Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Mark 1 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 The beginning of the gospel of Jesus Christ, the Son of our Father. ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای مزگێنی عیسای مه‌سیحی ڕۆڵه‌ی خودایه‌: به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌په‌رتووكی ئه‌شعیای پێغه‌مبه‌ردا نووسراوه‌:
2 As written in Isaiah the prophet: "Look, I send my messenger ahead of you, who will prepare your way. [[ئا ئه‌وه‌تا من نێرراوی خۆم له‌پێشته‌وه‌ ده‌نێرم، ئه‌وه‌ی ڕێگات بۆ ئاماده‌ ده‌كات.
3 A voice calling out in the wilderness: 'Prepare the way of the Lord, make his paths straight.'" ده‌نگێك له‌ده‌شت‎وده‌ر بانگه‌واز ده‌كات، ڕێگا بۆ خوداوه‌ند ئاماده‌بكه‌ن، ڕێڕه‌وی ڕێك بخه‌ن.]]
4 John appeared, baptizing in the wilderness and proclaiming a baptism of repentance for the forgiveness of sins. ئه‌وه‌بوو یه‌حیای خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێش له‌ده‌شت ده‌ركه‌وت، له‌ئاوهه‌ڵكێشانی تۆبه‌كردنی ڕاگه‌یاند بۆ گوناه‌ به‌خشین.
5 All Judea and everyone in Jerusalem went out to him, and he baptized them in the Jordan River as they confessed their sins. دانیشتوانی ووڵاتی یه‌هودیاو قودس، هه‌موو هاتنه‌ لای یه‌حیا، تا له‌ڕووباری ئوردون له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و له‌ئاوهه‌ڵكێشرێن‎و دان به‌گوناهه‌كانیان بنێن.
6 John was dressed in camel's hair, with a leather belt around his waist, eating locusts and wild honey. جل‎و به‌رگی یه‌حیا بریتی‎بوو له‌مووی ووشتر، ناوقه‌دی به‌پارچه‌ چه‌رمێك به‌سترا بوو، خواردنیشی بریتی بوو له‌هه‌نگوینی كێوی‎و كولله‌.
7 He announced: "After me comes one stronger than I; I'm not worthy to stoop and untie his sandal strap. ئه‌مه‌ش ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی ئه‌و بوو: (له‌دوای من یه‌كێك دێت زۆر له‌من به‌تواناتره‌، یه‌كێكه‌ ته‌نانه‌ت شایانی ئـه‌وه‌نیم قه‌یتانی پێڵاوه‌كانیشی بكه‌مه‌وه‌.
8 I have baptized you with water, but he will baptize you with the Holy Spirit." من له‌ئاو هه‌ڵتان ده‌كێشم، به‌ڵام ئه‌و له‌ڕۆحی پیرۆز هه‌ڵتان ده‌كێشێت.)
9 In those days Jesus came from Nazareth of Galilee and was baptized by John in the Jordan. له‌و ڕۆژانه‌دا، له‌شاری ناسیره‌ی ناوچه‌ی جه‌لیل عیسا هات، له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌حیا له‌ڕووباری ئوردن له‌ئاوهه‌ڵكێشرا.
10 Immediately, as he came up out of the water, he saw the heavens split open and the Holy Spirit come down on him like a dove. كاتێ‌ له‌ئاوه‌كه‌ به‌رزبووه‌وه‌، بینی ئاسمان كرایه‌وه‌، ڕۆحی پیرۆز له‌شێوه‌ی كۆترێك له‌سه‌ری نیشته‌وه‌و
11 And a voice came from heaven: "You are my beloved Son; in you I delight." ده‌نگێك له‌ئاسمانه‌وه‌ ووتی: (تۆی ڕۆڵـــه‌ی خۆشه‌ویستم، ئه‌وه‌ی پێی دڵشادم.)
12 And immediately the Holy Spirit drove him out into the wilderness. دوای ئه‌مه‌ عیسا له‌لایه‌ن ڕۆحی پیرۆزه‌وه‌ برایه‌ ده‌شت‎وده‌ر.
13 He was in the wilderness forty days, tempted by Satan, with the wild animals, and the angels served him. چل ڕۆژ له‌وێدا له‌ناو مارو مێروودا مایه‌وه‌، شه‌یتان هه‌ر له‌گه‌ڵی خه‌ریك بوو تاكو تاقی بكاته‌وه‌، فریشته‌ی ئاسمانیش له‌و كاته‌دا خزمه‌تیان ده‌كرد.
14 Now after John was arrested, Jesus came into Galilee, proclaiming the gospel of our Father, دوای ئه‌وه‌ی یه‌حیا گیرا، عیسا گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ی جه‌لیل، مزگێنی خودای ڕاده‌گه‌یاندو ده‌یووت:
15 and saying, "The time is fulfilled, and our Father's kingdom is near; repent and believe the good news." (كاته‌كه‌ هاتووه‌و پادشاهێتی خودا نزیـك‎بـووه‌ته‌وه‌، تـۆبـه‌بكـه‌ن‎و باوه‌ڕبهێنن به‌م مزگێنییه‌.)
