Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Matthew 26 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 When Jesus had finished all these sayings, he said to his disciples, كاتێ‌ عیسا ئه‌م ووتانه‌ی هه‌موو ته‌واوكرد، به‌قوتابیه‌كـانی ووت:
2 "You know Passover comes after two days, and the Son of Man is handed over to be crucified." (ئێوه‌ ده‌زانن كه‌دوو ڕۆژیكه‌ جه‌ژنی تێپه‌ڕبوون دێت. ئه‌وسا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ، ده‌درێ‌ به‌ده‌سته‌وه‌ تاكو له‌خاچ بدرێ.)
3 Then the chief priests and elders of the people gathered in the courtyard of the high priest Caiaphas, ئینجا سه‌رۆك كاهینه‌كان‎و پیرانی گه‌ل له‌ماڵی یه‌كێ‌ له‌سه‌رۆك كاهینه‌كان* كه‌ناوی قه‌یافا بوو كۆبوونه‌وه‌،
4 and they plotted together to seize Jesus secretly and kill him. ته‌گبیریان له‌عیسا ده‌كرد به‌فێڵێ‌ بیگرن‎و بیكوژن.
5 But they said, "Not during the festival, or there will be an uproar among the people." به‌ڵام ووتیان: (ئه‌مه‌ له‌جه‌ژندا ناكه‌ین، نه‌وه‌ك گه‌ل بشڵه‌ژێت.)
6 Now when Jesus was in Bethany, in the house of Simon the leper, له‌وكاته‌ی عیسا له‌به‌یت‏عه‌نیا له‌ماڵی شه‌معونه‌ گول بوو،
7 a woman came to him with an alabaster jar of very expensive perfume and poured it on his head as he sat at the table. ژنێك هات بۆ لای به‌شوشه‌یه‌ك بۆنی گرانبه‌هاوه‌، بۆنه‌كه‌ی ڕژاند به‌سه‌ریدا كاتێ‌ له‌سه‌رخوان بوو.
8 Seeing this, the disciples were angry, saying, "Why this waste? قوتابیه‌كان كه‌ ئه‌مه‌یان بینی، زویر بوون‎و ووتیان: (ئه‌م ده‌ست بڵاویه‌ی بۆچییه‌؟
9 For this could have been sold for a large sum and given to the poor." ده‌توانرا ئه‌و بۆنه‌ گرانبه‌هایه‌ بفرۆشرایه‌و پاره‌كه‌ی به‌هه‌ژاران بدرایه‌؟)
10 Jesus knew this and said to them, "Why trouble this woman? She has done a beautiful thing to me. عیسا به‌مه‌ی زانی، پێی ووتن: (بۆچی ئه‌م ژنه‌ زویر ده‌كه‌ن؟ ئه‌و شتێكی چاكی بۆ من كرد.
11 For you always have the poor with you, but you will not always have me. هه‌ژاران گشت كاتێ‌ لای ئێوه‌ن، به‌ڵام من گشت كاتێ‌ ئاوا لاتان نابم.
12 For when she poured this perfume on my body, she did it to prepare me for burial. ئه‌و بۆنه‌كه‌ی به‌سه‌رمدا ڕژاند، ئه‌مه‌ی كرد بۆ ئاماده‌كردنم بۆ ناشتن.
13 Truly I tell you: wherever this gospel is preached worldwide, what she did will also be told, in memory of her." ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: كاتێ‌ بانگه‌وازی ئه‌م مزگێنییه‌* له‌هه‌موو جیهاندا ده‌كرێ، یادی ئه‌وه‌ش ده‌كرێ، كه‌ ئه‌م ژنه‌ بۆ منی كردووه‌.)
14 Then one of the Twelve, the one called Judas Iscariot, went to the chief priests, ئینجا یه‌كێك له‌دوانزه‌ قوتابیه‌كه‌ی كه‌ ناوی یه‌هوزای ئه‌سخه‌ریوتی بوو ڕۆیشت بۆ لای سه‌رۆكی كاهینه‌كان،
15 and said, "What are you willing to give me, and I will hand him over to you?" And they counted out thirty pieces of silver for him. ووتی: (چه‌ندم پێ‌ده‌ده‌ن تا بیده‌مه‌ ده‌ستتان؟) ئه‌وانیش سی دراوی زیویان بۆ دانا.
