Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Matthew 12 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 At that time Jesus went through the grainfields on the Sabbath. His disciples were hungry and began to pluck heads of grain and eat them. له‌ڕۆژی شه‌ممه‌دا، كاتێ‌ عیسا به‌نێوان ده‌غڵه‌كاندا تێ‌ده‌په‌ڕی، قوتابیه‌كانی برسییان بوو، ده‌ستیان كرد به‌گوڵه‌گه‌نم پرواندن‎و خواردنی.
2 Seeing this, the Pharisees said to him, "Look—your disciples are doing what's unlawful on the Sabbath." كه‌فه‌ریسیه‌كان ئه‌مه‌یان بینی پێیان ووت: (ئه‌وه‌تا قوتابیه‌كانت كارێك ده‌كه‌ن له‌شه‌ممه‌دا* دروست نییه‌.)
3 He said to them, "Haven't you read what David did when he and his companions were hungry?" عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه‌و ووتی: (ئه‌ی نه‌تان خوێندۆته‌وه‌ كه‌ داودو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون چیان كرد، كاتێ‌ برسییان بوو؟
4 how he entered the house of our Father and ate the Presence bread, unlawful for him and his companions, reserved only for priests? چۆن چوونه‌ ماڵی خودا‎و نانی قوربانیان* خوارد، ئه‌و نانه‌ی دروست نه‌بوو بخورێ، نه‌له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه‌، نه‌له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵیدا بوون، ته‌نها بۆ كاهینه‌كان* نه‌بێ.
5 "Or haven't you read in the Law that on the Sabbath, priests in the temple break the Sabbath and are guiltless? ئایا نه‌تان خوێندۆته‌وه‌ له‌ته‌وراتدا كه‌ كاهینه‌كان له‌ڕۆژی شه‌مموان له‌په‌رستگا یاسای شه‌ممه‌ ده‌شكێنن كه‌چی به‌تاوانباریش دانانرێن؟
6 I tell you, something greater than the temple is here. به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم، یه‌كێك لێره‌یه‌ مه‌زنتره‌ له‌په‌رستگا.
7 If you knew what 'I want mercy, not sacrifice' means, you wouldn't have condemned the blameless. ئه‌گه‌ر مانای ووته‌كان تێبگه‌یشتنایه‌: {من داوای به‌زه‌یی ده‌كه‌م نه‌ك قوربانی}، ئه‌وا حوكمتان نه‌ده‌دا به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی بێتاوانن.
8 For the Son of Man is Lord of the Sabbath." چونكه‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ گه‌وره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌یه‌.)
9 He went on from there and entered their synagogue. ئینجا عیسا له‌وێ‌ ڕۆیشت‎و چووه‌ كه‌نیشته‌كه‌یان،
10 A man with a withered hand was there. They asked him, "Is it lawful to heal on the Sabbath?"—hoping to accuse him. له‌وێ‌ پیاوێكی لـێ‌بوو ده‌ستێكی ووشك ببوو، فه‌ریسیه‌كان ده‌یانوویست عیسا تاوانبار بكه‌ن، بۆیه‌ لێیان پرسی: (ئایا چاكردنه‌وه‌ی نـه‌خۆش له‌ڕۆژانی شه‌ممه‌ دروسته‌؟)
11 He said to them, "Who among you with a sheep, if it falls in a pit on the Sabbath, won't grab and pull it out? عیسا وه‌ڵامـی دانه‌وه‌و ووتی: (كێ‌ له‌ئێوه‌ گه‌ر مـه‌ڕێكی هه‌بێت‎و مه‌ڕه‌كه‌ی له‌ڕۆژی شه‌ممه‌دا بكه‌وێته‌ ناو چاڵێكه‌وه‌، ناچێ‌ ده‌ری بهێنێت؟
12 How much more is a person worth than a sheep! So it's lawful to do good on the Sabbath." باشه‌! مرۆڤ زۆر له‌مه‌ڕ به‌نرختر نییه‌؟ كه‌واته‌ له‌ڕۆژانی شه‌ممه‌دا كاری باش دروسته‌.)
13 Then he told him, "Stretch out your hand." He stretched it out, and it was restored, healthy like the other. ئینجا به‌پیاوه‌كه‌ی ووت: (ده‌ستت درێژكه‌.) ئه‌ویش ده‌ستی درێژ كردو ده‌ستی چاك بووه‌وه‌و وه‌ك ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ی لێهات.
