Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Matthew 21 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 As they neared Jerusalem and reached Bethphage, at the Mount of Olives, Jesus sent two disciples ahead, كاتێ‌ له‌قودس نزیك بوونه‌وه‌، گه‌یشتنه‌ دێی به‌یت‏فاجی لای شاخی زه‌یتون، عیسا دووان له‌قوتابیه‌كانی ناردو
2 telling them, "Go to the village ahead of you. You'll at once find a donkey tied, with a colt beside her. Untie them and bring them to me. پێی ووتن: (ده‌چنه‌ ئه‌و دێیه‌ی به‌رامبه‌رتان، یه‌كسه‌ر ماكه‌رێك ده‌بینن، له‌گه‌ڵ جاشكه‌كه‌ی به‌ستراونه‌ته‌وه‌، ده‌یان كه‌نه‌وه‌و ده‌یانهێنن بۆم.
3 If anyone says anything to you, say, 'The Lord needs them,' and the Lord will send them at once." گه‌ر یه‌كێ‌ شتێكی پێ‌ووتن، بڵێن: گه‌وره‌مان پێویستی پێیانه‌، ده‌ست به‌جێ‌ ده‌یان نێرێت.)
4 This took place to fulfill what the prophet had said: ئه‌مه‌ش تاكو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌رێك ووتراوه‌ بێته‌دی:
5 "Say to the daughter of Zion, 'Look, your king is coming to you, humble and mounted on a donkey, on a colt, the foal of a beast of burden.'" {بڵێن به‌كچه‌كه‌ی شاری داود، ئه‌وا پادشاكه‌ت به‌ساكاریو به‌سواری ماكه‌رو جاشكێك دێته‌ لات.}
6 The disciples went and did as Jesus had directed them. دوو قوتابیه‌كه‌ ڕۆیشتن، ئه‌وه‌ی عیسا پێی ڕاسپاردبوون، كردیان.
7 They brought the donkey and colt, put their cloaks on the animals, and Jesus sat on the cloaks. ماكه‌رو جاشكه‌كه‌یان هێنا، كراسه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر پشتی ڕاخست، جا عیسا سواری بوو.
8 Most of the crowd spread their cloaks on the road; others cut branches from the trees and spread them on the road. خه‌ڵكێكی زۆر، ده‌ستیانكرد به‌ڕاخستنی ڕێگاكه‌ به‌جله‌كانیان. ئه‌وانی دیكه‌ش لقه‌ داریان ده‌بڕیو ڕێگاكه‌یان پێ‌ ڕاده‌خست.
9 The crowds ahead of him and behind him kept shouting, "Hosanna to the Son of David! Blessed is he who comes in the name of our Father! Hosanna in the highest!" ئه‌و خه‌ڵكه‌ی پێش عیسا كه‌وتبوون، هه‌روه‌ها ئه‌و خه‌ڵكه‌ش كه‌ له‌دوایه‌وه‌ ده‌ڕۆیشتن هاواریان ده‌كرد ده‌یان ووت: (هۆسانا* بۆ ڕۆڵه‌ی داود*، پیرۆزه‌ ئه‌وه‌ی به‌ناوی خوداوه‌نده‌وه‌ دێت، هۆسانا له‌به‌رزایی!)
10 And when he entered Jerusalem, the whole city was stirred, asking, "Who is this?" كاتێ‌ عیسا چووه‌ ناو قودس، هه‌موو شاره‌كه‌ خرۆشا، دانیشتوانی پرسییان: (ئه‌مه‌ كێیه‌؟)
11 And the crowds said, "This is the prophet Jesus, from Nazareth of Galilee." خه‌ڵكه‌كه‌ وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: (ئه‌مه‌ عیسای پێغه‌مبه‌ره‌، خه‌ڵكی شاری ناسیره‌ی ناوچه‌ی جه‌لیله‌.)
12 Then Jesus entered the temple, drove out all selling and buying there, overturned the money-changers' tables and the dove sellers' seats. ئینجا عیسا چووه‌ گۆڕه‌پانی په‌رستگاو هه‌موو ئه‌وانه‌ی خه‌ریكی كڕین‏و فرۆشتن بوون، ده‌ریكردن، ده‌زگاو جێگای دانیشتنی پاره‌گۆڕه‌وه‌كان‏و كۆترفرۆشانی سه‌روژێركرد.
