Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Matthew 24 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Jesus was leaving the temple when his disciples came to show him its buildings. دوای ئه‌وه‌ی عیسا له‌په‌رستگا هاته‌ده‌ره‌وه‌، قوتابیه‌كانی لێی نزیك بوونه‌وه‌ هه‌تا سه‌رنجی بۆ خانووه‌كانی په‌رستگا ڕاكێشن.
2 "Do you see all these?" he answered. "Truly I tell you: not one stone here will be left on another; all will be torn down." جا عیسا پێی ووتن: (ئا ئه‌م هه‌موو خانووه‌ ده‌بینن؟ ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: به‌ردی به‌سه‌ر به‌رده‌وه‌ نامێنێ، به‌ڵكو هه‌مووی ده‌ڕوخێنرێ.)
3 While Jesus was sitting on the Mount of Olives, his disciples came to him privately: "Tell us, when will these things happen, and what sign marks your coming and the end of the age?" كاتێ‌ له‌سه‌ر كێوی زه‌یتون دانیشتبوو، قوتابیه‌كانی به‌ته‌نها لێی نزیك بوونه‌وه‌و پێیان ووت: (پێمان بڵێ‌ كه‌ی ئه‌مه‌ ڕووده‌دات؟ هه‌روه‌ها نیشانه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ت‏و كۆتایی زه‌مانه‌ چییه‌؟)
4 Jesus answered, "Watch out that no one deceives you. عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (ئاگاداربن، كه‌س هه‌ڵتان نه‌خه‌ڵه‌تێنێ‌.
5 "For many will come in my name, claiming, 'I am the Christ,' and they will deceive many. چونكه‌ زۆر كه‌س به‌ناوی منه‌وه‌ دێن‏و ده‌ڵێن، من مه‌سیحم‏و زۆر كه‌س هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن.
6 You'll hear of wars and rumors of wars—don't be alarmed. This must happen, but the end isn't yet. هه‌روه‌ها جه‌نگ‏و ده‌نگوباسی جه‌نگ ده‌بیستن، ئاگاداربن، نه‌ترسـن، پێویسته‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووی ڕووبدات، به‌ڵام هێشتا كۆتایی نییه‌.
7 Nation will rise against nation, and kingdom against kingdom, with famines and earthquakes in place after place. چونكه‌ میلله‌تان ده‌چن به‌گژ یه‌كتریداو پادشاهێتی به‌گژ پادشاهێتی دیكه‌دا، برسێتیو بومه‌له‌رزه‌ له‌زۆر شوێن ڕووده‌دات.
8 All these are the beginning of birth pains. به‌ڵام ئه‌مانه‌ هه‌مووی ژانی یه‌كه‌مه‌.
9 Then they will hand you over to suffering and kill you, hated by all nations because of my name. ئینجا خه‌ڵكی ده‌تان ده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌ بۆ ئازاردان‎و ده‌تانكوژن، هه‌موو گه‌لان له‌پێناو ناوی من ڕقیان ‎لێتان ده‌بێته‌وه‌.
10 At that time many will fall away and will betray and hate one another, هه‌روه‌ها زۆر كه‌س له‌باوه‌ڕیان وه‌رده‌گه‌ڕێن‏و یه‌كتری ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌و ڕقیان له‌یه‌كتری ده‌بێت.
11 and many false prophets will appear and deceive many people. زۆر پێغه‌مبه‌ری درۆزن ده‌رده‌كه‌ون، زۆر كه‌س هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن.
12 Because lawlessness will increase, the love of most will grow cold, ئینجا كه‌گوناه‌ بڵاوبووه‌وه‌، خۆشه‌ویستی له‌دڵی زۆر كه‌س نامێنێ‌.
13 but the one who endures to the end will be saved. به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا كۆتایی خۆی ڕاده‌گرێ، ڕزگاری ده‌بێت.