16 Passing the Sea of Galilee, he saw Simon and his brother Andrew casting a net in the sea, for they were fishermen. له‌كاتێكدا عیسا له‌سه‌ر كه‌ناری ده‌ریای جه‌لیل ده‌ڕۆیشت شه‌معون‎و ئه‌ندراوسی برای بینی، خه‌ریكی ئه‌وه‌بوون تۆڕی ماسی فڕێ‌ بده‌نه‌ ده‌ریاچه‌كه‌وه‌، هه‌ردووكیان ماسیگر بوون.
17 And Jesus said to them, "Follow me, and I will make you become fishers of people." عیسا پێی ووتن: (وه‌رن دوام‎ بكه‌ون، ده‌تانكه‌م به‌ڕاوكه‌ری مرۆڤ.)
18 And immediately they left their nets and followed him. ئه‌وانیش ده‌ستبه‌جێ‌ تۆڕه‌كانیان به‌جێ‌هێشت‎و دوایكه‌وتن.
19 Going a little farther, he saw James son of Zebedee and John his brother in their boat, mending the nets. ئینجا هه‌ندێك له‌وێ‌ دووركه‌وته‌وه‌، یاقوبی كوڕی زه‌بدیو یۆحــه‌ننای برای بینی، لـه‌به‌له‌مێكدا خـه‌ریكی چاك‎كردنی تۆڕه‌كانیان بوون.
20 At once he called them; leaving their father Zebedee in the boat with the hired hands, they followed him. یه‌كسه‌ر بانگی كردن تا دوای كه‌ون، ئه‌وانیش زه‌بدی باوكیان له‌گه‌ڵ ئیشكه‌ره‌كانیتر له‌به‌له‌مه‌كه‌دا به‌جێ‎هێشت‏و دوایكه‌وتن.
21 They went to Capernaum. At once, on the Sabbath, he entered the synagogue and began teaching. ئینجا هه‌موو ڕۆیشتن بۆ شاری كه‌فه‌رناحوم. له‌ڕۆژی شه‌ممه‌دا عیسا چووه‌ كه‌نیشت‏و ده‌ستیكرد به‌فێركردن.
22 They were amazed at his teaching, for he taught them with authority, not like the scribes. ئه‌وانه‌ی له‌وێ‌ بوون هه‌موو سه‌رسام بوون، چونكه‌ وه‌ك ده‌سـه‌ڵاتـدارێك فــێری ده‌كــردن، نه‌ك وه‌كو مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت.
23 And immediately there was in their synagogue a man with an unclean spirit, and he cried out. له‌كه‌نیشته‌كه‌ پیاوێكی لێ‎بوو ڕۆحی پیسی تیابوو، هاواری كردو
24 Why meddle with us, Jesus of Nazareth? Have you come to destroy us? I know who you are—God's Holy One! ووتی: (ئه‌ی عیسای ناسیری چیت ده‌وێ‌ لێمان؟ هاتووی بمانكوژیت؟ من ده‌زانم تۆ كێیت. تۆ پیرۆزی خودای!)
25 But Jesus rebuked him, saying, "Be silent, and come out of him!" عیسا هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌كردو ووتی: (بێ‎ده‌نگ‏به‌و له‌و كابرایه‌ وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌!)
26 And the unclean spirit, convulsing him and crying out with a loud voice, came out of him. ئینجا ڕۆحه‌ پیسه‌كه‌ كابراكه‌ی كوتا به‌زه‌ویداو هاوارێكی به‌رزی‎كردو لێی هاته‌ده‌ره‌وه‌.
27 All were amazed, and they questioned each other: "What is this? A new teaching with authority - he commands even the unclean spirits, and they obey him!" خه‌ڵكه‌كه‌ هه‌موو سه‌ریان سوڕماو كه‌وتنه‌ پرسیار له‌یه‌كتری: ئه‌مه‌ چییه‌؟ ئه‌م فێركردنه‌ تازه‌یه‌ به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه‌، ته‌نانه‌ت ڕۆحه‌ پیسه‌كانیش ملكه‌چن بۆی كاتێ‌ فه‌رمانیان به‌سه‌ر ده‌دات).
28 And at once his fame spread everywhere throughout all the surrounding region of Galilee. ده‌ستبه‌جێ‌ ناوبانگی عیسا، له‌هه‌موو ناوچه‌ی جه‌لیل‏و ده‌وروپشتی بڵاوبووه‌وه‌.
29 Immediately he left the synagogue and went to Simon and Andrew's house, with James and John. كاتێ‌ كه‌نیشته‌كه‌یان به‌جێ‌هێشت، چوون بۆ ماڵی شه‌معون، ئه‌ندراوس‎و یاقوب‎و یۆحه‌نناشیان له‌گه‌ڵدا بوو.
30 Now Simon's mother-in-law lay sick with a fever, and immediately they told him about her. خه‌سووی شه‌معون له‌ناو جێ‌ كه‌وتبوو له‌رزوتای هه‌بوو، خێرا ئه‌مه‌یان به‌عیسا ووت.
