Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Matthew 9 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Jesus stepped into a boat, crossed over, and came to his own town. ئینجا عیسا سواری به‌له‌م بوو، ده‌ریاچه‌كه‌ی بڕیو گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ شاره‌كه‌ی خۆی [كه‌فه‌رناحوم].
2 Some brought him a paralyzed man lying on a mat. Seeing their faith, Jesus told the paralyzed man, "Take heart, son; your sins are forgiven." كابرایه‌كی ئیفلیجیان هێنایه‌ لای به‌جێگه‌كه‌یه‌وه‌، كاتێ‌ عیسا سه‌یری باوه‌ڕیانی كرد، به‌كابرای ووت: (ووره‌ت به‌رزبێ‌ كوڕم، گوناهه‌كانت به‌خشراون.)
3 At this, some of the teachers of the law said to themselves, "This man is blaspheming." هه‌ندێ‌ له‌مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت له‌دڵی خۆیان ووتیان: (ئه‌مه‌ كفر ده‌كات.)
4 Knowing their thoughts, Jesus said, "Why do you harbor evil in your hearts? عیسا زانی بیر له‌چی ده‌كه‌نه‌وه‌و لێی پرسین: (بۆچی له‌دڵتان به‌خراپه‌ بیرده‌كه‌نه‌وه‌؟
5 Which is easier: to say, 'Your sins are forgiven,' or to say, 'Get up and walk'? كامیان ئاسانتره‌ بووترێ: (گوناهه‌كانت به‌خشران.) یاخود بووترێ: (هه‌سته‌و بڕۆ؟)
6 But so you know the Son of Man has authority on earth to forgive sins"—then he told the paralyzed man, "Get up, take your mat, and go home." به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌سه‌ڵاتی گوناه‌ به‌خشینی هه‌یه‌.) ئینجا به‌ئیفلیجه‌كه‌ی ووت: (هه‌سته‌، جێگاكه‌ت هه‌ڵگره‌و بڕۆره‌وه‌ بۆ ماڵ.)
7 And the man got up and went home. ئه‌ویش ده‌ست به‌جێ‌ هه‌ستایه‌ سه‌رپێ‎و به‌پێی خۆی به‌ره‌و ماڵ گه‌ڕایه‌وه‌.
8 Seeing this, the crowds were awed and praised our Father, who gave people such authority. كاتێ‌ خه‌ڵكه‌كه‌ ئه‌مه‌یان بینی، ترسان‏و ده‌ستیان‎كرد به‌ستایشی ئه‌و خودایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی داوه‌ به‌مرۆڤ.
9 Moving on from there, Jesus saw a man named Matthew sitting at the tax booth. "Follow me," he said. Matthew got up and followed him. كاتێ‌ عیسا له‌وێ‌ تێ‌ده‌په‌ڕی، باجگرێكی دی ناوی مه‌تتا بوو، له‌سه‌ر شوێنی باج وه‌رگـرتن دانیشتبوو. پێی ووت: (دوام كه‌وه‌.) ئه‌ویش هه‌ستاو دوای كه‌وت.
10 As Jesus ate in Matthew's house, many tax collectors and sinners joined him and his disciples at the table. له‌كاتێكدا عیسا چووه‌ ماڵی مه‌تتاو له‌سه‌ر خوان دانیشت، زۆر له‌باجگره‌كان‎و گوناهباران هاتن‎و له‌سه‌ر خوان له‌گه‌ڵ عیساو قوتابیه‌كانی دانیشتن.
11 Seeing this, the Pharisees asked his disciples, "Why does your teacher eat with tax collectors and sinners?" كه‌ فه‌ریسیه‌كان ئه‌مه‌یان بینی، به‌قوتابیه‌كانیان ووت: (بۆچی مامـۆسـتاتان له‌گه‌ڵ باجگرو گوناهباران داده‌نیشێت‏و نان ده‌خوات؟)
12 On hearing this, Jesus said, "It is not the healthy who need a doctor, but the sick. كاتێ‌ عیسا گوێی له‌ ووته‌كانیان بوو، ووتی: (مرۆڤی له‌ش‎ ساغ پێویستی به‌ پزیشك نییه‌، به‌ڵكو نه‌خۆش.
13 But go and learn what this means: 'I want mercy, not sacrifice.' For I didn't come to call the righteous, but sinners." بڕۆن‏و مانای ئه‌مه‌ فێربن: {من داوای به‌زه‌یی ده‌كه‌م نه‌ك قوربانی}، نه‌هاتووم بۆ بانگ كردنی ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌چاك ده‌زانن، به‌ڵكو گوناهباران بۆ تۆبه‌كردن.)