16 And from then on he looked for an opportunity to betray him. ئیتر له‌وكاته‌وه‌ یه‌هوزا ده‌گه‌ڕا بۆ هه‌لێك كه‌وا عیسا بدا به‌ده‌سته‌وه‌.
17 On the first day of Unleavened Bread, the disciples asked Jesus, "Where do you want us to prepare for you to eat the Passover?" له‌یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی فه‌تیره‌دا*، قوتابیه‌كان هاتنه‌ لای عیساو پرسییان: (له‌كوێ‌ ده‌ته‌وێت نانی جه‌ژنی تێ‌په‌ڕبوونت بۆ ئاماده‌بكه‌ین؟)
18 He said, "Go into the city to a certain man and tell him, 'The Teacher says: My time is near. I'll keep Passover at your house with my disciples.'" وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (بڕۆنه‌ ناو شار، بۆ لای فڵان كه‌س، پێی بڵێن: مامۆستا ده‌ڵێ‌ كاتم نزیك بووته‌وه‌، له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانم لای تۆ جه‌ژنی تێ‌په‌ڕبوون ده‌كه‌م.)
19 And the disciples did as Jesus directed them, and they prepared the Passover. قوتابیه‌كان فه‌رمانی عیسایان جێ‌به‌جێ‌ كرد، له‌وێ‌ نانی جه‌ژنی تێ‌په‌ڕبوونیان ئاماده‌كرد.
20 When evening came, he sat at the table with the Twelve. عیسا ئێواره‌ له‌گه‌ڵ دوانزه‌ قوتابیه‌كه‌ی له‌سه‌ر خوان دانیشت.
21 And as they were eating, he said, "Truly I tell you, one of you will betray me." له‌كاتێكدا كه‌ نانیان ده‌خوارد، عیسا ووتی: (ڕاستیتان پێ‌بڵێم: یه‌كێ‌ له‌ئێوه‌ ده‌مدات به‌ده‌سته‌وه‌.)
22 Deeply grieved, they each asked him, "Surely not I, Lord?" قوتابیه‌كان به‌مه‌ خه‌مێكی قورس دایگرتن، هه‌ریه‌ك له‌وان پرسیاریان لـێكرد: (گه‌وره‌م، ئه‌وه‌ منم؟)
23 He replied, "The one who has dipped his hand in the bowl with me will betray me. وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵم ده‌ست درێژ ده‌كات بۆ قاپه‌كه‌، ئه‌و ده‌مدات به‌ده‌سته‌وه‌.
24 The Son of Man goes, just as is written of him. But how terrible for the man who betrays him—better for him had he never been born." ڕۆڵه‌ی مرۆڤ پێویسته‌ به‌و شێوه‌یه‌ بڕوات، وه‌ك له‌كتێبی پیرۆز له‌سه‌ری نووسراوه‌. به‌ڵام خاك‏به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌دات. باشتر بوو بۆ ئه‌و كه‌سه‌ هه‌ر له‌دایك نه‌بووایه‌.)
25 Judas, his betrayer, said, "Surely not I, Rabbi?" He said to him, "You have said so." ئینجا یه‌هوزا ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌یدات به‌ده‌سته‌وه‌، پرسیاری لـێ‌كرد: (مامۆستا، ئایا ئه‌و كه‌سه‌ منم؟) وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (خۆت ووتت.)
26 As they ate, Jesus took bread, blessed and broke it, gave it to the disciples, and said, "Take, eat; this is my body." له‌كاتی نان خواردن عیسا نانێكی هه‌ڵگرت، دوای سوپاس كردن، پارچه‌ پارچه‌یكردو دای به‌قوتابیه‌كان‎و ووتی: (بگرن، بخۆن، ئا ئه‌مه‌ له‌شی منه‌.)
27 Taking a cup and giving thanks, he gave it to them, saying, "Drink from it, all of you, ئینجا جامێكی هه‌ڵگرت، سوپاسی خودای كرد، دای پێیان‎و ووتی: (هه‌موو لێی بخۆنه‌وه‌!
28 for this is my blood of the covenant, poured out for many for forgiveness of sins. چونكه‌ ئه‌مه‌ خوێنی منه‌ بۆ په‌یمانی نوێ* ئه‌و خوێنه‌ی له‌پێناوی زۆر كه‌س ده‌ڕژێ، بۆ گوناه‌ به‌خشین.
