Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Matthew 13 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 On that day Jesus went out of the house and sat down beside the sea. هه‌ر له‌هه‌مان ڕۆژدا عیسا له‌ماڵ چووه‌ ده‌ره‌وه‌، له‌سه‌ر كه‌ناری ده‌ریا دانیشت.
2 Large crowds gathered around him, so he got in a boat and sat, while the whole crowd stood on the shore. خه‌ڵكێكی زۆر لێی كۆبوونه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ چووه‌ ناو به‌له‌مێك دانیشت، خه‌ڵكه‌كه‌ش هه‌مووی له‌سه‌ر كه‌ناری ده‌ریاكه‌ به‌پێوه‌ ڕاوه‌ستا بوون.
3 And he told them many things in parables, saying: "Look, a sower went out to sow. به‌نموونه‌ له‌زۆر بابه‌ت دواو قسه‌ی بۆ كردن‏و ووتی: (جوتیارێك چووه‌ ده‌ره‌وه‌ تۆو بچێنێ.
4 And as he sowed, some seed fell along the path, and the birds came and devoured it. له‌وكاته‌دا تۆوی ده‌چاند، به‌شێ‌ له‌تۆوه‌كه‌ كه‌وته‌ سه‌ر ڕێگا، باڵنده‌ هاتن‎و خواردیانن،
5 Other seed fell on rocky ground with little soil, and sprang up quickly since the soil lacked depth. به‌شێكی دیكه‌شی كه‌وته‌ سه‌ر زه‌ویه‌كی به‌ردین كه‌ خۆڵه‌كه‌ی ته‌نك بوو، خێرا سه‌ریان ده‌ركـرد، چـونكه‌ زه‌ویه‌كـه‌ قـوڵ نه‌بوو،
6 When the sun rose, the plants were scorched; since they had no root, they withered. به‌ڵام كه‌ ڕۆژ هه‌ڵهات، ووشك بوون‏و پڕوكان چونكه‌ ڕه‌گی ته‌واویان نه‌بوو.
7 Other seed fell among thorns, and the thorns grew up and choked it. به‌شێكی دیكه‌شی، كه‌وتنه‌ نێوان دڕكه‌وه‌، كاتێ‌ دڕكه‌كان سه‌ریان ده‌ركرد خنكاندیانن.
8 Other seed fell on good soil, producing grain: some a hundredfold, some sixty, some thirty. هه‌ندێكیش له‌تۆوه‌كه‌ كه‌وته‌ سه‌ر زه‌وی باش، به‌رووبوومیدا. به‌شێكی یه‌ك به‌سه‌د به‌شێكی دیكه‌شی یه‌ك به‌شه‌ست‎و یه‌ك به‌سی.
9 Whoever has ears, let them hear." كێ‌ گوێی هه‌یه‌، با گوێ‌ بگرێ!)
10 Then the disciples came to him and asked, "Why do you speak to them in parables?" قوتابیه‌كان هاتنه‌ پێشه‌وه‌و پێیان ووت: (بۆچی به‌نموونه‌ قسه‌یان بۆ ده‌كه‌یت؟)
11 He said, "You've been given to know the secrets of the kingdom of our Father; they have not. عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ووتی: (له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ئێوه‌ دراوه‌ نهێنی پادشاهێتی ئاسمان بزانن، به‌ڵام به‌وان نه‌دراوه‌.
12 Whoever has will be given more and have plenty; whoever has none loses even what he has. چونكه‌ ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی، زیاتری پێ‌ ده‌درێ‌ تالێی ده‌ڕژێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نییه‌تی، ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ هه‌یشێتی لێی ده‌سه‌نرێته‌وه‌.
13 This is why I speak to them in parables: they look but don't see; they listen but don't hear or understand. به‌نموونه‌ قسه‌یان بۆ ده‌كه‌م چونكه‌ سه‌یرده‌كه‌ن به‌ڵام نابینن، گوێ‌ ده‌گرن به‌ڵام نابیستن‎و تێ‌ناگه‌ن.
