Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Matthew 15 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Then Pharisees and scribes came to Jesus from Jerusalem and said, ئینجا چه‌ند كه‌سێك له‌مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت‎و فه‌ریسیه‌كان له‌قودسه‌وه‌ هاتنه‌ لای عیساو لێیان پرسی:
2 "Why do your disciples break the elders' tradition? They don't wash their hands when they eat." (بۆچی قوتابیه‌كانت سه‌رپێچی خووڕه‌وشتی پیران ده‌كه‌ن، پێش نان‎خواردن ده‌ستیان ناشۆن؟)
3 He answered, "Why do you also break our Father's commandment for your tradition? عیسا له‌وه‌ڵامدا ووتی: (باشه‌ ئه‌ی بۆچی ئێوه‌ سه‌رپێچی ڕاسپارده‌ی خودا ده‌كه‌ن، له‌پێناوی پارێزگاری‏كردنی داب‏و نه‌ریتتان؟
4 For our Father said, 'Honor your father and your mother,' and, 'Whoever curses father or mother must surely be put to death.' خودا ڕایسپاردووه‌و ده‌ڵێ: {ڕێزی باوك‎و دایكـت بگره‌. ئه‌وه‌ی قسه‌ی خراپ به‌باوك‎و دایكـی بڵێ‌، باچـاره‌نووسـی مــردن بێت.}
5 But you say, 'Whoever tells his father or mother, "Whatever you gained from me is a gift devoted to our Father," به‌ڵام ئێوه‌ ده‌ڵێن: گه‌ر یه‌كێ‌ ناوی قوربانی بهێنێت، له‌و شتانه‌ی كه‌ ده‌یبه‌خشێ‌ به‌ دایك‎و باوكی، ئیتر ئازاده‌ له‌ڕێزگرتنیان.
6 he need not honor his father with it.' You've canceled our Father's word for your tradition's sake. ئێوه‌ به‌مه‌ له‌پێناوی خووڕه‌وشتتان، ووشه‌ی خودا ده‌شكێنن.
7 You hypocrites! Isaiah prophesied rightly about you when he said: ئه‌ی دووڕووه‌كان، ئه‌شعیای پێغه‌مبه‌ر ڕاستی پێشبینیكردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ئێوه‌ كاتێ‌ ووتویه‌تی:
8 'This people honors me with their lips, but their heart is far from me; {ڕێزی ئه‌م گه‌له‌ بۆ من هه‌ر به‌ده‌مه‌، به‌ڵام دڵیان زۆر لێمه‌وه‌ دووره‌.
9 they worship me in vain, teaching the commandments of men as doctrine.'" بێ‌ سووده‌ په‌رستنیان بۆ من له‌كاتێكدا ئه‌وان شتێ‌ فێری خه‌ڵكی ده‌كه‌ن له‌ مرۆڤه‌وه‌یه‌.})
10 Then he called the crowd to him and said, "Listen and understand: ئینجا خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌موو بانگكردو پێی ووتن: (گوێ‌ بگرن‎و تێ‌بگه‌ن.
11 Not what enters the mouth makes a person unclean, but what comes out of the mouth makes a person unclean." ئه‌وه‌ی ده‌چێته‌ ناو ده‌مه‌وه‌، مرۆڤ گڵاو ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌ده‌م دێته‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌وه‌ مرۆڤ گڵاو ده‌كات.)
12 Then the disciples came to him and said, "Do you know the Pharisees were offended hearing this saying?" دوایی قوتابیه‌كانی هاتنه‌ پێشه‌وه‌و پێیان ووت: (ده‌زانی فه‌ریسیه‌كان كاتێ‌ گوێیان له‌م قسه‌یه‌ بوو زۆر بێزار بوون.)
13 He replied, "Every plant my heavenly Father didn't plant will be uprooted. وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (هه‌ر ڕووه‌كێك باوكی ئاسمانیم نه‌یچاندبێت، هه‌ڵده‌كه‌نرێ.
14 Leave them; they are blind guides. If a blind man guides a blind man, both fall into a pit." وازیان لـێ‌بهێنن، ئه‌وانه‌ كوێرن ده‌یانه‌وێ‌ ڕێگا پیشانی كوێر بده‌ن، گه‌ر بێت‎و كوێر ڕێگا پیشانی كوێر بدات، هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌كه‌ونه‌ چاڵه‌وه‌.)
