Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Mark 4 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Jesus again taught by the sea. So large a crowd gathered around him that he got into a boat on the water and sat, while the whole crowd was on land by the sea. دیسان عیسا له‌سه‌ر كه‌ناری ده‌ریاچه‌كه‌ ده‌ستی‎كرد به‌فێركردنی خه‌ڵكه‌كه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك لێی‎كۆبوونه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی وا عیسا ده‌بووایه‌ بچووایه‌ ناو به‌له‌مێك كه‌ له‌ناو ئاوه‌كه‌دا بوو، خه‌ڵكه‌كه‌ش له‌سه‌ر ووشكایی بوون.
2 He taught them many things in parables, and in his teaching he said to them: به‌نموونه‌ زۆر شتی فێركردن، له‌فێركردنه‌كه‌یدا پێی ووتن:
3 "Listen! A sower went out to sow. (گوێ‎بگرن، جوتیارێك چووه‌ ده‌ره‌وه‌ تۆو بچێنێ.
4 And as he sowed, some seed fell along the path, and the birds came and devoured it. له‌وكاته‌دا كه‌ تۆوی ده‌چاند، به‌شێ‌ له‌تۆوه‌كه‌ كه‌وته‌ سه‌ر ڕێگا، باڵنده‌ هاتن‎و خواردنی،
5 Other seed fell on rocky ground, lacking much soil, and sprang up at once since the soil had no depth. به‌شێكی كه‌شی كه‌وته‌ سه‌ر زه‌ویه‌كی به‌ردین كه‌گڵه‌كه‌ی ته‌نك‎بوو، خێرا سه‌ریان ده‌ركرد، چونكه‌ زه‌ویه‌كه‌ قوڵ‎نه‌بوو.
6 When the sun rose, the plants were scorched, and since they had no root, they withered. به‌ڵام كه‌ڕۆژ هه‌ڵهات، ووشك بوون‎و پڕوكان، چونكه‌ ڕه‌گی ته‌واویان نه‌بوو.
7 Other seed fell among thorns, and the thorns grew up and choked it, yielding no grain. به‌شێكی كه‌شی، كه‌وتنه‌ ناو دڕكه‌وه‌، كاتێ‌ دڕكه‌كان سه‌ریان ده‌ركرد خنكاندنیو به‌رووبوومیان‎نه‌دا.
8 Other seed fell into good soil, producing grain that sprouted, grew, and yielded thirty, sixty, one hundred times what was sown." هه‌ندێكیش له‌تۆوه‌كه‌ كه‌وته‌ سه‌ر زه‌وی باش، به‌رووبوومیان‎دا. به‌شێكی یه‌ك به‌سه‌د به‌شێكیكه‌شی یه‌ك به‌شه‌ست‎و یه‌ك به‌سی.)
9 And he said, "Whoever has ears to hear, let him hear." هه‌روه‌ها ووتی: (كێ‌ گوێی هه‌یه‌ بۆ گوێ‎گرتن، با گوێ‌ بگرێ.)
10 When he was alone, those around him, together with the Twelve, asked him about the parables. كاتێ‌ عیسا به‌ته‌نها بوو، ئه‌وانه‌ی ده‌وروپشتی له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانی لێیان پرسی، ئاخۆ واتای ئه‌م نموونه‌یه‌ چییه‌؟
11 He said to them, "To you is given the secret of the kingdom of our Father, but to those outside, everything comes in parables, پێی‎ووتن: (به‌ئێوه‌ دراوه‌ نهێنی پادشاهێتی ئاسمان بزانن، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ن هه‌موو شتێ‌ به‌نموونه‌ پێیان ده‌درێ.
12 so that 'they may look but not perceive, and hear but not understand, and not turn and be forgiven.'" چونكه‌ ئه‌وان سه‌یر ده‌كه‌ن به‌ڵام نابینن، گوێ‎ده‌گرن به‌ڵام تێ‎ناگه‌ن، تانه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و گوناهه‌كانیان ببه‌خشرێ!)
13 He said to them, "You don't understand this parable? Then how will you understand all the parables? ئینجا پێی‎ووتن: (ئایا ئه‌م نموونه‌یه‌ تێ‎نه‌گـه‌یشتن؟ باشـه‌ ئه‌ی چۆن نموونه‌كانیتر تێ‎ده‌گه‌ن؟
14 The sower sows the word. جوتیاره‌كه‌ ووشه‌كه‌ ده‌چێنێ‌.
15 These are the ones on the path where the word is sown: once they hear, Satan comes immediately and takes away the word sown in them. هه‌ندێ‌ كه‌س وه‌ك ئه‌و تۆیه‌ن كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ڕێگا، ئه‌وانه‌ گوێ‌ له‌ووشه‌ی خودا ده‌گرن، ئینجا شه‌یتان دێت‎و ووشه‌كه‌ له‌دڵیان ده‌رده‌هێنێت.
