Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Matthew 19 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 When Jesus finished these words, he left Galilee and went into the region of Judea, across the Jordan. دوای ئه‌وه‌ی عیسا ئه‌م ووته‌یه‌ی ته‌واوكرد، له‌ناوچه‌ی جه‌لیله‌وه‌ ڕۆیشت بۆ ناوچه‌ی یه‌هودیا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ پشت ڕووباری ئوردونه‌وه‌.
2 Large crowds followed him, and he healed them there. خه‌ڵكێكی زۆر دوایكه‌وتن، له‌وێ‌ نه‌خۆشه‌كانیانی چاككرده‌وه‌.
3 Pharisees came to test him, asking, "Is it lawful for a man to divorce his wife for any cause?" هه‌ندێ‌ له‌فه‌ریسیه‌كان هاتنه‌ لای عیسا بۆ ئه‌وه‌ی تاقیبكه‌نه‌وه‌، لێیان پرسی: (دروسته‌ پیاو ژنه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت ته‌ڵاق بدات؟)
4 He answered, "Haven't you read that our Father, who made them at the beginning, made them male and female, عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه‌و ووتی: (ئه‌ی نه‌تان خوێندۆته‌وه‌، كه‌ {دروستكه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ مرۆڤی به‌نێرو مێ‌ دروستكردووه‌؟}
5 and said, 'So a man will leave his father and mother and cling to his wife, and the two will become one flesh'? ئه‌وسا پێیووتن: {له‌به‌رئه‌وه‌ پیاو دایك‎و باوكی خۆی به‌جێ‌ ده‌هێڵیت، له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی جووت ده‌بێت‏و هه‌ردووكیان ده‌بنه‌ یه‌ك له‌ش.
6 So they are no longer two but one flesh; therefore, let no one separate what our Father has joined." ئیتر دوو نین به‌ڵكو یه‌ك له‌شن. ئه‌وه‌ی خودا به‌یه‌كی گه‌یاندووه‌، مرۆڤ جیای ناكاته‌وه‌})
7 They said to him, "Why then did Moses command that a man give a divorce certificate and send her away?" دیسان لێیان پرسی: (ئه‌ی بۆچی موسا ڕایسپاردووه‌ كه‌ ته‌ڵاقنامه‌ به‌ژن بدرێت‎و ته‌ڵاقی بكه‌وێت؟)
8 He told them, "Moses let you divorce your wives because your hearts were hard, but it wasn't like that from the beginning. له‌وه‌ڵامدا ووتی: (له‌به‌ر دڵڕه‌قیتان، موسا ڕێیدان ژنه‌كانتان ته‌ڵاق بده‌ن، ئه‌گینا له‌سه‌ره‌تاوه‌ وانه‌بوو.
9 I tell you: whoever divorces his wife—except for sexual sin—and marries another commits adultery." به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی بێ‌هۆی داوێن پیسی ته‌ڵاق ده‌دات‎و یه‌كێكیدیكه‌ ده‌هێنێت، ئه‌وا داوێن پیسی ده‌كات.
10 The disciples said to him, "If that's the case between husband and wife, it's better not to marry." ئینجا قوتابیه‌كانی پێیان ووت: (ئه‌گه‌ر حاڵی پیاو له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی وابێت، كه‌واته‌ ژن‎ نه‌هێنان باشتره‌!)
11 He said to them, "Not everyone can accept this word—only those it's given to. وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (ئه‌م ووته‌یه‌ هه‌موو خه‌ڵكی پێی ڕازینین، ته‌نها ئه‌وانه‌ نه‌بێت كه‌پێیان دراوه‌.
12 There are eunuchs born that way from their mother's womb; there are eunuchs made that way by others; and there are eunuchs who made themselves so for the kingdom of our Father. Let the one who can accept this, accept it." جا به‌شێك خه‌ساو هه‌ن كه‌ به‌خه‌ساوێتی له‌دایك ده‌بن، به‌شێكی دیكه‌شیان خه‌ڵكی خه‌ساندوویانن، هه‌روه‌ها خه‌ساویش هه‌ن خۆیان خه‌ساندووه‌ له‌پێناوی پادشاهێتی ئاسمان. كێ‌ ده‌توانێت به‌مه‌ ڕازی بێت، باڕازی بێت.)
13 Then little children were brought to him so he could lay hands on them and pray, but the disciples rebuked those bringing them. ئینجا هه‌ندێ‌ منداڵی بچووكیان هێنایه‌ پێشه‌وه‌ تاكو ده‌ست بخاته‌ سه‌ر سه‌ریان‎و نوێژیان بۆ بكات، قوتابیه‌كان لێیان گرژ بوون.
14 But Jesus said, "Let the little children come to me—don't stop them, for the kingdom of our Father belongs to ones like these." به‌ڵام عیسا ووتی: (واز له‌منداڵان بهێنن، هاتنه‌ لای منیان لـێ‌ قه‌ده‌غه‌ مه‌كه‌ن، چونكه‌ پادشاهێتی ئاسمان هی ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌یه‌.)
15 And he laid his hands on them and went on from there. ئینجا ده‌ستی له‌سه‌ریان داناو له‌وێ‌ ڕۆیشت.
16 Just then a man approached him and asked, "Teacher, what good must I do to obtain eternal life?" كوڕێكی گه‌نج هاته‌ لایو پرسی: (ئه‌ی مامۆستا چ چاكه‌یه‌ك بكه‌م تاكو ژیانی هه‌تاهه‌تایی به‌ده‌ست بهێنم؟)
17 He said to him, "Why ask me about what is good? Only one is good. If you want to enter life, keep the commandments." وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (بۆچی له‌باره‌ی چاكه‌وه‌ پرسیارم لـێ‌ده‌كه‌یت؟ ته‌نها یه‌كێك هه‌یه‌ چاكه‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ژیان به‌ده‌ست بهێنی، كار به‌ڕاسپارده‌كانی شه‌ریعه‌ت بكه‌.)
18 "Which ones?" he asked. Jesus said, "Do not murder, do not commit adultery, do not steal, do not testify falsely, ئه‌ویش لێی پرسی: (چ ڕاسپارده‌یه‌ك؟) عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (مه‌كوژه‌، داوێن پیسی مه‌كه‌، مه‌دزه‌، شایه‌تی درۆ مه‌ده‌،
19 honor your father and mother, and love your neighbor as yourself." ڕێزی دایك‎و باوكت بگره‌، ئه‌وه‌ی لێت نزیكه‌ وه‌ك خۆت خۆشت بوێت.)
20 The young man said to him, "All these I have kept. What do I still lack?" ئینجا كوڕه‌ گه‌نجه‌كه‌ پێی ووت: (ئه‌مانه‌م هه‌موو له‌منداڵییه‌وه‌ كردووه‌، ئیتر كه‌م وكوڕیم چیه‌؟)
21 Jesus told him, "If you want to be complete, go, sell your possessions and give to the poor—you'll have treasure in heaven—then come, follow me." عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ته‌واوبیت، بڕۆ چیت هه‌یه‌ بیفرۆشه‌و به‌سه‌ر هه‌ژاران دابه‌شیكه‌، به‌م شێوه‌یه‌ گه‌نجینه‌یه‌كت له‌ئاسماندا ده‌بێت، ئینجا وه‌ره‌ دوام‎كه‌وه‌.)
22 When the young man heard this, he went away grieving, because he had great wealth. كاتێ‌ كوڕه‌ گه‌نجه‌كه‌ ئه‌مه‌ی بیست، به‌ دڵته‌نگیه‌وه‌ ڕۆیشت، چونكه‌ سامانێكی زۆری هه‌بوو.
23 Jesus said to his disciples, "Truly, I tell you: a rich person will hardly enter our Father's kingdom. ئینجا عیسا به‌قوتابیه‌كانی ووت: (ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: شتێكی گرانه‌ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند بچێته‌ پادشاهێتی ئاسمانه‌وه‌.
24 I tell you again: a camel fits through the eye of a needle easier than a rich person enters our Father's kingdom." دیسان ده‌ڵێم: چوونه‌ ژووره‌وه‌ی ووشترێك له‌كونی ده‌رزیه‌وه‌ ئاسانتره‌ له‌چوونه‌ ژووره‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندێك بۆ ناو پادشاهێتی ئاسمان.)
25 When the disciples heard this, they were greatly astonished and asked, "Who then can be saved?" كاتێ‌ قوتابیه‌كانی گوێیان له‌مه‌بوو زۆر سه‌رسام بوون، پرسییان: (كه‌واته‌ كێ‌ ده‌توانێ‌ ڕزگاری بێت؟)
26 Jesus looked at them and said, "This is impossible for people, but everything is possible with our Father." به‌ڵام عیسا سه‌یریكردن‎و پێی ووتن: (ئه‌مه‌ لای مرۆڤ مه‌حاڵه‌و نابێت، به‌ڵام لای خودا، هه‌موو شتێك ده‌بێت.)
27 Then Peter said to him, "Look, we've left everything and followed you. What then will we have?" ئینجا په‌ترۆس ووتی: (ئه‌وه‌تا ئێمه‌ وازمان له‌هه‌موو شتێك هێناوه‌و دوات كه‌وتووین، به‌شمان چی ده‌بێت؟)
28 Jesus told them, "Truly: in the renewal, when the Son of Man sits on his glorious throne, you who followed me will also sit on twelve thrones, judging the twelve tribes of Israel. عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم، كاتێ‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر ته‌ختی شكۆمه‌ندی خۆی داده‌نیشێت‏و ئێوه‌ كه‌دوام كه‌وتوون له‌كاتی نوێ‌بوونه‌وه‌دا له‌سه‌ر دوانزه‌ ته‌خت داده‌نیشن، تاكو دوانزه‌ هۆزه‌كه‌ی ئیسرائیل تاوانبار بكه‌ن.
29 "Everyone who has left houses or brothers or sisters or father or mother or children or fields for my name will receive one hundred times more and inherit eternal life. هه‌ر كه‌سێكیش ماڵ، برا، خوشك، باوك، دایك، منداڵ‏و زه‌وی له‌به‌ر ناوی من به‌جێیهێشتووه‌، سه‌د ئه‌وه‌نده‌ وه‌رده‌گرێته‌وه‌و ژیانی هه‌تاهه‌تاییش به‌میرات بۆی ده‌مێنێته‌وه‌.
30 But many who are first will be last, and many who are last will be first." به‌ڵام زۆر له‌یه‌كه‌مینه‌كان ده‌بنه‌ دواهه‌مین، زۆر له‌دواهه‌مینه‌كان ده‌بنه‌ یه‌كه‌مین.)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]