14 In them Isaiah's prophecy is fulfilled: 'You will hear and hear, yet never understand; you will see and see, yet never perceive.' به‌مه‌ش پێشبینی ئه‌شعیا ده‌رباره‌ی ئه‌وان دێته‌دی، ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ: {بیستن ده‌بیستن، به‌ڵام تێ‌ناگه‌ن، سه‌یركردن سه‌یرده‌كه‌ن، به‌ڵام نابینن،
15 For this people's heart has grown calloused; they hardly hear with their ears, and they have closed their eyes—otherwise they might see with their eyes, hear with their ears, understand with their heart, and turn, and I would heal them.' چونكه‌ دڵی ئه‌م گه‌له‌ به‌ته‌واوی ڕه‌ق بووه‌، گوێیان قورس بووه‌ بۆ گوێگرتن، چاویان نووقاندوه‌ نه‌وه‌ك به‌چاویان ببینن، به‌گوێیان ببیستن، نه‌وه‌ك به‌دڵیان تێ‌ بگه‌ن‎و بگه‌ڕێنه‌وه‌ لای من، ئه‌وسا منیش چاكیان بكه‌مه‌وه‌.}
16 But blessed are your eyes, for they see, and your ears, for they hear. به‌ڵام ئێوه‌، خۆزگه‌ ده‌خوازرێ‌ به‌چاوتان چونكه‌ ده‌بینن، خۆزگه‌ ده‌خوازرێ‌ به‌گوێتان چونكه‌ ده‌بیستن.
17 I assure you: many prophets and righteous people longed to see what you see, and didn't; to hear what you hear, and didn't. ڕاستیتان پێ‌ ده‌ڵێم: زۆر له‌پێغه‌مبه‌ران‎و پیاوچاكان به‌ئاواته‌وه‌ بوون، ببینن ئه‌وه‌ی ئێوه‌ ده‌یبینن، ببیستن ئه‌وه‌ی ئێوه‌ ده‌یبیستن به‌ڵام نه‌یان‏بیست‎و نه‌یان‎بینی.
18 Listen, then, to the parable of the sower. (كه‌واته‌ گوێبگرن له‌واتای نموونه‌ی جوتیاره‌كه‌.
19 Everyone who hears the kingdom's word and doesn't grasp it—the evil one comes and snatches what was sown in his heart. This is the seed sown beside the path. هه‌ركه‌سێ‌ په‌یامی پادشاهێتی ببیستێ‌و تێی نه‌گات، شه‌یتان دێت‎و ئه‌وه‌ی له‌دڵی چاندراوه‌ ده‌یڕفێنێ‌. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌كه‌وته‌ سه‌ر ڕێگاكه‌
20 Seed sown on rocky ground is the one who hears the word, immediately receiving it with joy, به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌ویه‌ به‌ردینه‌كه‌ ڕوا، ئه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ووشه‌كه‌ ده‌بیستێ‎و ده‌ست به‌جێ‌ به‌خۆشیه‌وه‌ وه‌ری ده‌گرێ،
21 but having no root in themselves, they don't last; when trouble or persecution comes because of the word, they quickly fall away. به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆكیدا بێ‌ ڕه‌گه‌و بێ‌ بنچینه‌یه‌، ده‌مێنێته‌وه‌ تا ماوه‌یه‌ك، كه‌ ته‌نگانه‌و چه‌وسانه‌وه‌ی به‌سه‌ر هات، له‌پێناوی ووشه‌ی خودا، ئه‌وكاته‌ ده‌گۆڕێت.
22 The one sown among thorns hears the word, but worry over this age and wealth's deceit choke it, making it unproductive. ئه‌وه‌ش كه‌ له‌نێوان دڕكه‌كاندا ڕوا، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گوێ‌ له‌ووشه‌كه‌ ده‌گرێ، به‌ڵام كاروباری ڕۆژانه‌و بیری ده‌وڵه‌مه‌ندی، ووشه‌كه‌ ده‌خنكێنن. ئیتر به‌ر نادات.
23 But the seed sown on good soil hears the word and understands it. It bears fruit—100, sixty, or thirty times what was sown." ئه‌وه‌شیان كه‌ له‌سه‌ر زه‌ویه‌ باشه‌كه‌ ڕوا، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ووشه‌كه‌ ده‌بیستێ‌و تێ‌ده‌گات. ئه‌وه‌یان به‌رووبووم ده‌دات، یه‌ك به‌سه‌د، یه‌ك به‌شه‌ست‎و یه‌ك به‌سی.)
