Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Mark 3 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Once again Jesus entered the synagogue, and a man with a withered hand was there. دیسان عیسا گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ كه‌نیشت. له‌وێ‌ پیاوێكی لێ‎بوو ده‌ستی ووشك بوو،
2 They watched closely to see if he'd heal the man on the Sabbath, to accuse Jesus. هه‌ندێ‌ له‌وان سه‌یریان‏كرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئایا عیسا له‌ڕۆژی شه‌ممه‌ ئه‌و پیاوه‌ چاك‎ده‌كاته‌وه‌، تاكو به‌مه‌ تاوانباری بكه‌ن.
3 Jesus said to the man with the withered hand, "Stand up and come forward." جا عیسا به‌پیاوه‌كه‌ی ووت ئه‌وه‌ی كه‌ده‌ستی ووشك بوو بوو: (وه‌ره‌ ئێره‌.)
4 Then he asked them, "Is it lawful on the Sabbath to do good or to do harm, to save life or to kill?" But they stayed silent. ئینجا لێی‎پرسین: (ئایا له‌ڕۆژانی شه‌ممه‌دا، كامه‌یان دروسته‌، كاری چاك یاخود كاری خراپ؟ ڕزگاركردن یاخود كوشتن؟) هه‌موو به‌بێ‎ده‌نگی مانه‌وه‌.
5 He looked around at them in anger, grieved by their hardness of heart, and told the man, "Stretch out your hand." He stretched it out, and his hand was restored. عیسا به‌تووڕه‌ییه‌وه‌ سه‌یریكردن‏و غه‌مباربوو له‌به‌ر دڵ ڕه‌قییان، به‌پیاوه‌كه‌ی ووت: (ده‌ستت درێژكه‌.) ئه‌ویش ده‌ستی درێژكردو ده‌ست‎به‌جێ‌ ده‌ستی چاك بووه‌وه‌.
6 Then the Pharisees went out and immediately began plotting with the Herodians how they might destroy him. ئینجا فه‌ریسیه‌كان له‌گه‌ڵ پیاوانی هیرۆدس له‌خه‌ڵكه‌كه‌ دووركه‌وتنه‌وه‌و ته‌گبیریان لێ‎كرد بیكوژن.
7 Jesus withdrew with his disciples to the sea; a large crowd from Galilee followed, and from Judea, دوای ئه‌مه‌ عیساو قوتابیه‌كانی به‌ره‌و ده‌ریاچه‌كه‌ كشان، خه‌ڵكێكی زۆر له‌ناوچه‌ی جه‌لیل‏و یه‌هودیه‌و
8 from Jerusalem, Idumea, beyond the Jordan, and the region around Tyre and Sidon—hearing all he was doing, a great crowd came to him. قودس‎و ئادومیه‌و پشتی ئوردونه‌وه‌ دوای كه‌وتن. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ناوچه‌ی سورو سه‌یدا، كاتێ‌ هه‌واڵی ئه‌و كارانه‌یان بیست كه‌ عیسا كردوویه‌تی، هاتن بۆ لای.
9 He told his disciples to keep a small boat ready, because of the crowd, so they wouldn't crush him. عیسا فه‌رمانی‎دا به‌قوتابیه‌كانی، به‌له‌مێكی بچووكی بۆ ئاماده‌بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ پاڵه‌په‌ستۆی له‌سه‌ر نه‌كه‌ن.
10 For he had healed so many that all who had diseases were pressing forward to touch him. چونكه‌ خه‌ڵكێكی زۆری چـاك‎كـردبـووه‌وه‌، وای لێ‎هاتبوو هـه‌ر كـه‌سێ‌ نه‌خۆشییه‌كی هـه‌بووایه‌، خێرا ده‌چوو بۆ لای تاده‌ستی لێ‌بدات
11 Whenever the unclean spirits saw him, they fell before him, shouting, "You are the Son of God!" ئه‌وانه‌ی ڕۆحی پیسیان تیابوو كاتێ‌ ده‌یانبینی كڕنووشیان بۆ ده‌بردو هاواریان ده‌كرد : (تۆ ڕۆڵه‌ی خودای.)
12 But he firmly warned them not to reveal him. ئه‌ویش به‌توندی فه‌رمانی پێ‌ده‌دان كه‌ ئاشكرای نه‌كه‌ن.
13 Jesus went up the mountain and called those he wanted; they came to him. دوایی عیسا چووه‌ سه‌ر شاخێك، ئه‌وانه‌ی ده‌یویست بانگی‎كردن، ئه‌وانیش چوونه‌ لای.
14 He appointed twelve, named apostles, so they could be with him and he could send them out to preach, دوانزه‌ قوتابی لێ‌ دیاری‎كردن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵی بن‏و بیاننێرێ‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ووشه‌ی خودا.
15 and to have authority to drive out demons. هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی پێ‎دان بۆ ده‌ركردنی ڕۆحه‌ پیسه‌كان.
