Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Matthew 10 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Jesus called his twelve disciples and gave them authority over unclean spirits, to drive them out and heal every disease and every sickness. ئینجا دوانزه‌ قووتابیه‌كه‌ی* بانگ كرد، ده‌سه‌ڵاتی دانێ‌ تا ڕۆحه‌ پیسه‌كان ده‌ر بكه‌ن‏و هه‌موو نه‌خۆشی‎و ده‌ردێك چاك بكه‌نه‌وه‌.
2 The twelve apostles' names: first, Simon called Peter, and Andrew his brother; James son of Zebedee, and John his brother; ناوی دوانزه‌ نێرراوه‌كه‌ش* ئه‌مه‌یه‌: شه‌معون كه‌ به‌ په‌ترۆس ناوده‌برا له‌گه‌ڵ ئه‌ندراوسی برای، یاقوبی كوڕی زه‌بدی‎و یۆحه‌ننای برای.
3 Philip and Bartholomew; Thomas and Matthew the tax collector; James son of Alphaeus and Thaddaeus; فیلیپۆس‏و برتۆلماوس، تۆماو مه‌تتای باجگر، یاقوبی كوڕی حه‌لفاو ته‌داوس،
4 Simon the Zealot and Judas Iscariot, who also betrayed him. شه‌معونی قانه‌وی‎و یه‌هوزای ئه‌سخه‌ریوتی ئه‌وه‌ی عیسای به‌ده‌سته‌وه‌دا.
5 Jesus sent these twelve, instructing them: "Do not go to Gentile regions or enter a Samaritan town. عیسا ئه‌مانه‌ی ناردو ووتی: (ئه‌و ڕێگه‌یه‌ مه‌گرن كه‌ به‌ناو ناجووله‌كاندا ده‌ڕوات، مه‌چنه‌ شاری سامریه‌كان*،
6 Go rather to the lost sheep of the house of Israel. به‌ڵكو به‌تایبه‌تی بڕۆنه‌ لای مه‌ڕه‌ وون بووه‌كانی ماڵی ئیسرائیل.
7 As you go, proclaim this message: 'The kingdom of our Father has come near.' كاتێ‌ ده‌چن ئه‌م په‌یامه‌ ڕابگه‌ێنن: (پادشاهێتی ئاسمان نزیك بۆته‌وه‌.)
8 Heal the sick, raise the dead, cleanse those with leprosy, drive out demons. Freely you received; freely give. نه‌خۆش چاك بكه‌نه‌وه‌، مردوو زیندووبكه‌نه‌وه‌، گه‌ڕوگولـی پاك بكه‌نه‌وه‌، ڕۆحه‌ پیسه‌كان ده‌ربكه‌ن. به‌خۆڕایی وه‌رتان گرتووه‌ به‌خۆڕایی بیده‌ن.
9 Do not take any gold or silver or copper in your belts. زێڕو زیو و مس له‌گه‌ڵ خۆتان هه‌ڵ مه‌گرن،
10 No travel bag, no second shirt, no sandals, no staff—the worker deserves his food. توره‌كه‌ له‌گه‌ڵ خۆتان هه‌ڵ‏مه‌گرن، دوو كراس‏و دوو پێڵاوو گۆچان مه‌به‌ن، چونكه‌ ئیشكه‌ر شایانی ئه‌وه‌یه‌ خۆراكی خۆی بدرێتێ.
11 Whatever town or village you enter, find out who is worthy there, and stay there until you leave. ده‌چنه‌ هه‌ر شارو لادێیه‌ك، بگه‌ڕێن به‌شوێن ئه‌وانه‌ی شایانی ئێوه‌بن، له‌وێ‌ بمێننه‌وه‌ هه‌تا كاتی ڕۆیشتنتان دێت.
12 As you enter the home, greet it. كه‌ چوونه‌ ماڵێك سڵاویان لـێ‌بكه‌ن.
13 If the home is worthy, let your peace rest on it; if not, let it return to you. ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ماڵه‌ به‌ڕاستی شایانی ئه‌وه‌ بوون، با ئاشتیتان بچێته‌ ناویانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر شایانی ئه‌وه‌ نه‌بوون، با ئاشتیتان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خۆتان.
14 If anyone won't welcome you or hear your words, shake the dust off your feet as you leave that house or town. گه‌ر یه‌كێك‎ پێشوازی لێ‌نه‌كردن، یان گوێی لـێ‌نه‌گرتن، ئێوه‌ش كه‌ له‌و ماڵ‎و شاره‌ ده‌چنه‌ده‌ره‌وه‌، تۆزی پێتان بته‌كێنن.
