Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Mark 7 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 The Pharisees and some of the scribes who had come from Jerusalem gathered around Jesus, هه‌ندێ‌ فه‌ریسی‎و مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت كه‌ له‌قودسه‌وه‌ هاتبوون چوونه‌ لای عیسا.
2 and they saw that some of his disciples were eating bread with unclean hands—that is, unwashed. بینییان هه‌ندێ‌ له‌قوتابیه‌كانی بێ‎ده‌ست شوشتن نان ده‌خۆن واته‌ به‌ده‌ستی پیس.
3 (For the Pharisees and all the Jews don't eat unless they wash their hands ceremonially, keeping the elders' tradition. چونكه‌ فه‌ریسیه‌كان‎و جووله‌كه‌ هه‌موو نانیان نه‌ده‌خوارد بێ‎ئه‌وه‌ی به‌باشی ده‌ستیان نه‌شۆن، ئه‌مه‌ش وه‌ك خۆبه‌ستنه‌وه‌یه‌ك‎بوو به‌خووڕه‌وشتی پیرانیان.
4 When they come from the market, they don't eat without washing. They also hold to many other traditions they've received—washing cups, pitchers, and copper vessels.). هه‌روه‌ها گه‌ر له‌بازاڕ بهاتنایه‌وه‌ نانیان نه‌ده‌خوارد تاخۆیان نه‌شۆردایه‌، خووڕه‌وشتی كه‌شیان هه‌بوو وه‌ریان گرتبوو، له‌سـه‌ری ده‌ڕۆیشتن، وه‌ك شـوشتنی كاسه‌و مه‌سینه‌و قاپ‎و قاچاغی مس.
5 Then the Pharisees and scribes asked him, "Why don't your disciples follow the elders' tradition, but eat bread with unclean hands?" لێره‌ فه‌ریسیه‌كان‎و مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت لێیان پرسی: (باشه‌ بۆچی قوتابیه‌كانت له‌سه‌ر خووڕه‌وشتی پیران ناڕۆن‎و به‌ده‌ستی نه‌شۆراوه‌وه‌ نان ده‌خۆن؟)
6 He replied, "Isaiah prophesied truly about you hypocrites, as written: 'These people honor me with their lips, but their heart is far from me.' ئه‌ویش وه‌ڵامی‎دانه‌وه‌ ووتی: (ئه‌ی دووڕووه‌كان ئه‌شعیا باشی پێشبینی‎كردووه‌ ده‌رباره‌تان كاتێ‌ ووتویه‌تی: [[ڕێزی ئه‌م گه‌له‌ بۆ من هه‌ر بـه‌ده‌مـه‌، به‌ڵام دڵیان له‌منه‌وه‌ دووره‌.
7 'They worship me in vain, teaching as doctrines the commandments of men.' به‌ خۆڕایی ده‌مپه‌رستن، ئه‌وان شتێ‌ فێری خه‌ڵكی ده‌كه‌ن كه‌ ڕاسپارده‌ی خه‌ڵكیه‌.]]
8 You abandon the commandment of our Father and hold to the tradition of men." ئێوه‌ ڕاسپارده‌كانی خوداتان پشت‎گوێ‌ خستووه‌و خۆتان به‌ستۆته‌وه‌ به‌خووڕه‌وشتی مرۆڤه‌وه‌.)
9 He said to them, "You do a fine job setting aside our Father's commandment to keep your own tradition!" دیسان پێی‎ووتن: (له‌ڕاستیدا ئێوه‌ باش ده‌زانن چۆن ڕاسپارده‌كانی خودا ڕه‌ت‏بكه‌نه‌وه‌ تا پارێزگاری له‌خووڕه‌وشتی مرۆڤ بكه‌ن.
10 For Moses said, 'Honor your father and your mother,' and 'Whoever curses father or mother must be executed.' چونكه‌ موسا ووتویه‌تی: [[ڕێزی دایك‎و باوكت بگره‌، ئه‌وه‌ی دایك‎و باوكی ڕیسوا بكات، بامردن سزای بێت.]]
11 "But you say: if anyone tells his father or mother, 'Whatever you'd have gained from me is Corban' (a gift devoted to our Father), به‌ڵام ئێوه‌ ده‌ڵێن: (گه‌ر یه‌كێ‌ به‌دایك‎و باوكی بڵێت ئه‌وه‌ی له‌منه‌وه‌ ده‌ستتان ده‌كه‌وێ‌ ده‌یكه‌مه‌ قوربانی.
