Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Matthew 11 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 After Jesus finished instructing his twelve disciples, he left there to teach and preach in their towns. كه‌ عیسا له‌ئامۆژگاری كردنی دوانزه‌ قوتابیه‌كه‌ی ته‌واو بوو، له‌وێ‌ ڕۆیشت، چوو بۆ فێركردن‎و ڕاگه‌یاندنی ووشه‌ی خودا له‌شاره‌كانیان.
2 John, hearing in prison of the Christ's works, sent word through his disciples, كاتێ‌ یه‌حیا له‌به‌ندیخانه‌دا ئه‌و كارانه‌ی عیسای بیست، هه‌ندێ‌ له‌قوتابیه‌كانی نارده‌ لای،
3 and asked him, "Are you the one who is to come, or should we look for another?" لێیان پرسی: (ئایا تۆی ئه‌وه‌ی كه‌ دێ‌، یان چاوه‌ڕێی یه‌كێكی دیكه‌ بكه‌ین؟)
4 Jesus answered them, "Go and report to John what you hear and see: عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه‌و ووتی: (بڕۆن، ئه‌وه‌ی بیستوتانه‌و بینیوتانه‌ به‌یه‌حیای بڵێن:
5 "Blind eyes see, the lame walk, those with leprosy are made clean, the deaf hear, the dead are raised, and good news is preached to the poor. كوێره‌كان ده‌بینن، گۆجه‌كان به‌ڕێكی ده‌ڕۆن، گه‌ڕوگولان پاك ده‌بنه‌وه‌، كه‌ڕان ده‌بیستن، مردووان زیندوو ده‌بنه‌وه‌و هه‌ژاران مزگێنیان پێ‌ ده‌درێ.
6 And blessed is the one who does not stumble on account of me." خۆزگه‌ ده‌خوازرێ‌ به‌وانه‌ی گومانم لـێ‌ ناكه‌ن.)
7 As they left, Jesus began telling the crowds about John: "What did you go out into the wilderness to see? A reed shaken by the wind? دوا به‌دوای ڕۆیشتنی قوتابیه‌كانی یه‌حیا، عیسا ده‌ستی كرد به‌قسه‌كردن له‌باره‌ی یه‌حیاوه‌ بۆ خه‌ڵكه‌كه‌، ووتی: (بۆ بینینی چی چوونه‌ بیابان؟ بۆ بینینی قامیشێك كه‌ با ده‌یجوڵێنێته‌وه‌؟
8 But why go out—to see a man dressed in soft clothes? Look, those who wear soft clothes are in royal palaces. ئه‌ی بۆ بینینی چی چوون؟ بۆ بینینی مرۆڤێك كه‌ به‌رگی نایابی له‌به‌ربێ؟ ئه‌وه‌تان ئه‌وانه‌ی به‌رگی نایاب له‌به‌رده‌كه‌ن، وان له‌كۆشكی پادشاكان.
9 But why did you go out? To see a prophet? Yes, I tell you, far more than a prophet. ئه‌ی بۆچی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌؟ بۆ بینینی پێغه‌مبه‌رێك؟ به‌لـَێ‌ من پێتان ده‌ڵێم، به‌ڵكو مه‌زنتر له‌پێغه‌مبه‌ر.)
10 This is the one written about: 'Look, I send my messenger ahead of you, who will prepare your way before you.' ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌رباره‌ی نووسراوه‌: {ئه‌وه‌تا من نێرراوی خۆم له‌پێشته‌وه‌ ده‌نێرم ئه‌وه‌ی ڕێگات بۆ ئاماده‌ ده‌كات.}
11 Truly I tell you: among those born of women, none greater than John the Baptist has arisen; yet the least in our Father's kingdom is greater than he. ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: له‌نێو ئه‌وانه‌ی له‌ژن له‌دایك بوون، نییه‌ مه‌زنتر له‌یه‌حیای خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێش، به‌ڵام بچووكترینی ئه‌وانه‌ی له‌پادشاهێتی ئاسمانن، له‌و مه‌زنتره‌.
12 From John the Baptist's days until now, the kingdom of our Father endures violence, and the violent seize it. له‌ڕۆژانی یه‌حیای خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێشه‌وه‌ تا ئێستا پادشاهێتی ئاسمان پێشكه‌وتنێكی به‌هێز پێش ‎ده‌كه‌وێ، هه‌رچه‌نده‌ به‌هێزه‌كان هه‌وڵی ڕاگرتنی ده‌ده‌ن.
13 For all the Prophets and the Law prophesied until John, شه‌ریعه‌ت‏و هه‌موو پێغه‌مبه‌ران، تاهاتنی یه‌حیا پێشبینییان‎كردووه‌.
14 and if you are willing to accept it, he is the Elijah who was to come. ئه‌گه‌ر بڕوا ده‌كه‌ن، ئه‌م یه‌حیایه‌ ئه‌و ئه‌لیاسه‌یه‌* كه‌ چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌كرێت.
15 Whoever has ears, let him hear. ئه‌وه‌ی گویێ‌ هه‌یه‌ بۆ گوێ‌ گرتن باگوێ‌ بگرێ! (
16 To what can I compare this generation? It's like children sitting in the marketplaces, calling out to others: ئه‌م نه‌وه‌یه‌ له‌چی ده‌كه‌ن؟ له‌و منداڵانه‌ ده‌كه‌ن كـه‌ له‌گۆڕه‌پانی بازاڕه‌ دانیشتوون‎و بانگی هاوڕێكانیان ده‌كه‌ن‏و ده‌ڵێن:
17 'We played the flute for you, and you did not dance; we sang a funeral song, and you did not mourn.' زوڕنامان بۆ لـێ‌دان كه‌چی هه‌ڵنه‌په‌ڕین، شینمان بۆ كردن كه‌چی سنگتان نه‌كوتیو له‌خۆتان نه‌دا.
18 For John came neither eating nor drinking, and they say, 'He has a demon.' یه‌حیا هات چونكه‌ ناخواو ناخواته‌وه‌، ووتیان: (ڕۆحی پیسی تیایه‌.)
19 The Son of Man came eating and drinking, and they say, 'A glutton and drunkard, a friend of tax collectors and sinners!' Yet wisdom is proved right by her deeds." ئینجا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ هات، ده‌خواو ده‌خواته‌وه‌ ووتیان: (ئه‌مه‌ پیاوێكی زۆرخۆرو مه‌سته‌، هاوڕێی باجگران‎و گوناهبارانه‌.) به‌ڵام ڕاستی دانایی به‌ به‌رووبوومی ده‌رده‌كه‌وێ‌.)
20 Then he began denouncing the towns where he'd done most of his miracles, because they hadn't repented. ئینجا عیسا ده‌ستی كرد به‌سه‌رزه‌نشت‏كردنی ئه‌و شارانه‌ی كه‌ زۆربـه‌ی نیشانه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی تیا نوانـدبوون، چـونكـه‌ هێشتا تــۆبه‌یان ‎نه‌كردبوو،
21 "Woe to you, Chorazin! Woe to you, Bethsaida! For if the miracles done in you had been done in Tyre and Sidon, they'd have turned back long ago in mourning clothes and ashes. ووتی: (خاك به‌سه‌رت ئه‌ی كورزین، خاك به‌سه‌رت ئه‌ی به‌یت‏سه‌یدا، ئه‌و كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی لای ئێوه‌ كرا گه‌ر له‌سورو سـه‌یدا بكرایه‌ دانیشتوانی هه‌ر لـه‌زووه‌وه‌ تۆبه‌یان ‎ده‌كردو خۆیان له‌خۆڵه‌مێش ده‌گه‌وزاند.
22 But I tell you: judgment day will be more bearable for Tyre and Sidon than for you. به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: دۆخی سورو سه‌یدا له‌ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا باشتر ده‌بێ‌ له‌دۆخی ئێوه‌.
23 And you, Capernaum—will you be lifted to heaven? You'll be brought down to the grave. If the miracles done in you had been done in Sodom, it would still stand today. تۆش ئه‌ی كه‌فه‌رناحومی به‌رزبووه‌وه‌ تا ئاسمان؟ ده‌خریێته‌ خواره‌وه‌ تا بنی دۆزه‌خ، گه‌ر له‌شاری سه‌دومدا ئه‌وه‌ بكرایه‌ كه‌ لای تۆ كراوه‌، شاره‌كه‌ هه‌تا ئه‌مڕۆ ده‌مایه‌وه‌.
24 But I tell you: Sodom's land will fare better on judgment day than you." به‌ڵام پێت ده‌ڵێم: دۆخی سه‌دوم له‌ڕۆژی لـێ‌پرسینه‌وه‌ باشتره‌ له‌ تۆ.)
25 At that time Jesus said, "I praise you, Father, Sovereign of heaven and earth, for hiding this from the wise and discerning, and revealing it to infants. عیسا به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر قسه‌كانیو ووتی: (سوپاست ده‌كه‌م ئه‌ی باوك، خوداوه‌ندی ئاسمان‏و زه‌وی، چونكه‌ ئه‌م‎ كارانه‌ت له‌داناكان شاردۆته‌وه‌و ئاشكرات كردووه‌ بۆ منداڵان.
26 Yes, Father, for this pleased you. به‌ڵێ، ئه‌ی باوك، ئه‌مه‌ خواستی تۆیه‌.
27 Everything was entrusted to me by my Father. Only the Father knows the Son, only the Son knows the Father, and anyone the Son chooses to reveal the Father to. باوكم هه‌موو شتێكی پێ‌ ســپاردوم، كــه‌س ڕۆڵه‌ ناناسێ‌ باوك نه‌بێ، كه‌سیش بـاوك ناناسێ‌ ته‌نها ڕۆڵه‌و ئه‌و كـه‌سـانه‌ نـه‌بێ كه‌ ڕۆڵه‌ ده‌یه‌وێ‌ بۆیانی ده‌ربخات.
28 "Come to me, all you who are weary and burdened, and I will give you rest. وه‌رن بــۆ لام ئه‌ی هه‌موو ماندووان‎و بارگـرانه‌كـان، مـن ده‌تان حـه‌سێنمـه‌وه‌.
29 Put my yoke on you and learn from me, since I'm gentle and humble in heart, and you'll find rest for your souls. نیری من هه‌ڵگـرن‎و لـه‌منه‌وه‌ فێربن، چـونكـه‌ من هێمن‎و دڵنه‌رمم. ئه‌وسا حه‌سانه‌وه‌ ده‌‎دۆزنه‌وه‌ بۆ ده‌روونتان.
30 For my yoke is easy, and my burden is light." چونكه‌ نیره‌كه‌م سووكه‌و بارم ئاسانه‌.)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]