31 He came, took her hand, raised her up. The fever left her, and she served them. عیساش لێی‎نزیك بووه‌وه‌، ده‌ستی گرت‎و هه‌ڵیسانده‌وه‌ سه‌رپێ. ده‌ستبه‌جێ‌ له‌رزوتاكه‌ی نه‌ماو هه‌ستا بۆ خزمه‌تكردنیان.
32 That evening, when the sun set, they brought him all who were sick and those oppressed by demons. كاتێ‌ ئێواره‌ داهات‏و ڕۆژئاوا بوو، خه‌ڵكه‌كه‌ چی نه‌خۆشیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ڕۆحی پیسیان تێدابوو، هه‌موویان هێنایه‌ لای.
33 And the whole city was gathered together at the door. خه‌ڵكی شاره‌كه‌ هه‌موو به‌رده‌رگای ماڵه‌كه‌یان لێ‎گرتبوو،
34 He healed many sick with various diseases and drove out many demons, not letting the demons speak, since they knew him. خه‌ڵكێكی زۆری چاك‎كرده‌وه‌ له‌جۆره‌ها نه‌خۆشی، هه‌روه‌ها ڕۆحی پیسی له‌زۆریان ده‌ركرد، بێ‎ئه‌وه‌ی بهێڵێ‌ قسه‌ بكه‌ن، چونكه‌ ده‌یانزانی كێیه‌.
35 Long before dawn, while still dark, he got up, went out to a deserted place, and prayed there. بۆ ڕۆژی دوایی، به‌ره‌به‌یان پێش ده‌ركه‌وتنی ئاسۆ هه‌ستاو چووه‌ شوێنێكی چۆڵه‌وانی‎و ده‌ستی‎كرد به‌نوێژكردن.
36 And Simon and those who were with him searched for him, شــه‌مـعـون‏و هـاوڕێكـانی به‌شوێن عیسادا گـه‌ڕان،
37 and they found him and said to him, "Everyone is looking for you." كـه‌ دۆزییـانـه‌وه‌ پێیان ووت: (هه‌مـوو خه‌ڵـكـه‌كـه‌ داوات ده‌كه‌ن.)
38 He said, "Let us go elsewhere, to the neighboring towns, so I can preach there too, for that is why I came." ئه‌ویش پێی ووتن: (وه‌رن بـابـڕۆین بۆ ئــه‌م دێیانــه‌ی ده‌وروپشـت، تا لـه‌وێش ووشـه‌ی خـودا ڕابگه‌ێنم، چونكه‌ لـه‌به‌ر ئه‌مــه‌ هــاتـووم.)
39 And he went throughout all Galilee, preaching in their synagogues and casting out demons. ئینجا ڕۆیشــت تاوه‌كو له‌كه‌نیشته‌كانی ناوچه‌ی جه‌لیل ووشه‌ی خودا ڕابگه‌ێنێ‌و ڕۆحی پیس لــه‌خـه‌ڵـكی ده‌ربكــات.
40 A man with leprosy came, knelt, and begged him, "If you're willing, you can make me clean." یه‌كێك نه‌خۆشی گولی هه‌بوو، هات‎و لێی پاڕایه‌وه‌، كه‌وته‌ سه‌رچۆك له‌به‌رده‌میه‌و ووتی: (گه‌ر بته‌وێ‌ پاكم ده‌كه‌یته‌وه‌)
41 Moved with deep compassion, he stretched out his hand, touched him, and said to him, "I am willing; be clean." عیسا به‌زه‌یی پیاهاته‌وه‌، ده‌ستی لێیداو ووتی: (ده‌مه‌وێ، پاك‎به‌ره‌وه‌.)
42 And immediately the leprosy left him, and he was made clean. هه‌ر كه‌ ئه‌مه‌ی ووت، كابرا برینه‌كانی نه‌ماو پاك بووه‌وه‌.
43 Sternly warning him, he sent him away at once, عیسا ده‌ستبه‌جێ‌ ڕه‌وانه‌یكـردو به‌توندی ئاگاداریكرده‌وه‌و
44 and told him, "Make sure you tell no one—but go, show yourself to the priest, and offer what Moses commanded for your cleansing, as proof to the people." ووتی: (ئاگاداربه‌، ئه‌مه‌ به‌كه‌س مه‌ڵێ، به‌ڵكو بڕۆ خۆت نیشانی كاهین بده‌، ئه‌و قوربانییه‌ پێشكـه‌ش بكـه‌ كه‌ موسا فه‌رمانی پێ‎داوه‌، بۆ پاكبوونه‌وه‌كه‌ت، وه‌ك شایه‌تییه‌ك بۆیان.)
45 But he went out, proclaiming it freely and spreading the news, so Jesus could no longer enter a town openly, but stayed in lonely places. Yet people came to him from everywhere. به‌ڵام كـابرا، ڕۆیشت‎و ئه‌م هه‌واڵه‌ی له‌هه‌موو لایه‌ك بڵاوكرده‌وه‌، ئیتر عیسا له‌وناوه‌ نه‌یتوانی به‌ئاشكرا بچێته‌ شاره‌كان، له‌شوێنی چۆڵه‌وانی ده‌مایه‌وه‌و خه‌ڵكی له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ده‌هاتنه‌ لای.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]