24 He gave them another parable: "The kingdom of our Father is like a man who sowed good seed in his field. ئینجا نموونه‌یه‌كی دیكـه‌ی بۆ هێنانه‌وه‌، ووتی: (پادشاهێتی ئاسمـان* وه‌ك ئه‌مه‌ وایه‌، مرۆڤێك تۆوێكی چاك له‌ كێڵگه‌كه‌یدا بچێنێ.
25 But while everyone slept, his enemy came, sowed weeds among the wheat, and left. كاتی خه‌وتن، دوژمنه‌كه‌ی دێت‎و زیزانه‌ له‌نێوان گه‌نمه‌كه‌یدا ده‌ڕوێنێ‎و ده‌ڕوا.
26 When the wheat sprouted and produced grain, then the weeds appeared as well. كاتێ‌ گه‌نمه‌كه‌ به‌رز بووه‌وه‌و گوڵی گرت، زیزانه‌كه‌ له‌گه‌ڵی ده‌ركه‌وت.
27 The owner's servants came saying, 'Master, didn't you sow good seed in your field? Where then did the weeds come from?' كۆیله‌كانی خاوه‌ن ماڵ هاتن‎و پێیان ووت: (گه‌وره‌م، ئایا له‌كێڵگه‌كه‌ت تۆوی چاكت نه‌ڕواند؟ ئیتر ئه‌م زیزانه‌یه‌ له‌كوێوه‌ هات؟)
28 'An enemy did this,' he replied. 'So do you want us to go pull them up?' the servants asked him. وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (دوژمن ئه‌مه‌ی كردووه‌) لێیان پرسی: (گه‌وره‌م، ده‌ته‌وێ‌ بچین زیزانه‌كان كۆكه‌ینه‌وه‌؟)
29 'No,' he said, 'because while you are pulling the weeds, you may uproot the wheat with them. وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (نه‌خێر، نه‌وه‌ك له‌كاتی كۆكردنه‌وه‌ی زیزانه‌كه‌دا، گه‌نمه‌كه‌شی پێوه‌ هه‌ڵكێشن.
30 Let both grow together until harvest. At harvest time I'll tell the reapers: Gather the weeds first, bind them in bundles to burn; then gather the wheat into my barn.'" وازیان لـێ‌ بهێنن با هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه‌ پێ‌بگه‌ن، تا كاتی دروێنه‌، به‌دروێنه‌كه‌ره‌كان ده‌ڵێم، یه‌كه‌م جار زیزانه‌كه‌ كۆكه‌نه‌وه‌، بیبه‌ستن به‌كۆمه‌ڵ بۆئه‌وه‌ی بسوتێنرێ‌ به‌ڵام گه‌نمه‌كه‌ به‌رن بۆ عه‌مباره‌كه‌م‏و له‌وێ‌ كۆی بكه‌نه‌وه‌.)
31 He told them another parable: "The kingdom of our Father is like a mustard seed a man took and planted in his field. هه‌روه‌ها نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ هێنانه‌وه‌و ووتی: (پادشاهێتی ئاسمان وه‌ك ده‌نكه‌ خه‌رته‌له‌یه‌ك* وایه‌، كه‌ یه‌كێ‌ بیهێنێ‌و له‌باخه‌كه‌یدا بیچێنێ.
32 Though the smallest of all seeds, when grown it becomes the largest of garden plants, a tree where birds come to nest in its branches." له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بچوكترین تۆوه‌، كاتێ‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ ده‌بێته‌ ڕووه‌كێكی گه‌وره‌، ته‌نانه‌ت باڵنده‌ش ده‌توانن له‌سه‌ر لق‎و لاسكه‌كانی هێلانه‌ بكه‌ن.)
33 He gave them another parable: "The kingdom of our Father is like yeast a woman took and mixed into about twenty-five pounds of flour, until it spread through all the dough." دیسان نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ هێنانه‌وه‌و ووتی: (پادشاهێتی ئاسمان له‌هه‌ویرترشێك ده‌كات، ئافره‌تێك بیهێنێ‏و تێكه‌ڵاوی سێ‌ ڕبه‌ ئاردی بكات، تا هه‌ویره‌كه‌ هه‌مووی هه‌ڵ بێت.)
