Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Matthew 16 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 The Pharisees and Sadducees came to test him, asking him to show them a sign from heaven. هه‌ندێ‌ له‌فه‌ریسیه‌كان‎و سه‌دوقیه‌كان هاتن بۆ لای عیسا بۆ ئه‌وه‌ی تاقیبكه‌نه‌وه‌، داوایان لـێ‌كرد نیشانه‌یه‌كی ئاسمانیان پیشان بدات.
2 He replied, "When evening comes, you say, 'The weather will be fair, for the sky is red.' له‌وه‌ڵامدا پێی ووتن: (ئه‌گه‌ر له‌كاتی ئێواران ئاسمان سووربێ، ده‌ڵێن به‌یانی هه‌تاو ده‌بێت.
3 "And in the morning, 'Stormy today, for the sky is red and gloomy.' You know how to read the sky's face, but can't read the times' signs. ئه‌گه‌ر له‌به‌یانیش ئاسمان سوورو ڕووگرژ بوو، ده‌ڵێن، ئه‌مڕۆ باران ده‌بێت، ئه‌ی دووڕووه‌كان، ئێوه‌ له‌ڕووی ئاسمانه‌وه‌ ده‌زانن ئاو و هه‌وا بخوێننه‌وه‌، به‌ڵام نیشانه‌كانی زه‌مانه‌ نازانن بخوێننه‌وه‌.
4 "An evil, unfaithful generation seeks a sign; no sign will be given except the sign of Jonah." Then he left them and went away. نه‌وه‌یه‌كی به‌دكارو به‌دڕه‌وشت داوای نیشانه‌ ده‌كات، هیچ نیشانه‌یه‌كی پێ‌ نادرێ، ته‌نها نیشانه‌ی یونس پێغه‌مبه‌ر نه‌بێت)، ئینجا له‌وێ‌ ڕۆیشت‏و ئه‌وێی به‌جێ‌هێشت.
5 When the disciples crossed to the other side, they had forgotten to bring bread. كاتێ‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌وبه‌ری ده‌ریاچه‌كه‌، قوتابیه‌كان بیریان چووبوو نان لـه‌گـه‌ڵ خۆیان بهێنن.
6 Jesus said to them, "Watch out and beware of the yeast of the Pharisees and Sadducees." عیسـا پێی ووتن: (ووریابن ئاگاداری هه‌ویرترشی فه‌ریسیه‌كان‎و سه‌دوقیه‌كان بن.)
7 They discussed this among themselves and said, "It is because we brought no bread." قوتابیه‌كان له‌دڵی خۆیان بیریان كـرده‌وه‌و ووتیان: (ئه‌وه‌ بۆیه‌ واده‌ڵێ، چونكه‌ ئێمه‌ نانمان له‌گه‌ڵ خۆمان نه‌هێناوه‌.)
8 Aware of this, Jesus said, "Why discuss among yourselves, you of little faith, that you have no bread? عیسا به‌مه‌ی زانیو پێیانی ووت: (ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه‌، بۆچی له‌نێوان خۆتان بیر له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ نانتان نه‌هێناوه‌؟
9 Still, don't you understand? Don't you remember the five loaves for the 5,000, and how many baskets you collected? ئایا هێشتا تێ‌نه‌گه‌یشتون؟ بیرتان چووه‌وه‌ پێنچ نانه‌كه‌ی پێنچ هه‌زار كه‌سی پێ‌ تێر بوو چه‌ند سه‌به‌ته‌یه‌كیشی لـێ‌ مایه‌وه‌؟
10 "Or the seven loaves for the 4,000, and how many baskets you gathered? حه‌وت نانه‌كه‌تان بیر چووه‌وه‌ چوار هه‌زار كه‌سی تێركردو چه‌ند سه‌به‌ته‌كیشی لـێ‌مایه‌وه‌؟
11 "Why don't you understand I wasn't talking to you about bread? Watch out for the yeast of the Pharisees and Sadducees." تێ‌ناگه‌ن من مه‌به‌ستم نان نه‌بوو كاتێ‌ ووتم: ئاگاداری هه‌ویرترشی فه‌ریسیه‌كان‎و سه‌دوقیه‌كان بن!)
12 Then they understood that he had not told them to beware of the yeast in bread, but of the Pharisees' and Sadducees' teaching. ئینجا قوتابیه‌كان تێ‌گه‌یشتن كه‌ئه‌و ئاگاداریان ناكاته‌وه‌ له‌هه‌ویرترشی نان، به‌ڵكو ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ له‌فێركردنی فه‌ریسیه‌كان‎و سه‌دوقیه‌كان.
13 Arriving in the area of Caesarea Philippi, Jesus asked his disciples, "Who do people say the Son of Man is?" كاتێ‌ عیسا گه‌یشته‌ ناوچه‌ی قه‌یسه‌ری فیلیپۆس، له‌قوتابیه‌كانی پرسی: (به‌بیرو ڕای خه‌ڵكی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ* كێیه‌؟)
14 They said, "Some say John the Baptist, others Elijah, still others Jeremiah or one of the prophets." وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: (به‌شێ‌ له‌خه‌ڵكی ده‌ڵین، یه‌حیای خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێش، به‌شێكی دیكه‌ش ده‌ڵێن، ئه‌لیاس پێغه‌مبه‌ر به‌شێكی تریش به‌ئیرمیا یان به‌یه‌كێ‌ له‌پێغه‌مبه‌رانی داده‌نێن.)
