Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Matthew 18 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 At that time the disciples came to Jesus, asking, "Who, then, is greatest in the kingdom of our Father?" له‌و كاته‌دا قوتابیه‌كان هاتنه‌ لای عیساو لێیان پرسی: (كێ‌ مه‌زنترینه‌ له‌پادشاهێتی ئاسمان؟)
2 Calling a little child to him, he placed the child among them, عیسا منداڵێكی بانگكردو له‌ناوه‌راستیاندا ڕایگرت‎و
3 and said, "I tell you truly: unless you turn and become like little children, you'll never enter our Father's kingdom. ووتی: (ڕاستیتان پێ‌بڵێم: گه‌ر نه‌گۆڕێن‎و وه‌كو ئه‌و منداڵه‌تان لێ‌نه‌یه‌ت، هه‌رگیز ناچنه‌ پادشاهێتی ئاسمانه‌وه‌.
4 Whoever therefore humbles himself like this little child is the greatest in the kingdom of our Father. ئه‌وه‌ی توانی وه‌ك ئه‌م منداڵه‌ خۆی به‌ساكاری ڕاگرێ، له‌پادشاهێتی ئاسماندا به‌مه‌زنترین داده‌نرێ.
5 And whoever welcomes one such little child in my name welcomes me." ئه‌وه‌ی به‌ناوی منه‌وه‌ پێشوازی له‌منداڵێكی وه‌ك ئه‌مه‌ بكات، ئه‌وا پێشوازی له‌من كردووه‌.
6 "But whoever trips up one of these little ones who believe in me—better to hang a heavy millstone on his neck and drown him in the depths of the sea." به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك یه‌كێ‌ له‌وباوه‌ڕداره‌ بچووكـانه‌ی كه‌باوه‌ڕیان به‌من هه‌یه‌ تووشی گوناه‌ بكات، باشتر وایه‌ بۆی به‌ردی ده‌ستار به‌ملیه‌وه‌ هه‌ڵواسرێ‌و نوقمی ده‌ریا بكرێ.
7 "Disaster for the world because of things that cause stumbling! They must come, but disaster for whoever brings them. قوڕ به‌سه‌ر ئه‌م جیهانه‌ كه‌وا خه‌ڵكی تووشی گوناه‌ ده‌كات! تووش ‎بوونی گوناهیش ده‌بێ‌ ڕووبدات، به‌ڵام قوڕ به‌سـه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێته‌ هۆی ڕوودانی!
8 If your hand or foot makes you stumble, cut it off, throw it away. Better to enter life crippled or lame than keep both hands or both feet and be thrown into the eternal fire." گه‌ر ده‌ستت یاخود قاچت تووشی گوناهی كردی، بیبڕه‌و فرێیده‌، باشتروایه‌ بێ‌ ده‌ست یا بێ‌قاچ بچیته‌ ژیانه‌وه‌، له‌وه‌ی به‌ده‌ست‏و قاچی ساغه‌وه‌ بخرێیته‌ ئاگری هـه‌تاهـه‌تاییه‌وه‌،
9 If your eye trips you up, tear it out and throw it away. Better to enter life with one eye than to keep both and be thrown into hell's fire. گه‌ر چاوت تووشی گوناهیكردی، ده‌ری بهێنه‌و فڕێیده‌: باشتروایه‌ به‌یه‌ك چاو بچیته‌ ژیانه‌وه‌ له‌وه‌ی به‌دوو چاوه‌وه‌ بخرێیته‌ ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌. (
10 "See that you don't look down on one of these little ones. I tell you, their angels in heaven always see my Father's face in heaven." ئاگاداربن ڕقتان له‌م باوه‌ڕداره‌ منداڵانه‌ نه‌بێت، چونكه‌ فریشته‌كانیان له‌ئاسمان گشت‎ كات ڕووی ئه‌و باوكه‌م ده‌بینن كه‌ له‌ئاسماندایه‌.