34 Jesus said all these things to the crowds in parables; he said nothing to them without a parable. عیسا به‌رده‌وام ئه‌م نموونانه‌ی بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌هێنایه‌وه‌ كاتێ‌ قسه‌ی بۆ ده‌كردن، هه‌وڵی ده‌دا ووته‌كانی به‌نموونه‌وه‌ بن.
35 This fulfilled what was spoken through the prophet: "I will open my mouth in parables; I will utter what's been hidden since the world was founded." به‌مه‌ش ئه‌وه‌ی یه‌كێ‌ له‌پێغه‌مبه‌ران ووتویه‌تی هاته‌دی: {به‌ نموونه‌ ده‌دوێم تا ئه‌وه‌ی له‌دروستكردنی جیهانه‌وه‌ شاراوه‌یه‌ ده‌ریخه‌م.}
36 Then he left the crowds and entered the house. His disciples approached him and said, "Explain to us the parable of the weeds in the field." ئینجا عیسا خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ڕێكردو گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ماڵ. قوتابیه‌كانی هاتنه‌ لای، ووتیان: (واتای نموونه‌ی زیزانه‌ی ناو كێڵگه‌كه‌مان بۆ ڕوون بكه‌ره‌وه‌.)
37 He answered, "The one who sowed the good seed is the Son of Man. وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (چێنه‌ری تۆوه‌ چاكه‌كه‌، ڕۆڵه‌ی مرۆڤه‌.
38 The field is the world. The good seed is the kingdom's children; the weeds are the evil one's children. كێڵگه‌كه‌ش جیهانه‌. تۆوه‌ چاكه‌كه‌ش ڕۆڵه‌كانی پادشاهێتین. زیزانه‌كانیش ڕۆڵه‌كانی شه‌یتانن.
39 The enemy who sowed them is the devil; the harvest is the end of the age; the harvesters are angels. دوژمنه‌كه‌ش كه‌ زیزانه‌كه‌ی چاند شه‌یتانه‌. دروێنه‌كه‌ش كۆتایی جیهانه‌. دروێنه‌كـه‌ره‌كـانیش فریشته‌كانن.
40 As the weeds are gathered and burned in fire, so it will be at the end of the age. هــه‌روه‌ك چـــۆن زیزانه‌كــه‌ كۆكـرایه‌وه‌و ســوتێنرا، لـه‌كۆتایی جیهـان هه‌مـان شـت ڕووده‌دات.
41 The Son of Man will send his angels to weed out of his kingdom everything that causes sin and all who do evil. ڕۆڵه‌ی مرۆڤ فریشته‌كانی ده‌نێرێت، تا هــه‌مـوو به‌دكــارو ئه‌وانه‌ی خراپه‌كارن له‌پادشاهێتیه‌كه‌ی ده‌ربكه‌ن.
42 They will throw them into the blazing furnace, where there is weeping and grinding of teeth. ئینجـا ده‌یانخه‌نه‌ ناو ته‌نووری گڕدار، جا له‌وێ‌ ده‌بێ‌ به‌گریان‏و چڕكه‌ چڕكی ددان.
43 Then the righteous will shine like the sun in their Father's kingdom. The one with ears should listen." ئه‌وسا ڕاست‏ودروستان له‌ناو پادشاهێتی باوكیان وه‌ك ڕۆژ ده‌دره‌وشێنه‌وه‌. ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه‌، با گوێ‌ بگرێ! (
44 The kingdom of our Father is like treasure hidden in a field. A man found it, hid it again, then joyfully sold all he had to buy that field. پادشاهێتی ئاسمان له‌گه‌نجینه‌یه‌ك ده‌كات له‌ناو كێڵگه‌یه‌كدا شاردرابێته‌وه‌ یه‌كێ‌ ده‌یدۆزێته‌وه‌و دیسان ده‌یشارێته‌وه‌ له‌وێ، ئینجا له‌خۆشیان ده‌ڕوات چی هه‌یه‌ هه‌مووی ده‌فرۆشێ‌و ئه‌وكێڵگه‌یه‌ی پێ‌ ده‌كڕێ.
45 "Again, the kingdom of our Father is like a merchant searching for fine pearls. هه‌روه‌ها پادشاهێتی ئاسمان له‌بازرگانێك ده‌كات ده‌گه‌ڕێ‌ به‌شوێن مرواری چاك‎و جوان.
