Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Matthew 20 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 "For the kingdom of our Father is like a landowner who went out at dawn to hire workers for his vineyard. (پادشاهێتی ئاسمان له‌گه‌وره‌ی ماڵێك ده‌كات، به‌یانی زوو ده‌ڕواته‌ ده‌ره‌وه‌ تاكرێكار بۆ ڕه‌زه‌كه‌ی بگرێت.
2 He agreed to pay the workers a full day's wage and sent them into his vineyard. ڕۆژی به‌دینارێك له‌گه‌ڵ كرێكاره‌كان ڕێكه‌وت، ئینجا ناردنی بۆ ڕه‌زه‌كه‌ی.
3 About nine o'clock in the morning he went out and saw others standing idle in the marketplace. دوای ئه‌وه‌ نزیكی كاتژمێری نۆ چووه‌ ده‌ره‌وه‌، له‌مه‌یدانی شار كرێكاری بێ‌ ئیشی دیكه‌ی دی،
4 He told them, 'You too, go into the vineyard; I'll pay you whatever's right.' So they went. پێی ووتن: بڕۆن ئێوه‌ش له‌ڕه‌زه‌كه‌مدا كار بكه‌ن، كرێتان چه‌نده‌ ده‌تان ده‌مێ. ئه‌وانیش ڕۆیشتن.
5 Going out again about noon and about three in the afternoon, he did the same. ئینجا كاتژمێری دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆ ڕۆیشته‌وه‌ بۆ مه‌یدان، دوای ئه‌وه‌ كاتژمێری سێی پاش نیوه‌ڕۆ هه‌مان كاریكرده‌وه‌.
6 About five in the afternoon, he went out and found others standing there. He asked, 'Why have you stood here idle all day?'" دیسان نزیكی كاتژمێری پێنجی ئێواره‌ چـووه‌ ده‌ره‌وه‌، كـرێكاری دیكه‌ی بێ‌ ئیشی بینی، پرسی: بۆچی به‌درێژایی ڕۆژ بێ‌ئیش وه‌ستاون؟
7 "They said, 'Because no one hired us.' He said, 'You also go into the vineyard.' وه‌ڵامـیان دایه‌وه‌: چونكه‌ كـه‌س به‌كـرێی نه‌گـرتووین. ئه‌ویـش ووتی: ئێوه‌ش بڕۆن بۆ ڕه‌زه‌كه‌م!
8 "When evening came, the vineyard owner told his foreman, 'Call the workers and pay them their wages, from the last to the first.' كاتێ‌ ئێواره‌ داهات خاوه‌ن ڕه‌زه‌كه‌ به‌سه‌ركاره‌كه‌ی ووت: كرێكاره‌كان بانگ‎ بكه‌و كرێكه‌یان بده‌رێ، ده‌ست پێ‌بكه‌ به‌وانه‌ی كه‌ دواجار هاتوون‎و كۆتایی پێ‌ بهێنه‌ به‌وانه‌ی یه‌كه‌مجار هاتن.
9 And when those hired about five o'clock came, each of them received a full day's wage. جا ئه‌وانه‌ی كه‌ كاتژمێر پێنج هاتبوون هاتنه‌ پێشه‌وه‌، هه‌ر یه‌كی دینارێكیان وه‌رگرت.
10 When the first came, they thought they would get more, but each got a full day's wage too. كاتێ‌ نۆره‌ی ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌مجار هات وایانزانی زیاتر وه‌رده‌گرن، به‌ڵام هه‌ر یه‌ك له‌وانیش دینارێكیان وه‌رگرت.
11 And on receiving it they grumbled at the landowner, له‌وكاته‌دا ده‌ستیان‎كرد به‌ بۆڵه‌بۆڵ‏كردن به‌سه‌ر خاوه‌ن ڕه‌زه‌كه‌داو
12 saying, 'These last worked only one hour, yet you made them equal to us, who bore the day's burden and the scorching heat.' ووتیان: ئه‌وانه‌ی دواجار هاتن ته‌نها كاژێرێك ئیشیان كردووه‌. كه‌چی تۆ ئه‌وانت وه‌ك ئێمه‌ دانا كه‌ به‌درێژایی ڕۆژه‌كه‌ له‌ژێر تیشكی ڕۆژ ئیشمان كردووه‌.
