Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Matthew 17 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Six days later, Jesus took Peter, James, and John his brother, and led them up a high mountain alone. دوای ئه‌مه‌ به‌شه‌ش ڕۆژ عیسا په‌ترۆس‏و یاقوب‎و یۆحه‌ننای برای یاقوبی له‌گه‌ڵ خۆی بردو به‌یه‌كه‌وه‌ چوونه‌ سه‌ر چیایه‌كی به‌رز.
2 He was transfigured before them: his face shone like the sun, his clothes turned white as light. كاتێ‌ له‌به‌رچاویان به‌ته‌واوی شێوه‌ی گۆڕا، ده‌موچاوی ده‌دره‌وشایه‌وه‌ وه‌ك ڕۆژو جله‌كانی سپی هه‌ڵگه‌ڕا وه‌ك ڕووناكی.
3 Suddenly, Moses and Elijah appeared to them, talking with him. له‌پڕ موساو ئه‌لیاس ده‌ركه‌وتن بۆیان‏و له‌گه‌ڵ عیسادا كه‌وتنه‌ گفتوگۆ.
4 Peter said to Jesus, "Lord, it's good we're here. If you want, I'll build three shelters—one for you, one for Moses, and one for Elijah." ئینجا په‌ترۆس به‌عیسای ووت: (گه‌وره‌م، شتێكی خۆشه‌ لێره‌ بمێنینه‌وه‌، گه‌ر ده‌ته‌وێت سێ‌ چادر هه‌ڵده‌ده‌ین یه‌كێ‌ بۆ تۆو یه‌كێ‌ بۆ موساو یه‌كێكیش بۆ ئه‌لیاس.)
5 While he was still speaking, a bright cloud covered them, and a voice from the cloud said, "This is my beloved Son; I delight in him. Listen to him." له‌وكاته‌دا په‌ترۆس ئه‌مه‌ی ده‌ووت، هه‌ورێكی ڕۆشن باڵی كێشا به‌سه‌ریان، ده‌نگێك له‌هه‌وره‌كه‌وه‌ بانگیكرد: (ئا ئه‌وه‌تا ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، ئه‌وه‌ی پێی دڵشادم. گوێی بۆ ڕاگرن.)
6 When the disciples heard it, they fell on their faces and were terrified. كاتێ‌ قوتابیه‌كان گوێیان له‌ده‌نگه‌كه‌ بوو، له‌ترسا كه‌وتن به‌ده‌مدا.
7 But Jesus came and touched them, "Rise, and do not be afraid." به‌ڵام عیسا لێیان نزیك بووه‌وه‌و ده‌ستی لێدان‎و ووتی: (هه‌ستن، مه‌ترسن.)
8 When they looked up, they saw only Jesus. ئینجا چاویان هه‌ڵبڕی، له‌عیسا زیاتر كه‌سیان نه‌دی.
9 Descending the mountain, Jesus ordered them, "Tell no one the vision until the Son of Man is raised from the dead." كاتێ‌ له‌چیاكه‌ ده‌هاتنه‌ خواره‌وه‌، عیسا فه‌رمانی پێدان: (ئه‌مه‌ به‌كه‌س ڕامه‌گه‌یه‌نن، تا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌ناو مردووان هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌.)
10 The disciples asked him, "Then why do the scribes say that Elijah must come first?" ئینجا قوتابیه‌كانی لێیان پرسی: (ئه‌ی باشه‌ بۆچی مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت ده‌ڵێن، ده‌بێ‌ ئه‌لیاس یه‌كه‌مجار بێت؟)
11 He answered, "Elijah does come, and he will restore all things. عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه‌ ووتی: (ئه‌مه‌ ڕاسته‌، ئه‌لیاس دێت‏و هـه‌مـوو شتێ‌ ده‌خاته‌وه‌ شوێنی خۆی.
12 But I tell you, Elijah has already come, and they didn't recognize him, but treated him as they pleased. So too the Son of Man is about to suffer at their hands." به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: ئه‌لیاس هات‏و نه‌یان ناسی، چیان ویست پێیانكرد، هه‌روه‌ها ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش به‌ده‌ستیانه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌ر ئازار.)
13 Then the disciples understood that he was speaking to them about John the Baptist. ئه‌وسا قوتابیه‌كان تێ‌گه‌یشتن، عیسا سه‌باره‌ت به‌یه‌حیای خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێش ده‌دوێ.
14 And when they came to the crowd, a man came up to him, kneeling before him, كاتێ‌ گه‌یشتنه‌ لای كۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵكه‌كه‌، كابرایه‌ك هاته‌ به‌رده‌میو له‌به‌رپێیكه‌وت،
15 and saying, "Lord, have mercy on my son, for he has seizures and suffers terribly, often falling into fire, often into water. ووتی: (گه‌وره‌م، به‌زه‌ییت به‌م كوڕه‌م بێته‌وه‌، هه‌ندێ‌ جار فێ‌ ده‌یگرێت‎و تووشی ئازارێكی زۆر ده‌بێت، زۆر جاریش ده‌كه‌وێته‌ ناو ئاگرو ئاوه‌وه‌.