14 But the Pharisees went out and plotted how to destroy him. به‌ڵام فه‌ریسیه‌كان چوونه‌ ده‌ره‌وه‌و ته‌گبیریان كرد چۆن له‌ناویبه‌ن.
15 Jesus, aware of this, withdrew from there. And many followed him, and he healed them all, عیساش به‌مه‌ی زانیو له‌وێ‌ ڕۆیشت، خه‌ڵكێكی زۆر دوای‎كه‌وتن، هه‌موو ئه‌وانه‌ی نه‌خۆش بوون چاكیكردنه‌وه‌.
16 and he ordered them not to tell anyone about him. به‌ڵام ئاگاداریكردن لای كه‌س باسی نه‌كه‌ن،
17 This was to fulfill what was spoken by the prophet Isaiah: تا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زمانی ئه‌شعیا پێغه‌مبه‌ر ووتراوه‌ بێته‌دی كه‌ ده‌ڵێ:
18 "Look, my servant—Jesus—whom I have chosen, my beloved in whom my soul delights. I will put my Spirit upon him, and he will proclaim justice to the nations. {ئا ئه‌وه‌تا ئه‌و خزمه‌تكاره‌ی هه‌ڵم‏بژاردووه‌، ئه‌و خۆشه‌ویسته‌ی پێی دڵشادم، ڕۆحی خۆمی تیا داده‌نێم، تا به‌هه‌موو میلله‌تان دادپه‌روه‌ریم ڕابگه‌یه‌نێ.
19 He will not quarrel or shout, nor will anyone hear his voice in the streets. شه‌ڕ ناكات‏و هاوار ناكات، كه‌س ده‌نگی نابیستێ‌ له‌شه‌قامه‌كان.
20 A bruised reed he will not break, and a smoldering wick he will not quench, until he brings justice to victory; قامیشێكی كوتراوه‌و ناشكێ، پڵیته‌یه‌كی گڕداره‌و ناكوژێته‌وه‌، هه‌تا دادپه‌روه‌ری به‌سه‌ركه‌وتن ده‌گه‌ێنێ.
21 and in his name the nations will put their hope." هیوای میلله‌تان له‌سه‌ر ناوی ئه‌و ده‌بێ.}
22 Then someone brought him a blind, mute demon-oppressed man, and he healed him so the man could speak and see. ئینجا پیاوێكی لاڵ‏و كوێریان بۆ هێنا ڕۆحی پیسی تیابوو، ئه‌ویش چاكی كرده‌وه‌ به‌جۆرێ‌ ده‌یتوانی ببینێت‏و گفتوگۆ بكات.
23 And all the crowds were amazed and said, "Can this be the Son of David?" خه‌ڵكه‌كه‌ هـه‌موو سه‌رسام بوون‎و ووتیان: (ئایا ئه‌مه‌ ڕۆڵه‌ی داود نییه‌؟)
24 But hearing this, the Pharisees said, "This man drives out demons only by Beelzebul, prince of demons." به‌ڵام فه‌ریسیه‌كان كه‌ ئه‌مه‌یان بیست ووتیان: (ئه‌و ڕۆحی پیس ده‌رناكات مه‌گه‌ر به‌ به‌عله‌زبولـی سه‌رۆكی ڕۆحه‌ پیسه‌كان نه‌بێت.)
25 Knowing their thoughts, he said to them, "Every kingdom divided against itself is ruined, and no city or house divided against itself will stand. عیسا به‌بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وانی زانی، ووتی: (هه‌ر پادشایه‌تیه‌ك دووبه‌ره‌كی تیابێت، وێران ده‌بێت، هه‌ر شارو ماڵێك دووبه‌ره‌كی تیابێت، خۆی ڕاناگرێ.
26 And if Satan casts out Satan, he is divided against himself. How then will his kingdom stand? ئه‌گه‌ر شه‌یتان، شه‌یتان ده‌ربكات، ئه‌وا دوو به‌شن‎و دووبه‌ره‌كییان تیایه‌، كه‌واته‌ چۆن پادشایه‌تیه‌كه‌ی خۆی ڕاده‌گرێ؟
27 If I drive out demons by Beelzebul, by whom do your sons drive them out? So they will be your judges. ئه‌گه‌ر من به‌به‌عله‌زبول ڕۆحی پیس ده‌رده‌كه‌م، ئه‌ی ڕۆڵه‌كانتان به‌كێ‌ ده‌ریان‏ده‌كه‌ن؟ بۆیه‌ ئه‌وان حوكم ده‌ده‌ن به‌سه‌رتان.