14 This good news of the kingdom will be announced worldwide as a testimony to all nations, and then the end will come. مزگێنی ئه‌م پادشاهێتییه‌ له‌ هه‌موو جیهان ڕاده‌گه‌ێندرێ‌، وه‌ك شایه‌تییه‌ك* بۆ من لای هه‌موو میلله‌تان، ئینجا كۆتایی دێ. (
15 So when you see the desolating abomination Daniel the prophet spoke of standing in the holy place—let the reader understand, كاتێ‌ پیسی كاول‎بوون له‌شوێنی پیرۆزدا ده‌بینن، (ئه‌وسا باخوێنه‌ر تێ‌بگات،) ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ر دانیال ووتراوه‌،
16 then let those who are in Judea flee to the mountains. ئینجا ئه‌وانه‌ی له‌ناوچه‌ی یه‌هودیان با ڕابكه‌ن بۆ چیا،
17 "Let no one on the rooftop go down to take anything out of the house, ئه‌وه‌ش كه‌ له‌سه‌ربانه‌، با نه‌یه‌ته‌ خواره‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی شتێك له‌ماڵه‌كه‌ی ببات.
18 and let no one in the field go back to get a coat. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له‌كێڵگه‌یه‌ با نه‌گه‌ڕێته‌وه‌. هه‌تا جله‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی ببات.
19 How dreadful it will be in those days for pregnant women and nursing mothers! خاك به‌سه‌ر سك‎پڕو شیرده‌ر له‌وڕۆژانه‌دا!
20 Pray that your flight will not take place in winter or on the Sabbath. نوێژ بكه‌ن با ڕاكردنتان له‌زستاندا یان له‌شه‌ممه‌دا نه‌بێت.
21 For then there will be great suffering, unmatched from the world's beginning until now, and never to be matched again. چونكه‌ ته‌نگانه‌یه‌كی واگه‌وره‌ ڕووده‌دات، كه‌ له‌دروست‏كردنی جیهانه‌وه‌ تائێستا شتی وا نه‌بووبێت‏و هه‌رگیز ناشبێت.
22 If those days had not been cut short, no one would survive; but for the elect's sake, those days will be cut short. گه‌ر بێت‎و ئه‌و ڕۆژانه‌ كه‌م نه‌كرێته‌وه‌، كه‌س ڕزگاری نابێت. به‌ڵام له‌پێناوی ئه‌وانه‌ی هه‌ڵبژێرراون، ئه‌و ڕۆژانه‌ كه‌م ده‌كرێته‌وه‌.
23 Then if anyone tells you, 'Look, here's the Christ,' or 'There he is,' don't believe it. جا ئه‌و كاته‌ گه‌ر یه‌كێك پێیووتن: ئه‌وه‌تا مه‌سیح لێره‌یه‌ یان له‌وێیه‌، باوه‌ڕ مه‌كه‌ن،
24 False messiahs and false prophets will arise, performing great signs and wonders to deceive, if possible, even the elect. چونكه‌ چه‌ند مه‌سیحێكی فێڵبازو پێغه‌مبه‌ری درۆزن ده‌رده‌كه‌ون، نیشانه‌ی گه‌وره‌و شتی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك گه‌ر بتوانن ته‌نانه‌ت هه‌ندێ‌ له‌هه‌ڵبژێراوه‌كانیش هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن.
25 See, I have told you ahead of time. ئه‌وه‌تا من پێشتر ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌،
26 So if they say, 'Look, he's in the wilderness,' don't go out; 'Look, in the inner rooms,' don't believe it. گه‌ر خه‌ڵكی پێیان ووتن: ئه‌وه‌تا مه‌سیح له‌ده‌شته‌! مه‌ڕۆن بۆ ده‌شت، یان ئه‌وه‌تا له‌ژووره‌وه‌یه‌! باوه‌ڕ مه‌كه‌ن.