14 Then John's disciples came, asking him, "Why do we and the Pharisees fast often, but your disciples don't?" ئینجا قوتابیه‌كانی یه‌حیا له‌عیسا هاتنه‌ پێشه‌وه‌و پرسیاریان لـێكرد: (بۆچی ئێمه‌و فه‌ریسیه‌كان به‌ڕۆژوو ده‌بین، به‌ڵام قوتابیه‌كانت به‌ڕۆژوو نابن؟)
15 Jesus replied, "Can the groom's friends mourn while he's with them? But days are coming when the groom is taken from them—then they'll fast. عیسا پێی ووتن: (ئایا خه‌ڵكی له‌شایدا شیوه‌ن ده‌كه‌ن كاتێ‌ زاوا له‌نێوانیان بێت؟ به‌ڵام ڕۆژانێ‌ دێت زاوا به‌رز ده‌كرێته‌وه‌و له‌نێوانیان نامێنێ، ئه‌وسا به‌ڕۆژوو ده‌بن.
16 No one sews an unshrunk patch on an old garment; the patch pulls away from it, leaving a worse tear. هیچ كه‌سێ‌ كراسی كۆن به‌قوماشێكی تازه‌ پینه‌ ناكات، چونكه‌ پارچه‌ تازه‌كه‌ ده‌چێته‌وه‌یه‌ك‎و كراسه‌ كۆنه‌كه‌ ڕاده‌كێشێت‎و دڕاویه‌كه‌ خراپتر ده‌كات.
17 People don't pour new wine into old wineskins; otherwise the skins burst, the wine spills, and they're ruined. Instead, new wine goes into new wineskins, so both are kept." خه‌ڵكی مه‌ی تازه‌ ناكه‌نه‌ مه‌شكه‌ی كۆنه‌وه‌، ئه‌گینا مه‌شكه‌كه‌ ده‌دڕێ‌، مه‌یه‌كه‌ ده‌ڕژێ‎و مه‌شكه‌كه‌ش له‌ناو ده‌چێ‌. به‌ڵكو مه‌ی تازه‌ ده‌كرێته‌ مه‌شكه‌ی تازه‌وه‌، تا مه‌یه‌كه‌و مه‌شكه‌كه‌ش به‌یه‌كه‌وه‌ پارێزراو بن.)
18 While he spoke, a synagogue leader came, knelt before him, and said, "My daughter just died. But come, lay your hand on her, and she will live." له‌كاتێكدا عیسا ئه‌مانه‌ی ده‌ووت، یه‌كێ‌ له‌پێشه‌وایانی جووله‌كه‌ هاته‌ پێشه‌وه‌، كڕنووشی بۆ بردو ووتی: (كچه‌كه‌م ئێستا مرد، به‌ڵام وه‌ره‌ ده‌ستی لـێ‌ بده‌، زیندوو ده‌بێته‌وه‌)،
19 Jesus got up and went with him, and so did his disciples. عیسا هه‌ستاو له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانی دوای پیاوه‌كه‌ كه‌وت.
20 Just then a woman bleeding twelve years came up behind and touched his cloak's edge. هه‌ر له‌وكاته‌دا ژنێك كه‌ دوانزه‌ ساڵ بوو نه‌خۆشی خوێن لـێ‌چوونی هه‌بوو، له‌عیسا نزیك بووه‌وه‌و له‌دواوه‌ ده‌ستی بۆ چمكی كراسه‌كه‌ی بردو له‌دڵی خۆیدا ووتی:
21 She kept saying to herself, "If I only touch his cloak, I will be healed." (ئه‌گه‌ر ته‌نها ده‌ست له‌جله‌كانیشی بده‌م، چاك ده‌بمه‌وه‌.)
22 Jesus turned, saw her. "Courage, daughter," he said, "your faith has healed you." The woman was healed at that moment. عیسا ئاوڕی دایه‌وه‌ بینیو ووتی: (كچه‌كه‌، دڵنیابه‌، باوه‌ڕت چاكی كردیته‌وه‌.) ژنه‌كه‌ ده‌ست به‌جێ‌ چاك بووه‌وه‌.
23 When Jesus entered the synagogue leader's house and saw the flute players and the noisy crowd, كاتێ‌ عیسا چووه‌ ماڵی پێشه‌واكه‌، شیوه‌نكه‌ران‎و كۆمه‌ڵێ‌ خه‌ڵكی بینی به‌یه‌كا دێن‎و ده‌چن.