13 He told them, "It is written: 'My house will be called a house of prayer,' but you're making it a den of robbers." پێی ووتن: (خودا له‌كتێبی پیرۆز فه‌رموویه‌تی: {ماڵه‌كه‌م به‌ ماڵی نوێژ ناوده‌برێ}، به‌ڵام ئێوه‌ كردوتانه‌ {به‌ئه‌شكه‌وتی دزان!})
14 And the blind and the lame came to him in the temple, and he healed them. كاتێ‌ له‌په‌رستگا بوو، كوێرو شه‌ل لێیهاتنه‌ پێشه‌وه‌ ئه‌ویش چاكیكردنه‌وه‌.
15 When the chief priests and teachers of the law saw the wonders he did, and the children shouting in the temple, "Hosanna to the Son of David!" they grew angry, كاتێ‌ سه‌رۆك كاهینه‌كان‏و مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت ئه‌م‎ كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌یان بینی ڕقیان هه‌ستا، گوێیان له‌منداڵانی ناو په‌رستگا بوو هاواریان ده‌كرد: (هۆسانا بۆ ڕۆڵه‌ی داود!)
16 and said to him, "Do you hear what these say?" Jesus said to them, "Yes. Have you never read, 'Out of the mouths of infants and nursing babies you have prepared praise'?" جا لێیان پرسی: (گوێت لێیه‌ ئه‌وانه‌ چی ده‌ڵێن؟) عیسا وه‌ڵامیدانه‌وه‌: (به‌ڵێ، نه‌تان خوێندۆته‌وه‌: {له‌سه‌ر زاری منداڵان‏و شیره‌خۆران ستایشت ڕێكخستووه‌؟})
17 He left them, went out of the city to Bethany, and spent the night there. ئه‌وسا به‌جێی هێشتن‎و چووه‌ ده‌ره‌وه‌ی شار به‌ره‌و دێی به‌یت‎عه‌نیا، به‌نیازی ئه‌وه‌ی له‌وێ‌ بمێنێته‌وه‌.
18 Early in the morning, as he returned to the city, he was hungry. به‌یانی ڕۆژی داهاتوو، كاتێ‌ ده‌گـه‌ڕایه‌وه‌ به‌ره‌و شـار برسـی بوو.
19 Seeing a fig tree by the road, he went to it but found only leaves. He said, "May you never bear fruit again!" At once the tree withered. دار هه‌نجیرێـكـی لــه‌ته‌نیشت ڕێگــاكـه‌ بینی‏و چـوو بۆی، به‌ڵام له‌گه‌ڵا زیاتر هیچی تری پێوه‌ نه‌دی، ئینجا به‌داره‌كه‌ی ووت: (با تاهه‌تایه‌ به‌رنه‌گریت!) داره‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ‌ ووشك‎بوو.
20 Seeing this, the disciples were amazed and asked, "How did the fig tree wither so fast?" كاتێ‌ قوتابیه‌كان ئه‌مه‌یان دی، سه‌ریان سوڕماو ووتیان: (چ زوو داره‌كه‌ ووشك بوو!)
21 Jesus answered, "I tell you the truth: with faith, no doubting, you'll not only do what happened to the fig tree—you'll even tell this mountain, 'Be lifted up and thrown into the sea,' and it will happen. وه‌ڵامیدانه‌وه‌: (ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: گه‌ر باوه‌ڕتان هه‌بێت‎و گومان نه‌كه‌ن، نه‌ك هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی به‌م داره‌م كرد ده‌توانن بیكـه‌ن، به‌ڵكـو ئه‌گـه‌ر به‌و شاخه‌ بڵێن هه‌ڵكه‌نرێ‌و بكه‌وه‌ ناو ده‌ریاوه‌، به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت.
22 And whatever you ask in prayer, if you believe, you will receive it." جا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌نوێژدا به‌باوه‌ڕه‌وه‌ داوای ده‌كه‌ن، وه‌ریده‌گرن.)
23 Entering the temple, he was teaching when the chief priests and elders of the people came and asked, "What authority do you have for these things, and who gave you this authority?" كاتێ‌ گه‌یشته‌ په‌رستگاو ده‌ستی به‌فێركردن كرد، سه‌رۆك كاهینه‌كان‏و پیرانیگه‌ل لێی هاتنه‌ پێشه‌وه‌و پرسییان: (به‌ چ ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌مانه‌ ده‌كه‌یت؟ كێ‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی داوه‌ پێت؟)
24 Jesus replied, "I'll ask you one thing too. Tell me the answer, and I'll say by what authority I do these things. عیسا وه‌ڵامیدانه‌وه‌و ووتی: (منیش پرسیارێكتان لـێ‌ده‌كه‌م، گه‌ر وه‌ڵامتان دامه‌وه‌، ئه‌وسا پێتان ده‌ڵیم به‌ چ ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌مانه‌ ده‌كه‌م.