12 then you no longer let him do anything for his father or mother. ئیتر ئێوه‌ داوای لێ‌ناكه‌ن خزمه‌تی دایك‎و باوكی بكات.
13 So you cancel the word of our Father with your handed-down tradition. You do many things like this." ئابه‌م شێوه‌یه‌، به‌و داب‏و نه‌ریتانه‌ی وه‌رتان گرتووه‌، ووشه‌ی خودا له‌كار ده‌خه‌ن. هه‌روه‌ها زۆر شتی كه‌ش له‌م بابه‌ته‌ كه‌ ده‌یكه‌ن.)
14 He called the crowd again and said to them, "Listen to me, all of you, and understand: ئینجا جارێكی‎كه‌ هه‌موویانی بانگ‎كردو پێی‎ووتن: (هه‌موو گوێم بۆ ڕاگرن‎و تێ‎بگه‌ن.
15 Nothing outside a person entering him can make him unclean; rather, what comes out of a person is what makes him unclean." شت نییه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤه‌وه‌ بێته‌ ناوی‎و گڵاوی‎ بكات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌مرۆڤه‌وه‌ ده‌رده‌چێ، ئه‌وه‌یه‌ گڵاوی‎ ده‌كات.
16 Not in this edition [ئه‌وه‌ی دوو گوێی هه‌یه‌ بۆ بیستن با گوێ‌ بگرێ.]
17 When he had left the crowd and entered the house, his disciples asked him about the parable. كاتێ‌ خه‌ڵكه‌كه‌ هه‌موو ڕۆیشتن عیسا هاته‌ ماڵه‌وه‌، قوتابیه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌و نموونه‌یه‌ پرسیاریان لێ‌كرد.
18 He said to them, "Are you also this dull? Don't you understand nothing entering a person from outside can make him unclean, پێی‎ووتن: (ئایا ئێوه‌ش تێ‎ناگه‌ن؟ نازانن ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤه‌وه‌ دێته‌ ناویه‌وه‌ ناتوانێ‌ گڵاوی بكات؟
19 since it doesn't enter his heart but his stomach, and then goes out into the sewer?" (Saying this, he declared all foods clean.). چونكه‌ ناچێته‌ دڵیه‌وه‌، به‌ڵكو دێته‌ ناو سكیه‌وه‌ ئه‌وسا له‌له‌شی دێته‌ ده‌ره‌وه‌.) به‌مه‌ش ڕایگه‌یاند هه‌موو خواردنێك پاكه‌.
20 He said, "What comes out of a person—that makes him unclean. ئینجا ووتی: (ئه‌وه‌ی له‌مرۆڤه‌وه‌ ده‌رده‌چێ، ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤ گڵاو ده‌كات.
21 For from within, out of the human heart, come evil thoughts—sexual sin, theft, murder, چونكه‌ له‌ناوه‌وه‌و دڵی مرۆڤه‌وه‌، بیری خراپ دێته‌ده‌ره‌وه‌ وه‌ك: به‌ڕه‌ڵڵایی، دزی، كوشتن، داوێن پیسی،
22 adultery, greed, malice, deceit, sensuality, envy, slander, pride, and foolishness. چاوچنۆكی، خراپه‌كاری، هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، به‌دڕه‌وشتی، چاوپیسی، كفر، لووت‎به‌رزی‎و گێلی،
23 All these evils come from inside and make a person unclean." ئه‌م شتانه‌ هه‌موو له‌ناوه‌وه‌ی مرۆڤه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێ‎و مرۆڤ گڵاو ‎ده‌كات.)
24 Jesus left there for the region of Tyre. He entered a house, wanting no one to know, but couldn't stay hidden. دوای ئه‌مه‌ عیسا ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به‌جێ‎هێشت‎و چوو بۆ هه‌رێمی سورو سه‌یدا. چووه‌ ماڵێك نه‌یویست ئاشكرابێت، به‌ڵام نه‌یتوانی به‌شاره‌وه‌یی بمێنێته‌وه‌.