11 Not in this edition [چونكه‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ، هاتووه‌ بۆ ڕزگاركردنی وون بووان.]
12 "What do you think? If a man has one hundred sheep and one wanders off, won't he leave the ninety-nine on the hills and go look for the one that wandered? ڕاتان چییه‌؟ گه‌ر یه‌كێك سه‌د سه‌ر مه‌ڕی هه‌بێت‏و دانه‌یه‌كی لـێ‏وون بێت، ئایا نه‌وه‌دو نۆكه‌ی تر له‌چیا به‌جێ‌ناهێڵێت‏و ناگه‌ڕێ‌ به‌دوای مه‌ڕه‌ وون بووه‌كه‌دا تا ده‌یدۆزێته‌وه‌؟
13 If he finds it, I assure you: he rejoices over it more than over the ninety-nine that never strayed. ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: گه‌ر دۆزییه‌وه‌، زیاتر له‌نه‌وه‌دو نۆكه‌ی تر كه‌ وون‎ نه‌بوون، پێی دڵخوش ده‌بێ!
14 So it is not your Father in heaven's will that one of these little ones perish.' به‌هه‌مان شێوه‌ باوكی ئاسمانیم نایه‌وێت یه‌كێ‌ له‌و باوه‌ڕداره‌ منداڵانه‌ له‌ناوبچن.
15 "If your brother sins against you, go, show him his fault—you and he alone. If he listens, you've won your brother over. (گه‌ر براكه‌ت خراپه‌ی به‌رامبه‌ر كردی، بڕۆ لایو به‌ته‌نها له‌نێوان خۆتان گله‌یی لـێ‌ بكه‌. گه‌ر گوێی لـێ‌گرتی، ئه‌وا براكه‌ت ده‌ستگیر ده‌بێته‌وه‌.
16 But if he won't listen, bring one or two more with you, so every matter stands by the mouth of two or three witnesses. خۆ ئه‌گه‌ر گوێی لـێ‌ ڕانه‌گرتی، برایه‌ك یاخود دوو برای كه‌ له‌گه‌ڵ خۆت به‌ره‌، هه‌تا له‌هه‌موو شتێ‌ بدوێن، به‌شایه‌تی دوو یاسێ‌ كه‌س.
17 If he won't listen to them, tell the church. If he won't listen to the church either, treat him like an outsider or a tax collector. ئه‌گه‌ر به‌مه‌ش ڕازی نه‌بوو، مه‌سه‌له‌كه‌ بخه‌ره‌ به‌رده‌می كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران، ئه‌گه‌ر له‌وانیش گوێی ڕانه‌گرت، ئه‌وا وه‌ك یه‌كێكی خوانه‌ناس‎و باجگر هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ بكه‌.
18 Truly I tell you, whatever you bind on earth will be bound in heaven, and whatever you loose on earth, loosed in heaven. ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌سه‌ر زه‌وی بیبه‌ستن، ئه‌وا له‌ئاسمانیش به‌ستراو ده‌بێت، ئه‌وه‌ش كه‌ له‌سه‌ر زه‌وی ئێوه‌ بیكه‌نه‌وه‌، ئه‌وا له‌ئاسمانیش كراوه‌ ده‌بێت.
19 Again, truly I tell you: if two of you on earth agree about anything they ask, my Father in heaven will do it for them. هه‌روه‌ها باپێتان بڵێم: گه‌ر دووان له‌ئێوه‌ ڕیكه‌وتن له‌سه‌ر داواكردنی شتێك، هه‌رچییه‌ك بێت، باوكی ئاسمانیم بۆتان ده‌هێنێته‌ دی.
20 For where two or three are gathered together in my name, there I am among them." چونكه‌ له‌هه‌ر شوێنێكدا دووان یاخود سیان به‌ناوی منه‌وه‌ كۆببنه‌وه‌ ئه‌وا من له‌نێوانیاندا ده‌بم.)
21 Then Peter came to Jesus: "Lord, how many times must I forgive my brother who sins against me? Up to seven times?" ئینجا په‌ترۆس هاته‌ لایو لێی پرسی: (گه‌وره‌م، ده‌بێ‌ چه‌ند جار له‌براكه‌م خۆشبم كاتێ‌ هه‌ڵه‌م به‌رامبه‌ر ده‌كات؟ تا حه‌وت جار؟)
22 Jesus answered, "I tell you, not seven times, but seventy-seven times. عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (من ناڵێم حه‌وت جار، به‌ڵكو حه‌فتا كه‌ره‌ت حه‌وت جار!
23 So the kingdom of our Father is like a king who wanted to settle accounts with his servants. له‌به‌رئه‌مه‌ پادشاهێتی ئاسمان له‌ پادشایه‌ك ده‌كات ویستی لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆیله‌كانی بكات.
