Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Matthew 25 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 "Then the kingdom of our Father will be like ten virgins who took their lamps and went out to meet the bridegroom. (پادشاهێتی ئاسمان وه‌ك ده‌ كچ وایه‌، چرایان هه‌ڵگرتبێت‎و به‌ره‌و پیری زاوا هاتبن.
2 Five of them were foolish, and five were wise. پێنج له‌وان دانا بوون، پێنجیش نه‌فام.
3 The foolish ones took their lamps but did not take any oil with them. نه‌فامه‌كان چراكانیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد، بێ‌ئه‌وه‌ی نه‌ووتی زیاده‌ به‌رن.
4 But the wise ones took oil in flasks along with their lamps. به‌ڵام داناكان له‌گه‌ڵ چراكانیان نه‌ووتی زیاده‌یان خسته‌ قووتوویه‌كه‌وه‌و له‌گه‌ڵ خۆیان بردیان.
5 When the bridegroom was delayed, they all became drowsy and fell asleep. كاتێ‌ زاوا دواكه‌وت هه‌موو خه‌و بردنیه‌وه‌و نووستن.
6 But at midnight a cry rang out: 'Look, the bridegroom! Come out to meet him!' له‌نیوه‌ شه‌ودا ده‌نگ به‌رزبووه‌وه‌: ئه‌وه‌تا زاوا هات، هه‌موو چوون به‌ره‌و پیری!
7 Then all the young women woke up and trimmed their lamps. كچانیش هه‌ستان تا چراكانیان ئاماده‌ بكه‌ن.
8 The foolish said to the wise, 'Give us some of your oil, because our lamps are going out.' نه‌فامه‌كان به‌داناكانیان ووت: تۆزێ‌ نه‌وتمان بده‌نێ‌ له‌وه‌ی خۆتان، چونكه‌ چراكانمان ده‌كوژێته‌وه‌!
9 But the wise answered, 'No, there may not be enough for us and you. Go instead to those who sell, and buy for yourselves.' داناكان وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: له‌وانه‌یه‌ به‌شی ئێمه‌و ئێوه‌ش نه‌كات. وا چاكتره‌ بچنه‌ لای نه‌وت فرۆش، نه‌وت بۆ خۆتان بكڕن!
10 While they went to buy it, the bridegroom came. The ready ones went in with him to the wedding feast, and the door closed. له‌كاتێكدا نه‌فامه‌كان ڕۆیشتن بۆ نه‌وت كڕین، زاوا گه‌یشت، ئه‌وانه‌ی ئاماده‌بوون له‌گه‌ڵی چوونه‌ ناو هۆڵی شاییه‌كه‌، ئینجا ده‌رگا داخرا.
11 Later the other young women came too, saying, 'Lord, lord, open the door for us!' دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌وانی دیكه‌ گه‌ڕانه‌وه‌و ووتیان: گه‌وره‌م، گه‌وره‌م، ده‌رگامان لـێ‌بكه‌ره‌وه‌.
12 But he answered, 'Truly I tell you, I do not know you.' زاوا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: ڕاستیتان پێ‌ ده‌ڵێم، من ناتان ناسم.
13 Therefore keep watch, because you do not know the day or the hour. كه‌واته‌ ئێشك بگرن، چونكه‌ ڕۆژو كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ نازانن. (
14 "For it will be like a man going abroad, calling his servants and entrusting them with his property. هه‌روه‌ها پادشاهێتی ئاسمان له‌پیاوێك ده‌كات كه‌ ده‌یه‌وێ‌ گه‌شت بكات، كۆیله‌كانی بانگ ده‌كاو ماڵه‌كه‌یان ده‌داته‌ ده‌ست.
15 He gave one five bags of silver, another two, another one—each by his own ability—then set out on his journey. به‌یه‌كێكیان پێنچ به‌ش‎و به‌ویكه‌ دوو به‌ش و به‌سێهه‌م یه‌ك به‌ش زیویان پێ‌ده‌دات. هه‌ریه‌كه‌ به‌پێی توانای خۆی، ئینجا ده‌ڕوات.
