Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Mark 6 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 He went out from there and came to his hometown, and his disciples followed him. عیسا ئه‌وێی به‌جێ‎هێشت‎و گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ووڵاتی خۆی، قوتابیه‌كانیش دوای‎كه‌وتن.
2 On the Sabbath he began teaching in the synagogue. Many who heard were amazed: "Where did this man get this? What wisdom is this, given to him? How do such miracles happen through his hands? كه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ هات، له‌كه‌نیشت ده‌ستی‎كرد به‌فێركردنی خه‌ڵكه‌كه‌، كاتێ‌ خه‌ڵكه‌كه‌ گوێیان لێ‎گرت، سه‌ریان سوڕما، ووتیان: (ئه‌مانه‌ی هه‌موو له‌كوێ‌ بوو؟ ئه‌م داناییه‌ چییه‌ پێی دراوه‌؟ ئه‌م كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ چییه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌كرێ؟
3 Isn't this the carpenter, Mary's son, brother of James, Joses, Judas, and Simon? Aren't his sisters here with us?" They were offended by him. ئایا ئه‌وه‌ دارتاشه‌كه‌ی كوڕی مریه‌م نییه‌؟ برای یاقوب‎و یوسی‎و یه‌هوزاو شه‌معون نییه‌؟ خوشكه‌كانیشی له‌گه‌ڵمان نین لێره‌؟) به‌م شێوه‌یه‌ لێی كه‌وتنه‌ گومان.
4 Jesus said to them, "A prophet lacks honor only in his hometown, among his relatives, and in his own household." به‌ڵام عیسا پێی‎ووتن: (هیچ پێغه‌مبه‌رێك بێ‌ڕێز نییه‌، ته‌نها له‌ووڵاتی خۆی‎و له‌نێوان خزم‎و كه‌سوكارو ماڵی خۆی نه‌بێ.)
5 He could do no miracle there, except laying hands on a few sick and healing them. به‌م شێوه‌یه‌ نه‌یتوانی هیچ ‎كارێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر بكات، ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌می له‌خه‌ڵكی چاككرده‌وه‌. ئه‌ویش به‌ده‌ست دانان له‌سه‌ریان.
6 He was amazed at their lack of faith. Then he went around the villages teaching. سه‌ری سوڕما له‌ بێ‌باوه‌ڕییان. ئینجا گه‌ڕا به‌لادێیه‌كانی ده‌وروپشت‎و ده‌ستی‎كرد به‌فێركردنیان.
7 He called the twelve and began sending them out two by two, giving them authority over unclean spirits. دوای ئه‌وه‌ عیسا هه‌ر دوانزه‌ قوتابیه‌كه‌ی بانگكردو دوو دوو ناردنی به‌م‎لاو ئه‌ولاداو ده‌سه‌ڵاتی پێ‎دان به‌سه‌ر ڕۆحه‌ پیسه‌كان،
8 He ordered them to take only a staff for the road—no bread, no bag, no money in their belts, ئینجا ڕای‎سپاردن‎و ووتی: (بۆ ڕێگا هیچ له‌گه‌ڵ خۆتان هه‌ڵ‎مه‌گرن، ته‌نها دارێك، نه‌نان، نه‌توره‌كه‌، نه‌پاره‌ له‌گیرفانتان،
9 but to wear sandals and not put on two tunics. پێڵاوێك له‌پێ‌ بكه‌ن‎و جلی زیاده‌ له‌گه‌ڵ خۆتان مه‌به‌ن.
10 And he said to them, "Wherever you enter a house, stay there until you leave that place. هه‌روه‌ها ووتی: (چوونه‌ هه‌ر ماڵێك، له‌وێ‌ بمێننه‌وه‌ تا ئه‌و شوێنه‌ به‌جێ‌ ده‌‎هێڵن.
11 Whatever place refuses to welcome or hear you, leaving there, shake the dust off your feet as testimony against them." به‌ڵام گه‌ر له‌شوێنێك، كه‌سێك نه‌بوو ئێوه‌ی بوێ‎و گوێ‌ له‌قسه‌كانتان بگرێ، له‌وێ‌ بڕۆن‎و تۆزی پێتان بته‌كێنن تـاببـێ‌ بـه‌شـایـه‌تی به‌سه‌ریانه‌وه‌.
