Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Matthew 27 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 At dawn, all the chief priests and elders of the people met and plotted to kill Jesus. كاتێ‌ ڕۆژ بووه‌وه‌، سه‌رۆك كاهینه‌كان‎و پیرانی گه‌ل، ته‌گبیریان له‌عیسا كرد تابیكــوژن.
2 So they bound him, led him away, and handed him over to Pilate the governor. جا به‌ده‌ســت به‌ستراوی بۆ لای پیلاتۆسی* فه‌رمانڕه‌وایان برد.
3 Then Judas, his betrayer, seeing Jesus condemned, felt remorse and returned the thirty pieces of silver to the chief priests and elders, كــاتێ‌ یه‌هــوزا، ئــه‌وه‌ی كــه‌ دابووی به‌ده‌سـته‌وه‌، بینی حـوكـم بـه‌سـه‌ر عیسـادا درا، په‌شـیمان بـووه‌وه‌، سـی پارچـه‌ زیوه‌كـــه‌ی بۆ سـه‌رۆك كــاهین‎و پـیران گــه‌ڕانده‌وه‌و
4 saying, "I sinned, betraying innocent blood." They said, "Not our concern. You'll see to it." ووتــی: (هـه‌ڵـه‌م كـرد كاتێ‌ بێ‌تاوانێكم دابه‌ده‌سـتتانه‌وه‌.) وه‌ڵامـیان دایه‌وه‌: (ووتیان، ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌خۆته‌وه‌یه‌.)
5 He threw the pieces of silver into the temple, went out, and hanged himself. ئینجا یه‌هوزا پارچه‌ زیوه‌كانی لـه‌په‌رستگادا فـڕێ‌داو ڕۆیی، دوای ئه‌وه‌ چـوو خــۆی هه‌ڵـواسـیو خۆی خنكاند.
6 The chief priests took the silver and said, "We can't put this in the treasury—it was payment for blood." سه‌رۆك كاهینه‌كان پارچه‌ زیوه‌كانیان هه‌ڵگرته‌وه‌و ووتیان: (ئه‌مه‌ نرخی خوێنه‌، ناشێ‌ بۆمان بیخه‌ینه‌ گه‌نجینه‌ی په‌رستگاوه‌.)
7 So they consulted, then bought the potter's field with it, to bury foreigners. دوای ته‌گبیركردن، به‌و پاره‌یه‌ زه‌وی كابرایه‌كی گۆزه‌ دروستكه‌ریان كڕی، تاكو بیكه‌ن به‌گۆڕستان بۆ بێگانه‌كان.
8 That is why that field has been called the Field of Blood to this day. له‌به‌ر ئه‌مه‌ هه‌تا ئێستاش پێیده‌ووترێ‌ زه‌وی خوێن.
9 Then what the prophet Jeremiah spoke was fulfilled: "They took the thirty pieces of silver, the price set on him, whom some of Israel's sons priced, ئه‌وسا هاته‌دی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زمانی ئیرمیای پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ووتراوه‌: {سی پارچه‌ دراوه‌ زیوه‌كه‌یان وه‌رگرت، كه‌نرخی ئه‌وه‌، ئه‌و نرخه‌ی له‌لایه‌ن ڕۆڵه‌كانی ئیسرائیل دانرا.
10 and they gave them for the potter's field, as our Father directed me." ئینجا دایان به‌و زه‌وییه‌ی هی گۆزه‌ دروستكه‌ر بوو، هه‌روه‌ك خوداوه‌ند فه‌رمانی پێ‌دابووم.}
11 Jesus stood before the governor; the governor asked, "Are you the King of the Jews?" Jesus said, "You say so." عیسا به‌رامبه‌ر پیلاتۆسی فه‌رمانڕه‌وا ڕاوه‌ستا، فه‌رمانڕه‌وا لێی پرسی: (ئایا تۆ پادشای جووله‌كه‌ی؟) وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (خۆت ووتت.)
12 But when he was accused by the chief priests and elders, he gave no answer. به‌ڵام كاتێ‌ سه‌رۆك كاهینه‌كان‎و پیران تاوانیان ئاراسته‌یكرد هیچ وه‌ڵامی نه‌دانه‌وه‌.