29 I tell you: I won't drink this fruit of the vine again, from now until the day I drink it new with you in my Father's kingdom." پێتان ده‌ڵێم: من له‌مڕۆ به‌دواوه‌ له‌به‌رووبوومی مێو ناخۆمه‌وه‌، تا ئه‌و ڕۆژه‌ دێت كه‌ سه‌ر له‌نوێ‌ له‌پادشاهێتی باوكم له‌گه‌ڵتان ده‌یخۆمه‌وه‌.)
30 And when they had sung a hymn, they went out to the Mount of Olives. دوای ئه‌وه‌ی گۆرانی ڕۆحییان ووته‌وه‌، چوونه‌ده‌ره‌وه‌ بۆ كێوی زه‌یتون.
31 Then Jesus told them, "Tonight you will all fall away because of me. For it is written: 'I will strike the shepherd, and the flock's sheep will be scattered.' ئینجا عیسا پێی ووتن: (ئه‌مشه‌و هه‌مووتان له‌من ده‌كه‌ونه‌ گومانه‌وه‌، چونكه‌ له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه‌: {له‌شوانه‌كه‌ ده‌ده‌م، مه‌ڕی مێگه‌له‌كه‌ په‌رش‏و بڵاوده‌بنه‌وه‌.}
32 But after I am raised up, I will go ahead of you to Galilee." به‌ڵام ئه‌وه‌ بزانن كه‌ دوای زیندووبوونه‌وه‌م پێشتان ده‌كه‌وم بۆ جه‌لیل.)
33 Peter said to him, "Though they all fall away because of you, I will never fall away." په‌ترۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (گه‌ر هه‌موو لێت ‎بكه‌ونه‌ گومانه‌وه‌، من گومانت لـێ‌ناكه‌م.)
34 Jesus said to him, "I tell you the truth: before the rooster crows tonight, you will deny me three times." عیسا پێی ووت: (ڕاستیت پێ‌ده‌ڵێم: هه‌ر ئه‌مشه‌و پێش ئه‌وه‌ی كه‌ڵه‌شێر بخوێنێ‌ تۆ سێ‌ جار نكۆڵیم لێده‌كه‌یت.)
35 Peter said, "Even if I must die with you, I won't deny you." All the disciples said the same. په‌ترۆس ووتی: (گه‌ر له‌گه‌ڵت بمرم، نكۆڵیت لێناكه‌م.) هه‌روه‌ها قوتابیه‌كانیش هه‌موو وایان ووت.
36 Then Jesus came with them to a place called Gethsemane and told the disciples, "Sit here while I go pray over there." دوای ئه‌وه‌ عیساو قوتابیه‌كان چوون بۆ باخێك پێیده‌ووترێ‌ باخی جه‌سیمانی، پێیووتن: (لێره‌ دانیشن، ده‌چم نوێژ ده‌كه‌م.)
37 And taking with him Peter and the two sons of Zebedee, he became deeply grieved and distressed. له‌گه‌ڵ خۆی په‌ترۆس و دوو كوڕه‌كه‌ی زه‌بدی برد، په‌ژاره‌و دڵته‌نگی دایگرتبوو.
38 Then he told them, "My soul is crushed with sorrow, even to death. Stay here and watch with me." پێیووتن: (ئه‌وه‌نده‌ دڵم ته‌نگه‌ تا مردن، لێره‌ بمێننه‌وه‌و له‌گه‌ڵم شه‌واره‌ بگرن.)
39 Going a little farther, he fell on his face and prayed, "My Father, if possible, let this cup pass from me. Yet not as I will, but as you will." كه‌مێك لێیان دووركه‌وته‌وه‌، به‌سه‌ر ڕوودا كه‌وت‎و ده‌ستی كرد به‌نوێژكردن‏، ووتی: (ئه‌ی باوك، گه‌ر ده‌بێت ئه‌م جامه‌م لـێ‌دووربخه‌ره‌وه‌. به‌ڵام نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆم ده‌مه‌وێت، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ ده‌ته‌وێ.)