12 So they went out and proclaimed that people should repent. ئیتر قوتابیه‌كان ده‌ستیانكرد به‌ڕاگه‌یاندنی ووشه‌ی خودا تاخه‌ڵك تۆبه‌ بكه‌ن.
13 And they drove out many demons and anointed many sick people with oil and healed them. هه‌روه‌ها ڕۆحی پیسیان ده‌رده‌كردو ژماره‌یه‌كی زۆر نه‌خۆشیان به‌ڕۆن چه‌ور ده‌كردو چاكیان ده‌كردنه‌وه‌.
14 King Herod heard of it, for Jesus's name had become known. Some were saying, "John the Baptist has been raised from the dead; that is why these miraculous powers are at work in him." ناوی عیسا ده‌نگی‎دایه‌وه‌ تاكو گه‌یشته‌ لای هیرۆدسی پادشا، هه‌ندێكیان ووتیان: (ئه‌وه‌ یه‌حیای خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێشه‌ له‌ناو مردووان زیندووبووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ كاری سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌كرێ‌.)
15 But others said, "He's Elijah." Others said, "He's a prophet, like one of the prophets of old." هه‌روه‌ها هه‌ندێكیان ووتیان: (ئه‌وه‌ ئه‌لیاسه‌.) هه‌ندێكیشیان ووتیان: (ئه‌وه‌ پێغه‌مبه‌رێكه‌، وه‌ك پێغه‌مبه‌رانی كۆن.)
16 But when Herod heard of it, he said, "John, whom I beheaded, has been raised." به‌ڵام هیرۆدس كاتێ‌ ئه‌مه‌ی بیست، ووتی: (ئه‌وه‌ كه‌سیكه‌ نییه‌، جگه‌ له‌و یه‌حیایه‌ی سه‌رم بڕی‏و ئێستاش زیندووبووه‌ته‌وه‌!)
17 Herod had sent and seized John, binding him in prison because of Herodias, his brother Philip's wife, whom he had married. ئه‌م هیرۆدسه‌ كاتی خۆی ناردیو یه‌حیای گرتوو فڕێیدایه‌ به‌ندیخانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هیرۆدیایه‌ی كه‌ خواستی، هیرۆدیاش ژنی فیلیپۆسی برای خۆی بوو.
18 For John kept telling Herod, "It is not lawful for you to have your brother's wife." چونكه‌ یه‌حیا به‌هیرۆدسی ده‌ووت: (دروست نییه‌ براژنه‌كه‌ت بخوازیت.)
19 And Herodias held a grudge against him and wanted to kill him, but she could not, هیرۆدیاش به‌مه‌ ڕقی هه‌ڵسا له‌یه‌حیاو حه‌زی ده‌كرد بیكوژێ‌، به‌ڵام نه‌یده‌توانی.
20 Herod feared John, knowing him righteous and holy, and protected him. Hearing John left Herod deeply puzzled, yet he gladly listened to him. هیرۆدسیش له‌یه‌حیا ده‌ترساو ده‌یپاراست، چونكه‌ ده‌یزانی یه‌حیا كابرایه‌كی چاك‎و پیرۆز بوو. كاتێ‌ گوێی له‌قسه‌كانی ده‌بوو زۆر دڵگران ده‌بوو، له‌هه‌مان كاتیشدا حه‌زی ده‌كرد گوێی لێ‎بگرێ.
21 Then a fitting day came: Herod's birthday, when he gave a banquet for his nobles, military commanders, and Galilee's leading men. جا هه‌ل ڕێكه‌وت، كاتێ‌ هیرۆدس به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایك بوونیه‌وه‌ ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ی گێڕابوو، تیایا سه‌رپه‌ل‎و ناوداره‌كانی ناوچه‌ی جه‌لیلی بانگكردبوو،
22 When Herodias's daughter entered and danced, she delighted Herod and his dinner guests. The king told the girl, "Ask me for anything you want, and I'll give it to you." كچه‌كه‌ی هیرۆدیا هات‎و ده‌ستی‎كرد به‌سه‌ماكردن، هیرۆدس‎و میوانه‌كان به‌مه‌ زۆر پێخۆشحاڵ‎بوون. ئینجا هیرۆدسی پادشا به‌كچه‌ ده‌ڵێ: (هه‌رچیت ده‌وێ‌ داوای بكه‌، ده‌تده‌مێ.)