46 Finding one priceless pearl, he went and sold all he had and bought it. كاتێ‌ مروارییه‌كی زۆر به‌نرخ ده‌بینێ، ئه‌ڕوا هه‌رچیه‌كی هه‌یه‌ ده‌یفرۆشێ‌و مروارییه‌كه‌ی پێ‌ ده‌كڕێ. (
47 Again, our Father's kingdom is like a net cast into the lake, gathering fish of every kind. هه‌روه‌ها پادشاهێتی ئاسمان له‌تۆڕێك ده‌كات فڕێ‌درابێته‌ ده‌ریاوه‌، له‌هه‌موو جۆرێ‌ كۆده‌كاته‌وه‌.
48 When full, the fishermen pulled it ashore, sat down, and collected the good fish in baskets, throwing out the bad. كاتێ‌ پڕده‌بێ‌و ڕاده‌كێشرێته‌ كه‌ناری ده‌ریا، ئه‌وه‌ی باشه‌ كۆی ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌به‌ته‌داو خراپه‌كانیش فڕێ‌ ده‌ده‌ن.
49 So it will be at the age's end: angels will go out and separate the wicked from among the righteous, هه‌مان شت ڕووده‌دا، كاتێ‌ كۆتایی ئه‌م جیهانه‌ دێت فریشته‌كان دێن‎، به‌دكاران ده‌رده‌هێنن له‌ناو ڕاست‏ودروستانداو
50 and throw them into the blazing furnace, where they will weep and grind their teeth." فڕێیان ده‌ده‌نه‌ ناو ته‌نووری گـڕداره‌وه‌. جا له‌وێ‌ ده‌بێ‌ به‌گریان‏و چڕكه‌چڕكی ددان.)
51 "Have you understood all these things?" "Yes," they replied. عیسا لێی پرسین ئایا ئه‌مانه‌ هه‌مووی تێ‌گه‌یشتن؟ وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: (به‌ڵێ.)
52 He said to them, "Every teacher of the law trained for our Father's kingdom is like a homeowner who brings treasures new and old out of his storeroom." جا پێی ووتن: (له‌به‌رئه‌مه‌، هه‌ر یه‌كێ‌ له‌مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت* ببێ‌ به‌قوتابی له‌پادشاهێتی ئاسمان، له‌خاوه‌ن ماڵێك ده‌چێ‌ له‌گه‌نجینه‌كه‌ی تازه‌و كۆن به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ربهێنێت.)
53 When Jesus had finished these parables, he moved on from there. كاتێ‌ عیسا ئه‌م نموونانه‌ی ته‌واوكرد له‌وێ‌ ڕۆیشت.
54 Returning to his hometown, he taught in their synagogue, and they were amazed: "Where does this man get this wisdom and these mighty works? كــه‌ گــه‌ڕایـه‌وه‌ بـۆ شـاره‌كـه‌ی خۆی چووه‌ كه‌نیشت‏و ده‌ستیكرد به‌فێركردنیان، سه‌رسام بوون‎و پرسییان: (ئه‌م هه‌موو داناییو كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی له‌كوێ‌ بوو؟
55 Isn't this the carpenter's son? Isn't his mother named Mary, and his brothers James, Joseph, Simon, and Judas? ئایا ئه‌مه‌ كوڕی دارتاشه‌كه‌ نییه‌؟ دایكی مریه‌می ناو نییه‌؟ یاقوب‎و یوسف‏و شه‌معون‏و یه‌هوزا برای نین؟
56 Aren't all his sisters here with us? Where then did this man get all these things?" ئه‌وه‌ نییه‌ خوشكه‌كانی هه‌مووی لێره‌ لامانن؟ ئه‌مانه‌ی هه‌موو له‌كوێ‌ بوو؟
57 They took offense at him. But Jesus said to them, "A prophet is honored everywhere except in his hometown and in his own household." خه‌ڵكه‌كه‌ لێی به‌گومان بوون، به‌ڵام عیسا پێی ووتن: (هیچ پێغه‌مبه‌رێك كه‌م نرخ نییه‌، ته‌نها له‌شــارو مــاڵی خۆی نه‌بێ.)
58 He didn't do many miracles there because of their lack of faith. لـه‌وێ‌ كــاری ســه‌رسـوڕهێنه‌ری زۆری نه‌كــرد، لــه‌به‌ر بێ‌ بــاوه‌ڕیان پێی.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]