25 John's baptism—where was it from? From heaven, or from man?" They discussed among themselves, "If we say, 'From heaven,' he will say to us, 'Then why did you not believe him?' پێم بڵێن: له‌ئاوهه‌ڵكێشانی یه‌حیا له‌كوێوه‌ بوو؟ له‌ئاسمانه‌وه‌ بوو یان له‌خه‌ڵكی؟) ئه‌وانیش له‌نێوان خۆیان كه‌وتنه‌ ڕاوێژكردن‏و ووتیان: (ئه‌گه‌ر بڵێین له‌ئاسمانه‌وه‌ بوو، پێمان ده‌ڵێ، باشه‌ بۆ باوه‌ڕتان پێ‌نه‌كرد؟
26 But if we say, 'From man,' we fear the crowd—they all view John as a prophet." وه‌ ئه‌گه‌ر بڵێین له‌خه‌ڵكه‌وه‌ بوو، ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ هه‌ڵگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌سه‌رماندا، چونكه‌ هه‌موویان یه‌حیا به‌پێغه‌مبه‌ر داده‌نێن.)
27 They answered Jesus, "We don't know." He said, "Neither will I tell you by what authority I do these things." ئینجا وه‌ڵامیان دایه‌وه‌، ووتیان: (نازانین.) ئه‌ویش ووتی: (كه‌واته‌ منیش پێتان ناڵێم به‌ چ ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌مه‌ ده‌كه‌م.) (
28 "But what do you think? A man had two sons. Coming to the first, he said, 'Son, go work today in the vineyard.' ڕاتان چییه‌؟ پیاوێك دوو كوڕی هه‌بوو. چووه‌ لای یه‌كه‌میان‏و پێیووت: كوڕم ئه‌مڕۆ بڕۆ له‌ڕه‌زه‌كه‌مدا كار بكه‌.
29 And he answered, 'I will not,' but later he changed his mind and went. له‌وه‌ڵامدا ووتی: نامه‌وێ‌ بچم. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ په‌شیمان بووه‌وه‌و ڕۆیشت.
30 He went to the second and said the same. This one answered, 'I'll go, sir'—but didn't go. ئینجا پیاوه‌كه‌ چووه‌ لای كوڕی دووهه‌میو هه‌مان داواكاری لـێ‌كرد. كوڕه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ووتی: به‌ڵێ‌ گه‌وره‌م! به‌ڵام له‌دواییدا نه‌ڕۆیشت.
31 Which of the two did his father's will?" They said, "The first." Jesus told them, "Truly I tell you, tax collectors and prostitutes enter the kingdom of our Father ahead of you." ئایا كامیان له‌و دووانه‌ به‌خواستی باوكیان كرد؟) وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: (یه‌كه‌میان.) ئینجا عیسا پێی ووتن: (ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: باجگران‎و داوێن پیسان پێشتان ده‌كه‌ون له‌چوونه‌ ناو پادشاهێتی خوداوه‌.
32 "For John came to you in the way of righteousness, and you didn't believe him, but tax collectors and prostitutes did. Even after seeing that, you didn't change your minds and believe him." یه‌حیا ڕێگای ڕاست‏ودروستی گرت‏و بۆ لاتان هات، كه‌چی باوه‌ڕتان پێ‌نه‌كرد، به‌ڵام باجگران‎و داوێن‏پیسان باوه‌ڕیان پێ‌هێنا. ته‌نانه‌ت دوای بینینی ئه‌مه‌ باوه‌ڕتان پێ‌نه‌كردو تۆبه‌تان نه‌كرد.)
33 "Hear another parable: A landowner planted a vineyard, put a fence around it, dug a winepress in it, built a watchtower, leased it to tenants, and went away on a trip. گوێ‌ بگرن بۆ نموونه‌یه‌كی دیكه‌: (گه‌وره‌ پیاوێك ڕه‌زێكی چاند، ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی په‌رژین‎كرد، بابه‌تی ترێ‌ گوشینی تیادانا، شوێنی ئێشكگرتنی تیا دروستكرد ئینجا دایه‌ ده‌ست باخه‌وانان‎و بۆ گه‌شت ڕۆیشت.