16 And I brought him to your disciples, and they could not heal him." بردمه‌ لای قوتابیه‌كانت به‌ڵام نه‌یان‎توانی چاكیبكه‌نه‌وه‌.)
17 Jesus answered, "Unfaithful, twisted generation! How long must I remain with you, how long put up with you? Bring him here to me." لێره‌دا عیسا ووتی: (ئه‌ی نه‌وه‌ی بێ‌باوه‌ڕو خوار، تاكه‌ی له‌گه‌ڵتان بم؟ تاكه‌ی بارتان هه‌ڵگرم؟ ئه‌و كوڕه‌ بهێنن بۆ لام.)
18 And Jesus rebuked the demon, and it came out of him, and the boy was healed instantly. عیسا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و ڕۆحه‌ كرد كه‌ له‌كوڕه‌كه‌دا بوو، ئه‌ویش له‌له‌شی هاته‌ ده‌ره‌وه‌، كوڕه‌ ده‌ستبه‌جێ‌ چاك بووه‌وه‌.
19 Then the disciples came to Jesus privately and said, "Why could we not cast it out?" دوای ئه‌مه‌، قوتابیه‌كان به‌ته‌نها له‌عیسایان پرسی: (بۆچی ئێمه‌ نه‌مانتوانی ئه‌و ڕۆحه‌ پیسه‌ له‌و كوڕه‌ ده‌ربكه‌ین؟)
20 He said to them, "Because your faith is small. Truly I tell you: with faith like a mustard seed, you will tell this mountain, 'Move from here to there,' and it will move. Nothing will be impossible for you." وه‌ڵامی دانه‌وه‌، ووتی: (له‌به‌ركه‌می باوه‌ڕتان. ڕاستیتان پێ‌ ده‌ڵێم: گه‌ر هێنده‌ی ده‌نكه‌ خه‌رته‌له‌یه‌ك باوه‌ڕتان هه‌بێت، به‌و كێوه‌ ده‌ڵێن لێره‌ بڕۆ بۆ ئه‌وێ‌، ده‌ڕوات‏و هیچ شتێك نییه‌ له‌ده‌ستتان یاخی بێت. [
21 Not in this edition به‌ڵام ئه‌م جۆره‌ ڕۆحانه‌ ده‌رناكرێ، به‌نوێژو ڕۆژوو نه‌بێت.])
22 While gathering in Galilee, Jesus told them, "The Son of Man is about to be handed over to men, كاتێ‌ عیساو قوتابیه‌كانی به‌ ناوچه‌ی جه‌لیلدا ده‌گه‌ڕان، عیسا به‌ قوتابیه‌كانی ووت: (ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه‌ بدرێ‌ به‌ده‌ستی خه‌ڵكه‌وه‌،
23 they will kill him, and on the third day he will be raised." They were deeply grieved. ده‌یكوژن‏و له‌ڕۆژی سێهه‌مدا زیندووده‌بێته‌وه‌.) جا قوتابیه‌كانی به‌مه‌ زۆر دڵگران بوون.
24 Arriving in Capernaum, the temple tax collectors approached Peter and asked, "Doesn't your teacher pay the temple tax?" كاتێ‌ گه‌یشتنه‌ كـه‌فه‌رناحوم*، باجگرانی په‌رستگا هاتنه‌ لای په‌ترۆس‏و لێیان پرسی: (ئه‌رێ‌ مامۆستاكه‌تان باجی په‌رستگا نادات؟)
25 He said, "Yes." When he entered the house, Jesus spoke first: "What do you think, Simon? From whom do earthly kings collect tolls or taxes—from their own sons, or from others?" ووتی: (به‌ڵێ، ده‌یدات.) كه‌ په‌ترۆس چووه‌ ماڵه‌وه‌ بۆ لای عیسا بۆ ئه‌وه‌ی له‌م باره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵی بدوێ، یه‌كسه‌ر عیسا لێی پرسی: (ڕات چییه‌ شه‌معون؟ پاشایانی سه‌ر زه‌وی سه‌رانه‌و باج لـه‌كێ‌ وه‌رده‌گـرن له‌ڕۆڵه‌ی ووڵاته‌كه‌ی خۆیان یاخـود له‌ بێگانه‌؟)
26 And when Peter said, "From others," Jesus said to him, "Then the sons are free." په‌ترۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (لـه‌بێگانه‌.) ئینجا عیسا پێی ووت: (كه‌واته‌ هاوڵاتیان سه‌ربه‌ستن.
27 "But so we don't offend them, go to the sea, cast a hook, and take the first fish that comes up. Open its mouth and you'll find a coin. Take it and give it to them for me and you." به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ته‌گه‌ره‌ نه‌خه‌ینه‌ ڕێگایانه‌وه‌، بڕۆ بۆ ده‌ریاچه‌كه‌و تۆڕه‌كه‌ت هه‌ڵده‌، یه‌كه‌م ماسی كه‌ده‌یگریت، ده‌می بكه‌ره‌وه‌، ده‌بینی چوار درهه‌می تیایه‌، بیهێنه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌و باجی خۆم‏و خۆتی لـێ‌بده‌.)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]