13 Then Pilate said to him, "Don't you hear how many charges they're bringing against you?" پیلاتۆس ووتی: (ئایا گوێت لێ‌نییه‌ شایه‌تی له‌دژت ده‌ده‌ن؟)
14 He gave him no answer, not even to a single charge, so the governor was greatly amazed. به‌ڵام عیسا ته‌نانه‌ت به‌ووشه‌یه‌كیش وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌، فه‌رمانڕه‌وا له‌مه‌ زۆر سه‌رسام بوو.
15 At each feast the governor would release one prisoner the crowd wanted. فه‌رمانڕه‌وا كردبوویه‌ پیشه‌، هه‌موو جه‌ژنێ‌ گیراوێك ئازاد بكات له‌وانه‌ی كه‌ گه‌ل خۆی هه‌ڵیده‌بژێرێ‌.
16 At that time they were holding a notorious prisoner called Barabbas. له‌و كاته‌دا گیراوێكی به‌ناوبانگ لایان بوو، ناوی باراباس بوو.
17 When they had gathered, Pilate asked, "Which do you want me to release—Barabbas, or Jesus called Christ?" كاتێ‌ خه‌ڵكه‌كه‌ كۆبووبوونه‌وه‌، پیلاتۆس لێیپرسین: (كێتان ده‌وێ‌ بۆتان ئازادكه‌م، باراباس، یان عیسا ئه‌وه‌ی كه‌ پێیده‌ووترێ‌ مه‌سیح؟)
18 For he knew that it was out of envy that they had handed him over. چونكه‌ ده‌یزانی له‌چاوپیسی عیسایان داوه‌ به‌ده‌سته‌وه‌.
19 While he sat on the judgment seat, his wife sent to him: Have nothing to do with that righteous man, for I suffered much today in a dream because of him. كاتێ‌ فه‌مانڕه‌وا له‌سه‌ر ته‌ختی حوكمڕانی دانیشتبوو، ژنه‌كه‌ی هه‌واڵی بۆ ناردو ووتی: (هیچ شتی خراپ به‌رامبه‌ر ئه‌و كابرایه‌ مه‌كه‌، ئه‌و بێ‌تاوانه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ دوێنێ‌ شه‌و خه‌وێكی زۆر خراپم بینی.)
20 But the chief priests and elders persuaded the crowds to ask for Barabbas and to have Jesus put to death. به‌ڵام سه‌رۆك كاهینه‌كان‏و پیران هانی خه‌ڵكه‌كه‌یان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی داوای ئازادكردن بۆ باراباس بكه‌ن‎و كوشتنیش بۆ عیسا.
21 The governor said, "Which of the two should I release to you?" They said, "Barabbas." دیسان پیلاتۆس پرسیه‌وه‌: (ده‌تانه‌وێ‌ له‌م دووانه‌ كامیان ئازاد بكه‌م؟) وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: (باراباس.)
22 Pilate asked them, "What then do I do with Jesus called Christ?" They all said, "Have him crucified!" ئینجا پرسی: (ئه‌ی چی له‌عیسا بكه‌م كه‌ به‌ مه‌سیح ناوده‌برێ؟) هه‌موو وه‌ڵامیان‎دایه‌وه‌: (با له‌ خاچ ‎بدرێ!)
23 He said, "Why? What wrong has he done?" But they cried out louder, "Crucify him!" فه‌رمانڕه‌وا پرسیاریكرد: (باشه‌ چ خراپه‌یه‌كی كردووه‌؟) زیاتر هاواریان كرد: (با له‌خاچ بدرێ!)
24 Seeing he could do nothing, but a riot was starting instead, Pilate took water, washed his hands before the crowd, and said, "I am innocent of this man's blood; you see to it." كاتێ‌ پیلاتۆس بینی سوودی نییه‌و خه‌ریكه‌ ئاژاوه‌ دروست ده‌بێت، ئاوی هێناو له‌به‌رده‌میان ده‌ستی شوشت‎و ووتی: (من بێ‌تاوانم له‌خوێنی ئه‌م مرۆڤه‌، خۆتان ئه‌م كاره‌ جێ‌به‌جێ‌ بكه‌ن!)
25 And all the people answered, "His blood be on us and on our children!" گه‌ل هه‌موو وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: (باخوێنی به‌ملی ئێمه‌و منداڵمان بێ!)
26 Then he released Barabbas to them, had Jesus whipped, and handed him over to be crucified. ئینجا ئه‌ویش باراباسی بۆ ئازادكردن، به‌ڵام عیسا قامچی لـێ‌دراو درایه‌ ده‌ست سه‌ربازه‌كان بۆ له‌خاچدان.
