Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Matthew 14 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 At that time Herod the tetrarch heard the reports about Jesus. كاتێ‌ هێرۆدسی پادشا، ناوبانگی عیسای بیست،
2 He told his attendants, "This is John the Baptist, raised from the dead—that's why these powers are at work in him." به‌پیاوه‌كانی ووت: (ئه‌وه‌ یه‌حیای خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێشه‌ له‌ناو مردوواندا زیندووبووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ كاری وا سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌كرێ‌ له‌سه‌ر ده‌ستی.)
3 For Herod had arrested John, chained him, and locked him in prison over Herodias, his brother Philip's wife, كاتی خۆی، هێرۆدس یه‌حیای گرت، زنجیر به‌ستی كردو فڕێی دایه‌ ناو به‌ندیخانه‌وه‌. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر هێرۆدیای ژنی فیلۆپسی برای.
4 because John had been telling him, "It is not lawful for you to have her." چـونكه‌ یه‌حیا پێی ده‌ووت: (دروست نییه‌ تۆ براژنه‌كه‌ت بخوازی.)
5 Herod wanted to kill him but feared the crowd, since they held John as a prophet. ئه‌وه‌بوو هێرۆدس ده‌یویست یه‌حیا بكوژێ، به‌ڵام ده‌ترسا له‌و خه‌ڵكه‌ی ئه‌وێ. چونكه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ وه‌ك پێغه‌مبه‌رێك سه‌یری یه‌حیایان ده‌كرد.
6 But when Herod's birthday came, the daughter of Herodias danced before them and pleased Herod, به‌ڵام له‌كاتی ئاهه‌نگ گێڕان، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایك بوونی هێرۆدسه‌وه‌، كچی هێرۆدیا له‌ناوه‌ڕاستی خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌ستی كرد به‌سه‌ماكردن، هێرۆدس ئه‌مه‌ی زۆر پێ‌ خۆش بوو،
7 so he promised with an oath to give her whatever she asked. ئه‌وه‌بوو سوێندی بۆ خواردو به‌ڵێنی دایه‌، ئه‌وه‌ی داوای بكات بۆی جێ‌به‌جێ‌ بكات‎و بیداتێ.
8 Prompted by her mother, she said, "Give me John the Baptist's head here, on a platter." كچه‌ دوای ئه‌وه‌ی ڕاوێژی به‌دایكی كرد، ووتی: (لێره‌ له‌سه‌ر سینییه‌ك سه‌ری یه‌حیام بده‌رێ.)
9 The king was grieved, but because of his oaths and his dinner guests, he gave the order, هێرۆدس ئه‌مه‌ی پێ‌ ناخۆش بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش فرمانیدا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بیده‌نێ‌، چونكه‌ له‌به‌رده‌می ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌وێدا بوون سوێندی خواردبوو.
10 and he sent and had John beheaded in the prison. به‌فه‌رمانی ئه‌و چوونه‌ به‌ندیخانه‌، سه‌ری یه‌حیایان بڕیو
11 His head was brought on a platter, given to the girl, who brought it to her mother. له‌سه‌ر سینییه‌ك پێشكه‌شی كچه‌كه‌یان كرد، ئه‌ویش وه‌ری گرت‎و بۆ لای دایكی برد.
12 Then John's disciples came, took the body, and buried it; and they went and told Jesus. له‌دواییدا قوتابیه‌كانی یه‌حیا هاتن لاشه‌كه‌یان هه‌ڵگرت‎و ناشتیان. ئینجا بۆ لای عیسا چوون‏و هه‌واڵیان دایه‌.
13 Hearing this, Jesus withdrew by boat to a remote place alone. But the crowds heard and followed him on foot from the towns. كه‌ عیسا ئه‌مه‌ی بیست به‌ ته‌نها سواری به‌له‌مێك بوو، چوو بۆ جێگایه‌كی چۆڵه‌وانی. به‌ڵام كاتێ‌ خه‌ڵكه‌كه‌ ئه‌مه‌یان بیست، هه‌موو له‌شاره‌كانه‌وه‌ به‌پێ‌ بۆ لای چوون.
14 When he went ashore, he saw a big crowd, felt compassion for them, and healed their sick. كاتێ‌ عیسا گه‌یشته‌ كه‌ناری ده‌ریا، خه‌ڵكێكی زۆری بینی. به‌زه‌یی پیاهاتنه‌وه‌و نه‌خۆشه‌كانی چاك‏كردنه‌وه‌.
15 When evening came, the disciples said to him, "This is an isolated place, and the hour is already late. Send the crowds away to go into the villages and buy themselves food." كاتێ‌ ئێواره‌ داهات، قوتابیه‌كانی هاتن‎و ووتیان: (ئه‌م شوێنه‌ چۆڵه‌وانیه‌و كاتیش دره‌نگه‌، خه‌ڵكه‌كه‌ به‌ڕێ‌كه‌ با بڕۆن بۆ لادێ‌كان‎و خواردن بۆ خۆیان بكڕن.)
16 But Jesus told them, "They don't need to leave. You feed them." به‌ڵام عیسا پێی ووتن: (پێویست ناكات بڕۆن، ئێوه‌ نانیان بده‌نێ‌ بابیخۆن.)
17 They said to him, "We have nothing here but five loaves and two fish." ئه‌وانیش ووتیان: (له‌پێنچ نان‎و دوو ماسی زیاترمان نییه‌.)
