Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Matthew 22 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Jesus spoke to them again in parables, saying: دیسان عیسا گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر نموونه‌كانیو ووتی:
2 "The kingdom of our Father is like a king who prepared a wedding feast for his son. (پادشاهێتی ئاسمان له‌پادشایه‌ك ده‌كات، شایی بۆ كوڕه‌كه‌ی بگێڕێ.
3 He sent his servants to summon the invited guests to the wedding feast, but they refused to come. كۆیله‌كانی ده‌نێرێ‌ تاكو بانگكراوان بۆ شاییه‌كه‌ بانگ‎ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان نایه‌ن.
4 Again he sent other servants, saying, 'Tell those invited: Look, I have prepared my dinner; my oxen and fattened cattle are killed, everything ready. Come to the wedding feast.' پادشاكه‌ جارێكی دیكه‌ كۆیله‌كانی ده‌نێرێت‎و پێیان ده‌ڵێ: به‌بانگكراوان بڵێن، ئه‌وه‌تا من خوانم ئاماده‌كردووه‌، گاو دابه‌سته‌كانم سه‌ر بڕیوه‌و هه‌موو شتێ‌ ئاماده‌یه‌، كه‌واته‌ وه‌رن بۆ شاییه‌كه‌!
5 But they paid no attention and went off, one to his farm, another to his business, به‌ڵام بانگكراوان گوێیان نه‌دایه‌، یه‌كێ‌ ده‌ڕوا بۆ كێڵگه‌كه‌ی، ئه‌وی دیكه‌ بۆ بازرگانیه‌كه‌ی.
6 while the rest seized his servants, mistreated them, and killed them. ئه‌وانه‌یكه‌ له‌وێیا ده‌مێننه‌وه‌، كۆیله‌كانی پاشا ده‌گرن، قسه‌یان پێ‌ده‌ڵێن، ئینجا ده‌یانكوژن.
7 The king was enraged, and he sent his troops, destroyed those murderers, and burned their city. جا پادشا به‌مه‌ زۆر تووڕه‌ ده‌بێ‎و له‌شكر ده‌نێرێ، هه‌موو ئه‌وانه‌ی تاوانبارن له‌ناویان ده‌بات‏و شاره‌كه‌یان ده‌سوتێنێ.
8 Then he told his servants, 'The wedding is ready, but those invited weren't worthy. دوای ئه‌مه‌ به‌كۆیله‌كانی ده‌ڵێ: وا نانی شایی ئاماده‌یه‌، ئه‌و بانگكراوانه‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌ نه‌بوون،
9 Go therefore to the main roads and invite to the wedding feast as many as you find.' كه‌واته‌ بڕۆنه‌ سه‌ری ڕێگاكان‏و هه‌ركه‌سێ‌ ده‌بینن بانگیكه‌ن بۆ شاییه‌كه‌.
10 Those servants went out into the roads and gathered everyone they found, bad and good, and the wedding hall filled with guests. ئینجا كۆیله‌كانی چوون بۆ سه‌ر ڕێگاكان، ئه‌وه‌ی بینیان له‌خه‌ڵكی خراپ‎و باش كۆیان كرده‌وه‌، هه‌تا هۆڵی شاییه‌كه‌ به‌ته‌واوی پڕ بوو له‌میوان.
11 "But when the king came in to see the guests, he saw a man not dressed in wedding clothes. ئینجا پادشا خۆی ده‌كات به‌هۆڵه‌كه‌دا تامیوانه‌كان ببینێت، یه‌كێ‌ ده‌بینێت كه‌جلی شایی له‌به‌رنه‌كردووه‌.
12 He asked, 'Friend, how did you get in here without wedding clothes?' He was speechless. پێی ده‌ڵێت: ئه‌ی دۆست، چۆن هاتیته‌ ژووره‌وه‌و جلی شاییت له‌به‌رنه‌كردووه‌؟ كابرا هیچ وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌.
13 Then the king told the servants, 'Tie his hands and feet, and throw him into the outer darkness, where there will be weeping and grinding of teeth.' ئینجا پادشا فه‌رمان ده‌دا به‌كۆیله‌كانی‎و ده‌ڵێ: ده‌ست‎و قاچی ببه‌ستنه‌وه‌و فڕێیده‌نه‌ تاریكی ده‌ره‌وه‌، جا له‌وێ‌ ده‌بێت به‌گریان‎و چڕكه‌ چڕكی ددان!