27 Then the governor's soldiers took Jesus into the governor's headquarters and gathered the whole regiment around him. سه‌ربازه‌كان عیسایان بۆ خانووی فه‌رمان‎داری برد، له‌شكریان هه‌موو لـێ‌كۆكرده‌وه‌.
28 They stripped him and put a scarlet robe on him. جله‌كانیان له‌به‌رداكه‌ندو جلێكی سووریان له‌به‌ركرد.
29 They twisted a crown of thorns, set it on his head, put a reed in his right hand, knelt before him, and mocked him: "Hail, King of the Jews!" هه‌روه‌ها تاجێكی دڕكیان چنیو له‌سه‌ر سه‌ریان دانا، قامیشێكیان دایه‌ ده‌ستی ڕاستی، له‌به‌رده‌می چۆكیان داداو گاڵته‌یان پێ‌ده‌كردو ده‌یان ووت: (سڵاو له‌تۆ ئه‌ی پادشـای جووله‌كه‌!)
30 And they spit on him, took the reed, and struck him on the head again and again. ئینجا تفیان لـێ‌كـرد، قامیشه‌كه‌یان لـێ‌وه‌رگرت‎و به‌سه‌ریان كێشا.
31 After mocking him, they stripped off the robe, dressed him in his own clothes, and led him away to crucify him. دوای ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی گاڵته‌یان پێ‌كرد، كراسه‌كه‌یان له‌به‌ر داكه‌ندو كراسه‌كه‌ی خۆیان لـه‌به‌ركرده‌وه‌و بردیان بۆ له‌خاچدان.
32 Going out, they found a Cyrenian named Simon and forced him to carry Jesus's cross. له‌وكاته‌دا سه‌ربازه‌كان عیسایان بۆ له‌خاچدان ده‌برد، پیاوێكی قه‌یره‌وانییان بینی ناوی شه‌معون بوو، ناچاریان كرد خاچه‌كه‌ی* عیسا هه‌ڵگرێ.
33 And when they came to a place called Golgotha (which means Place of a Skull), كاتێ‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌و شوێنه‌ی پێیده‌ووترێ‌ گولگۆسه‌ واته‌ شوێنیكاسه‌سه‌ر،
34 they gave him wine mixed with bitter gall to drink; he tasted it and refused to drink. شه‌رابی تێكه‌ڵاو به‌ تاڵاویان دا به‌ عیسا تا بیخواته‌وه‌، كه‌ تامیكرد نه‌یویست بیخواته‌وه‌.
35 And when they had crucified him, they divided his garments among themselves by casting lots. ئینجا كاتێ‌ له‌خاچیان ده‌دا، كراسه‌كه‌یان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌ش‎كرد، دوای شێروخه‌ت‏كردن له‌سه‌ری.
36 Then they sat down and kept watch over him there. دوایی هه‌ر له‌وێ‌ له‌به‌ر خاچه‌كه‌ دانیشتن‎و ئێشكیان گرت.
37 Over his head they posted the charge against him: "This is Jesus, the King of the Jews." ئینجا له‌ژوورسه‌ریه‌وه‌، ئه‌و تاوانه‌ی پێیان تاوانبار كردبوو هه‌ڵیان‎واسی كه‌ نووسرابوو: (ئه‌مه‌ عیسایه‌ پادشای جووله‌كه‌.)
38 Then two robbers were crucified with him, one on his right and one on his left. له‌گه‌ڵیدا دوو دزیش له‌خاچدران یه‌كێ‌ له‌ده‌ستی ڕاستیه‌وه‌و یه‌كێكێش له‌ده‌ستی چه‌پیه‌وه‌.
39 Those who passed by hurled insults at him, shaking their heads, هاتوچۆكه‌ران جنێویان پێ‌ده‌دوا سه‌ریان ڕاده‌وه‌شاندو
40 saying, "You who would destroy the temple and rebuild it in three days—save yourself! If you're the Son of God, come down from the cross!" ده‌یان ووت: (ئه‌ی ڕووخێنه‌ری په‌رستگاو دروستكه‌ره‌وه‌ی له‌سێ‌ ڕۆژدا، خۆت ڕزگار بكه‌، ئه‌گه‌ر ڕاسته‌ تۆ ڕۆڵه‌ی خودای له‌خاچه‌كه‌ وه‌ره‌ خواره‌وه‌!)