40 He came to the disciples and found them asleep. He said to Peter, "So, couldn't you stay awake with me one hour? ئینجا گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ لای قوتابیه‌كان، كه‌ بینی نووستوون، به‌په‌ترۆسی ووت: (ئا ئاوها نه‌تانتوانیكاژێرێك له‌گه‌ڵم ئێشك بگرن؟
41 Stay alert and pray, so you don't fall into temptation; the spirit is willing, but the flesh is weak." ئێشك بگرن‎و نوێژ بكه‌ن نه‌وه‌ك بكه‌ونه‌ تاقیكردنه‌وه‌وه‌. ڕۆح چالاكه‌، به‌ڵام له‌ش لاوازه‌.)
42 A second time he went away and prayed, "My Father, if this cannot pass unless I drink it, your will be done." بۆ جاری دووه‌م ڕۆیشته‌وه‌ نوێژ بكات، ووتی: (ئه‌ی باوكی خۆم، گه‌ر خواردنه‌وه‌ی ئه‌م جامه‌م لـێ‌دوورناخه‌یته‌وه‌و هه‌رده‌بێت ببێت. با وابێت‎و به‌خواستی تۆبێ.)
43 And he came again and found them sleeping, for their eyes were heavy. ئینجا گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ لای قوتابیه‌كان‎و بینی دیسان نووستون، چونكه‌ خه‌و چاوی قورس كردبوون.
44 So leaving them again, he went away and prayed a third time, saying the same words again. ئیتر وازی لـێ‌هێنان، بۆ جاری سێهه‌م گه‌ڕایه‌وه‌ تا نوێژ بكات، هه‌مان ووته‌ی دووباره‌كرده‌وه‌.
45 Then he came to the disciples and said to them, "Still sleeping and resting? Look, the hour has come, and the Son of Man is betrayed into the hands of sinners. دوایی گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ لای قوتابیه‌كان‎و ووتی: (ئه‌وه‌ هێشتا نووستوون‎و پشوو ده‌ده‌ن؟ ئه‌وه‌تا كاتی ئه‌وه‌ نزیك بووته‌وه‌ كه‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ بدرێته‌ ده‌ست گوناهباران.
46 Get up, let's go! Look, the one who betrays me is here!" هه‌سـتن بابڕۆین! ئه‌وا ئه‌وه‌ی ده‌مدات به‌ده‌سته‌وه‌ نزیـك بووه‌وه‌.)
47 While he was still speaking, Judas, one of the Twelve, suddenly came with a large crowd carrying swords and clubs, sent by the chief priests and elders of the people. له‌وكاته‌ی ده‌دوا، یه‌هوزا كه‌ یه‌كێ‌ بوو له‌دوانزه‌ قوتابیه‌كه‌، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی زۆر به‌شمشێرو كوته‌كه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌وێ، كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك كاهین‎و پیرانی گه‌له‌وه‌ نێررابوون.
48 Now the betrayer had given them a signal: "The one I kiss is him—seize him." ئه‌وه‌ی عیسا ده‌دات به‌ده‌سته‌وه‌ نیشانه‌یه‌كی دابوونێ‌و پێیانی ووتبوو: (ئه‌وه‌ی ماچی ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ خۆیه‌تی، بیگرن.)
49 And immediately he came up to Jesus and said, "Greetings, Rabbi!" And he kissed him. له‌عیسا نزیك بووه‌وه‌و ووتی: (سڵاو ئه‌ی مامۆستا.) ئینجا ماچیكرد.
50 Jesus told him, "Friend, do what you came to do." Then they came, grabbed Jesus, and held him. ئه‌وسا عیسا ووتی: (ئه‌ی دۆستی من، ئه‌وه‌ی بۆی هاتووی بیكه‌.) ئینجا ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی هاتبوون له‌عیسا هاتنه‌ پێشه‌وه‌و گرتیان.
51 And look, one of those with Jesus reached out his hand, drew his sword, struck the high priest's servant, and cut off his ear. یه‌كێ‌ له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ عیسادا بوو ده‌ستی بۆ شمشێره‌كـه‌ی درێژكرد، ده‌ری هێناو له‌یه‌كێ‌ له‌كۆیلـه‌كانی سه‌رۆك كاهینه‌كانیداو گوێی بڕی.
52 Then Jesus said to him, "Put your sword back in its place. All who take the sword will die by the sword. عیسا پێی ووت: (شمشێره‌كه‌ت بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناو كێلانه‌كه‌ی خۆی، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی شمشێر هه‌ڵده‌گرن، به‌ شمشێر له‌ناو ده‌چن.
