Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Mark 2 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 A few days later, when Jesus came back to Capernaum, word spread that he was home. پاش چه‌ند ڕۆژێك عیسا گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ كه‌فه‌رناحوم، خێرا هه‌واڵ بڵاوبووه‌وه‌ كه‌ عیسا لـه‌ماڵه‌وه‌یه‌.
2 So many gathered that there was no room left, not even at the door, and he was speaking the word to them. خه‌ڵكێكی زۆر لێی‎كۆبوونه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك شوێنی كه‌س نه‌مابوو، ته‌نانه‌ت له‌به‌ر ده‌رگاكه‌ش. ئینجا عیسا ده‌ستی‎كرد به‌باسكردنی ووشه‌ی خودا بۆیان.
3 Then some men came, bringing to him a paralyzed man carried by four of them. هه‌ر له‌وكاته‌ كابرایه‌كی ئیفلیجیان هێنایه‌ لای به‌چوار كه‌س هه‌ڵیان گرتبوو.
4 Unable to bring him to Jesus because of the crowd, they removed the roof over him, dug through it, and lowered the mat the paralyzed man lay on. به‌ڵام به‌هۆی زۆری خه‌ڵكه‌كه‌وه‌ نه‌یانتوانی لێی‎نزیك ببنه‌وه‌، ئینجا چوون سه‌ربانی ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ عیسای تیابوو كونیان كردو كابرایان به‌نوێنه‌كه‌یه‌وه‌ شۆڕكرده‌ خواره‌وه‌ بۆ به‌رده‌می.
5 When Jesus saw their faith, he said to the paralyzed man, "Son, your sins are forgiven." كاتێ‌ عیسا به‌م شێوه‌یه‌ باوه‌ڕیانی‎ بینی به‌كابرای ووت: (كوڕم، گوناهه‌كانت به‌خشران.)
6 Now some of the scribes were sitting there, reasoning in their hearts, له‌نێوان دانیشتووه‌كان هه‌ندێ‌ مامۆستای شه‌ریعه‌ت هه‌بوون، له‌ دڵی خۆیاندا ووتیان:
7 "Why does this man speak this way? He is blaspheming! Who can forgive sins but God alone?" (بۆچی ئه‌م پیاوه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌دوێ‌؟ به‌مه‌ كفر ده‌كات! كێ‌ ده‌توانێ‌ له‌گوناه‌ خۆش‎بێت ته‌نها خودا نه‌بێ؟)
8 Immediately Jesus knew in his spirit they were reasoning this way within themselves, and said to them, "Why are you reasoning these things in your hearts? ده‌ست‎به‌جێ‌ عیسا به‌ ڕۆحی خۆی زانی له‌دڵیاندا چۆن بیری‎ لێ‎ده‌كه‌نه‌وه‌، پێیووتن: (بۆچی ئاوها بیرده‌كه‌نه‌وه‌ له‌دڵتاندا؟
9 Which is easier—telling the paralyzed man, 'Your sins are forgiven,' or, 'Get up, take your mat, and walk'? كامیان ئاسانتره‌، به‌ئیفلیج بووترێ: گوناهه‌كانت به‌خشرا، یاخود پێی بووترێ: هه‌سته‌، نوێنه‌كه‌ت هه‌ڵگره‌و بڕۆ؟
10 But so you'll know the Son of Man has authority on earth to forgive sins"—he told the paralyzed man, به‌ڵام ئه‌مه‌م ووت بۆ ئه‌وه‌ی بزانن، ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی توانای گوناه‌ به‌خشینیشی هه‌یه‌.)
11 "I say to you, get up, take your mat, and go home." ئینجا به‌كابرا ئیفلیجه‌كه‌ی ووت: (پێت ده‌ڵێم: هه‌سته‌ جێگاكه‌ت هه‌ڵگره‌و بڕۆ بۆ ماڵه‌وه‌.)
12 He got up, immediately took his mat, and went out before them all, so that everyone was amazed and praised our Father, saying, "We've never seen anything like this." ده‌ست‎به‌جێ‌ كابرا هه‌ستاو جێگاكه‌ی هه‌ڵگرت‎و له‌به‌رده‌م خه‌ڵكه‌كه‌دا به‌پێی خۆی ڕۆیشت. به‌مه‌ هه‌موو سه‌رسام بوون، ستایشی خودایان كردو ووتیان: (هه‌رگیز شتی وامان نه‌دیوه‌!)
13 Jesus went out beside the sea again; the whole crowd came to him, and he taught them. عیسا دووباره‌ ڕۆیشته‌ سه‌ر كه‌ناری ده‌ریاچه‌، خه‌ڵكه‌كه‌ هه‌موو لێیكـۆبـوونه‌وه‌و ئه‌ویش ده‌ستی‎كرد به‌ فێركردنیان.
14 Passing by, he saw Levi son of Alphaeus sitting at the tax booth and said, "Follow me." He got up and followed him. هه‌روه‌ها له‌كاتی ڕۆیشتندا، لاوی كوڕی حه‌لفی بینی دانیشـتبوو لـه‌شوێنی باج‎وه‌رگرتن، پێی ووت: (دوام‎كه‌وه‌.) ئه‌ویش هه‌ستاو دوای‎كه‌وت.