41 In the same way the chief priests, with the scribes and elders, also mocked him, saying, هه‌روه‌ها سه‌رۆك كاهینه‌كان‎و مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت‎و پیرانی گه‌ل گاڵته‌یان پێ‌ده‌كردو ده‌یان‎ووت:
42 "he saved others; himself he can't save. He's King of Israel—let him come down from the cross now, and we'll believe in him. (خه‌ڵكی دیكه‌ی ڕزگاركرد، به‌ڵام ناتوانێ‌ خۆی ڕزگار بكات! ئایا ئه‌مه‌یه‌ پادشای ئیسرائیل؟ ده‌با ئێستا بێته‌خواره‌وه‌ له‌خاچه‌كه‌! هه‌موو باوه‌ڕی پێ‌ده‌هێنین.
43 He trusts in God—let God save him now, if he wants him, for he said, 'I am God's Son.'" پشتی به‌خودا* به‌ست، گه‌ر به‌ڕاستی خودا ئه‌می بوێت ڕزگاری ده‌كات، چونكه‌ ده‌یووت: من ڕۆڵه‌ی خودام.)
44 And the robbers who were crucified with him also heaped insults on him in the same way. دوو دزه‌كه‌ش هه‌مان شت گاڵته‌یان پێ‌كرد.
45 Now from noon until three in the afternoon darkness came over all the land. له‌كاژێری دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆوه‌ تا كاژێری سێی پاش‎ نیوه‌ڕۆ، تاریكایی به‌سه‌ر هه‌موو زه‌ویدا هات.
46 About three in the afternoon, Jesus cried loudly, "Eli, Eli, lema sabachthani?"—meaning, "My God, my God, why have you forsaken me?" له‌ده‌وری كاژێری سێ‌دا عیسا به‌ده‌نگێكی به‌رز هاواریكرد: (ئیلۆی، ئیلۆی، له‌ما شه‌به‌قته‌نی؟) مانای: (خودایمن، خودایمن، بۆ وازت لـێ‌هێنام؟)
47 When some of those standing there heard this, they said, "This man is calling Elijah." كاتێ‌ هه‌ندێ‌ له‌وانه‌ی كه‌ ڕاوه‌ستابوون گوێیان له‌مه‌بوو، ووتیان: (ئه‌وه‌ ئه‌لیاس بانگ‎ ده‌كات!)
48 One of them ran at once, soaked a sponge in sour wine, put it on a reed, and gave him a drink. یه‌كێ‌ له‌وان ڕایكرد ئه‌سفه‌نجێكی هه‌ڵگرت‎، خستیه‌ ناو سركه‌وه‌و كردی به‌سه‌ر قامیشێكه‌وه‌و پێیدا تا بیخواته‌وه‌،
49 But the others said, "Leave him alone. Let us see whether Elijah will come to save him." به‌ڵام ئه‌وانی دیكه‌ ووتیان: (وازی لـێ‌بهێنه‌، با بزانین ئه‌لیاس دێت ڕزگاری بكات.)
50 And Jesus cried out again with a loud voice and gave up his spirit. ئینجا عیسا جارێكی دیكه‌ به‌ده‌نگێكی به‌رز هاواریكردو ڕۆحی سپارد.
51 Suddenly the curtain of the temple was torn in two, from top to bottom. The earth shook, the rocks split. ئه‌وسا ده‌ستبه‌جێ‌ په‌رده‌ی په‌رستگا* له‌سه‌ره‌وه‌ تاخواره‌وه‌ دڕاو بوو به‌ دوو به‌شه‌وه‌، هه‌موو زه‌وی له‌رزیو به‌ردیش درزیان برد،
52 The tombs were opened, and many bodies of the holy ones who had fallen asleep were raised. گۆڕ كرایه‌وه‌، زۆر له‌خوشك‏و برا پیرۆزه‌كان كه‌ مردبوون هه‌ستانه‌وه‌،
53 After Jesus's resurrection, they left the tombs, entered the holy city, and appeared to many. له‌گۆڕ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ چوونه‌ شاری پیرۆز دوای زیندووبونه‌وه‌ی عیسا، زۆر كه‌سیش ئه‌وانی بینی.