53 Do you think I can't call on my Father, who'd at once send me more than twelve legions of angels? ئایا وا ده‌زانیت ناتوانم داوا له‌باوكم بكه‌م زیاتر له‌دوانزه‌ له‌شكر فریشته‌م بۆ بنێرێت؟
54 But how then would the Scriptures be fulfilled, that it must happen this way?" به‌ڵام ئیتر چۆن ئه‌وه‌ی له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه‌ بێته‌دی، كه‌ ده‌ڵی ده‌بێ‌ به‌وشێوه‌یه‌ ڕوو بدات؟)
55 At that hour Jesus said to the crowds, "Did you come out with swords and clubs to seize me, as against a bandit? I sat teaching in the temple daily, and you didn't arrest me. ئینجا عیسا ووته‌كانی ئاراسته‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ كردو ووتی: (هه‌روه‌ك چۆن به‌ شمشێرو كوته‌كه‌وه‌ ده‌چن بۆ دزێك، ئاوها ده‌تانه‌وێ‌ بمگرن؟ هه‌موو ڕۆژ له‌نێوانتان بووم له‌په‌رستگا خه‌ریكی فێركردن بووم، كه‌چی نه‌تان گرتم.
56 But all this happened to fulfill the prophets' Scriptures." Then all the disciples abandoned him and fled. به‌ڵام، ئه‌مانه‌ هه‌مووی ڕوویدا، هه‌تا په‌رتووكی پێغه‌مبه‌ران بێته‌دی)، له‌و كاته‌دا قوتابیه‌كانی هه‌موو به‌جێیان هێشت‎و ڕایان‎كرد.
57 Then those who arrested Jesus brought him to Caiaphas the high priest, where the scribes and the elders had gathered. ئه‌وانه‌ی عیسایان گرت، بردیان بۆ لای قه‌یافا كه‌ سه‌رۆك كاهین بوو. له‌وكاته‌دا مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت‎و پیران لای كۆبووبوونه‌وه‌.
58 Peter followed at a distance, to the high priest's courtyard, went in, and sat with the guards to watch how it would end. په‌ترۆس دوور به‌دوور دوایان‎كه‌وت بۆ ماڵی سه‌رۆكی كاهینه‌كان، ئینجا چووه‌ ژووره‌وه‌و له‌ناو پاسه‌وانه‌كان دانیشت تاكۆتایی مه‌سه‌له‌كه‌ ببینێت.
59 The chief priests and the whole Council sought false testimony against Jesus, to put him to death, سه‌رۆك كاهینه‌كان‎و ئه‌نجومه‌نی باڵای جووله‌كه‌و پیران هه‌موویان ده‌گه‌ڕان به‌دوای شایه‌تییه‌كی درۆدا دژی عیسا، تاوه‌كو بیكوژن،
60 but they found none, though many false witnesses came forward. At last two came forward, به‌ڵام هیچی وایان نه‌دۆزیه‌وه‌، زۆر له‌وانه‌ی كه‌ به‌درۆ تاوانیان ده‌خسته‌ پاڵ عیسا ئاماده‌بوون له‌وێ. له‌دواییدا دووان هاتنه‌ پێشه‌وه‌،
61 and said, "This man said, 'I can destroy God's temple and rebuild it in three days.'" ووتیان: (ئا ئه‌مه‌ ووتی: من ده‌توانم په‌رستگای خودا بڕوخێنم‎و له‌ماوه‌ی سێ‌ ڕۆژ دروستی بكه‌مه‌وه‌.)
62 The high priest stood up and said to him, "Have you no answer? What are these men testifying against you?" له‌وێ‌ سه‌رۆكی كاهینه‌كان هه‌ستاو لێیپرسی: (ئایا وه‌ڵامت چییه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌م دووانه‌ پێت ده‌ڵێن؟)
63 But Jesus was silent. The high priest said, "I put you under oath by the living God: tell us whether you are the Christ, the Son of God." به‌ڵام عیسا به‌بێ‌ده‌نگی مایه‌وه‌، دیسان سه‌رۆك كاهین پرسیاری لـێ‌كردو ووتی: (سوێندت ده‌ده‌م به‌ خودای زیندوو، پێمان‎بڵێ، ئایا تۆ مه‌سیحی ڕۆڵه‌ی خودای؟)
64 Jesus told him, "You've said it. But I tell you: from now on you'll see the Son of Man seated at Power's right hand, coming on heaven's clouds." عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (خۆت ووتت. هه‌روه‌ها پێشتان ده‌ڵێم، له‌ئێسته‌وه‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بینن له‌لای ده‌سته‌ ڕاستی خودای به‌تواناوه‌ داده‌نیشێت، ئینجا له‌دواییدا له‌سه‌ر هه‌وری ئاسمانه‌وه‌ ده‌بینرێ‌ دێته‌وه‌.)