16 The one given five bags of silver went at once, put them to work, and gained five more. ئه‌وه‌ی پێنچ به‌شه‌ زیوه‌كه‌ وه‌رده‌گرێ، یه‌كسه‌ر ده‌ڕوات‎و ده‌ست ده‌كات به‌بازرگانی پێوه‌ی، ئه‌وسا پێنچ به‌شی دیكه‌ش به‌ده‌ست ده‌هێنێ‌.
17 In the same way, the one with two bags of silver gained two more. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی دوو به‌شه‌كه‌ وه‌رده‌گرێ‌ هه‌مان شت ده‌كات، ئه‌ویش دوو به‌شی دیكه‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێ‌.
18 But the one who received one bag of silver went off, dug in the ground, and hid his master's money. به‌ڵام ئه‌وه‌ی یه‌ك به‌شه‌كه‌ وه‌رده‌گرێ، ده‌ڕوات له‌زه‌ویدا چاڵێك هه‌ڵده‌كه‌نێ‌ و زیوی گه‌وره‌كه‌ی تیا ده‌شارێته‌وه‌.
19 "After a long time the master of those servants returned and settled accounts with them. دوای ماوه‌یه‌كی زۆر كاتێ‌ گه‌وره‌ی ئه‌و كۆیلانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، بانگیان ده‌كات بۆ لێپرسینه‌وه‌.
20 The man who received five bags of silver came, adding five more: 'Master, you entrusted me with five bags of silver; see, I've gained five more.' ئه‌وه‌ی پێنچ به‌شه‌كه‌ی وه‌رگرتبوو، دێته‌ پێشه‌وه‌ پێنچ به‌شیكه‌ش له‌به‌رده‌می داده‌نێ‌و ده‌ڵێ: گه‌وره‌م تۆ پێنج به‌شت دامێ، ئه‌مه‌ش پێنج به‌شیكه‌یه‌ كه‌ به‌ده‌ستم هێناوه‌.
21 "His master said, 'Well done, good and faithful servant! You were faithful over a little; I'll put you over much. Enter your master's joy!' گه‌وره‌كه‌ی پێی ده‌ڵێت: باشت كرد ئه‌ی كۆیله‌ی چاك‎و ده‌ست ‎پاك. ده‌ست پاك بوویت له‌كه‌مدا، زۆرت پێ‌ده‌سپێرم. وه‌ره‌ ژووره‌وه‌ بۆ خۆشی گه‌وره‌كه‌ت
22 "The one with two bags of silver also came and said, 'Master, you gave me two bags of silver; look, I've earned two more.' هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه‌ دوو به‌شه‌كه‌ی وه‌رگرتبوو دێت‎و ده‌ڵێ: گه‌وره‌م تۆ دوو به‌شت دامێ، ئه‌مه‌ش دوو به‌شی دیكه‌یه‌ كه‌ به‌ده‌ستم هێناوه‌‍.
23 "His master told him, 'Well done, good and faithful servant! You were faithful with a little; I'll put you over much. Enter your master's joy!' گه‌وره‌كه‌ی پێی ده‌ڵێت: باشت‎كرد ئه‌ی كۆیله‌ی چاك‎و ده‌ست‎پاك! ده‌ست‎پاك بوویت له‌كه‌مدا، زۆرت پێ‌ده‌سپێرم. وه‌ره‌ ژووره‌وه‌ بۆ خۆشی گه‌وره‌كه‌ت.