23 He swore to her, "Whatever you ask me, I'll give you—up to half my kingdom." هه‌روه‌ها سوێندی بۆ ده‌خواو ده‌ڵێت: (ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌یت پێتی ده‌ده‌م گه‌ر نیوه‌ی پادشاهیه‌ته‌كه‌شم بێت.)
24 She went out and said to her mother, "What should I ask?" She said, "The head of John the Baptist." كچه‌ش چووه‌ ده‌ره‌وه‌و له‌دایكی پرسی: (چی داوا بكه‌م؟) ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (داوای سه‌ری یه‌حیای خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێش بكه‌.)
25 She went in immediately, with urgency, to the king and asked, "I want you to give me this instant the head of John the Baptist on a platter." كچه‌ ده‌ست‎به‌جێ‌ هاته‌ ژووره‌وه‌و داوای له‌پادشا كردو پێی‎ووت: (ده‌مه‌وێ‌ ئێستا، سه‌ری یه‌حیای خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێشم له‌سه‌ر سینییه‌ك بده‌یتێ‌.)
26 Deeply grieved, the king still wouldn't refuse her, because of his oaths and his guests. پادشا به‌مه‌ زۆر دڵته‌نگ بوو. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و سوێنده‌ی خواردبووی، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌و بانگكراوانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون، نه‌یویست سه‌رپێچی ئه‌و سوێنده‌ بكات كه‌ بۆ كچه‌كه‌ی خواردبوو.
27 The king at once sent an executioner, ordering John's head brought. He went and beheaded him in the prison, پادشا یه‌كسه‌ر شمشێر به‌ده‌ستی ناردو فه‌رمانی‎دا سه‌ری یه‌حیای بۆ بهێنرێ. شمشێر به‌ده‌ست ڕۆیشت‎و له‌ به‌ندیخانه‌دا سه‌ری یه‌حیای بڕی،
28 and brought his head on a platter, gave it to the girl, and the girl gave it to her mother. ئینجا خستیه‌ سه‌ر سینییه‌ك‎و هێنای بۆكچه‌كه‌، ئه‌ویش دای به‌دایكی.
29 When John's disciples heard, they came, took his body, and laid it in a tomb. كاتێ‌ قوتابیه‌كانی یه‌حیا ئه‌مه‌یان بیست، هاتن ته‌رمه‌كه‌یان هه‌ڵگرت‎و ناشتیان.
30 The apostles gathered to Jesus and told him all that they had done and taught. نێرراوه‌كان گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای عیسا، هه‌واڵی هه‌موو شتێكیان دایه‌، له‌وه‌ی كردبوویان‎و فێریان‎كردبوو.
31 He told them, "Come away by yourselves to a quiet place and rest a while." For many were coming and going, and they had no time to eat. ئینجا عیسا پێی‎ووتن: (هه‌ر خۆتان وه‌رن بۆ ئه‌م شوێنه‌ چۆڵه‌، كه‌مێ‌ پشوو بده‌ن.) خه‌ڵكه‌كه‌ ئه‌وانه‌ی ده‌هاتن‎و ده‌چوون ئه‌وه‌نده‌ زۆر بوون نه‌یانهێشت ته‌نانه‌ت نانه‌كه‌شیان بخۆن.
32 And they went away in the boat to a desolate place by themselves. جا عیساو قوتابیه‌كانی به‌به‌له‌م چوون بۆ شوێنێكی چۆڵ.
33 Many saw them leave and recognized them; they ran on foot from every town and got there ahead of them. له‌وكاته‌دا زۆر خه‌ڵك ئه‌وانیان بینیو ناسیانن، له‌شاره‌كانه‌وه‌ هاتن به‌پێ، ڕایان ده‌كرد به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌و پێش ئه‌وان له‌وێ‌ ئاماده‌ بوون.