27 For just as lightning flashes from the east and shows as far as the west, so will the Son of Man's coming be. چونكه‌ چۆن هه‌وره‌ تریشقه‌ له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ بریسكه‌ ده‌دات، له‌ڕۆژئاواوه‌ ڕووناكی ده‌رده‌كه‌وێ‌، گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش ئاوها ده‌بێت.
28 Wherever there is a carcass, there the vultures will gather. جا هه‌رشوێنێك كه‌لاكی لـێ‌بێت، داڵ لێـیكۆده‌بێته‌وه‌. (
29 Right after the suffering of those days, the sun will go dark, the moon will give no light, stars will fall from the sky, and the powers of the heavens will shake. دوای ڕۆژانی ئه‌و ته‌نگانه‌یه‌، ڕۆژ تاریك ده‌بێت، تیشكی مانگ ده‌گیرێ، ئه‌ستێره‌كان له‌شوێنی خۆیان ده‌كه‌ونه‌ خواره‌وه‌‎و هێزی ئاسمان تێك ‎ده‌چێت.
30 Then the sign of the Son of Man will appear in heaven, and all earth's peoples will mourn, seeing the Son of Man come on heaven's clouds with power and great glory. ئینجا نیشانه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌ئاسماندا ده‌رده‌كه‌وێ، هه‌موو خێڵه‌كانی سه‌ر زه‌مین ده‌ست ده‌كه‌ن به‌گریان، جا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بینن، له‌سه‌ر هه‌وری ئاسمان به‌هێزو شكۆیه‌كی مه‌زنه‌وه‌ دێت.
31 He will send out his angels with a loud trumpet blast, and they will gather his chosen from the four winds, from one end of the sky to the other. فریشته‌كانی به‌كه‌ڕه‌نایه‌كی گه‌وره‌وه‌ ده‌نێرێ، تاكو هه‌ڵبژێرراوانی خودا له‌هه‌ر چوار گۆشه‌ی جیهان‏و له‌م سه‌رو ئه‌وسه‌ری ئاسمانه‌وه‌ كۆبكه‌نه‌وه‌. (
32 Learn this from the fig tree: as soon as its branch softens and leafs out, you know summer is near. ئه‌م نموونه‌یه‌ له‌دار هه‌نجیر فێربن، كاتێ‌ لقه‌كانی نه‌رم بوون‎و گه‌ڵایان ده‌ركرد، ئه‌وا ده‌زانرێ‌ هاوین نزیك بووته‌وه‌.
33 So also, when you see all these things, know it is near, at the door. هه‌روه‌ها كه‌ ئه‌م هه‌موو شتانه‌تان بینی ڕووده‌دات، بزانن ئه‌و نزیكه‌ به‌ڵكو له‌به‌ر ده‌رگایه‌.
34 Truly I tell you, this generation will certainly not pass away until all these things have happened. ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: ئه‌م نه‌وه‌یه‌ به‌سه‌ر ناچێ، هه‌تا ئه‌م شتانه‌ هه‌مووی ڕوونه‌دات.
35 Heaven and earth will pass away, but my words will never pass away. ئاسمان‎و زه‌وی به‌سه‌ر ده‌چن، به‌ڵام ووته‌كانم هه‌رگیز به‌سه‌ر ناچن. (
36 "No one knows that day or hour—not the angels in heaven, not the Son—only the Father. ئه‌و ڕۆژو ئه‌و كاته‌، كه‌س نایزانێ، نه‌فریشته‌كانی ئاسمان، نه‌ڕۆڵه‌، ته‌نها باوك نه‌بێ.
37 As in Noah's days, so will be the Son of Man's coming. سه‌رده‌می نوح چۆن بوو، گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش هه‌روا ده‌بێـت.