34 When the harvest time drew near, he sent his servants to the tenants to collect his fruit. كاتێ‌ ڕه‌زه‌كه‌ به‌ریگرت، كۆیله‌كانی نارد بۆ لای باخه‌وانه‌كان تاكو به‌رووبوومی ڕه‌زه‌كه‌ی بۆ بهێنن.
35 But the tenants seized his servants—they beat one, killed another, and stoned another. باخه‌وانه‌كان كۆیله‌كانیان گرت، له‌یه‌كێكیان داو ئه‌ویدیكه‌یان كوشت‏و سێیه‌میشیان به‌رد باران‎كرد.
36 Again he sent other servants, more than the first, and they treated them the same way. ئینجا گه‌وره‌ پیاوه‌كه‌ له‌جاری پێشوو كۆیله‌ی زیاتری نارد، باخه‌وانه‌كان چیان ‎له‌وانه‌ی یه‌كه‌مجاركرد واشیان له‌مان كرده‌وه‌.
37 Finally he sent his son to them, saying, 'They will respect my son.' له‌دواییدا كوڕه‌كه‌ی نارد بۆ لایان، ووتی: ڕێز له‌كوڕه‌كه‌م ده‌گرن!
38 But the tenants, seeing the son, said to each other, 'This is the heir; come, let's kill him and seize his inheritance.' باخه‌وانه‌كان كه‌كوڕه‌كه‌یان بینی به‌ یه‌كتریان ووت: ئه‌مه‌یه‌ میراتگر! وه‌رن بابیكوژین تاده‌ست بگرین به‌سه‌ر میراته‌كه‌یدا.
39 So they seized him, threw him out of the vineyard, and killed him. ئینجا كوڕه‌كه‌یان گرت‎و بردیانه‌ ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌زه‌كه‌و كوشتیان!
40 Now when the owner of the vineyard comes, what will he do to those tenants?" باشه‌ كاتێ‌ خاوه‌ن ڕه‌زه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ده‌بێ‌ چی له‌باخه‌وانه‌كان بكات؟
41 They answered, "He will destroy those evil men horribly, and lease the vineyard to other farmers who will give him the fruit in season." وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: (ئه‌و به‌دكارانه‌ له‌ناوده‌با. دوایی ڕه‌زه‌كه‌ ده‌داته‌ ده‌ست باخه‌وانانی دیكه‌ تا له‌كاتی خۆیدا به‌رووبوومی بده‌نێ.)
42 Jesus said to them, "Have you never read in the Scriptures: 'The stone the builders rejected became the cornerstone; this came from our Father, and it's marvelous in our eyes'?" عیسا پێی ووتن: (ئایا له‌كتێبی* پیرۆزدا نه‌تان خوێندۆته‌وه‌: {ئه‌و بـه‌رده‌ی وه‌سـتاكـان په‌سه‌ندیان نـه‌كـرد، هـه‌ر ئه‌و به‌رده‌بوو بووه‌ به‌ردی بناغه‌؟ ئه‌مه‌ له‌لایه‌ن خوداوه‌نده‌وه‌ بوو، چه‌ند سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ له‌به‌رچاومان!}
43 "So I tell you: the kingdom of our Father will be taken from you and given to a nation that produces its fruits. له‌به‌رئه‌وه‌ پێتان ده‌ڵێم: پادشاهێتی خوداتان لـێ‌ده‌سه‌ندرێته‌وه‌و ده‌درێته‌ ده‌ست گه‌لێك كه‌ به‌رووبوومی ده‌دات.
44 Whoever falls on this stone will be shattered; whoever it falls on will be crushed." ئه‌وه‌ی بكه‌وێ‌ به‌سه‌ر ئه‌م به‌رده‌دا تێك‎ده‌شكێ، ئه‌وه‌ش كه‌ به‌رده‌كه‌ به‌سه‌ریدا بكه‌وێت پان‎وپلیشی ده‌كاته‌وه‌.)
45 When the chief priests and the Pharisees heard his parables, they realized he was speaking about them. كاتێ‌ سه‌رۆك كاهینه‌كان‎و فه‌ریسیه‌كان ئه‌و دوو نموونه‌یان بیست زانیان مه‌به‌ستی ئه‌وانه‌.
46 They wanted to arrest him but feared the crowds, who considered him a prophet. بۆیه‌ هه‌وڵی گرتنیان ده‌دا، به‌ڵام له‌خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌ترسان چونكه‌ عیسایان به‌پێغه‌مبه‌ر داده‌نا.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]