Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Matthew 28 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 After the Sabbath, at dawn on the first day of the week, Mary Magdalene and the other Mary came to see the tomb. له‌ڕۆژی یه‌كه‌می هه‌فته‌دا دوای شه‌ممه‌، مریه‌می مه‌جده‌لـیو مریه‌مه‌كه‌ی دیكه‌ چوون ته‌ماشای گۆڕه‌كه‌ بكه‌ن.
2 Suddenly a great earthquake struck, for an angel of our Father came down from heaven, rolled back the stone, and sat on it. بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ڕوویدا، فریشته‌یه‌ك له‌لایه‌ن خوداوه‌نده‌وه‌* له‌ئاسمان هاته‌ خواره‌وه‌، هات‎و تلی به‌به‌رده‌كه‌ داو له‌سه‌ری دانیشت.
3 His appearance was like lightning, and his clothing white as snow. شێوه‌ی فریشته‌كه‌ وه‌ك بروسكه‌ وابوو. جله‌كانی وه‌ك به‌فر سپیبوو.
4 The guards trembled in fear of him and became like dead men. ئه‌وه‌بوو پاسه‌وانه‌كان ترسیان لـێ‌نیشت‎و وه‌ك مردوویان لـێهات.
5 But the angel said to the women, "Don't be afraid, for I know you're looking for Jesus, who was crucified. فریشته‌كه‌ به‌دوو ژنه‌كه‌ی ووت: (مه‌ترسن، من ده‌زانم ئێوه‌ به‌شوێن عیسای له‌خاچدراودا ده‌گه‌ڕێن.
6 He isn't here—he's risen, as he said. Come, see the place where he was lying. ئه‌و لێره‌ نییه‌و هه‌ستاوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ك خۆی ووتی، وه‌رن سه‌یری ئه‌و شوێنه‌ بكه‌ن كه‌ ئه‌و تیایدا نێژرابوو.
7 Go quickly, tell his disciples: He has risen from the dead. Look, he is going ahead of you to Galilee; you will see him there. Listen, I have told you." به‌خێرایی بڕۆن‎و هه‌واڵ به‌قوتابیه‌كانی بده‌ن، كه‌ ئه‌و له‌نێوان مردووان هه‌ستاوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌تا ئه‌و پێشتان ده‌كه‌وێ‌ بۆ جه‌لیل، له‌وێ‌ ده‌یبینن. ئه‌وا پێم ووتن.)
8 So they left the tomb quickly, with fear and great joy, and ran to tell his disciples. دوو ژنه‌كه‌ به‌خێرایی ڕۆیشتن، ترسێكی زۆرو خۆشییه‌كی گه‌وره‌ له‌دڵیان‏بوو، ڕایان‎كرد بۆ لای قوتابیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پێیان ڕابگه‌ێنن.
9 Suddenly Jesus met them, saying, "Greetings!" They came to him, grasped his feet, and worshiped him. له‌و كاته‌ی به‌ڕێوه‌ بوون بۆ بردنی ئه‌م هه‌واڵه‌، عیسا خۆی پێیان گه‌یشت‎و ووتی: (سڵاو.) ئه‌مانیش چوونه‌ پێشه‌وه‌و قاچیان گرت‎و كڕنوشیان بۆ برد.
10 Then Jesus told them, "Don't be afraid. Go, tell my brothers to leave for Galilee—they will see me there." عیسا پێی ووتن: (مه‌ترسن، بڕۆن به‌براكانم بڵێن بێن بۆ جه‌لیل، له‌وێ‌ ده‌مبینن.)
11 While on the way, some guards entered the city and reported to the chief priests all that had happened. له‌وكاته‌دا دوو ژنه‌كه‌ ده‌ڕۆیشتن، هه‌ندێ‌ له‌پاسه‌وانه‌كان چوون بۆ ناو شارو ئه‌وه‌ی ڕووی دابوو بۆ سه‌رۆك كاهینه‌كانیان گێڕایه‌وه‌.
12 After meeting with the elders and forming a plan, they paid the soldiers a large sum, ئینجا سه‌رۆك كاهینه‌كان‎و پیران كۆبوونه‌وه‌ تا له‌م ڕووداوه‌ بدوێن. پاره‌یه‌كی زۆریان دا به‌سه‌ربازه‌كان‎و
13 telling them, "Say: His disciples came at night and stole him while we slept. پێیان ووتن: (ئێوه‌ به‌خه‌ڵكی بڵێن له‌كاتێكدا خه‌وتبووین، قوتابیه‌كانی هاتوون‎و ته‌رمه‌كه‌ی عیسایان دزیوه‌.
14 If this reaches the governor, we'll persuade him and keep you free of trouble." گه‌ر هه‌واڵه‌كه‌ش به‌فه‌رمانڕه‌وا گه‌یشت، ئێمه‌ له‌سه‌رتان ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌م شێوه‌یه‌ گیروگرفتتان بۆ نابێت.)
15 They took the money and did as they were told; this report spread among the Jews to this day. سه‌ربازه‌كـان پاره‌كه‌یان وه‌رگـرت، چیان پێ‌ووترا كردیان، جا به‌م شێوه‌یه‌ هه‌واڵه‌كه‌ له‌نێوان جـووله‌كه‌دا بڵاوبووته‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ.
16 Then the eleven disciples went to Galilee, to the mountain where Jesus had directed them. ئیتر یانزه‌ قوتابیه‌كه‌ چوون بۆ ناوچـه‌ی جـه‌لیل، بۆ ئه‌وكێوه‌ی عیسا بۆی ده‌سـت نیشان كـردبوون.
17 When they saw him, they worshiped him, but some doubted. كـاتێ‌ بینییان كـڕنووشـیان بۆ برد، به‌ڵام هـه‌ندێكـیان گومانیان‎كرد.
18 Jesus came and said to them, "All authority in heaven and on earth has been given to me. عیسا لێیان نزیك بووه‌وه‌و ووتی: (هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی زه‌ویو ئاسمانم پێ‌به‌خشراوه‌.
19 Therefore go and make disciples of all nations, baptizing them in the name of the Father and of the Son and of the Holy Spirit, كـه‌واته‌ بڕۆن، هه‌مـوو گه‌لان بكه‌ن به‌ قوتابی. به‌ناوی باوك‎و ڕۆڵه‌و ڕۆحی پیرۆز لـه‌ئاویان هـه‌ڵكێشن.
20 teaching them to obey all I've commanded you. Remember, I'm with you always, to the end of the age." فێریان بكـه‌ن با كار بكـه‌ن به‌هـه‌مـوو ئه‌و شـتانه‌ی ڕامسـپاردون، ئه‌وه‌تا هه‌مـوو ڕۆژێك له‌گه‌ڵتانم هه‌تا كۆتایی زه‌مانه‌.)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]