28 But if I drive out demons by the Spirit of our Father, then the kingdom of our Father has reached you. به‌ڵام ئه‌گه‌ر من به‌ڕۆحی خودا ڕۆحی پیس ده‌ربكه‌م، ئه‌وا پادشاهێتی خودا ده‌چه‌سپێ‌ به‌سه‌رتان.
29 Or how can someone enter a strong man's house and carry off his goods, unless he first restrains the strong man? Then he can loot his house. ئه‌گینا چۆن یه‌كێ‌ ده‌توانێ‌ بچێته‌ ماڵی كابرایه‌كی به‌هێزو شته‌كانی تاڵان بكات، گه‌ر یه‌كه‌م جار نه‌یبه‌ستێته‌وه‌، ئینجا ماڵه‌كه‌ی تاڵان بكات؟
30 Whoever is not with me is against me, and whoever does not gather with me scatters. ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵم نییه‌ دژمه‌، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵما كۆناكاته‌وه‌، بڵاوی ده‌كاته‌وه‌.
31 So I tell you, every sin and blasphemy will be forgiven people, but blasphemy against the Spirit will not be forgiven. له‌به‌رئه‌وه‌ پێتان ده‌ڵێم: هه‌موو گوناه‌و كفركردنێكی مرۆڤ ده‌به‌خشرێ‌ ته‌نها كفركـردن به‌رامبه‌ر به‌ڕۆحـی پیرۆز نـه‌بێ‌ نابه‌خشرێ،
32 Whoever speaks against the Son of Man will be forgiven; whoever speaks against the Holy Spirit won't be forgiven—neither in this age nor the age to come. ئه‌وه‌ی ووشـــه‌یه‌ك دژی ڕۆڵه‌ی مـرۆڤ بڵێت ده‌به‌خـشرێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ووشـه‌یه‌ك دژی ڕۆحـی پیرۆز بڵێت نابه‌خـشرێ، نه‌لـه‌م زه‌مـانه‌داو نه‌ له‌ زه‌مانی ئاینده‌.
33 Make the tree good and its fruit good, or the tree bad and its fruit bad, for a tree is known by its fruit. (وابكه‌ن دار باش بێت، به‌رووبوومی باش ده‌دات. یاخود وابكه‌ن دار خراپ بێت، به‌رووبوومی خراپ ده‌دات، چونكه‌ دار به‌به‌رووبومی ده‌ناسرێ‌.
34 You brood of vipers! How can you speak good things since you're evil? For the mouth speaks the heart's overflow. ئه‌ی بێچوه‌ ماران، چۆن ده‌توانن به‌چاكی بدوێن، كه‌ خۆتان خراپ بن؟ ده‌م ئه‌وه‌ ده‌ڵێ‌ كه‌ له‌دڵ هه‌ڵده‌قوڵێ‌.
35 A good person produces good from a good treasure; an evil person produces evil from an evil treasure. مرۆڤی چاك، له‌گه‌نجینه‌ی چاكی ناو دڵی شتی چاك ده‌رده‌هێنێ، مرۆڤی به‌دیش، له‌گه‌نجینه‌ی به‌د، شتی به‌د ده‌رده‌هێنێ.
36 I tell you, on judgment day people will answer for every careless word they speak, به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: هه‌ر ووشه‌یه‌كی پووچ كه‌ خه‌ڵكی پێی ده‌دوێ‌ له‌ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا، لێپرسینه‌وه‌ی خۆی هه‌یه‌.
37 for by your words you will be justified, and by your words you will be condemned." چونكه‌ به‌ووشه‌كانی خۆت بێ‌تاوان ده‌بی، هه‌روه‌ها به‌ووشه‌كانی خۆت تاوانبار ده‌كرێی.)
38 Then some scribes and Pharisees said, "Teacher, we want a sign from you." ئینجا هه‌ندێ‌ له‌مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت‎و فـه‌ریسیه‌كان ووتیان: (ئه‌ی مامۆستا، ده‌مانه‌وێ‌ نیشانه‌یه‌كت لێ‌ ببینین.)
39 He answered, "This evil, adulterous generation demands a sign. None will be given it except the sign of the prophet Jonah. عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (نه‌وه‌یه‌كی به‌دكارو به‌دڕه‌وشت داوای نیشانه‌ ده‌كه‌ن، نیشانه‌ نادرێ، ته‌نها نیشانه‌ی یونس* پێغه‌مبه‌ر نه‌بێ.
