedient to them. His mother kept all these things in her heart. ئینجا له‌گه‌ڵیان گه‌ڕایه‌وه‌ به‌ره‌و شاری ناسیره‌و گوێڕایه‌ڵیان بوو، مریه‌می دایكیشی ئه‌مانه‌ی هه‌موو ده‌خسته‌ دڵیه‌وه‌.
52 Jesus increased in wisdom and stature and in favor with our Father and with people. عیساش له‌‏دانایی‏و به‌ژن‏و باڵا گه‌وره‌ ده‌بوو، جێی ڕه‌زامه‌ندی خوداو خه‌ڵكی بوو.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]