24 When he began settling accounts, a man owing a fortune was brought to him. كاتێ‌ ده‌ستیكرد به‌لێپرسینه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی یه‌كێكیان بۆ هێنا ده‌ هه‌زار به‌شه‌ زیو قه‌رزاری بوو.
25 Since he could not pay, his master ordered him and his wife, children, and all he had sold, and the debt repaid." جا له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچی نه‌بوو قه‌رزه‌كه‌ی پێ‌بداته‌وه‌، پادشاكه‌ فه‌رمانیدا خۆیو ژن‎و ماڵ‎و منداڵی بفرۆشرێ‌ تا قه‌رزه‌كه‌ی پێ‌بدرێته‌وه‌.
26 So the servant knelt before him, pleading, "Be patient with me, and I will repay everything. به‌ڵام كۆیله‌كه‌ له‌به‌رده‌می چۆكیداداو لێی پاڕایه‌وه‌و ووتی: گه‌وره‌م له‌سه‌رم ڕاوه‌سته‌، چی قه‌رزم له‌سه‌ره‌ ده‌یده‌مه‌وه‌.
27 The master of that servant, his heart moved with compassion, released him and forgave him the debt." پادشاكه‌ به‌زه‌یی به‌كۆیله‌كه‌ی هاته‌وه‌، ئازادیكردو له‌قه‌رزه‌كه‌ی خۆش بوو.
28 "That servant then went out, found a fellow servant who owed him one hundred days' wages, grabbed him, and began choking him: 'Pay back what you owe me!'" كاتێ‌ ئه‌م كۆیله‌یه‌ له‌وێ‌ ڕۆیشت، كۆیله‌یه‌كی تری بینی كه‌ هاوڕێی بوو، سه‌د به‌شه‌ زیو قه‌رزی لابوو، ملی گرت‏و پێی ووت: ئه‌وه‌ی به‌سه‌رته‌وه‌یه‌ بمده‌ره‌وه‌!
29 So his fellow servant knelt and pleaded with him, "Be patient with me; I'll repay you. هاورێیه‌كه‌ی له‌به‌رپێی كه‌وت‎و لێیپاڕایه‌وه‌ ووتی: له‌سه‌رم ڕاوه‌سته‌، قه‌رزه‌كه‌ت ده‌ده‌مه‌وه‌.
30 But he refused, went and threw him into prison until he paid the debt. به‌ڵام كابرا به‌مه‌ ڕازی نه‌بوو، بردیو به‌گرتنیدا، تا ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریه‌وه‌یه‌ بیداته‌وه‌.
31 Seeing what had happened, his fellow servants were deeply grieved, went, and told their master all that had happened." كاتێ‌ كۆیله‌كانی تر ئه‌مه‌یان بینی، زۆریان پێ‌ناخۆش بوو، هه‌موو شتێكیان به‌پادشـاكه‌یان ڕاگـه‌یاند.
32 Then the master summoned him. "Wicked servant," he said, "I forgave you all that debt because you begged me. پادشا بانگـیكردو پێی ووت: ئه‌ی كۆیله‌ی به‌دكــار، ئـه‌و هـه‌مـوو قــه‌رزه‌ت لابوو، لێـت خۆش بووم، چونكه‌ لێم پاڕایته‌وه‌.
33 Shouldn't you also have shown your fellow servant mercy, as I showed you mercy? ئایا نه‌ده‌بوایه‌ تۆش كه‌مێك به‌زه‌ییت به‌هاوڕێ‌كه‌ت بهاتایه‌وه‌، وه‌ك من چۆن به‌زه‌یم پیاتا هاته‌وه‌؟
34 Furious, his master handed him to the torturers until he repaid the whole debt. پادشاكه‌ له‌مه‌ زۆر ڕقی هه‌ستاو ناردی بۆ ئه‌وه‌ی داركاری بكرێ‌، تا دوا پوولـی قه‌رزه‌كه‌ی ده‌داته‌وه‌.
35 My heavenly Father will do the same to you, unless each forgives his brother from the heart." هه‌روه‌ها باوكی ئاسمانیشم، به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌ڵسوكه‌وتتان له‌گه‌ڵ ده‌كات، گه‌ر له‌ دڵه‌وه‌ له‌ هه‌ڵه‌ی براكانتان خۆش نه‌بن.)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]