34 Stepping ashore, he saw a large crowd and felt compassion for them, for they were like sheep without a shepherd, and began teaching them many things. كاتێ‌ عیسا له‌به‌له‌مه‌كه‌ هاته‌خواره‌وه‌، خه‌ڵكێكی زۆری بینی، به‌زه‌یی پێیان هاته‌وه‌، چونكه‌ وه‌ك مه‌ڕی بێ‌ شوان وابوون. یه‌كسه‌ر ده‌ستی‎كرد به‌فێركردنیان سه‌باره‌ت به‌زۆر شت.
35 When it was already late, his disciples came to him and said, "This is an isolated place, and it's already late. پاش ماوه‌یه‌كی زۆر، قوتابیه‌كانی هاتن‎و پێیان ووت: (ئه‌م شوێنه‌ چۆڵه‌و ڕۆژیش ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه‌.
36 Send them away to go into the surrounding countryside and villages and buy themselves something to eat." خه‌ڵكه‌كه‌ به‌ڕێ‎ بكه‌، با بڕۆن بۆ ئه‌م كێلگه‌و لادێ‌ نزیكانه‌و شتێك خواردن بۆ خۆیان بكڕن.)
37 He replied, "You give them something to eat." They said, "Should we go buy 200 denarii of bread and give them it to eat?" ئه‌ویش پێی ووتن: (ئێوه‌ خواردنیان بده‌نێ.) جا پێیان ووت: (ئایا بڕۆین بایی دوو سه‌د دینار نانیان بۆ بكڕین‎و بیانده‌ینێ‌ تا بیخۆن؟)
38 He asked them, "How many loaves do you have? Go and see." They found out and said, "Five, and two fish." عیسا لێی‎پرسین: (سه‌یركه‌ن بزانن چه‌ند نانتان هه‌یه‌؟) ئه‌وانیش پێیان ووت: (پێنچ نان‎و دوو ماسی.)
39 Then he commanded them all to sit down in groups on the green grass. ئه‌وسا ئه‌ویش فه‌رمانی‎دا به‌قوتابیه‌كانی، خه‌ڵكه‌كه‌ كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر سه‌وزه‌ گیا دانیشێنن،
40 So they sat down in groups, by hundreds and by fifties. ئینجا خه‌ڵكه‌كه‌ به‌كۆمه‌ڵی بازنه‌یی دانیشتن، هه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی سه‌د تا په‌نجا كه‌سێك ده‌بوون.
41 Taking the five loaves and two fish, he looked up to heaven, gave thanks and broke the loaves, gave them to the disciples to set before the people, and divided the two fish among them all. عیسا پێنج نان‎و دوو ماسیه‌كه‌ی هه‌ڵگرت، ڕوویكرده‌ ئاسمان‎و سوپاسی‎كرد، ئیتر نانه‌كانی له‌ت‎كردو دای به‌قوتابیه‌كانی تا دابه‌شی‎كه‌ن به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌دا. هه‌روه‌ها دوو ماسیه‌كه‌شی دابه‌ش‎كرد.
42 And they all ate and were satisfied. خه‌ڵكه‌كه‌ هه‌موو نانیان خوارد تا تێربوون.
43 And they took up twelve baskets full of broken pieces and of the fish. پاشان دوانزه‌ سه‌به‌ته‌ له‌ته‌ نان‎و هه‌ندێ‌ پاشماوه‌ی ماسییان كۆكرده‌وه‌.
44 And those who ate the loaves were 5,000 men. ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی نانیان خوارد پێنج هه‌زار پیاو ده‌بوون.
45 At once he made his disciples board the boat and go ahead to the other side, toward Bethsaida, while dismissing the crowd. دوای ئه‌مه‌ عیسا فه‌رمانی‎دا به‌قوتابیه‌كانی، ده‌ست‎به‌جێ‌ سواری به‌له‌مه‌كه‌ بن‎و بچنه‌ ئه‌وبه‌ری ده‌ریاچه‌كه‌وه‌، بۆ شاری به‌یت‎سه‌یدا، به‌ڵام خۆی له‌وێ‌ مایه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ به‌ڕێ‎بكا.