54 The centurion and those with him guarding Jesus saw the earthquake and what happened, and were terrified, saying, "Truly this man was the Son of God!" به‌ڵام سه‌رپه‌له‌كه‌و ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئێشكگری عیسابوون، ترسێكی زۆریان لـێ‌نیشت، كاتێ‌ زه‌وی له‌رزیو ئه‌مانه‌یان دی، ووتیان: (به‌ڕاستی ڕۆڵه‌ی خودا بوو!)
55 Many women watched from a distance; they had followed Jesus from Galilee to serve him. له‌دووره‌وه‌ چه‌ند ژنێك سه‌یریان ده‌كرد چی ڕووده‌دات، ئه‌مانیش ئه‌وانه‌ بوون كه‌ له‌جه‌لیله‌وه‌ دوای عیسا كه‌وتبوون هه‌تا خزمه‌تی بكه‌ن،
56 Among them: Mary Magdalene, Mary mother of James and Joseph, and the mother of Zebedee's sons. له‌نێوانیاندا مریه‌می مه‌جده‌لیو مریه‌می دایكی یاقوب‎و یوسف، هه‌روه‌ها دایكی هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی زه‌بدی تیابوو.
57 At evening a rich man from Arimathea named Joseph came, himself a disciple of Jesus. كاتێ‌ ئێواره‌ داهات پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ند ناوی یوسف بوو، دانیشتووی شاری ڕامه‌ بوو، یه‌كێك بوو له‌قوتابیه‌كانی عیسا.
58 He went to Pilate and asked for Jesus' body. Then Pilate ordered it given to him. چووه‌ لای پیلاتۆس داوای ته‌رمه‌كه‌ی عیسای لـێ‌كرد، ئیتر پیلاتۆس فرمانیدا بیدرێتێ‌.
59 Joseph took the body, wrapped it in a clean linen cloth. یوسف ته‌رمه‌كه‌ی هێناو به‌كه‌تانی پاك پێچایو
60 He put it in his new tomb, cut into the rock, rolled a large stone across the tomb's entrance, and left. له‌گۆڕێكی تازه‌دا كه‌ له‌به‌رد هه‌ڵكه‌نرا بوو ناشتی، ئینجا به‌ردێكی گه‌وره‌ی گلۆر كرده‌وه‌ بۆ سه‌ر ده‌رگای گۆڕه‌كه‌و ئه‌وێی به‌جێ‌ هێشت.
61 Mary Magdalene and the other Mary were there, sitting opposite the tomb. هه‌ر له‌وناوه‌ مریه‌می مه‌جده‌لـیو مریه‌مه‌كه‌ی دیكه‌یشی لـێ‌بوو، به‌رامبه‌ر گۆڕه‌كه‌ دانیشتبوون.
62 The next day—after Preparation Day—the chief priests and Pharisees gathered before Pilate, بۆ به‌یانی، دوای ڕۆژی خۆئاماده‌كردنی شه‌موان، سه‌رۆك كاهینه‌كان‎و فه‌ریسیه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ چوونه‌ لای پیلاتۆس،
63 and said, "Sir, we remember that deceiver, while still alive, said, 'After three days I will rise.' ووتیان: (گه‌وره‌م، بیرمان كه‌وته‌وه‌ ئه‌و گێره‌ شێوێنه‌ لـه‌كاتێكدا زیندوو بوو ووتی: من دوای سێ‌ ڕۆژ زیندوو ده‌بمه‌وه‌.
64 So order the tomb secured until the third day, or his disciples may come, steal him, and tell the people, 'He has been raised from the dead.' That last deception would be worse than the first." جا فه‌رمان ده‌ربكه‌ بۆ پاس‏كردنی گۆڕه‌كه‌ی به‌چاكی نه‌وه‌ك ڕۆژی سێهه‌م قوتابیه‌كانی بێن‎و بیدزن، ئه‌وسا به‌گه‌ل بڵێن ئه‌و له‌نێوان مردووان زیندووبووته‌وه‌. چونكـه‌ گێره‌ شێوێنی دوایی له‌یه‌كه‌م خراپتر ده‌بێت.)
65 Pilate said to them, "You have a guard. Go, make it as secure as you can." پیلاتۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (پاسه‌وانتان هه‌یه‌و بڕۆن چۆن به‌چاكی ده‌زانن وا پاسی بكه‌ن.)
66 So they went and made the tomb secure by sealing the stone and posting the guard. ئه‌وانیش ڕۆیشتن‎و ده‌رگای گۆڕه‌كه‌یان باش داخست، مۆریان لێ‌داو پاسه‌وانییان كرد.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]