Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Matthew 23 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Then Jesus spoke to the crowds and to his disciples, ئینجا عیسا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌و قوتابیه‌كانی دواو ووتی:
2 saying, "The scribes and the Pharisees sit on Moses' seat. (ئه‌وه‌تا مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت‎و فه‌ریسیه‌كان له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ی موسا دانیشتوون.
3 "So do and keep whatever they tell you, but not what they do—they preach, but don't do. ئه‌وه‌ی پێتانی ده‌ڵێن كاری پێ‌بكه‌ن! به‌ڵام به‌كرداری ئه‌وان مه‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌وان باسی شتێك ده‌كه‌ن، خۆیان كاری پێ‌ناكه‌ن.
4 They tie up heavy, hard-to-carry loads and put them on people's shoulders, but they themselves won't lift a finger to move them. باری قورس‏و ئه‌وه‌ی له‌توانادا نییه‌ ده‌یپێچنه‌وه‌و ده‌یخه‌نه‌ سه‌ر شانی خه‌ڵكی، به‌ڵام خۆیان نایانه‌وێ‌ په‌نجه‌یان به‌ری بكه‌وێت.
5 They do everything to be seen by others; they widen their phylacteries and lengthen their tassels, هه‌موو ئه‌وه‌ش كه‌ ده‌یكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌یه‌ سه‌رنجی خه‌ڵكی بۆ خۆیان ڕاكێشن. به‌به‌ستنی ئایه‌ته‌كانیان به‌ناوچه‌وان‎و قۆڵیانه‌وه‌و به‌جلی پان‎و پۆڕیانه‌وه‌،
6 and they love the place of honor at feasts and the best seats in the synagogues, حه‌ز له‌جێی سه‌روو له‌میوانداریو ڕیزی پێشه‌وه‌ له‌كه‌نیشته‌كان ده‌كه‌ن،
7 and greetings in the marketplaces and being called 'Rabbi' by others. هه‌روه‌ها حه‌ز ده‌كه‌ن، له‌گۆڕه‌پانی شاردا سڵاویان لـێ‌بكرێ‌و خه‌ڵكی به‌گه‌وره‌م، گه‌وره‌م، بانگیان بكه‌ن.
8 You must not be called 'Rabbi,' since you have only one teacher, and you're all brothers. به‌ڵام ئێوه‌ ڕازی مه‌بن به‌مامۆستا بانگتان‎ بكه‌ن! چونكه‌ مامۆستاتان هه‌ر یه‌كێكه‌و هه‌مووشتان برای یه‌كن.
9 And call no one on earth your father, for you have one Father, who is in heaven. هه‌روه‌ها كه‌س به‌باوك بانگ مه‌كه‌ن له‌سه‌ر زه‌وی! چونكه‌ باوكتان هه‌ر یه‌كێكه‌، ئه‌ویش ئه‌و باوكه‌یه‌ كه‌ له‌ئاسمانه‌.
10 Don't let anyone call you 'instructor,' for you have one instructor, the Christ. ڕازیش مه‌بن به‌گه‌وره‌ بانگتان‎ بكه‌ن! چونكه‌ گه‌وره‌تان هه‌ر یه‌كێكه‌، ئه‌ویش مه‌سیحه‌.
11 The greatest among you will be your servant. باگه‌وره‌تان، نۆكه‌رتان بێت.
12 Whoever raises himself will be humbled; whoever humbles himself will be raised. ئه‌وه‌ی خۆی به‌رزكاته‌وه‌، نزم ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش خۆی نزم بكاته‌وه‌، به‌رز ده‌كرێته‌وه‌. (
13 Woe to you, scribes and Pharisees, hypocrites! For you shut the kingdom of our Father before people, neither entering yourselves nor letting in those trying to enter. به‌ڵام خاك به‌سه‌رتان ئه‌ی مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت‎و فه‌ریسیانی دووڕوو! چونكه‌ ده‌رگای پادشاهێتی ئاسمان به‌ڕووی خه‌ڵكی داده‌خه‌ن، نه‌خۆتان ده‌چنه‌ ژووره‌وه‌ نه‌ ده‌هێڵن خه‌ڵكیدیكه‌ بچێت.
14 Not in this edition خاك به‌سه‌رتان ئه‌ی مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت‎و فه‌ریسیانی دووڕوو، ئێوه‌ ماڵی بێوه‌ژن ده‌خۆن‏و به‌خۆڕایی درێژه‌ ده‌ده‌ن به‌نوێژه‌كانتان‏و ده‌پاڕێنه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ سزای زیاتر وه‌رده‌گرن.
15 Woe to you, scribes and Pharisees, hypocrites! For you cross sea and land to make one convert, then make him twice the child of hell you are. خاك به‌سه‌رتان ئه‌ی مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت‏و فه‌ریسیانی دووڕوو، ئێوه‌ له‌ده‌ریاو بیاباندا ده‌گه‌ڕێن تا یه‌كێ‌ بكه‌ن به‌جووله‌كه‌، كاتێ‌ كردتان به‌ جووله‌كه‌، ئه‌وسا دوو ئه‌وه‌نده‌ی خۆتان به‌لای دۆزه‌خدا ده‌یبه‌ن.