15 Peter said to him, "Explain this parable to us." په‌ترۆس پێی ووت: (ئه‌م نموونه‌یه‌مان بۆ ڕوون‏بكه‌وه‌.)
16 "Are you still as dull as the others?" Jesus said. عیسا لێی پرسین: (ئایا ئێوه‌ش هێشتا تێ‌ ناگه‌ن؟
17 "Don't you understand that whatever enters the mouth passes into the stomach and is then expelled? نازانن ئه‌و خواردنه‌ی ده‌چێته‌ ناو ده‌مه‌وه‌، ده‌ڕواته‌ ناو سك‎و دوایی فڕێ‌ ده‌درێته‌ ده‌ره‌وه‌؟
18 But what comes out of the mouth comes from the heart, and that makes a person unclean. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ده‌م دێته‌ ده‌ره‌وه‌، له‌دڵه‌وه‌یه‌و ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤ گڵاو ده‌كات.
19 For the heart produces evil thoughts: murder, adultery, sexual sin, theft, false testimony, slander. چونكه‌ بیری خراپ له‌دڵه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێ‌ بۆ ده‌ره‌وه‌، وه‌ك: كوشتن، داوێن پیسی، به‌دڕه‌وشتی، دزی، شایه‌تی درۆ، كفركردن.
20 These make a person unclean, but eating with unwashed hands does not make anyone unclean." ئائه‌مانه‌ مرۆڤ گڵاو ده‌كه‌ن. به‌ڵام خواردن به‌بێ‌ ده‌ست شوشتن، مرۆڤ گڵاو ناكات.)
21 Leaving that place, Jesus withdrew to the region of Tyre and Sidon. دوای ئه‌مه‌ عیسا ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به‌جێ‌ هێشت‏و چوو بۆ ده‌وروپشتی سورو سه‌یدا.
22 A Canaanite woman from that region came, crying out, "Have mercy on me, Lord, Son of David! My daughter is severely tormented by a demon." ژنێكی كه‌نعانی خه‌ڵكی ئه‌و ده‌وروپشته‌ بوو، له‌عیسا هاته‌ پێشه‌وه‌و هاواری كرد: (گه‌وره‌م، ئه‌ی ڕۆڵه‌ی داود، به‌زه‌ییت پێمدا بێته‌وه‌، كچه‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خراپ ڕۆحی پیسی تیایه‌.)
23 He answered her nothing. His disciples came and urged him, "Send her away—she keeps shouting after us." به‌ڵام عیسا وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌. قوتابیه‌كانی هاتن لێی پاڕانه‌وه‌و پێیان ووت: (شتێكی بۆ بكه‌، ئه‌و به‌دوامان هاوار ده‌كا.)
24 He answered, "I was sent only to the lost sheep of the house of Israel." وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (من ته‌نها بۆ مه‌ڕه‌ وون بووه‌كانی ئیسرائیل نێرراوم.)
25 But she came and knelt before him, saying, "Lord, help me!" به‌ڵام ژنه‌كه‌ لێی نزیك بووه‌وه‌، كڕنۆشی بۆ بردو ووتی: (گه‌وره‌م یارمه‌تیم بده‌.)
26 He replied, "It is not right to take the children's bread and throw it to the dogs." عیسا وه‌ڵامـی دایه‌وه‌: (ناشێ‌ نانی منداڵان ببرێ‌و فڕێ‌ بدرێ‌ بۆ سه‌گ.)
27 "Yes, Lord," she said, "yet even the dogs eat the crumbs that fall from their masters' table." ژنه‌كه‌ ووتی: (ڕاسته‌ گه‌وره‌م، به‌ڵام سه‌گیش ئه‌وه‌ ده‌خوات كه‌ له‌سه‌ر مێزی گه‌وره‌كانی ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌.)
28 Jesus replied, "Woman, your faith is great. Let it happen as you wish." And her daughter was healed from that hour. ئینجا عیسا ووتی: (خوشكه‌، باوه‌ڕی تۆ مه‌زنه‌، ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌یت با بۆت ببێت.) ئه‌وه‌بوو كچه‌كه‌ی ده‌ست‏به‌جێ‌ چاك بووه‌وه‌.