24 "Then the one who had received one bag of silver came and said, 'Master, I knew you were a hard man, reaping where you didn't sow, gathering where you didn't scatter seed.' ئینجا ئه‌وه‌ی یه‌ك به‌شه‌كه‌ی وه‌رگرتبوو دێت‎و ده‌ڵێت: گه‌وره‌م، زانیم تۆ پیاوێكی دڵڕه‌قی دروێنه‌ ده‌كه‌ی له‌شوێنێك كه‌ نه‌ت ڕوواندووه‌، كۆده‌كه‌یته‌وه‌ له‌شوێنێك كه‌ نه‌ت چاندووه‌،
25 Afraid, I went and hid your silver in the ground. Here is what is yours. ترسام، ڕۆیشتم به‌شه‌ زیوه‌كه‌م له‌ناو زه‌ویدا شارده‌وه‌. ها ئه‌وه‌ ماڵه‌كه‌ته‌.
26 "His master replied, 'You wicked, lazy servant! You knew I harvest where I didn't sow and gather where I didn't scatter seed? گه‌وره‌كه‌ی پێیده‌ڵێت: ئه‌ی كۆیله‌ی خراپ‎و ته‌وه‌زه‌ل! زانیت من دروێنه‌ ده‌كه‌م بێ‌ ڕواندن‎و كۆده‌كه‌مه‌وه‌ بێ‌چاندن،
27 "You should have deposited my money with the bankers, so on my return I'd get it back with interest. جا باشتر وابوو ماڵه‌كه‌مت لای پاره‌گۆڕه‌وه‌كان دابنایه‌، تا دوای گه‌ڕانه‌وه‌م له‌گه‌ڵ سووده‌كه‌ی وه‌رم بگرتایه‌وه‌.
28 So take his bag of silver and give it to the one with ten bags of silver. ئا ئه‌و به‌شه‌ی لـێ‌بسه‌ننه‌وه‌ بیده‌ن به‌وه‌ی ده‌ به‌شه‌كه‌ی پێ‌بوو.
29 For everyone who has will be given more, and he'll overflow; but the one who has nothing will lose even what he has. هه‌ر كه‌سێ‌ هه‌یبێ‌، زۆرتری پێ‌ده‌درێ، تا لێی ده‌ڕژی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ نییه‌تی ئه‌وه‌نده‌ی كه‌هه‌شیه‌تی لێی ده‌سه‌ندرێته‌وه‌.
30 Throw out that worthless servant into the outer darkness, where there will be weeping and grinding of teeth.' ئا ئه‌م كۆیله‌ بێ‌سووده‌، فڕێ‌ بده‌نه‌ تاریكی ده‌ره‌وه‌، جا له‌وێ‌ ده‌بێ‌ به‌گریان‎و چڕكه‌چڕكی ددان. (
31 "When the Son of Man comes in his glory, with all his angels, he will sit on his glorious throne. كاتێ‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵ فریشته‌كانی به‌شكۆمه‌ندی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، داده‌نیشێ‌ له‌سه‌ر ته‌ختی شكۆمه‌ندی خۆی.
32 All the nations will be gathered before him, and he will separate them from each other as a shepherd separates sheep from goats. هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌ له‌به‌رده‌میدا، ئه‌ویش هه‌ندێكیان له‌وی دیكه‌یان جیا ده‌كاته‌وه‌ وه‌ك چۆن شوان مه‌ڕ له‌بزن جیاده‌كاته‌وه‌.
33 He will put the sheep on his right and the goats on his left. جامه‌ڕه‌كان له‌لای ڕاستی خۆی ڕاده‌گرێ‌و بزنه‌كانیش له‌لای چه‌پیه‌وه‌.
34 Then the King will say to those on his right, 'Come, you blessed by my Father; inherit the kingdom prepared for you since the foundation of the world. ئینجا پادشا به‌وانه‌ی لای ڕاستیه‌وه‌ن ده‌ڵێ: وه‌رن ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوكم پیرۆزی كردوون، ئه‌و پادشـاهیه‌تیه‌ وه‌رگرن كه‌ له‌دروست‏كردنی جیهانه‌وه‌ بۆتان ئاماده‌كراوه‌.