13 "He answered one of them, 'Friend, I'm not wronging you. Didn't you agree with me for a full day's wage?' وه‌ڵامی یه‌كێكیانی دایه‌وه‌و ووتی: هاوڕێم، من غه‌درم لـێ‌ نه‌كردویت، ئایا له‌گه‌ڵ من به‌یه‌ك دینار ڕێك نه‌كه‌وتوویت؟
14 Take what's yours and go. I want to give this last worker the same as you. به‌شی خۆت وه‌رگره‌و به‌ڕێگه‌ی خۆتدا بڕۆ. من ده‌مه‌وێ‌ به‌وه‌ی دواجاریش هات وه‌ك تۆی بده‌مێ.
15 Can't I do what I want with what's mine? Or are you jealous because I'm generous? ئایا سه‌ربه‌ستی ئه‌وه‌م نییه‌ هه‌ڵسوكه‌وت به‌ماڵی خۆمه‌وه‌ بكه‌م به‌و شێوه‌یه‌ی خۆم ده‌مه‌وێت؟ یان چاوت پیسه‌ چونكه‌ من چاوتێرم؟
16 So the last will be first, and the first last." به‌م شێوه‌یه‌ دواهه‌مین ده‌بنه‌ یه‌كه‌مین‏و یه‌كه‌مینیش ده‌بنه‌ دواهه‌مین. چونكه‌ زۆرن ئه‌وانه‌ی بانگ ده‌كرێن‎و كه‌من ئه‌وانه‌ی هه‌ڵده‌بژێرێن.)
17 As Jesus was going up to Jerusalem, he took the twelve aside and said to them on the way, كاتێ‌ عیسا به‌ره‌و قودس ده‌ڕۆیی، هه‌ر دوانزه‌ قوتابیه‌كه‌ی له‌ڕێگا جیاكرده‌وه‌، پێی ووتن:
18 "See, we are going up to Jerusalem, and the Son of Man will be given over to the chief priests and scribes, who will condemn him to death, (ئه‌وا ئێمه‌ ده‌ڕۆین بۆ قودس، له‌وێ‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌درێته‌ ده‌ست سه‌رۆك كاهینه‌كان‎و مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت، بڕیاری مردن به‌سه‌ریدا ده‌ده‌ن.
19 and hand him over to the Gentiles to mock and flog and crucify—and on the third day he will be raised." ده‌یده‌نه‌ ده‌ست ناجووله‌كه‌كان، گاڵته‌ی پێ‌ده‌كه‌ن‎و به‌ قامچی لێی ده‌ده‌ن‎و له‌ خاچی ده‌ده‌ن. به‌ڵام له‌ڕۆژی سێهه‌مدا زیندووده‌بێته‌وه‌.)
20 Then Zebedee's sons' mother came to him with her sons, kneeling to ask something of him. ئینجا دایكی دوو كوڕه‌كه‌ی زه‌بدی لێی هاته‌ پێشه‌وه‌و هه‌ردوو كوڕه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ بوو، كڕنووشی بۆ بردو داوایه‌كی لـێ‌كرد.
21 He asked her, "What do you want?" She said, "Say my two sons will sit one at your right, one at your left, in your kingdom." ئه‌ویش به‌ژنه‌كه‌ی ووت: (چیت ده‌وێ؟) وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (بڵێ‌ باهه‌ردوو كوڕه‌كه‌م له‌پادشاهیه‌كه‌تدا دابنیشن، یه‌كێكیان لای ڕاستته‌وه‌، ئه‌وی دیكه‌یان لای چه‌پته‌وه‌.)
22 But Jesus replied, "You don't know what you're asking. Can you drink the cup I am about to drink?" "We can," they said. عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌، به‌یاقوب‎و یۆحه‌ننای ووت: (ئێوه‌ نازانن داوای چی ده‌كه‌ن. ئایا ده‌توانن ئه‌و جامه‌ بخۆنه‌وه‌ كه‌ من ده‌یخۆمه‌وه‌؟ وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: (به‌ڵێ، ده‌توانین.)