15 He said to them, "But who do you say that I am?" ئینجا لێی پرسین: (ئه‌ی ئێوه‌، ده‌ڵێن من كێم؟)
16 Simon Peter replied, "You are the Christ, the Son of the living Father." په‌ترۆس كه‌شه‌معونیشی پێ‌ ده‌ووترا، وه‌ڵامی دایه‌وه‌، ووتی: (تۆ مه‌سیحی، ڕۆڵه‌ی خودای زیندووی.)
17 Jesus replied, "Simon son of Jonah, you are blessed—flesh and blood didn't reveal this to you, but my Father in heaven. جا عیسا پێی ووت: (خۆزگه‌ت پێ‌ده‌خوازرێ، ئه‌ی شه‌معونی كوڕی یۆنا، ئه‌م زانینه‌ له‌گۆشت‎و خوێنه‌وه‌ نییه‌. به‌ڵكو له‌و باوكه‌مه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ئاسمانه‌.
18 "And I tell you: you are Peter, and on this rock I will build my church; the gates of the grave will not overpower it. منیش پێت ده‌ڵێم، تۆ په‌ترۆسیو له‌سه‌ر ئه‌م به‌رده‌ كۆمه‌ڵه‌ی خۆم دروست ده‌كه‌م‏و هێزه‌كانی مردنیش پێی ناوێرێت.
19 "I will give you the keys of our Father's kingdom; whatever you bind on earth will have been bound in heaven, and whatever you release on earth will have been released in heaven." كلیلی پادشاهێتی ئاسمانت ده‌ده‌مێ، ئه‌وه‌ی دایده‌خه‌یت له‌سه‌ر زه‌وی، داخراو ده‌بێت له‌ئاسمان، ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌یته‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌وی، كراوه‌ ده‌بێت له‌ئاسمان.)
20 Then he strictly ordered the disciples to tell no one that he was the Christ. ئینجا قوتابیه‌كانی ئاگاداركرده‌وه‌ جارێ‌ به‌كه‌س نه‌ڵێن كه‌ ئه‌و مه‌سیحه‌.
21 From then on, Jesus began telling his disciples he must go to Jerusalem, suffer much from the elders, chief priests, and scribes, be killed, and be raised on the third day. ئیتر عیسا له‌و كاته‌وه‌ ده‌ستیكرد به‌ڕوونكردنه‌وه‌ بۆ قوتابیه‌كانی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ ده‌بێت بڕوات بۆ قودس، له‌وێ‌ ئازار بدرێ‌ به‌ده‌ستی پیران* و سه‌رۆك كاهینه‌كان‎و مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت، ئینجا بكوژرێ‌و له‌ڕۆژی سێهه‌مدا زیندووبێته‌وه‌.
22 Peter took him aside and rebuked him: "Never, Lord! This will never happen to you." په‌ترۆس عیسای هێنایه‌ ئه‌م لاوه‌و سه‌رزه‌نشتیكردو پێی ووت: (خوا نه‌كات گه‌وره‌م، هه‌رگیز ئه‌مه‌ت به‌سه‌ر نه‌یه‌ت.)
23 But he turned and told Peter, "Get behind me, Satan! You are an obstacle to me, because you're not thinking about what our Father cares about, but what people care about." عیسا ئاوڕیدایه‌وه‌و به‌ په‌ترۆسی ووت: (وون به‌ له‌به‌رچاوم ئه‌ی شه‌یتان، ئێستا تۆ كۆسپی له‌به‌رده‌مم، چونكه‌ تۆ هێشتا بیرت لای كاروباری خودانییه‌، به‌ڵكو لای كاروباری مرۆڤه‌.)
24 Then Jesus told his disciples, "Whoever wants to come after me must deny himself, take up his cross, and follow me. ئینجا عیسا به‌قوتابیه‌كانی ووت: (ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ‌ به‌دوامه‌وه‌ بڕوات، با واز له‌خۆی بهێنێت و خاچی خۆی هه‌ڵگرێ‌و دوام كه‌وێت.
25 "For whoever wants to save his life will lose it, but whoever loses his life for my sake will find it. چونكه‌ ئه‌وه‌ی بیه‌وێ‌ ژیانی ڕزگار بكات، ژیان ده‌دۆڕێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی بدۆڕێنێت له‌پێناوی من، ژیانی ڕزگار ده‌كات.
26 "What good is it if a person gains the whole world but loses his soul? Or what can a person give in exchange for his soul? چونكه‌ چی به‌كه‌ڵكی مرۆڤ دێت گه‌ر هه‌موو جیهان به‌رێته‌وه‌و خۆی بدۆڕێنێت؟ یاخود مرۆڤ بۆ كڕینه‌وه‌ی ژیانی خۆی چی پێش‎كه‌ش ده‌كات.
27 "For the Son of Man is about to come in his Father's glory with his angels, and will then repay each person according to what they have done. ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌شكۆی باوكیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فریشته‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئینجا هه‌ر كه‌س به‌پێیكرداری خۆی، پاداشت وه‌رده‌گرێ.
28 "Truly I tell you: some standing here will not taste death until they see the Son of Man coming in his kingdom." ڕاستیتان پێ‌ ده‌ڵێم: هه‌ندێك له‌وانه‌ی لێره‌دا ڕاوه‌ستاون، مردن نابینن تا هاتنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ نه‌بینن به‌ پادشاهێتیه‌كه‌یه‌وه‌.)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]