46 And after he had taken leave of them, he went up on the mountain to pray. دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ڕێ‎كرد چووه‌ سه‌رشاخ بۆ نوێژكردن.
47 When evening came, the boat was out on the sea, and he was alone on the land. كاتێ‌ ئێواره‌ داهات، به‌له‌مه‌كه‌ له‌ناوه‌ڕاستی ده‌ریاچه‌كه‌ بوو، عیساش به‌ته‌نها له‌ووشكانیدا بوو.
48 He saw them straining at the oars, for the wind was against them. Around three in the morning he came to them, walking on the sea. He meant to pass by them, بینی قوتابیه‌كانی ماندوون به‌هۆی سه‌وڵ لێدان، چونكه‌ ڕه‌شه‌باكه‌ ڕوو به‌ڕوویان بوو، له‌به‌ره‌به‌یاندا به‌پێ‌ به‌سه‌ر ئاوی ده‌ریاچه‌كه‌دا چوو بۆ لایان‎و خه‌ریك بوو لێیان تێپه‌ڕێ‌.
49 but seeing him walk on the sea, they thought it was a ghost and cried out, كاتێ‌ قوتابیه‌كان بینییان به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌دا ده‌ڕوات، وایانزانی خێوه‌، هه‌موو هاواریان‏كرد،
50 for all saw him and were terrified; but immediately he spoke to them, saying, "Take heart; it is I. Do not be afraid." چونكه‌ په‌شۆكان كاتێ‌ بینیان، به‌ڵام ئه‌و ده‌ست‎به‌جێ‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردن‏و پێی ‎ووتن: (ووره‌تان به‌رز بێت، ئه‌وه‌ منم مه‌ترسن!)
51 He got into the boat with them, and the wind stopped; they were completely amazed among themselves, ئینجا عیسا چووه‌ ناو به‌له‌مه‌كه‌یان، ڕه‌شه‌باكه‌ش ڕاوه‌ستا. قوتابیه‌كانیش زۆر سه‌رسام بوون‎و سه‌ریان سوڕما.
52 for they did not understand about the loaves, but their hearts were hardened. چونكه‌ ئه‌وان له‌كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه‌ی پێنج نانه‌كه‌ تێ‌نه‌گه‌یشتن دڵیان هێشتا هه‌ر ڕه‌ق بوو.
53 When they had crossed over, they came to land at Gennesaret and moored to the shore. كاتێ‌ عیساو قوتابیه‌كانی په‌ڕینه‌وه‌ ئه‌وبه‌ری ئاوه‌كه‌، به‌له‌مه‌كه‌یان له‌نگه‌رداو چوونه‌ ناوچه‌ی جه‌نیساره‌ت.
54 And when they got out of the boat, the people immediately recognized him. هه‌ر له‌به‌له‌مه‌كه‌ دابه‌زین خه‌ڵكه‌كه‌ عیسایان ناسیه‌وه‌.
55 They ran through that whole region and began carrying the sick on mats to wherever they heard he was. دوای ئه‌وه‌ گه‌ڕان به‌و ناوچه‌و ده‌وروپشته‌دا. عیسا له‌هه‌ر كوێ‌ بووایه‌، خه‌ڵكه‌كه‌ نه‌خۆشه‌كانیان به‌جێگه‌وه‌ ده‌برد بۆ لای.
56 Wherever he went—villages, towns, countryside—they laid the sick in the marketplaces, begging to touch just the edge of his cloak. All who touched it were healed. بۆ هه‌ر كوێ‌ بڕۆیشتایه‌، لادێ، شار، كێڵگه‌، خه‌ڵكه‌كه‌ نه‌خۆشه‌كانیان ده‌هێناو له‌شه‌قامه‌كان دایان‎ده‌نان، ئه‌وانیش ده‌پاڕانه‌وه‌و داوای ئه‌وه‌یان ده‌كرد ده‌ستی لێ بده‌ن، ته‌نانه‌ت گه‌ر له‌چمكی كراسه‌كه‌شی بێت، ئه‌وه‌ی ده‌ستی لێ‌ده‌دا چاك ده‌بووه‌وه‌.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]