40 As Jonah was three days and three nights in the great fish's belly, so the Son of Man will be three days and three nights in the earth's heart. چۆن یونس سـێ‌ ڕوژو سێ‌ شه‌و له‌ناو سكی نه‌هه‌نگدا بوو، ئاواش ڕۆڵه‌ی مرۆڤ سێ‌ ڕۆژو سێ‌ شه‌و له‌ناو دڵی زه‌ویدا ده‌مێنێته‌وه‌.
41 Ninevites will rise at the judgment with this generation and condemn it, for they repented at Jonah's preaching, and something greater than Jonah is here. دانیشتوانی نه‌ینه‌وا له‌ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌، ڕاده‌وه‌ستن به‌رامبه‌ر ئه‌م نه‌وه‌یه‌و تاوانباریان ده‌كه‌ن، چونكه‌ تۆبه‌یان كرد كاتێ‌ یونس ووشه‌ی خودای پێ‌ڕاگه‌یاندن. ئه‌وه‌تا له‌یونس مه‌زنتر لێره‌یه‌.
42 The queen of the South will rise at the judgment with this generation and condemn it, for she came from earth's ends to hear Solomon's wisdom—and look, something greater than Solomon is here. شاژنی باشوور له‌ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌وه‌یه‌ ڕاده‌وه‌ستێ‏و تاوانباری ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وپه‌ڕی زه‌مینه‌وه‌ هات بۆ گوێگرتن له‌داناییه‌كانی سلێمان. ئه‌وه‌تا له‌سلێمان مه‌زنتر لێره‌یه‌.
43 When an unclean spirit leaves a person, it travels through dry places seeking rest, and finds none. (كه‌ ڕۆحی پیس له‌مرۆڤێك چووه‌ ده‌ره‌وه‌، سه‌رگه‌ردانی په‌یداكردنی جێی حه‌وانه‌وه‌ ده‌بێت له‌بیابانی ووشكی بێ‌ئاو، به‌ڵام نایدۆزێته‌وه‌.
44 Then it says, 'I will return to my house I left.' Coming, it finds it empty, swept, and put in order. ئینجـا ده‌ڵێ: با بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ ئه‌و ماڵه‌ی به‌جێم هێشت، كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ده‌بینێ‌ چـۆڵه‌، گسك دراوه‌و جوان كراوه‌.
45 Then it goes and brings along seven other spirits more evil than itself; they enter and settle there, and that person ends up worse off than before. So it will be with this evil generation." ئه‌وسـا ده‌ڕوات، له‌گه‌ڵ خۆی حه‌وت ڕۆحی خراپتر ده‌هێنێ‌و هه‌موویان ده‌چنه‌ ناو ئه‌و مرۆڤه‌وه‌. ئیتر داهاتووی ئه‌و مرۆڤه‌ له‌جاران خراپتر ده‌بێت. ئه‌م نه‌وه‌ به‌دكاره‌ش، ئاوهای به‌سه‌ر دێت.)
46 While he was still speaking to the crowds, his mother and brothers stood outside, wanting to speak with him. له‌وكاته‌دا كه‌ عیسا قسه‌ی بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌كرد، دایك‎و خوشك‎و براكانی له‌ده‌ره‌وه‌ ڕاوه‌ستا بوون، داوایان ده‌كرد له‌گه‌ڵـی بدوێن.
47 Someone told him, "Look, your mother and your brothers are standing outside, wanting to speak to you." یه‌كێك له‌ئاماده‌بووان پێی ووت: (ئه‌وه‌ دایكت‎وخوشك‎و براكانته‌ له‌ده‌ره‌وه‌ ڕاوه‌ستاون، ده‌یانه‌وێ‌ له‌گه‌ڵت بدوێن.)
48 He answered the one who told him, "Who is my mother, and who are my brothers?" وه‌ڵامی دایه‌وه‌ ووتی: (دایكم كێیه‌و خوشك‎و براكانم كێن؟)
49 And stretching out his hand toward his disciples, he said, "Here are my mother and my brothers! ئینجا ده‌ستی بۆ قوتابیه‌كانی ڕاكێشاو ووتی: (ئه‌مانه‌ن دایك‏و براكانم،
50 For whoever does the will of my Father in heaven is my brother and sister and mother." ئه‌وه‌ی كاربكات به‌خواستی ئه‌و باوكه‌م كه‌ له‌ئاسمانه‌، ئه‌وا ئه‌و براو خوشك‏و دایكمه‌.)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]