24 he said, "Go away. The girl is not dead but asleep." But they laughed at him. ووتی: (لاچن، كچه‌كه‌ نه‌مردووه‌، به‌ڵكو خه‌وتووه‌.) ئه‌وانیش پێی پێكه‌نین.
25 When the crowd was sent out, he went in, took her hand, and the girl got up. كاتێ‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی كرده‌ ده‌ره‌وه‌، هاته‌ ژووره‌وه‌و ده‌ستی كچه‌كه‌ی گرت، كچه‌ هه‌ستایه‌ سه‌رپێ.
26 News of this spread through all that region. ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌هه‌موو ووڵاتدا بڵاوبووه‌وه‌.
27 As Jesus left there, two blind men followed, shouting, "Have mercy on us, Son of David!" كه‌ عیسا له‌وێ‌ ڕۆیشت، دوو كـوێر دوای كـه‌وتن، هاواریان ده‌كردو ده‌یان ووت: (ڕۆڵه‌ی داود، به‌زه‌ییت پێمان‎بێته‌وه‌)
28 Entering the house, the blind men came to him. He asked, "Do you believe I am able to do this?" "Yes, Lord," they said. كاتێ‌ هاته‌ ماڵه‌وه‌، هه‌ردووكیان هاتنه‌ لای. عیسا لێی پرسـین: (ئێوه‌ بـاوه‌ڕتـان بـه‌وه‌ هه‌یه‌ من ده‌تـوانـم ئه‌مه‌ بكـه‌م؟) ئه‌وانیش وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: (به‌ڵێ‌ گه‌وره‌م.)
29 Then he touched their eyes and said, "Let it be done to you according to your faith". ئه‌ویش ده‌ستی هێنا به‌ چاویانداو ووتی: (بابۆتان ببێ‌، به‌پێی باوه‌ڕتان.)
30 Their eyes opened. Jesus warned them sternly, "See that no one knows about this." ده‌ست به‌جێ‌ چاویان ڕووناكی تێ‌كه‌وت، عیسا پێی ڕاگه‌یاندن‏و ووتی: (ئاگاداربن به‌كه‌س مه‌ڵێن)
31 But they went out and spread the news about him all over that region. به‌ڵام ئه‌وان ڕۆیشتن‏و هه‌واڵیان له‌هه‌موو ناوچه‌كه‌دا بڵاوكرده‌وه‌.
32 As they went out, a mute, demon-possessed man was brought to Jesus. كه‌ دوو كابراكه‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌، چه‌ند كه‌سێك لاڵێكیان هێنایانه‌ لای، ڕۆحی پیسی تیا بوو.
33 Once the demon was driven out, the mute man spoke. The crowds were amazed and said, "Nothing like this has ever appeared in Israel." كاتێ‌ عیسا ڕۆحه‌ پیسه‌كه‌ی لـێ‌ ده‌ركرد، لاڵه‌كه‌ ده‌ستیكرد به‌قسه‌كردن. خه‌ڵكه‌كه‌ سه‌ریان سوڕماو ووتیان: (شتی وا به‌هیچ جۆرێك له‌ئیسرائیلدا نه‌بینراوه‌.)
34 But the Pharisees said, "He drives out demons by the prince of demons." به‌ڵام فه‌ریسیه‌كان ووتیان: (ڕۆحی پیس به‌هێزی سه‌رۆكی ڕۆحه‌ پیسه‌كان ده‌رده‌كات.)
35 Jesus traveled every town and village, teaching in their synagogues, announcing the good news of our Father's kingdom, and healing every disease and sickness. عیسا به‌شارو لادێكان ده‌گه‌ڕا، له‌ كه‌نیشته‌كان خه‌ڵكی فێرده‌كردو مزگێنی پادشاهێتی ئاسمانی ڕاده‌گه‌یاند. هه‌موو ده‌ردو نه‌خۆشیه‌كی چاك ده‌كرده‌وه‌.
36 Seeing the crowds, he felt compassion for them, because they were troubled and helpless, like sheep without a shepherd. كاتێ‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌بینی به‌زه‌یی پێیاندا ده‌هاته‌وه‌، چـونكه‌ په‌رێشان‏و ده‌ربه‌ده‌ر بوون، وه‌ك مه‌ڕی بێ‌ شوان بوون.
37 Then he said to his disciples, "The harvest is plentiful but the workers are few. جا به‌ قوتابیه‌كانی ووت: (دروێنه‌ زۆره‌، كرێكار كه‌مه‌.
38 So ask the Father of the harvest to send out workers into his harvest field." كه‌واته‌ نوێژ بكه‌ن تا خوداوه‌ندی دروێنه‌ كرێكار بۆ دروێنه‌كه‌ی بنێرێت.)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]