Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Mark 5 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 They came to the other side of the sea, to the region of the Gerasenes. ئینجا گه‌یشتنه‌ شاری جه‌راسین كه‌ كه‌وتۆته‌ ئه‌وبه‌ری ده‌ریاچه‌كه‌وه‌.
2 As Jesus left the boat, a man with an unclean spirit met him at once, from the tombs. هه‌ركه‌ عیسا له‌به‌له‌مه‌كه‌ هاته‌خواره‌وه‌، له‌ناو گـۆڕستانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا، كـابرایه‌ك كه‌ ڕۆحی پیسی تیابوو لێی هاته‌ پێشه‌وه‌،
3 He lived among the tombs, and no one could bind him anymore, not even with a chain. ئه‌و كابرایه‌ له‌گۆڕستاندا ده‌ژیاو كه‌سیش نه‌یده‌توانی بیبه‌ستێته‌وه‌. تـه‌نانه‌ت به‌زنجیریـش.
4 For he'd often been bound with shackles and chains, but tore the chains apart and shattered the shackles—no one had strength to subdue him. زۆرجـار به‌كۆت‎و زنجیر ده‌یان‎به‌سته‌وه‌، به‌ڵام زنجیری ده‌پچڕاندو كۆتی ده‌شكاند، كـه‌سیش نـه‌یده‌توانی بیـگرێ.
5 Night and day, among the tombs and on the mountains, he cried out constantly, cutting himself with stones. شه‌و و ڕۆژ یا له‌گۆڕستان بوو یا له‌شاخ، هاواری ده‌كردو له‌شی خۆی به‌به‌رد بریندار ده‌كرد.
6 And when he saw Jesus from a distance, he ran and fell down before him. به‌ڵام كاتێ‌ له‌دووره‌وه‌ عیسای بینی، ڕای‎كرده‌ لای‎و كـڕنۆشی بۆ برد،
7 Shouting loudly, he said, "What do you want with me, Jesus, Son of the Most High God? I beg you by God, don't torment me!" به‌ده‌نگی به‌رز هاواری‎كرد: (چیت له‌من ده‌وێ، ئه‌ی عـیسای ڕۆڵه‌ی خودای گه‌وره‌؟ سوێندت ده‌ده‌م به‌خـودا ئازارم مــه‌ده‌!)
8 For Jesus had been saying to him, "Come out of the man, you unclean spirit!" چونكه‌ عیسا پێی ووتبوو: (ئه‌ی ڕۆحی پیس له‌م ‎پیاوه‌ وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌!)
9 Jesus asked, "What is your name?" "Legion," he said, "we are many." ئینجا عـیسا لێی‎پرسی: (ناوت چییه‌؟) وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (ناوم لـیجیۆنه‌، چـونكه‌ ئێمـه‌ لـه‌شـكرێكی گه‌وره‌ین.)
10 He kept begging him not to send them out of the region. زۆر له‌عیسا پاڕایه‌وه‌ ده‌ریان نه‌كات بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه‌.
11 Now a great herd of pigs was feeding there on the hillside. له‌و ناوه‌دا ڕانه‌ به‌رازێكی گه‌وره‌ ده‌له‌وه‌ڕان له‌قه‌راغی شاخێكدا،
12 And they begged him, "Send us to the pigs; let us enter them." ڕۆحه‌ پیسه‌كان لێی‎پاڕانه‌وه‌ ڕێیان‎ بدات بچنه‌ ناو به‌رازه‌كانه‌وه‌.
13 He gave permission. The unclean spirits came out and entered the pigs; the herd—about 2,000—rushed down the cliff into the sea and drowned in the sea. ئه‌ویش ڕێی‎دان. ڕۆحه‌ پیسه‌كان له‌پیاوه‌كه‌ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌و چوونه‌ ناو به‌رازه‌كانه‌وه‌، ئینجا ڕانه‌ به‌رازه‌كه‌ كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی دوو هه‌زار ده‌بوو، كه‌وتنه‌ ڕاكردن‏و له‌قه‌راغی ئه‌و شاخه‌ی به‌قه‌دیه‌وه‌ بوون، هه‌ڵدێران بۆ ناو ده‌ریاچه‌كه‌و هه‌موو خنكان.
14 The herders fled and told it in town and country; people came to see what happened. شوانی به‌رازه‌كان خێرا چوون بۆ ناو شارو كێڵگه‌كان تا ئه‌م هه‌واڵه‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌، جاخه‌ڵكه‌كه‌ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ بۆ بینینی ئه‌وه‌ی ڕویداوه‌.
15 They came to Jesus and saw the man who had been possessed by the demons, the one who'd had the legion, sitting there, dressed and thinking clearly—and they were afraid. كاتێ‌ هاتنه‌ لای عیسا، ئه‌و پیاوه‌یان بینی كه‌ له‌شكرێ‌ رۆحی پیسی تێدابوو لای عیسادا دانیشتووه‌ به‌پۆشته‌یی‎و ئه‌قڵ ته‌واوییه‌وه‌. به‌مه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ ترسیان لێ‎نیشت.