15 Truly I tell you: Sodom and Gomorrah will fare better on judgment day than that town. ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: له‌ڕۆژی لـێپرسینه‌وه‌دا، دۆخی شاری سه‌دوم‏و عه‌موره‌* باشتر ده‌بێ‌ له‌و شاره‌. (
16 Look, I send you out as sheep among wolves; so be as shrewd as serpents, as innocent as doves. من ئێوه‌ وه‌ك به‌رخِ به‌ناو گورگدا ده‌نێرم، جــا دانابن وه‌ك مــار، نه‌رم‏ونیان بن وه‌ك كۆتر.
17 Beware of people; they will hand you over to councils and whip you in their synagogues. ئاگادار بن، خـه‌ڵكی ده‌تان ده‌نه‌ ده‌ست دادگـا، له‌ كه‌نیشته‌كانیاندا به‌قامـچی لێتان ده‌ده‌ن،
18 For my sake you'll be brought before governors and kings, as testimony to them and the Gentiles. له‌پێناوی من ده‌برێنه‌ به‌رده‌م دادوه‌رو پادشـاكـان، ئه‌مـه‌ش ده‌بێته‌ شایه‌تیه‌ك بۆ مـن، لای جووله‌كه‌و میلله‌تانیش.
19 But when they hand you over, don't worry about what to say or how—for what to say will be given you at that time, كاتێ‌ ده‌تانده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌، گوێ‌ مه‌ده‌نه‌ ئه‌وه‌ی چۆن قسه‌ بكه‌ن یان چی بڵێن، چونكه‌ له‌وكاته‌دا پێتان ده‌ووترێ‌ چی بڵێن.
20 for it will not be you speaking, but the Spirit of your Father speaking through you. ئێوه‌ خۆتان قسه‌ ناكه‌ن، به‌ڵكو ڕۆحی باوكتانه‌ به‌هۆی ئێوه‌وه‌ قسه‌ ده‌كات.
21 Brother will betray brother to death, father his child; children will rise against their parents and have them killed. برا، برای خۆی ده‌دا به‌ده‌سته‌وه‌ بۆ مردن، باوك منداڵی خۆی. منداڵان له‌باوك‏و دایك هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و ده‌یانكوژن.
22 Everyone will hate you because of my name, but whoever holds out to the end will be saved. خه‌ڵكی ڕقیان لێتان ده‌بێ‌ له‌به‌ر ناوی من، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تاكۆتایی خۆی ڕاگرێ، ئه‌وه‌ ڕزگاری ده‌بێت.
23 When persecuted in one town, flee to the next. I tell you truly: you won't finish Israel's towns before the Son of Man comes. كه‌ له‌شارێ‌ ده‌تان چه‌وسێننه‌وه‌، ڕاكه‌ن بۆ شارێكی دیكه‌. ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: شاره‌كانی ئیسرائیل ته‌واو ناكه‌ن پێش هاتنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ. (
24 The student is not above the teacher, nor the servant above his master. قوتابی له‌مامۆستاكه‌ی به‌رزتر نییه‌و كۆیله‌ش له‌گه‌وره‌كه‌ی به‌رزتر نییه‌.
25 It's enough for the student to become like the teacher, and the servant like the master. If they call the head of the house Beelzebul, how much more his household! به‌سه‌ قوتابی وه‌ك مامۆستاكه‌ی بێت وكۆیله‌ش وه‌ك گه‌وره‌كه‌ی بێت. گه‌ر خاوه‌ن ماڵیان به‌ به‌عله‌زبول* ناوبردبێت‌ ئاخۆ ده‌بێ‌ چی به‌ئه‌ندامانی ماڵه‌كه‌ی بووترێ؟
26 So do not be afraid of them. There is nothing concealed that will not be disclosed, or hidden that will not be made known. له‌وان مه‌ترسن، چونكه‌ هیچ شتێكی شاراوه‌ نییه‌ ده‌رنه‌كه‌وێت‎و هیچ نهێنیه‌ك نییه‌ ئاشكرا نه‌بێت.
27 What I tell you in the dark, say in daylight; what's whispered in your ear, proclaim from rooftops. ئه‌وه‌ی له‌ تاریكیدا پێتانی ده‌ڵێم، له‌ڕووناكیدا بیڵێنه‌وه‌، ئه‌وه‌ی به‌چرپه‌ گوێتان لـێ‌ده‌بێ‌، به‌ده‌نگی به‌رز له‌سه‌ربانان ڕایبگه‌ێنن.