35 "For I was hungry and you fed me; thirsty, and you gave me a drink; a stranger, and you took me in, چونكه‌ برسی بووم تێرتان كردم، تینوو بووم ئاوتان داپێم، نامۆ بووم جێگه‌تان كردمه‌وه‌.
36 I was naked and you dressed me, sick and you cared for me, in prison and you visited me.'" ڕووت بووم جلتان له‌به‌ركردم، نه‌خۆش بووم سه‌رتان لـێ‌دام، دیل بووم هاتن بۆ لام.
37 "Then the righteous will answer him, 'Lord, when did we see you hungry and feed you, or thirsty and give you drink? ئه‌وسا ڕاست‏ودروستان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن: ئه‌ی گه‌وره‌، كه‌ی تۆمان به‌برسێتی دیوه‌ نانمان داویتێ؟ یان به‌تینوێتی ئاومان داویتێ؟
38 "When did we see you a stranger and shelter you, or naked and dress you? كه‌ی تۆمان به‌نامۆیی دیوه‌و جێگه‌مان كردویته‌وه‌ یان به‌ڕوتی جلمان له‌به‌ركردویت؟
39 When did we see you sick or in prison and come to you?'" كه‌ی تۆمان دیوه‌ به‌نه‌خۆشی یان دیلی سه‌رمان لـێ‌داوی؟
40 "And the King will reply, 'Truly I tell you, whatever you did for one of the least of these siblings of mine, you did for me.' ئینجا پادشا وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌: ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: هه‌رشتێك ئێوه‌ بۆ یه‌كێ‌ له‌م برا بچوكانه‌م كردووتانه‌، بۆ منتان كردووه‌.
41 Then he'll tell those on his left, 'Away from me, you cursed ones, into the eternal fire prepared for the devil and his angels. دوای ئه‌وه‌ به‌وانه‌ی له‌لای چه‌پیه‌وه‌ ڕاوه‌ستاون ده‌ڵێت: دووركه‌ونه‌وه‌ لێم ئه‌ی نه‌فره‌ت لـێ‌كراوینه‌ بۆ دۆزه‌خی هه‌تاهه‌تایی، ئه‌وه‌ی بۆ شه‌یتان‎و ده‌ست‎و پێوه‌نده‌كه‌ی ئاماده‌كراوه‌.
42 For I was hungry and you gave me nothing to eat, thirsty and you gave me nothing to drink, چونكه‌ برسی بووم تێرتان نه‌كردم، تینوو بووم ئاوتان نه‌دامێ،
43 I was a stranger, and you didn't take me in; naked, and you didn't dress me; sick and in prison, and you didn't visit me.'" نامۆ بووم شوێنتان نه‌كردمه‌وه‌، ڕوت بووم جلتان له‌به‌رنه‌كردم، نه‌خۆش بووم سه‌رتان لـێ‌نه‌دام، دیل بووم نه‌هاتنه‌ لام.
44 "Then they too will answer, 'Lord, when did we see you hungry, thirsty, a stranger, naked, sick, or in prison, and not serve you?' ئینجا ئه‌وانیش وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌، ده‌ڵێن: ئه‌ی گه‌وره‌، كه‌ی تۆمان دیوه‌ به‌برسێتی، به‌تینوێتی، به‌نامۆیی، به‌ڕوتی، به‌نه‌خۆشی، به‌دیلیو یارمه‌تیمان نه‌داوی؟
45 "He will answer, 'Truly I tell you: whatever you didn't do for one of the least of these, you didn't do for me.' وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌: ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: هـه‌ر شتێكــتان بــۆ یه‌كێ‌ لـه‌م برا بچـووكانه‌م نه‌كردووه‌، بۆ منتان نه‌كردووه‌.
46 Then they will go away to eternal punishment, but the righteous to eternal life." ئینجا ئه‌وانه‌ بۆ سزای هه‌تاهه‌تایی ده‌چن‎و ڕاست‏ودروسته‌كانیش بۆ ژیانی هه‌تاهه‌تایی.)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]