16 Woe to you, blind guides! You say, 'Swearing by the temple means nothing, but swearing by the temple's gold makes the oath binding.' خاك به‌سه‌رتان ئه‌ی ڕابه‌ره‌ كوێره‌كان! ئێوه‌ ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ی سوێند به‌په‌رستگا بخوا، ئه‌وا هیچی له‌سه‌ر نییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌زێڕی په‌رستگا سوێند بخوا ئه‌وا ده‌بێ‌ سوێنده‌كه‌ی بباته‌سه‌ر.
17 Blind fools! Which is greater: the gold, or the temple that makes the gold sacred? ئه‌ی نه‌فامینه‌، ئه‌ی كوێرینه‌، كامیان له‌م دووانه‌ مه‌زنترن، زێڕه‌كه‌ یا ئه‌و په‌رستگایه‌ی زێڕه‌كه‌ پیرۆز ده‌كات؟
18 And you say, 'Swearing by the altar is nothing, but swearing by its gift is binding.' هه‌روه‌ها ئێوه‌ ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ی سوێند به‌ قوربانگا بخوا، ئه‌وا هیچی له‌سه‌ر نییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سوێند به‌قوربانی سه‌ر قوربانگه‌ بخوا، ئه‌وا ده‌بێ‌ سوێنده‌كه‌ی بباته‌سه‌ر.
19 You blind men! For which is greater, the gift or the altar that makes the gift sacred? ئه‌ی كوێرینه‌ كامیان له‌م دووانه‌ مه‌زنترن، قوربانی یان ئه‌و قوربانگه‌یه‌ی قوربانیه‌كه‌ پیرۆز ده‌كات؟
20 So whoever swears by the altar swears by it and by everything on it. چونكه‌ ئه‌وه‌ی سوێند به‌قوربانگه‌ ده‌خوا، ئه‌وا سوێند ده‌خوا به‌قوربانگه‌و ئه‌وه‌ش كه‌ له‌سه‌ریه‌تی.
21 And whoever swears by the temple swears by it and by him who lives in it. ئه‌وه‌ی به‌په‌رستگا سوێند ده‌خوا، ئه‌وا سوێند ده‌خوا به‌په‌رستگاو به‌وه‌ش كه‌ تیایدا نیشته‌جێیه‌.
22 And whoever swears by heaven swears by our Father's throne and by him who sits on it. ئه‌وه‌ی به‌ئاسمان سوێند ده‌خوا، ئه‌وا سوێند ده‌خوا به‌ته‌ختی خودا‎و به‌وه‌ش كه‌ له‌سه‌ری دانیشتووه‌!
23 Woe to you, scribes and Pharisees, hypocrites! You bring the tenth of mint, dill, and cumin, yet neglect the law's weightier matters—justice, mercy, faithfulness. These you should have done, without neglecting the others. خاك به‌سه‌رتان ئه‌ی مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت‎و فه‌ریسیانی دووڕوو! چونكه‌ ئێوه‌ ده‌یه‌كی نه‌عناع‏و شویت‎و زیره‌ ده‌ده‌ن‏و گرنگترین بابه‌تی شه‌ریعه‌ت وه‌ك ڕاستی‎و به‌زه‌ییو باوه‌ڕ پشت‎گوێ‌ ده‌خه‌ن، پێویست بوو له‌سه‌رتان ئه‌مه‌ بكه‌ن‎و ئه‌ویش له‌یاد نه‌كه‌ن.
24 You blind guides, straining out a gnat and swallowing a camel! ئه‌ی ڕابه‌ره‌ كوێره‌كان! ئێوه‌ شت پاك ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌مێشووله‌، به‌ڵام وشتر قوت ده‌ده‌ن!
25 Woe to you, scribes and Pharisees, hypocrites! You clean the cup and dish outside, but inside they're full of greed and excess. خاك به‌سه‌رتان ئه‌ی مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت‎و فه‌ریسیانی دووڕوو! ئێوه‌ ده‌ره‌وه‌ی پیاڵه‌و قاپه‌كانتان پاك ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ناوه‌كه‌ی پڕه‌ له‌وه‌ی به‌دزیو به‌ڕه‌ڵڵایی ده‌ستتان كه‌وتووه‌!
26 Blind Pharisee! First clean the inside of cup and dish, so the outside is clean too. ئه‌ی فه‌ریسی كوێر، یه‌كه‌مجار ناو پیاڵه‌كه‌ت پاك كه‌ره‌وه‌، تاده‌ره‌وه‌شی پاك بێته‌وه‌.