16 These are the twelve he appointed: Simon, to whom he gave the name Peter; ئه‌و دوانزه‌ قوتابیه‌ی دیاری‎كرد ئه‌مانه‌ن: شه‌معون كه‌ به‌په‌ترۆس ناوی ده‌برد،
17 James son of Zebedee, and John his brother, whom he named Boanerges, meaning Sons of Thunder; یاقوبی كوڕی زه‌بدی‎و یۆحه‌ننای برای، كه‌ ناوی لێ‎نابوون (بوانرجس) واته‌ كوڕانی هه‌وره‌گرمه‌،
18 Andrew, Philip, Bartholomew, Matthew, Thomas, James son of Alphaeus, Thaddaeus, Simon the Zealot, ئه‌نده‌راوس‏و فیلیپۆس‎و به‌رتۆلماوس‎و مه‌تتاو تۆماو یاقوبی كوڕی حه‌له‌فی‎و ته‌داوس‎و شه‌معونی قانه‌وی،
19 and Judas Iscariot, who betrayed him. هه‌روه‌ها یه‌هوزای ئه‌سخه‌ریوتی ئه‌وه‌ی عیسای دا به‌ده‌سته‌وه‌. ئینجا عیسا گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌.
20 He went home; the crowd gathered again, so he and his disciples couldn't even eat. دیسان له‌وێش خه‌ڵكێكی زۆریان لێ‎كۆبووه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌یانتوانی نان بخۆن.
21 When his family heard, they went out to restrain him, for they said, "He's out of his mind." كاتێ‌ كه‌سوكاری ئه‌مه‌یان بیست، هاتن له‌گه‌ڵ خۆیان بیبه‌ن، چونكه‌ وا بڵاوبوو بووه‌وه‌ كه‌ مێشكی تێكچووه‌.
22 The scribes who came down from Jerusalem said, "He has Beelzebul," and, "By the prince of demons he drives out demons." هه‌ندێ‌ له‌مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت له‌قودسه‌وه‌ هاتبوون، ووتیان: (به‌عله‌زبولی تێدایه‌، به‌سه‌رۆكی ڕۆحه‌ پیسه‌كان، ڕۆحه‌ پیسه‌كان ده‌رده‌كا.)
23 So Jesus called them to him and spoke in parables: "How can Satan drive out Satan? ئینجا عیسا بانگی‎كردن‏و به‌نموونه‌ قسه‌ی بۆكردن‎و ووتی: (شه‌یتان چۆن ده‌توانێ‌ شه‌یتان ده‌ربكا؟
24 If a kingdom is divided against itself, that kingdom cannot stand. هه‌ر ووڵاتێك دووبه‌ره‌كی تیابێت، ناتوانێت خۆی ڕابگرێ‌،
25 And if a house is divided against itself, that house will not be able to stand. هه‌ر ماڵێكیش دووبه‌ره‌كی تیابێت، خۆی ڕاناگرێ.
26 And if Satan opposes himself and is divided, he cannot stand; his end has come. گه‌ر شه‌یتان به‌سه‌ر خۆی هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌و بوو به‌دوو به‌شه‌وه‌، خۆی ڕاناگرێت، به‌ڵكو به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێ.
27 No one can enter a strong man's house and take his goods without first tying up the strong man—then he can plunder the house. كه‌س ناتوانێ‌ بچێته‌ ماڵی كابرایه‌كی ئازاو شته‌كانی تاڵان بكا، گه‌ر له‌پێشا كابرای ئازای نه‌به‌ستبێته‌وه‌، ئینجا ماڵه‌كه‌ی تاڵان بكات.
28 Truly I tell you, all sins and insults against God will be forgiven children of mankind, whatever they say, ڕاستیتان پێ‎ده‌ڵێم: هه‌موو گوناهێك‎و كفركردنێكی نه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌به‌خشرێ،
29 but whoever blasphemes against the Holy Spirit never has forgiveness; they are guilty of an eternal sin," به‌ڵام ئه‌وه‌ی كفر بكات به‌رامبه‌ر به‌ڕۆحی پیرۆز، هه‌رگیز نابه‌خشرێ، به‌ڵكو ده‌كه‌وێته‌ ژێر حوكمی هه‌تاهه‌تاییه‌وه‌.)
30 for they were saying, "He has an unclean spirit." ئه‌مه‌ی ووت، چونكه‌ به‌عیسایان ووت: ڕۆحی پیسی تیایه‌.
31 His mother and brothers arrived and, standing outside, sent to him, calling him. دوای ئه‌وه‌ دایك‎و براكانی عیسا هاتن، له‌ده‌ره‌وه‌ وه‌ستان‎و ناردیان به‌شوێنی.
32 A crowd sat around him and said to him, "Look, your mother and your brothers are outside, asking for you." له‌وكاته‌دا خه‌ڵكێكی زۆر له‌ده‌وروبه‌ری دانیشتبوون، یه‌كێ‌ هات پێی‎ووت: (ئه‌وه‌تا دایكت‏و براكانت له‌ده‌ره‌وه‌ ڕاوه‌ستاون بانگت ده‌كه‌ن.)
33 He answered them, "Who are my mother and my brothers?" عیساش ووتی: (دایكم كێیه‌و براكانم كێن؟)
34 Looking around at those sitting in a circle around him, he said, "Here are my mother and my brothers! ئینجا سه‌یرێكی ئه‌وانه‌یكرد كه‌ له‌ده‌وروپشتی دانیشتبوون‎و ووتی: (ئا ئه‌مانه‌ن دایك‎و برای من،
35 Whoever does the will of our Father is my brother and sister and mother." هه‌ر كه‌سێ‌ به‌خواستی خودا هه‌ڵسوكه‌وت بكات، ئه‌و براو خوشك‎و دایكمه‌.)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]