16 These are the ones sown on rocky ground, who hear the word and immediately receive it with joy. تۆوه‌كه‌ی كه‌وته‌ سه‌ر زه‌ویه‌ به‌رده‌ڵانه‌كه‌، ئه‌وانه‌ن كه‌ ووشه‌ی خودا به‌خۆشیه‌وه‌ وه‌رده‌گرن‏،
17 But they have no root in themselves, lasting only briefly; when trouble or persecution comes because of the word, they fall away at once. به‌ڵام له‌ناویاندا هیچ ڕه‌گی نییه‌، خۆیان ڕاده‌گرن تاماوه‌یه‌ك، كاتێ‌ ده‌كه‌ونه‌ چه‌وسانه‌وه‌و گیروگرفته‌وه‌ به‌هۆی ووشه‌ی خودا، ده‌ستبه‌جێ‌ ده‌كه‌ون.
18 And others are the ones sown among thorns. These are those who hear the word, تۆوه‌كه‌ی كه‌وته‌ جێگا دڕكاویه‌كه‌، ئه‌وانه‌ن كه‌گوێیان له‌ووشه‌ی خودا ده‌بێت،
19 but worries of this age, the deceit of wealth, and desires for other things enter and choke the word, and it produces no fruit. به‌ڵام نیگه‌رانی ده‌رباره‌ی ژیان‏و ته‌فره‌دانی ده‌وڵه‌مه‌ندی‎و ئاره‌زووی شتی دونیایی ده‌چێته‌ ناویانه‌وه‌و ده‌بێته‌ هۆی خنكاندنی ووشه‌ی خودا، ئیتر ووشه‌كه‌ هیچ به‌رناگرێ.
20 And these are the ones sown on good soil: they hear the word, accept it, and produce fruit—thirty, sixty, one hundred times over." به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌وته‌ سه‌ر زه‌وی باش، مه‌به‌ست له‌و مرۆڤانه‌یه‌ كه‌ گوێیان له‌ووشه‌ی خودا ده‌بێت‎و وه‌ری‎ده‌گرن‎و به‌رووبوم ده‌ده‌ن، یه‌كێكیان سی ئه‌وه‌نده‌، یه‌كێكی كه‌ش شه‌ست ئه‌وه‌نده‌و یه‌كێكی‎تریشیان سه‌د ئه‌وه‌نده‌.)
21 He told them, "Does anyone bring in a lamp to put it under a basket or bed—not on a stand? عیسا پێی‎ووتن: (ئایا خه‌ڵكی چرا هه‌ڵده‌كه‌ن‏و ده‌یخه‌نه‌ ژێر ته‌شت‏و نوێنه‌وه‌؟ ئایا له‌سه‌ر شوێنێكی به‌رز دای نانێ‌؟
22 Nothing is hidden except to be revealed; nothing is secret except to surface. چونكه‌ هیچ شـاراوه‌یه‌ك نییه‌ ئاشكرا نه‌بێ، هیچ نهێنییه‌ك‎ نییه‌ ده‌رنه‌كه‌وێ.
23 If anyone has ears to hear, let him hear." ئه‌وه‌ی دوو گوێی هـه‌یه‌ بۆ بیستن، باگوێ‌ بگرێ.)
24 He told them, "Watch what you hear. The measure you use will be measured to you—and more added. هه‌روه‌ها پێی‎ووتن: (ووردببنه‌وه‌ له‌وه‌ی گوێتان لێ‎ده‌بێ، به‌چ پێوانه‌یه‌ك بۆ خه‌ڵكی ده‌پێون به‌هه‌مان پێوانه‌ بۆتان ده‌پێورێته‌وه‌و زیاتریشتان پێ‎ده‌درێ.
25 For whoever has will be given more; whoever doesn't, even what he has will be taken from him." چونكه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی زیاتری پێ‎ده‌درێ، ئه‌وه‌ش كه‌ نییه‌تی، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش كه‌ هه‌یه‌تی لێی ده‌سه‌نرێته‌وه‌.)
26 He said, "This is what the kingdom of our Father is like: a man scatters seed on the ground. عیسا به‌رده‌وام بوو و ووتی: (پادشاهێتی ئاسمان له‌مرۆڤێك ده‌كات له‌زه‌ویه‌كه‌ی تۆو بچێنێ‌.
27 Night and day, asleep or awake, the seed sprouts and grows, though he doesn't know how. شه‌و ده‌خه‌وێ‌، به‌یانی هه‌ڵده‌ستێ‌، ده‌بینێ‌ تۆوه‌كه‌ ڕوواوه‌و نه‌شونمای كردووه‌، ئه‌و نازانێ‌ ئه‌مه‌ چۆن ده‌بێت.
28 The soil yields grain on its own—first blade, then head, then full kernel in the head. زه‌وی له‌خۆیه‌وه‌ به‌رووبووم ده‌دات، گه‌نم یه‌كه‌مجار له‌شێوه‌ی گیا ده‌ڕوێ، ئینجا لاسك‎و گوڵه‌گه‌نم ده‌رده‌كات، پاشان گوڵه‌گه‌نمه‌كه‌ پڕ ده‌بێ‌ له‌گه‌نم.