18 He said, "Bring them here to me." عیسا ووتی: (بیهێنن بۆم بۆ ئێره‌.)
19 He told the crowds to sit on the grass. Taking the five loaves and two fish, he looked up to heaven, gave thanks, broke the loaves, and gave them to the disciples, who gave them to the crowds. دوایی عیسا فه‌رمانی به‌خه‌ڵكه‌كه‌دا هه‌موو له‌سه‌رگیا دانیشن. ئیـنجا پێنچ نانه‌كه‌و دوو ماسیه‌كه‌ی هه‌ڵگرت‎و سه‌ری هه‌ڵبڕی بۆ ئاسمان‎و سوپاسی كردو له‌تیكرد، ئه‌وسا دای به‌قوتابیه‌كان، ئه‌وانیش دابه‌شیان كرد به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌دا.
20 They all ate and were satisfied, and they picked up twelve baskets full of the leftover pieces. هه‌موو نانیان خواردو تێر بوون، هه‌ر له‌و پارچه‌ نانانه‌ی لێیان مـایه‌وه‌، دوانزه‌ سه‌به‌ته‌یان پڕكرد.
21 Those who ate were about 5,000 men, besides women and children. ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌نانیان خوارد، پێنچ هه‌زار پیاو بوون، بێجگه‌ له‌ژن‎و منداڵ.
22 Immediately he made the disciples board the boat and go ahead of him to the other side, while he sent the crowds away. دوای ئه‌مه‌ فه‌رمانیدا به‌قوتابیه‌كانی سواری به‌له‌مه‌كه‌ بن‏و بڕۆن بۆ ئه‌وبه‌ری ده‌ریاچه‌كه‌، تا ئه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ به‌ڕێ‌ بكات.
23 After sending the crowds away, he went up the mountain privately to pray. When evening came, he was there alone. دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ڕێ‌ كرد، سه‌ركه‌وته‌ سه‌ر شاخێك بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌نها نوێژ بكات، كاتێ‌ ئێواره‌ داهات، له‌وێ‌ به‌ته‌نهابوو،
24 The boat was already far from land, battered by waves, the wind against them. به‌له‌می قوتابیه‌كانیش گه‌یشتبووه‌ ناوه‌ڕاستی ده‌ریاچه‌كه‌، شه‌پۆڵی ئاوه‌كه‌ پیایدا ده‌كێشا، چونكه‌ ڕه‌شه‌با به‌پێچه‌وانه‌ی به‌له‌مه‌كه‌ بوو.
25 About three o'clock in the morning he came to them, walking on the sea. له‌به‌ره‌به‌یاندا عیسا بۆ لایان هات، به‌سه‌ر ده‌ریاچه‌كه‌دا به‌پێ‌ ده‌ڕۆیشت.
26 Seeing him walking on the sea, the disciples were terrified, saying, "A ghost!" and cried out in fear. كاتێ‌ قوتابیه‌كان ئه‌مه‌یان دی، ترسان‏و ووتیان: (ئه‌مه‌ خێوه‌.) ئینجا له‌ترسا ده‌ستیان كرد به‌هاواركردن.
27 But Jesus spoke to them at once: "Take courage! It is I; do not be afraid." ده‌ست‏به‌جێ‌ عیسا پێی ووتن: (ووره‌تان به‌رز بێ، ئه‌وه‌ منم، مه‌ترسن.)
28 Peter answered him, "Lord, if it is you, command me to come to you on the water." په‌ترۆس ووتی: (گه‌وره‌م، گه‌ر تۆی، فه‌رمانم پێ‌ بده‌ به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌دا به‌پێ‌ بێم بۆ لات.)
29 He said, "Come." Peter got out of the boat, walked on water, and went toward Jesus. عیسا پێی ووت: (وه‌ره‌)، په‌ترۆس له‌ به‌له‌مه‌كـه‌ دابه‌زیو به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌ به‌پێ‌ به‌ره‌و لای عیسا ڕۆیشت.
30 But seeing the strong wind, he was afraid, and beginning to sink, he cried out, "Lord, save me!" به‌ڵام كاتێ‌ توندی بایه‌كـه‌ی بینی، ترساو ڕۆچوو، هاواری كرد: (گه‌وره‌م ڕزگارم كه‌.)
31 Jesus immediately reached out his hand, caught him, and said, "You of little faith, why did you doubt?" عیسا ده‌ست به‌جێ‌ ده‌ستی درێژكردو گرتیو پێی ووت: (ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕ، بۆچی گومانت كرد؟)
32 And when they got into the boat, the wind died down. كه‌سه‌ركه‌وتنه‌ سه‌ر به‌له‌مه‌كه‌، ڕه‌شه‌باكه‌ هێمن بوو.
33 Then those in the boat worshiped him, saying, "Truly you are the Son of our Father." ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر به‌له‌مه‌كه‌ بوون، هاتنه‌ پێشه‌وه‌ كڕنوشیان بۆ عیسا بردو ووتیان: (به‌ڕاستی تۆ ڕۆڵه‌ی خودای.)
34 When they had crossed over, they came to land at Gennesaret. كاتێ‌ په‌ڕینه‌وه‌ بۆ ئه‌وبه‌ر، له‌شاری جه‌نیساره‌ت هاتنه‌ خواره‌وه‌.
35 When the men of that place recognized him, they sent word through that whole region and brought him all who were sick. خه‌ڵكی ئه‌و ده‌وروپشته‌ ناسیانه‌وه‌، هه‌واڵیان نارد بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌، چی نه‌خۆشیان هه‌بوو هێنایان بۆ لای.
36 They begged him to let them just touch the fringe of his robe, and all who touched it were healed. داوایان لـێ‌كرد ڕێیان بدات، هیچ نه‌بێ‌ ده‌ست له‌چمكی جله‌كانی بده‌ن. جا هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان لێ‌دا، چاك‎ بوونه‌وه‌.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]