27 Woe to you, scribes and Pharisees, hypocrites! You are like whitewashed tombs, appearing beautiful outside but full of dead people's bones and all impurity inside. خاك به‌سه‌رتان ئه‌ی مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت‎و فه‌ریسیانی دووڕوو! چونكه‌ ئێوه‌ وه‌ك گۆڕێكی به‌گه‌چ سواخ دراو وان، كه‌ ده‌ره‌وه‌ی جوان دیاره‌، به‌ڵام ناوه‌وه‌ی پڕه‌ له‌ئێسقانی مردووان‏و هه‌موو پیسییه‌ك!
28 So you also outwardly appear righteous to others, but inside you are full of hypocrisy and lawlessness. ئێوه‌ش هه‌روه‌ها، لای خه‌ڵك خۆتان چاك ده‌رده‌خه‌ن، به‌ڵام ناوه‌وه‌تان پڕه‌ له‌دووڕووییو خراپه‌.
29 Woe to you, scribes and Pharisees, hypocrites! For you build tombs of the prophets and decorate the monuments of the righteous, خاك‏به‌سه‌رتان ئه‌ی مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت‎و فه‌ریسیانی دووڕوو! ئێوه‌ گۆڕی پێغه‌مبه‌ران هه‌ڵده‌به‌ستن‎و ئارامگای پیاوچاكان ده‌ڕازێننه‌وه‌،
30 saying, 'Had we lived in our fathers' days, we would not have joined them in killing the prophets.' ئینجا ده‌ڵێن: گه‌ر له‌سه‌رده‌می باپیرانماندا بژیاینایه‌، به‌شداری خوێن ڕشتنی پێغه‌مبه‌رانمان له‌گه‌ڵیاندا نه‌ده‌كرد.
31 So you testify against yourselves that you are the sons of those who murdered the prophets. ئا به‌مه‌ شایه‌تی له‌سه‌ر خۆتان ده‌ده‌ن، كه‌ باپیرانتان خوێن ‎ڕێژی پێغه‌مبه‌ران بوون!
32 Fill up, then, the measure of your fathers. جا ئه‌وه‌ی باپیرانتان ده‌ستیان پێ‌كرد ئێوه‌ ته‌واویكه‌ن، باجام پڕبێت.
33 You serpents, you brood of vipers, how are you to escape being sentenced to hell? ئه‌ی ماره‌كان، نه‌وه‌ی ئه‌ژدیها، چۆن له‌سزای دۆزه‌خ هه‌ڵدێن؟
34 So I am sending you prophets, wise men, and scribes—some you will kill and crucify, some you will flog in your synagogues and persecute from town to town, ئا له‌به‌رئه‌مه‌یه‌ من پێغه‌مبه‌رو پیاوی داناو مامۆستاتان بۆ ده‌نێرم. هه‌ندێكیان ده‌كوژن‎و له‌خاچیان ده‌ده‌ن، هه‌ندێكی تریشیان له‌كه‌نیشته‌كانتان به‌ر قامچی ده‌ده‌ن‎و له‌شارێكه‌وه‌ بۆ شارێكی دیكه‌ ده‌ربه‌ده‌ریان ده‌كه‌ن.
35 so that all righteous blood shed on earth may come upon you—from righteous Abel's blood to Zechariah son of Berekiah's, whom you murdered between the sanctuary and the altar. به‌م جۆره‌ چی خوێنی پیاوچاكان له‌م سه‌ر زه‌مینه‌دا ڕژاوه‌ ده‌كه‌وێته‌ ملتان له‌خوێنی هابیلی بێ‌تاوانه‌وه‌ تا خوێنی زه‌كه‌ریا* كوڕی به‌رخیا كه‌ ئێوه‌ له‌نێوان په‌رستگاو قوربانگه‌دا كوشتتان.
36 Truly, I say to you, all these things will come upon this generation. ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: ئۆباڵی ئه‌مانه‌ هه‌موو ده‌كه‌وێته‌ ملی ئه‌م نه‌وه‌یه‌.)
37 Jerusalem, Jerusalem—killing the prophets, stoning those sent to you! How often I wanted to gather your children, as a hen gathers her chicks under her wings, but you refused. (ئه‌ی قودس، ئه‌ی قودس، بكوژی پێغه‌مبه‌ران‎و به‌ردبارانكه‌ری ئه‌وانه‌ی نێرران بۆ لات! چه‌ند جار ویستم منداڵه‌كانت كۆبكه‌مه‌وه‌، هه‌روه‌ك چۆن مریشك جوجه‌ڵه‌كانی له‌ژێر باڵی كۆده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام نه‌تانویست.
38 Look, your house is left to you desolate. ئا ئه‌وه‌تا ماڵه‌كه‌تان به‌ كه‌لاوه‌یی بۆتان به‌جێ‌ده‌هێڵرێ!
39 I tell you, you won't see me again till you say, 'Blessed is the one coming in our Father's name.'" چونكه‌ پێتان ده‌ڵێم، ئیتر ئێوه‌ من نابیننه‌وه‌، هه‌تا نه‌ڵێن: {پیرۆزه‌ ئه‌وه‌ی به‌ناوی خوداوه‌نده‌وه‌ دێت.})
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]