16 Eyewitnesses told them what had happened to the demon-possessed man, and about the pigs. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ڕووداوه‌كه‌یان بینی‎بوو، بۆ خه‌ڵكه‌كه‌یان گێڕایه‌وه‌ چی ڕوویدا سه‌باره‌ت به‌و پیاوه‌ی ڕۆحه‌ پیسه‌كانی تێدا بوو هه‌روه‌ها به‌رازه‌كان.
17 And they began to beg Jesus to leave their region. ئیتر هه‌موو داوایان له‌عیسا كرد له‌ناوچه‌كه‌یان بڕوات.
18 As he was getting into the boat, the once-possessed man begged to be with him. ئینجا عیسا سواری به‌له‌م‎ بوو، پیاوه‌كه‌ی ڕۆحه‌ پیسه‌كانی لێ‎ده‌ركرا بوو، له‌عیسا پاڕایه‌وه‌ ڕێی‎ بدات له‌گه‌ڵی بێت.
19 But Jesus refused, telling him instead, "Go home to your own people and tell them how much our Father has done for you, and how he has had mercy on you." به‌ڵام عیسا ڕێگه‌ی نه‌داو پێی‎ووت: (بگه‌ڕێوه‌ بۆ ناوماڵ‎و كه‌سوكارت، بۆیان بگێڕه‌وه‌ خوداوه‌ند چی‎ بۆت كردوه‌و چۆن به‌زه‌یی پیاتداهاته‌وه‌.)
20 He went and began proclaiming in the Decapolis all Jesus had done for him, and everyone was amazed. جا كابرا به‌هه‌موو ده‌ شاره‌كه‌دا گه‌ڕاو ئه‌وه‌ی عیسا بۆیكردبوو بۆخه‌ڵكی گێڕایه‌وه‌. خه‌ڵكه‌كه‌ش به‌مه‌ زۆر سه‌رسام بوون.
21 When Jesus crossed again by boat to the other side, a large crowd gathered around him by the sea. كاتێ‌ عیسا گه‌ڕایه‌وه‌ ئه‌وبه‌ری ده‌ریاچه‌كه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك له‌كه‌ناری ده‌ریاچه‌كه‌دا لێی كۆبوونه‌وه‌،
22 One of the synagogue leaders, named Jairus, came, saw Jesus, and fell at his feet, پیاوێك ناوی یایرۆس بوو، پێشه‌وایه‌كی كه‌نیشت بوو، كاتێ‌ عیسای بینی، هات‎و له‌به‌رپێی كه‌وت‎و
23 and begged him urgently, "My little daughter is dying. Come, lay your hands on her, so she may be healed and live." لێی‎پاڕایه‌وه‌و پێی‎ووت: (كچه‌ بچووكه‌كه‌م له‌سه‌ره‌مه‌رگدایه‌، وه‌ره‌ ده‌ستی لێ‎بده‌ تا چاك بێته‌وه‌و زیندووبێته‌وه‌.)
24 So Jesus went with him. And a great crowd followed him and pressed around him. عیسا له‌گه‌ڵی ڕۆیشت، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵكیش به‌دوایدا ڕۆیشتن‏و پاڵه‌په‌ستۆیان ده‌كرد.
25 And there was a woman with a discharge of blood that had gone on for twelve years. هه‌ر له‌وێدا ژنێك هه‌بوو، ماوه‌ی دوانزه‌ ساڵ‎بوو خوێن لێ‎چوونی هه‌بوو،
26 She had suffered much under many doctors, spent all she owned, gained nothing, and only grew worse. له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند پزیشكێك ئازاری زۆری چه‌شتبوو، ئه‌وه‌ی هه‌یبوو دابووی به‌ پزیشك، به‌ڵام هیچ سوودێكی نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌تا ده‌هات خراپتر ده‌بوو.
27 Hearing about Jesus, she came up behind him in the crowd and touched his cloak. ژنه‌ باسی عیسای بیستبوو، بۆیه‌ هاته‌ ناو خه‌ڵكه‌كه‌وه‌و له‌دواوه‌ ده‌ستی له‌چمكی كراسه‌كه‌یدا،
28 For she kept saying, "If I just touch his garments, I will be made well." له‌به‌رئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ ووتی ته‌نها به‌ده‌ست لێ‎دانی چمكی كراسه‌كه‌ی چاك‏ده‌بێته‌وه‌.
29 Her flow of blood dried up instantly, and she felt in her body that she was healed of her suffering. ژنه‌كه‌ ده‌ست‎به‌جێ‌ خوێن لێ‎چوونه‌كه‌ی ڕاوه‌ستاو هه‌ستی به‌چاك‎بوونه‌وه‌ كرد له‌نه‌خۆشیه‌كه‌ی.