14 For many are called, but few are chosen." چونكه‌ بانگكراوان زۆرن، به‌ڵام هه‌ڵبژێرراوان كه‌من.)
15 Then the Pharisees went and plotted how to trap him with his own words. ئینجا فه‌ریسیه‌كان ڕۆیشتن‎و ته‌گبیریان‎ كرد، چۆن عیسا به‌قسه‌ی خۆی تووش بكه‌ن.
16 They sent their disciples to him, with the Herodians, saying, "Teacher, we know you are truthful and truly teach God's way; you defer to no one, since you don't judge people by rank. چه‌ند قوتابیه‌كی خۆیان له‌گه‌ڵ پیاوانی هێرودس نارده‌ لای، پێیان ووت: (مامۆستا، ده‌زانین تۆ ڕاستگۆیت‎و به‌ڕاستی خه‌ڵكی فێری ڕێگه‌ی خودا ده‌كه‌یت، له‌كه‌س سڵ‎ ناكه‌یته‌وه‌، چونكه‌ پله‌و پایه‌ نرخی نییه‌ لات.
17 Tell us, then, what you think: Is it lawful to pay taxes to Caesar, or not?" كه‌واته‌ پێمان بڵێ: دروسته‌ سه‌رانه‌ بدرێ‌ به‌قه‌یسه‌ر یان نا؟)
18 But Jesus, knowing their malice, said, "Why are you testing me, you hypocrites? عیسا به‌فێڵه‌كه‌یانی زانیو ووتی: (ئه‌ی دووڕووه‌كان، بۆچی تاقیم ده‌كه‌نه‌وه‌؟
19 Show me the coin used for the tax." And they brought him a denarius. ئا پاره‌یه‌كی ئه‌و سه‌رانه‌یه‌م بده‌نێ.) ئه‌وانیش دینارێكیان* دایه‌.
20 And he said to them, "Whose image is this, and whose inscription?" لێی پرسین: (ئه‌م وێنه‌و نووسراوه‌ هی كێیه‌؟)
21 They said, "Caesar's." Then he said to them, "So pay Caesar what belongs to Caesar, and our Father what belongs to our Father." ووتیان: (هی قه‌یسه‌ره‌.) ئینجا پێی ووتن: (كه‌واته‌ ئه‌وه‌ی هی قه‌یسه‌ره‌، بیده‌ن به‌ قه‌یسه‌ر، ئه‌وه‌ش كه‌هی خودایه‌ بیده‌ن به‌ خودا.)
22 When they heard it, they were amazed; and they left him and went away. كه‌ گوێیان له‌م وه‌ڵامه‌ بوو سه‌رسام بوون‏و به‌جێیان هێشت‎و ڕۆیشتن.
23 That same day Sadducees came to him, who say there is no resurrection, and they asked him, له‌هه‌مان ڕۆژدا، چه‌ند سه‌دوقیه‌ك* كه‌باوه‌ڕیان به‌زیندووبوونه‌وه‌ نییه‌، هاتنه‌ لای عیسا پرسیاریان لـێكرد،
24 saying, "Teacher, Moses said: if a man dies childless, his brother must marry the widow and raise offspring for his brother. ووتیان: (ئه‌ی مامۆستا، موسا ده‌ڵێ، گه‌ر پیاوێكی وه‌جاخ كوێر مرد، پێویسته‌ له‌سه‌ر براكه‌ی، براژنه‌كه‌ی بخوازێت‏و بۆ براكه‌ی نه‌وه‌ دروست بكات.
25 Now there were seven brothers among us. The first married, died, and, childless, left his wife to his brother. جا لای ئێمه‌ حه‌وت برا هه‌بوون، یه‌كه‌میان ژنی هێناو بێ‌وه‌چه‌ مرد، ژنه‌كه‌ی بۆ براكه‌ی به‌جێ‌هێشت،
26 So too the second and the third, down to the seventh. دووه‌میش هه‌روه‌ها ئینجا سێهه‌م تاگه‌یشته‌ حه‌وته‌م.
27 Last of all, the woman died. له‌دوای هه‌موویان ژنه‌كه‌ش مرد.
28 In the resurrection, then, whose wife of the seven will she be? For they all had her." ئایا له‌كاتی زیندووبوونه‌وه‌دا ئه‌و ژنه‌ ده‌درێ‌ به‌كامیان، چونكه‌ ژنی هه‌موویان بووه‌؟)
29 Jesus answered, "You're mistaken—you know neither the Scriptures nor our Father's power. عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه‌و ووتی: (ئێوه‌ به‌هه‌ڵه‌دا چوونه‌، چونكه‌ نه‌كتێب تێ‌ده‌گه‌ن، نه‌هێزی خودا.