29 Leaving there, Jesus went along the Sea of Galilee, went up the mountain, and sat down there. ئینجا عیسا له‌و ناوچه‌یه‌ ڕۆیشت به‌ره‌و ده‌ریای جه‌لیل، سه‌ركه‌وته‌ سه‌ر شاخێك‎و دانیشت.
30 Large crowds came to him with the lame, blind, crippled, mute, and many others, laying them at his feet, and he healed them. ئه‌وه‌بوو خه‌ڵكێكی زۆر هاتنه‌ لای، ئیفلیج‎و گۆج‎و كوێرو لاڵ‏و زۆر نه‌خۆشیكه‌یان له‌گه‌ڵ بوو، له‌به‌رپێیدا دایاننان، ئه‌ویش چاكیكردنه‌وه‌.
31 So the crowd was amazed, seeing the mute speak, the crippled healed, the lame walk, and the blind see; they gave glory to the Father of Israel. كاتێ‌ خه‌ڵكی بینیان لاڵ قسه‌ ده‌كا، ئیفلیج چاك ده‌بێته‌وه‌، گۆج به‌ڕێكی ده‌ڕوا، كوێر ده‌بینێ‌، سه‌ریان سوڕماو ستایشی خودای ئیسرائیلیان كرد.
32 Jesus called his disciples to him and said, "I feel for this crowd—they've already been with me three days with nothing to eat. I don't want to send them away hungry; they might collapse on the road." عیسا قوتابیه‌كانی بانگكرده‌ لای خۆی‎و ووتی: (من به‌زه‌ییم به‌و خه‌ڵكه‌دا دێته‌وه‌، ئه‌وه‌ ماوه‌ی سێ‌ ڕۆژه‌ له‌گه‌ڵمدان‎و هیچیان نییه‌ بیخۆن، ناشمه‌وێ‌ به‌برسێتی بیان‎نێرمه‌وه‌، نه‌وه‌ك له‌ڕێگا بڕنه‌كه‌ن.)
33 The disciples asked, "Where in this remote place could we find enough bread to feed such a crowd?" قوتابیه‌كان ووتیان: (له‌كوێمان بوو لـه‌م چۆڵه‌وانیه‌دا، ئه‌و نانه‌ زۆره‌ی به‌شـی ئه‌م هـه‌موو خـه‌ڵكـه‌ بكات؟)
34 "How many loaves do you have?" Jesus asked. "Seven," they said, "and a few small fish." عیسا لێی پرسین: (چه‌ند نانتان لایه‌؟) وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: (حه‌وت، له‌گه‌ڵ چه‌ند ماسییه‌كی بچكۆله‌.)
35 So he told the crowd to sit down on the ground. ئه‌وه‌بوو عیسا فه‌رمانیدا به‌هه‌مووان تا لـه‌سه‌ر زه‌وی دانیشن.
36 And he took the seven loaves and fish, gave thanks, broke them, gave them to the disciples, and they gave them to the crowds. ئینجا ماسیه‌كان‎و حـه‌وت نانه‌كـه‌ی به‌رزكرده‌وه‌و سوپاسی خودای كرد، له‌تیكردن‏و دای به‌قوتابیه‌كان، تا به‌سه‌ر هه‌مووان دابه‌شیكه‌ن.
37 They all ate and were satisfied, and they gathered up seven baskets full of the leftover pieces. به‌مه‌ هه‌موو نانیان خوارد تا تێربوون، دوایی حه‌وت سه‌به‌ته‌ی پڕ له‌ته‌ نانیان كۆكرده‌وه‌.
38 Those who ate were 4,000 men, besides women and children. ژماره‌ی نان خۆران چوار هه‌زار پیاو بوون، بێجگه‌ له‌ژن‏و منداڵ.
39 After sending the crowds away, he boarded the boat and went to the region of Magadan. ئینجا عیسا خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ڕێكرد‎و سواری به‌له‌م بوو چوو بۆ ناوچه‌ی مه‌جه‌دان.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]