15 While Jesus reclined at the table in Levi's house, many tax collectors and sinners reclined with Jesus and his disciples, since many were following him. كاتێ‌ عیسا له‌ماڵی ئه‌و له‌سه‌ر خوان‎بوو زۆر له‌باجگران‎و گوناهباران له‌وانه‌ی دوای كه‌وتبوون له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانی له‌گه‌ڵی‎بوون،
16 Seeing him eat with sinners and tax collectors, the Pharisees' scribes asked his disciples, "Why does he eat with tax collectors and sinners?" كه‌ مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت‎و فه‌ریسیه‌كان بینیان عیسا له‌گه‌ڵ باجگران‎و گوناهباران نان ‎ده‌خوات، به‌قوتابیه‌كانیان ووت: (بۆچی له‌گه‌ڵ باجگران‎و گوناهباران نان ده‌خوات؟)
17 Hearing this, Jesus said to them, "The healthy don't need a doctor, but the sick do. I didn't come to call the righteous, but sinners." كاتێ‌ عیسا گوێی له‌مه‌ بوو وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (له‌ش‏ساغ پێویستی به‌پزیشك نییه‌، به‌ڵكو نه‌خۆش. نه‌هاتووم بۆ بانگكردنی ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌چاك ده‌زانن، به‌ڵكو گوناهباران.)
18 John's disciples and the Pharisees were fasting. They came and asked him, "Why do John's disciples and the Pharisees' disciples fast, but yours don't?" كاتێ‌ قوتابیه‌كانی یه‌حیاو فه‌ریسیه‌كان به‌ڕۆژوو بوون، چه‌ند كه‌سێ‌ هاتنه‌ لای عیساو لێیان پرسی: (بۆچی قوتابیانی یه‌حیاو قوتابیانی فه‌ریسیه‌كان به‌ڕۆژوو ده‌بن، به‌ڵام قوتابیه‌كانی تۆ به‌ڕۆژوو نابن؟)
19 Jesus said to them, "Can wedding guests fast while the bridegroom is with them? As long as they have the bridegroom with them, they cannot fast. له‌وه‌ڵامدا ووتی: (ئایا ئه‌وانه‌ی شایی ده‌گێڕن‏و له‌گه‌ڵ زاوادان، به‌ڕۆژوو ده‌بن؟ نه‌خێر ئه‌وه‌نده‌ی زاوایان له‌گه‌ڵدایه‌ ناتوانن به‌ڕۆژوو بن.
20 But days will come when the bridegroom is taken from them; then, on that day, they will fast. به‌ڵام ڕۆژانێ‌ دێت زاوا به‌رزده‌كرێته‌وه‌و له‌نێوانیان نامێنێ، ئه‌وسا به‌ڕۆژوو ده‌بن.
21 No one sews unshrunk cloth on an old garment; otherwise the new patch tears away from the old, and the tear worsens. هیچ كه‌سێ‌ كراسی كۆن به‌قوماشی تازه‌ پینه‌ ناكات، چونكه‌ پارچه‌ تازه‌كه‌ ده‌چێته‌وه‌ یه‌ك‎و كراسه‌ كۆنه‌كه‌ ڕاده‌كێشێت‎و دڕاویه‌كه‌ خراپتر ده‌كات.
22 No one puts new wine into old wineskins; the wine bursts the skins, and both are ruined. New wine goes into new wineskins." خه‌ڵكی مه‌ی تازه‌ ناكه‌نه‌ مه‌شكه‌ی كۆنه‌وه‌، ئه‌گینا مه‌شه‌كه‌كه‌ ده‌دڕی، مه‌یه‌كه‌ ده‌ڕژێ‎و مه‌شكه‌كه‌ش به‌كه‌ڵك نامێنێ. به‌ڵكو مه‌ی تازه‌ ده‌كرێته‌ مه‌شكه‌ی تازه‌وه‌.)
23 One Sabbath, he walked through the grainfields, and as they went, his disciples began picking heads of grain. له‌ڕۆژی شه‌ممه‌دا، كاتێ‌ عیسا به‌نێوان ده‌غڵه‌كاندا تێ‎ده‌په‌ڕی، قوتابیه‌كانی برسییان بوو، ده‌ستیانكرد به‌گوڵه‌گه‌نم پرواندن‎و خواردنی.
24 The Pharisees said to him, "Look, why are they doing what's not lawful on the Sabbath?" كه‌ فه‌ریسیه‌كان ئه‌مه‌یان بینی پێیان ووت: (بۆچی قوتابیه‌كانت شتێك ده‌كه‌ن كه‌ له‌ڕۆژانی شه‌ممه‌دا دروست نییه‌؟)
25 And he said to them, "Have you never read what David did when he was in need and hungry, he and those with him, عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه‌و ووتی: (ئه‌ی نه‌تان خوێندۆته‌وه‌ داودو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون چیان‎كرد، كاتێ‌ برسییان بوو؟
26 how he entered the house of our Father in the days of Abiathar the high priest, ate the bread of the Presence—which only priests may eat—and gave some to those with him?" چۆن چوونه‌ ماڵی خودا، له‌سه‌رده‌می ئه‌بیئاسری سه‌رۆك كاهین، نانی قوربانیان خوارد، ئه‌و نانه‌ی دروست نه‌بوو بخورێ، ته‌نها بۆ كاهینه‌كان نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌و نانه‌كه‌ی‎دا به‌وانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵیشی بوون.)
27 And he said to them, "The Sabbath was made for people, not man for the Sabbath. ئینجا عیسا پێی‎ووتن: (شه‌ممه‌ بۆ مرۆڤ دروستكراوه‌، نه‌وه‌ك مرۆڤ بۆ شه‌ممه‌. ‎
28 So the Son of Man is Lord even of the Sabbath." كه‌واته‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ گه‌وره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌شه‌.)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]