25 Instead, a woman whose little daughter had an unclean spirit heard about him at once, came, and fell at his feet. ئینجا ژنێك كچه‌كه‌ی ڕۆحی پیسی تیابوو، كاتێ‌ زانی ئه‌و له‌وێیه‌ هات‎و كه‌وته‌ به‌رپێی.
26 The woman was Greek, Syrophoenician by birth. She kept asking him to drive the demon out of her daughter. ژنه‌كه‌ش یۆنانی بوو، خه‌ڵكی فینیقیه‌ی سوریا بوو، لێی‎پاڕایه‌وه‌ تاكو ئه‌و ڕۆحه‌ پیسه‌ له‌كچه‌كه‌ی ده‌ربكات.
27 He told her, "Let the children eat first, for it's not right to take their bread and toss it to the dogs." به‌ڵام عیسا پێی‎ووت: (جارێ‌ بامنداڵه‌كان تێربن، چونكه‌ دروست نییه‌ نان له‌مان بسه‌نرێت‎و فرێ‎بدرێ‌ بۆ سه‌گ.)
28 But she replied to him, "Sir, even the dogs under the table eat the children's crumbs." ژنه‌كه‌ش له‌وه‌ڵامدا ووتی: (ڕاسته‌ گه‌وره‌م! به‌ڵام سه‌گیش له‌ژێر مێزدا له‌به‌رماوه‌ی منداڵه‌كان ده‌خوات.)
29 He said to her, "Because of this answer, go—the demon has left your daughter." ئینجا عیسا پێی‎ووت: (ئا له‌به‌ر ئه‌م قسه‌یه‌، بڕۆ وا ڕۆحه‌ پیسه‌كه‌ له‌كچه‌كه‌ت ده‌رچوو.)
30 And she went home and found the child lying on the bed, and the demon gone. كاتێ‌ ژنه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌، كچه‌كه‌ی بینی له‌سه‌ر جێگاكه‌یو ڕۆحه‌ پیسه‌كه‌ی لێ‌ ده‌رچوو بوو.
31 Then Jesus left the territory of Tyre, went through Sidon to the Sea of Galilee, into the region of the Decapolis. دوای ئه‌مه‌ عیسا ناوچه‌ی سوری به‌جێ‎هێشت‎و گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ده‌ریاچه‌ی جه‌لیل، به‌شاری سه‌یداو سنووری ده‌ شاره‌كه‌ تێ‎په‌ڕی.
32 They brought him a deaf man who could hardly speak, begging him to lay his hand on him. یه‌كێكی كه‌ڕو لاڵیان بۆ هێنا، لێی‎پارانه‌وه‌ ده‌ستی له‌سه‌ر دانێ.
33 Jesus took him aside privately, away from the crowd, put his fingers in the man's ears, spit, and touched his tongue. عیسا هێنایه‌ ئه‌م‎ لاوه‌ تۆزێ‌ دوور له‌خه‌ڵكه‌كه‌، سه‌ری په‌نجه‌ی خسته‌ ناو گوێی كابراوه‌، تفی‎كردو زمانیگرت.
34 Then, looking up to heaven, he sighed deeply and said to him, "Ephphatha!" (that is, "Be opened!"). ڕووی‎ خۆی كرده‌ ئاسمان‎و هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشاو به‌كابراكه‌ی ووت: (ئیفه‌سا!) واته‌ بكرێوه‌.
35 And immediately his ears were opened, his tongue was released, and he began to speak plainly. ده‌ست‎به‌جێ‌ گوێ‌‎و گرێی زمانی كرانه‌وه‌، به‌ڕێك‎و ڕه‌وانی ده‌ستی‎كرد به‌قسه‌ كردن،
36 Jesus ordered them to tell no one; but the more he ordered, the more they proclaimed it. ئینجا ڕای‎سپاردن به‌كه‌س نه‌ڵێن به‌ڵام چه‌ند ڕای‎ده‌سپاردن ئه‌وان زیاتر هه‌واڵیان بڵاوده‌كرده‌وه‌.
37 They were completely amazed: "He has done everything well—he makes the deaf hear and the mute speak." خه‌ڵكه‌كه‌ زۆر سه‌رسام بوون به‌شێوه‌یه‌ك ده‌یان ووت: (هه‌موو كرده‌وه‌كانی به‌باشی ئه‌نجامدا! ته‌نانه‌ت وا ده‌كات كه‌ڕ ببیسێت‎و لاڵ قسه‌ بكات.)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]