65 Then the high priest tore his clothes: "He has blasphemed! Why do we still need witnesses? You've now heard the blasphemy. سه‌رۆكی كاهینه‌كان كراسی خۆی دادڕی‎و هاواریكرد: (ئه‌وه‌تا كفر ده‌كات! ئیتر پێویستمان به‌شایه‌ت نییه‌. ئا ئه‌وه‌تا ئێوه‌ گوێتان له‌كفره‌كه‌ی بوو.
66 What is your judgment?" They answered, "He deserves death." ڕاتان‎چیه‌؟) وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: (شایانی مردنه‌!)
67 Then they spit in his face and struck him; and some slapped him, ئینجا تفیان له‌ڕوویكردو لێیاندا. هه‌ندێكیشیان به‌زلله‌ لێیان ده‌داو ده‌یان ووت:
68 saying, "Prophesy to us, Christ! Who hit you?" (ها ئه‌ی مه‌سیح پێمان ‎بڵێ، كێ‌ بوو لێیدایت؟)
69 Peter sat outside in the courtyard. A servant girl approached, saying, "You too were with Jesus the Galilean." له‌و كاته‌دا په‌ترۆس له‌حه‌وشه‌ی خانووه‌كه‌دا دانیشتبوو. یه‌كێ‌ له‌كاره‌كه‌ره‌كانی ئه‌وێ‌ هاته‌ لایو پێیووت: (تۆش له‌گه‌ڵ عیسای جه‌لیلی بوویت.)
70 But he denied it before them all, saying, "I don't know what you're talking about." په‌ترۆس ڕه‌تـیكــرده‌وه‌و ووتــی: (مـن نازانم تۆ چی ده‌ڵێیت!)
71 As he went out to the gate, another servant girl saw him and told those there, "This man was with Jesus of Nazareth." ئینجا په‌ترۆس چووه‌ لای ده‌روازه‌ی خانووه‌كه‌، كاره‌كه‌رێكی كه‌ش ناسیه‌وه‌و به‌وانه‌ی له‌وێ‌ بوون ووتی: (ئا ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ عیسای ناسری بوو!)
72 And again he denied it with an oath, "I do not know the man." بۆ جاری دووه‌م په‌ترۆس نكۆڵی لێ‌كردو سوێندی خوارد: (من ئه‌و پیاوه‌ ناناسم!)
73 Shortly after, the bystanders came to Peter: "Surely you're one of them too, since your accent gives you away." دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌وانه‌ی له‌وێ‌ ڕاوه‌ستابوون له‌په‌ترۆس هاتنه‌ پێشه‌وه‌و پێیان ووت: (له‌ڕاستیدا تۆ یه‌كێكیت له‌وان، شێوه‌ی قسه‌كردنت ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات.)
74 Then he began to curse himself and swear, "I don't know the man." At once a rooster crowed. په‌ترۆس ده‌ستیكرد به‌ناڕه‌زایی ده‌ربڕین‎و سوێند خواردن‎و ووتی: (من ئه‌و پیاوه‌ ناناسم!) دوای ئه‌مه‌ ده‌ستبه‌جێ‌ كه‌ڵه‌شێری به‌یانی خوێندی.
75 Peter remembered Jesus' words: "Before the rooster crows, you will deny me three times." He went out and wept bitterly. ئه‌وسا په‌ترۆس قسه‌كانی عیسای بیركه‌وته‌وه‌ كاتێ‌ ووتی: (پێش ئه‌وه‌ی كه‌ڵه‌شێر بخوێنێ‌ سێ‌جار نكۆڵیم لێده‌كه‌یت.) ئینجا چووه‌ ده‌ره‌وه‌و گریانێكی به‌كوڵ گریا.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]