28 Don't fear those who kill the body but not the soul; instead fear the One able to destroy both soul and body in hell. مه‌ترسن له‌وانه‌ی ده‌تان كوژن به‌ له‌ش‏و ناتوانن ده‌روونتان بكوژن، به‌ڵكو ترستان له‌وه‌بێ‌ كه‌ ده‌توانێ‌ له‌ش‎و ده‌روون به‌یه‌كه‌وه‌ له‌دۆزه‌خدا له‌ناوبه‌رێ.
29 Aren't two sparrows sold for a penny? Yet not one falls to the ground without your Father. ئایا دوو چۆله‌كه‌ نافرۆشن به‌ یه‌ك فلس؟ كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، یه‌كێ‌ له‌وانه‌ به‌بێ‌ خواستی باوكتان ناكه‌وێته‌ سه‌ر زه‌وی.
30 And even the very hairs of your head are all numbered. ئێوه‌ ته‌نانه‌ت قژی سه‌ریشتان ژمێراوه‌.
31 So do not be afraid; you are worth more than many sparrows. كه‌واته‌ مه‌ترسن، ئێوه‌ زۆر له‌چۆله‌كه‌ به‌نرخترن.
32 Therefore, whoever acknowledges me before others, I will also acknowledge before my Father in heaven. ئه‌وه‌ی دانم پیاده‌نێ‌ به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكی، منیش دانی پیا ده‌نێم به‌رامبه‌ر به‌باوكم، ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ئاسمانه‌.
33 But whoever denies me before others, I'll deny before my Father in heaven. به‌ڵام ئه‌وه‌ی نكۆڵیم لێده‌كات به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكی، منیش نكۆڵی لێده‌كه‌م به‌رامبه‌ر باوكم، ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ئاسمانه‌. (
34 Do not think I came to bring peace on earth; I came not to bring peace but a sword. له‌وباوه‌ڕه‌دا نه‌بن من هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی بێنمه‌ سه‌ر زه‌وی، نه‌هاتووم بۆ هێنانی ئاشتی، به‌ڵكو شمشێر!
35 For I came to pit a man against his father, a daughter against her mother, a daughter-in-law against her mother-in-law, من هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی ناكۆكی بخه‌مه‌ نێوان، باوك‎و كوڕ، كچ‎و دایك، بووك‎و خه‌سوو.
36 a man's enemies will be the members of his own household. ئا به‌م جۆره‌ مرۆڤ دوژمنی خانه‌واده‌كه‌ی خۆی ده‌بێت.
37 Whoever loves father or mother above me is unworthy of me; whoever loves son or daughter above me is unworthy of me. ئه‌وه‌ی دایك‎و باوكی له‌من زیاتر خۆشویست، شایانی من نییه‌. ئه‌وه‌ی كوڕی یان كچی له‌من زیاتر خۆشویست، شایانی من نییه‌.
38 Whoever does not take up his cross and follow me is not worthy of me. ئه‌وه‌ی خاچه‌كه‌ی هه‌ڵنه‌گرێ‎و دوام نه‌كه‌وێت، شایانی من نییه‌.
39 Whoever finds his life loses it, and whoever loses his life for my sake finds it. ئه‌وه‌ی خۆی به‌ژیانیه‌وه‌ به‌ستبێته‌وه‌، ده‌یدۆڕێنێ، ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی له‌پێناوی من بدۆڕێنێ، ده‌یباته‌وه‌. (
40 Whoever welcomes you welcomes me, and whoever welcomes me welcomes the One who sent me. ئه‌وه‌ی پێشوازی له‌ئێوه‌ بكات، ئه‌وا پێشوازی له‌من ده‌كات، ئه‌وه‌ش پێشوازی له‌من بكـات، ئه‌وا پێشوازی له‌وه‌ ده‌كات كه‌ منی ناردووه‌.
41 Whoever welcomes a prophet as a prophet gets a prophet's reward, and whoever welcomes a righteous person as a righteous person gets a righteous person's reward. ئه‌وه‌ی پێشوازی له‌پێغه‌مبه‌رێك بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌، ئه‌وا پاداشتی پێغه‌مبه‌رێك وه‌رده‌گرێت. ئه‌وه‌ش پێشوازی له‌مرۆڤێكی چاك بكات، ئه‌وا پاداشتی مرۆڤێكی چاك وه‌رده‌گرێت.
42 And whoever gives just a cup of cold water to one of these little ones because he is my disciple, truly I tell you, will never lose his reward." هه‌ركه‌سێكیش جامێ‌ ئاوی سارد بدات به‌یه‌كێ‌ له‌م منداڵانه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی قوتابی منن، ڕاستیتان پێ‌ ده‌ڵێم: پاداشتی ئه‌و هه‌رگیز وون نابێت.)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]