29 But when the grain ripens, he immediately sends the sickle, since harvest has come." به‌ڵام كاتێ‌ به‌ره‌كه‌ دێته‌ به‌رهه‌م، داسی لێ‌ گیر ده‌كرێ. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ‌ كاتی دروێنه‌ی هاتووه‌.)
30 He said, "What can we compare the kingdom of our Father to, or what parable can we use for it? دیسان پێی‎ووتن: (پادشاهێتی ئاسمان له‌چی ده‌كات، به‌چ نموونه‌یه‌ك ڕوونی‎كه‌ینه‌وه‌؟
31 It's like a mustard seed, the smallest of all seeds when sown on the ground. وه‌ك ده‌نكه‌ خه‌رته‌له‌یه‌كه‌، كاتی چاندنی بچووكترین تۆوی سه‌ر زه‌وییه‌،
32 Yet once sown, it grows up and becomes the largest of all garden plants, producing branches so big that birds of the air can nest in its shade." به‌ڵام كاتێ‌ ڕوواو نه‌شونمای كرد، ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین ڕووه‌ك‏و لقی گه‌وره‌ ده‌رده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك باڵنده‌ی ئاسمان ده‌توانێ‌ له‌ژێر سێبه‌ریدا بحه‌سێته‌وه‌.)
33 With many such parables he spoke the word to them, as they were able to hear. عیسـا به‌زۆر نمـوونه‌ی ئاوا ده‌دوا بۆ خه‌ڵكه‌كه‌، تا ئه‌و ئاسته‌ی ده‌یانتوانی گوێی لێ‌بگرن.
34 He spoke to them only in parables, but privately explained everything to his own disciples. هه‌میشه‌ نموونه‌ی به‌كارده‌هێنا له‌قسه‌كانی، به‌ڵام كاتێ‌ به‌ته‌نها ده‌بوو له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانی، واتای هه‌موو شتێكی بۆ ڕوون‎ ده‌كردنه‌وه‌.
35 That day, when evening came, he said to them, "Let us cross over to the other side." كاتێ‌ ئێواره‌ داهات، به‌قوتابیه‌كانی ووت: (بابپه‌ڕینه‌وه‌ بۆ ئه‌وبه‌ری ئاوه‌كه‌.)
36 They left the crowd and took him along, just as he was, in the boat, other boats accompanying him. دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌یان به‌ڕێ‎كرد، قوتابیه‌كان چوونه‌ ناو ئه‌و به‌له‌مه‌ی عیسای تێدابوو، هه‌ر له‌و كاته‌دا چه‌ند به‌له‌مێكی‎تر شوێنیان كه‌وتن.
37 A fierce windstorm came up. Waves broke over the boat, so that it was already being swamped. له‌دواییدا ڕه‌شه‌بایه‌كی زۆر به‌هێز هه‌ڵی‎كرد، شه‌پۆڵی ئاو به‌توندی ده‌یدا به‌م‎لاو ئه‌ولای به‌له‌مه‌كه‌دا، به‌شێوه‌یه‌ك خه‌ریك بوو پڕ بێ‌ له‌ئاو.
38 But Jesus was asleep in the stern on the cushion. They woke him and said, "Teacher, don't you care that we're dying?" عیساش له‌پشتی به‌له‌مه‌كـه‌وه‌ سه‌ری خستبووه‌ سه‌ر سه‌رینێك‏و خه‌وتبوو. هه‌ڵیانساندو پێیان ووت: (مـامۆستا، چییه‌ ده‌ڵێی هیچ گوێی ناده‌یتێ‌، ئه‌وا ئێمه‌ له‌ناو ده‌چین؟)
39 He got up, rebuked the wind, and told the sea, "Peace! Be still!" The wind stopped, and it grew totally calm. ئه‌ویش یه‌كسه‌ر هه‌ستاو هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ڕه‌شه‌باكه‌كردو به‌ده‌ریاچه‌كه‌ی ووت: (بێ‎ده‌نگ‎به‌! هێمن‎به‌!) ده‌ست‎به‌جێ‌ ڕه‌شه‌باكه‌ بێ‎ده‌نگ‎بوو و ئارامی‎یه‌كی ته‌واو باڵی‎ به‌سه‌ر ده‌ریاچه‌كه‌دا كێشا.
40 He said to them, "Why are you so afraid? Do you still have no faith?" ئینجا پێی‎ووتن: (بۆچی به‌م شێوه‌یه‌ ترسان؟ باوه‌ڕتان نییه‌؟)
41 They were terrified and asked one another, "Who then is this, that even the wind and the sea obey him?" قوتابیه‌كان ترس چوو بووه‌ دڵیانه‌وه‌، به‌یه‌كتریان ده‌ووت: (ئه‌مه‌ كێیه‌، ته‌نانه‌ت ڕه‌شه‌باو ده‌ریاش ملكه‌چن بۆی؟)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]