30 For in the resurrection people neither marry nor are married off, but are like angels in heaven. له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌كاتی زیندووبوونه‌وه‌دا نه‌ژن ده‌هێنن نه‌شوو ده‌كه‌ن، به‌ڵكو له‌ئاسمان وه‌ك فریشته‌ ده‌بن.
31 Now, about the resurrection of the dead, haven't you read what our Father told you: ئایا نه‌تان خوێندۆته‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی زیندووبوونه‌وه‌ پێتان ووتراوه‌ له‌لایه‌ن خوداوه‌؟
32 'I'm the God of Abraham, of Isaac, and of Jacob'? He's not God of the dead, but of the living." {منم خودای ئیبراهیم‎و خودای ئیسحاق‎و خودای یاقوب. خـودا، خــودای مـردووان نییه‌، به‌ڵكو خودای زیندووانه‌.}
33 And when the crowds heard it, they were astonished at his teaching. كه‌خه‌ڵكه‌كه‌ گوێیان له‌مه‌بوو، سه‌رسام بوون له‌شێوه‌ی فێركردنی.)
34 But when the Pharisees heard that he had silenced the Sadducees, they gathered together. كاتێ‌ فه‌ریسیه‌كان بیستیان عیسا سه‌دوقیه‌كانی بێ‌ده‌نگ كردووه‌، یه‌كیان‎گرت بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاری دیكه‌ی لـێ‌بكه‌ن،
35 And one of them, an expert in the Law, asked him a question to test him: یه‌كێ‌ له‌وانه‌ی زانابوو له‌شه‌ریعه‌ت ویستی تاقیبكاته‌وه‌و پێی ووت:
36 "Teacher, which is the great commandment in the Law?" (مامۆستا، چ ڕاسپارده‌یه‌ك مه‌زنترین ڕاسپارده‌یه‌ له‌شه‌ریعه‌ت؟)
37 He said to him, "Love your Father with all your heart, with all your soul, and with all your mind. عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (خوداوه‌ند خودات خۆش بوێ‌ به‌هه‌موو دڵ‎و هه‌موو گیان‎و هه‌موو بیرته‌وه‌.
38 This is the great and first commandment. ئه‌مه‌ مه‌زنترین‎و یه‌كه‌م ڕاسپارده‌یه‌.
39 And a second is like it: You will love your neighbor as yourself. دووه‌میشیان وه‌ك ئه‌و وایه‌: ئه‌وه‌ی لێت نزیكه‌ وه‌ك خۆت خۆشت بوێ‌.
40 On these two commandments depend all the Law and the Prophets." جا شه‌ریعه‌ت‎و پێغه‌مبه‌ران هه‌موو به‌م دوو ڕاسپارده‌یه‌ به‌ندن.)
41 Now while the Pharisees were gathered together, Jesus asked them, كاتێ‌ فه‌ریسیه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌، عیسا لێیپرسین:
42 "What do you think about the Christ? Whose son is he?" They said to him, "David's." (ڕاتان چییه‌ ده‌رباره‌ی مه‌سیح* ئه‌و ڕۆڵه‌ی كێیه‌؟) ووتیان (ڕۆڵه‌ی داوده‌.)
43 He asked them, "How then does David, by the Holy Spirit, call him Lord, saying, لێیپرسین: (كه‌واته‌، چۆن داود به‌هۆی ڕۆحی پیرۆزه‌وه‌ به‌خوداوه‌ند بانگی ده‌كاو ده‌ڵێ:
44 'Our Father said to my Lord, "Sit at my right hand, until I put your enemies under your feet"'? {خوداوه‌ند به‌خوداوه‌ندمی فه‌رموو: له‌لای ده‌ستی ڕاستمه‌وه‌ دانیشه‌ تادوژمنانت بخه‌مه‌ ژێر پێته‌وه‌.}
45 If then David calls the Christ Lord, how can the Christ be David's son?" ئه‌گه‌ر داود پێیبڵێ‌ خوداوه‌ند، ئیتر چۆن ده‌بێ‌ به‌ڕۆڵه‌ی؟)
46 No one could answer him a word, and from that day no one dared ask him anything else. جا كه‌سیان نه‌یانتوانی ته‌نانه‌ت به‌ووشه‌یه‌كیش وه‌ڵامی بده‌نه‌وه‌. ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه‌ كه‌س نه‌ی‏ده‌توانی هیچ پرسیارێكی لـێ‌بكات.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]