23 He said, "You will drink my cup, but seating at my right and left is not mine to give—it belongs to those my Father has prepared it for." ئه‌ویش ووتی: (جامی من ده‌توانن بخۆنه‌وه‌، به‌ڵام دانیشتن له‌لای ڕاست‏و چه‌پمه‌وه‌، ناتوانم بیده‌م ته‌نها بۆ ئه‌وانه‌ نه‌بێت كه‌ باوكم بۆی ئاماده‌كردوون.)
24 When the ten heard this, they were angry at the two brothers. كاتێ‌ ده‌ قوتابیه‌كه‌ی ترگوێیان له‌و دوو برایه‌ بوو، لێیان دڵگران بوون.
25 Jesus called them over and said, "You know the rulers of the Gentiles lord it over them, and their powerful men hold authority over them. عیسا هه‌موویانی بانگ‎كردو ووتی: (ئێوه‌ ده‌زانن سه‌رۆك نه‌ته‌وه‌كان فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌ن، گه‌وره‌كانیان ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ریاندا هه‌یه‌.
26 Not so among you. Rather, whoever wants to be great among you must be your servant, به‌ڵام ئێوه‌ با ئه‌وه‌ له‌نێوانتاندا نه‌بێت، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ‌ له‌ناوتاندا مه‌زن بێت، با وه‌ك خزمه‌تكار بێت بۆتان.
27 and whoever wants to be first among you must be your slave, ئه‌وه‌ش كه‌ده‌یه‌وێ‌ له‌ناوتاندا یه‌كه‌م بێت، با وه‌ك كۆیله‌تان بێت.
28 just as the Son of Man came not to be served but to serve, and to give his life as a ransom for many." هه‌ر وه‌ك چۆن ڕۆڵه‌ی مرۆڤ نه‌هاتووه‌ تا خزمه‌ت بكرێ، به‌ڵكو هاتووه‌ تا خزمه‌ت بكات‏و خۆی به‌خت‎بكات بۆ كڕینه‌وه‌ی زۆر كه‌س.)
29 And as they went out of Jericho, a great crowd followed him. له‌وكاته‌دا عیساو قوتابیه‌كانی ئه‌ریحایان به‌جێ‌ده‌هێشت. خه‌ڵكێكی زۆر دوایان كه‌وتن.
30 Two blind men sitting by the road heard Jesus was passing and cried out, "Lord, have mercy on us, Son of David!" دوو كوێر له‌ته‌نیشتی ڕێگاكه‌دا دانیشتبوون، كاتێ‌ گوێیان لێ‏بوو عیسا به‌وێدا ده‌ڕوا، هاواریان‏كرد: (به‌زه‌ییت پیـامـاندا بێته‌وه‌ گه‌وره‌م، ئه‌ی ڕۆڵه‌ی داود.)
31 The crowd scolded them to be quiet, but they shouted louder, "Have mercy on us, Lord, Son of David!" جا خه‌ڵكه‌كه‌ سه‌رزه‌نشتیان‏كردن تاوه‌كو بێ‌ده‌نگ بن، به‌ڵام ئه‌وان زیاتر هاواریان‎كرد: (ئه‌ی گه‌وره‌، به‌زه‌ییت پیاماندابێته‌وه‌، ڕۆڵه‌ی داود!)
32 And stopping, Jesus called them and said, "What do you want me to do for you?" عیسا ڕاوه‌ستا، بانگیكردن‎و لێی پرسین: (چیتان ده‌وێ‌ بۆتانی بكه‌م؟)
33 They said to him, "Lord, let our eyes be opened." وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: (چاومان چاك‎بكه‌یته‌وه‌، گه‌وره‌م.)
34 And Jesus, moved with compassion, touched their eyes, and immediately they recovered their sight and followed him. ئیتر به‌زه‌یی پێیانداهاته‌وه‌، ده‌ستی هێنا به‌چاوی هه‌ردووكیان، ده‌ستبه‌جێ‌ چاویان ڕۆشنایی تێ‌كه‌وت، جا ئه‌وانیش دوای‏كه‌وتن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]