38 For in the days before the flood, people ate and drank, married and gave in marriage, until the day Noah entered the ark; خه‌ڵكی پێش ڕۆژانی لافاوه‌كه‌ ده‌یانخواردو ده‌یانخوارده‌وه‌، ژنیان ده‌هێناو شوویان ده‌كرد، تا ئه‌و ڕۆژه‌ هات كه‌ نوح چووه‌ ناو كه‌شتیه‌كه‌وه‌،
39 and they knew nothing until the flood came and swept them all away. That is how the coming of the Son of Man will be. به‌ خۆیان نه‌زانی هه‌تا لافاوه‌كه‌ هات‎و هه‌موویانی برد. هاتنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش هه‌روا ده‌بێت.
40 Two men will be in the field; one will be taken and the other left. له‌و كاته‌دا دوو پیاو له‌كێڵگه‌ ده‌بن، یه‌كێكیان ده‌برێ‎و ئه‌ویكه‌ به‌جێ‌ده‌هێڵرێ.
41 Two women will be grinding with a hand mill; one will be taken and the other left. دوو ژن ده‌ستار ده‌كه‌ن، یه‌كێكیان ده‌برێ‌و ئه‌ویكه‌ به‌جێ‌ ده‌هێڵرێ.
42 Therefore keep watch, because you do not know on what day your Lord will come. له‌به‌رئه‌وه‌ ئێشك بگرن، چونكه‌ نازانن له‌چ كاتێكدا خوداوه‌ندتان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
43 Understand: had the homeowner known what watch of night the thief was coming, he'd have watched and kept his house from being broken into. ئه‌وه‌ش بزانن، گه‌ر گه‌وره‌ی ماڵ بزانێ‌ شه‌و له‌چ كاتێك دز دێته‌ سه‌ری، ئێشك ده‌گرێ‌و نایه‌ڵێ‌ ماڵه‌كه‌ی ببرێت.
44 So you too must be ready, because the Son of Man comes at an hour you don't expect. كه‌واته‌ ئێوه‌ش ئاماده‌بن، چونكه‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌كاتێكدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ نایزانن. (
45 Who then is the faithful and wise servant, whom the master put in charge of his household to give them food at the right time? كه‌واته‌ كێیه‌ ئه‌و كۆیله‌ سه‌ر ڕاست‎و دانایه‌ی گه‌وره‌ی ماڵ دایده‌نێ‌ به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی لـه‌مـاڵه‌كـه‌یدان تاكـو له‌كاتی خۆیدا خواردنیان بۆ ئاماده‌ بكات؟
46 It will be good for that servant whose master finds him doing so when he returns. خۆزگه‌ ده‌خوازرێ‌ به‌و كۆیله‌یه‌ كاتێ‌ گه‌وره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ده‌بینێت وا به‌كاری خۆی هه‌ڵده‌ستێت.
47 Truly I tell you, he will put him in charge of all his possessions. ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: ئینجا گـه‌وره‌ی ماڵ هه‌موو ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌خاته‌ به‌رده‌ست ئه‌و كـۆیله‌یه‌.
48 But suppose that wicked servant says to himself, 'My master is staying away a long time,' به‌ڵام گه‌ر بێت‎و كۆیله‌كه‌ له‌دڵی خۆی بڵێت: گـه‌وره‌م لـه‌هــاتنه‌وه‌دا دواده‌كـه‌وێ،
49 and then begins to beat his fellow servants and to eat and drink with drunkards. ئینجا ده‌ست بكات به‌لێدانی كۆیله‌كانی دیكه‌، بخواو بخواته‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رخـۆشان.
50 That servant's master will come on a day he doesn't expect, at an hour he doesn't know. ڕۆژێ‌ ده‌بیـَت گه‌وره‌ی ماڵ تیایدا بگـه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و نایزانێت، كـاتێك ئه‌و دركی پێ‌ناكات،
51 He will cut him to pieces and place him with the hypocrites, where people weep and grind their teeth." ئه‌وسا كۆیله‌كـه‌ی سزا ده‌دات، به‌شی له‌گه‌ڵ دووڕوواندا ده‌بێت، جا له‌وێ‌ ده‌بێت به‌گریان‎و چڕكه‌ چڕكی ددان.)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]