30 At once Jesus, aware that power had left him, turned around in the crowd and asked, "Who touched my clothes?" كاتێ‌ عیسا هه‌ستی كرد هێزێك لێی‎هاته‌ده‌ره‌وه‌، سه‌یری خه‌ڵكه‌كه‌یكردو پرسی: (كێ‌ ده‌ستی له‌جله‌كانم‎دا؟)
31 His disciples said to him, "You see the crowd crushing you, yet you ask, 'Who touched me?'" قوتابیه‌كانی پێیان ووت: (هه‌موو ده‌وروپشتیان گرتوویت‎و پاڵه‌په‌ستۆت ده‌كه‌ن، كه‌چی تۆ ده‌پرسی كێ‌ ده‌ستی لی‎َدام؟)
32 And he looked around to see who had done it. به‌ڵام ئه‌و سه‌یری ده‌وروپشتی‎كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ‌ ئه‌و كه‌سه‌ كێ‎بوو.
33 But the woman, afraid and trembling, knowing what had happened to her, came, fell before him, and told him the whole truth. ژنه‌كه‌ش به‌ڕووداوه‌كه‌ی خۆی زانی، به‌ترس‎و لـه‌رزه‌وه‌ هاته‌ پێشه‌وه‌، چۆكی داداو هه‌موو شتێكی به‌ڕاستی پێ‎ووت.
34 He told her, "Daughter, your faith made you well. Go in peace, healed of your suffering." ئینجا عیسا به‌ژنه‌كه‌ی ووت: (كـچم، باوه‌ڕت‎بوو چـاكی كـردیته‌وه‌، بڕۆ دڵنیابه‌، چـاك بوویته‌وه‌ لـه‌نه‌خۆشیه‌كه‌ت.)
35 While he was still speaking, people came from the synagogue leader's house, saying, "Your daughter has died. Why bother the Teacher any longer?" له‌و كاته‌ی عیسا قسه‌ی ده‌كرد، هه‌ندێ‎كه‌س له‌ماڵی پێشه‌وای كه‌نیشته‌كه‌وه‌ هاتن، ووتیان: (كچه‌كه‌ت مرد، ئیتر ئه‌رك مه‌خه‌ره‌ به‌ر مامۆستا بۆ هاتن.)
36 But Jesus overheard what they said and told the synagogue leader, "Don't fear, only believe." كاتێ‌ عیسا ئه‌مه‌ی بیست، قسه‌ی له‌گه‌ڵ باوكه‌كه‌ كردو ووتی: (مه‌ترسه‌، ته‌نها باوه‌ڕت هه‌بێ.)
37 And he allowed no one to follow him except Peter, James, and John the brother of James. كه‌ ڕۆیی بۆ ماڵه‌كه‌ نه‌یهێشت كه‌س له‌گه‌ڵی بڕوات ته‌نها په‌ترۆس‎و یاقـوب‎و یۆحه‌ننای برای یاقوب نه‌بێت.
38 They came to the synagogue leader's house and Jesus saw chaos—people weeping, wailing loudly. كاتێ‌ گه‌یشتنه‌ ماڵی پێشه‌وای كه‌نیشته‌كه‌، سه‌یری‎كرد خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌گرین‎و شیوه‌ن ده‌كه‌ن،
39 Entering, he said to them, "Why this commotion and crying? The child isn't dead, just asleep." ئه‌ویش پێی‎ووتن: (بۆچی شڵه‌ژاون‎و ده‌گرین؟ ئه‌م كچه‌ نه‌مردووه‌، به‌ڵكو نووستوه‌.)
40 They laughed at him. But he sent them all out, took the child's father and mother and his companions, and entered where the child was. به‌مه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ پێی پێ‎كه‌نین، به‌ڵام عیسا خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌موو كرده‌ ده‌ره‌وه‌ی ژووره‌كه‌و دایك‎و باوكی كچه‌كه‌و ئه‌وانی‎تر كه‌ له‌گه‌ڵی بوون بردنی بۆ سه‌ر جێگای كچه‌كه‌.
41 He took her hand and said to her, "Talitha koum," which means, "Little girl, I say to you, get up!" ده‌ستی كچه‌كه‌ی گرت، بانگی كردو ووتی: (ئه‌ی كیژۆڵه‌، پێت ده‌ڵێم هه‌سته‌!)
42 At once the girl got up and walked—for she was twelve—and they were instantly overwhelmed with great amazement. كچه‌كه‌ ته‌مه‌نی دوانزه‌ ساڵ‎بوو، یه‌كسه‌ر هه‌ستایه‌ سه‌رپێ‎و ده‌ستی‎كرد به‌ ڕۆیشتن، خه‌ڵكه‌كه‌ش هه‌موو له‌مه‌ زۆر سه‌ریان سوڕما.
43 He strictly ordered them to tell no one of this, and said to give her something to eat. جا ڕایسپاردن، ئه‌وه‌ی ڕوویداوه‌ جارێ‌ به‌كه‌سی نه‌ڵێن، ئینجا پێی‎ووتن شتێك بهێنن بۆ كچه‌كه‌ تابیخوات.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]