Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Matthew 8 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 When he came down from the mountain, great crowds followed him. كاتێ‌ عیسا له‌سه‌ر چیایه‌كه‌ هاته‌ خواره‌وه‌، خه‌ڵكێكی زۆر دوای كه‌وتن.
2 A man with leprosy approached, knelt before him, saying, "Lord, if you're willing, you can make me clean." پیاوێك نه‌خۆشی گولـی هه‌بوو، هات كڕنۆشی بۆ بردو ووتی: (گه‌وره‌م، گه‌ر بته‌وێ‌، ده‌توانی پاكم بكه‌یته‌وه‌.)
3 Jesus reached out his hand and touched him: "I am willing; be clean." His leprosy vanished at once. عیسا ده‌ستی بۆ بردو ده‌ستی لـێ‌داو ووتی: (من ده‌مه‌وێ، پاك به‌ره‌وه‌.) كابرا ده‌ست به‌جێ‌ برینی پێوه‌ نه‌ما.
4 Jesus told him, "Tell no one, but go show yourself to the priest and offer the gift Moses commanded, as testimony to them." عیسا پێی ووت: (ئاگاداربه‌، به‌كه‌س مه‌ڵێ، به‌ڵكو بڕۆ خۆت نیشانی كاهین بده‌و ئه‌و قوربانیه‌ی موسا فه‌رمانی داوه‌ پێشكه‌شیبكه‌، با ئه‌مه‌ ببێته‌ شایه‌تییه‌ك بۆ خه‌ڵكی.)
5 When he entered Capernaum, a centurion came to him, appealing to him, كاتێ‌ عیسا چووه‌ شاری كه‌فه‌رناحوم، سه‌رپه‌لـێك هات بۆ لایو لێی پاڕایه‌وه‌و ووتی:
6 and saying, "Lord, my servant is lying at home paralyzed, suffering terribly." (گه‌وره‌م ئیشكه‌رێكم هه‌یه‌، ئیفلیج بووه‌ له‌ناو جێدا كه‌وتووه‌و ئازارێكی زۆری هه‌یه‌؟)
7 He said to him, "I will come and heal him." عیسا پێی ووت: (وا له‌گه‌ڵت دێم چاكی ده‌كه‌مه‌وه‌.)
8 The centurion replied, "Lord, I'm not worthy for you to come under my roof; just say the word, and my servant will be healed. سه‌رپه‌له‌كه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ووتی: (گه‌وره‌م من شایانی ئه‌وه‌ نیم خۆت بێیته‌ ماڵه‌كه‌م، به‌ڵكو ته‌نها ووشـه‌یه‌ك بڵێ‌ ئیشكه‌ره‌كه‌م چاك ده‌بێته‌وه‌.
9 For I too am a man under authority, with soldiers under me. I tell one, 'Go,' and he goes; another, 'Come,' and he comes; my servant, 'Do this,' and he does it." چونكه‌ منیش مرۆڤێكم له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی له‌خۆم گه‌وره‌تر، هه‌روه‌ها سه‌ربازیشم هه‌یه‌ له‌ژێر ده‌سـه‌ڵاتی منن، به‌یه‌كێ‌ بڵێم: (بڕۆ)، ده‌ڕوات، به‌وی كه‌ بڵێم: (وه‌ره‌)، دێت، به‌كۆیله‌كه‌شم بڵێم: (ئه‌وه‌ بكه‌)، ده‌یكات.)
10 Hearing this, Jesus was amazed and told his followers, "Truly, I tell you, I have found no one in Israel with such faith. كاتێ‌ عیسا گوێی له‌مه‌ بوو، به‌سه‌رسوڕمانه‌وه‌ به‌وانه‌ی دوای كه‌وتبوون، ووتی: (ڕاستیتان پێ‌ ده‌ڵێم، له‌ئیسرائیلدا كه‌سم نه‌دی باوه‌ڕێكی مه‌زنی ئاوای هه‌بێت.
11 I tell you, many will come from east and west and sit at the table with Abraham, Isaac, and Jacob in our Father's kingdom, پێتان ده‌ڵێم: خه‌ڵكێكی زۆر له‌ڕۆژهه‌ڵات‎و ڕۆژئاواوه‌ دێن‎و له‌گه‌ڵ ئیبراهیم‏و ئیسحاق‏و یاقوب له‌ناو پادشاهێتی ئاسمان داده‌نیشن.
12 but the kingdom's sons will be thrown into the outer darkness, where there will be weeping and grinding of teeth." به‌ڵام ڕۆڵه‌كانی پادشاهێتی* خۆیان، فڕێ‌ ده‌درێنه‌ تاریكی ده‌ره‌وه‌ جا له‌وێیه‌ گریان‎و چڕكه‌ چڕكی ددان.)
13 Jesus told the centurion, "Go, let it be done for you as you believed." His servant was healed that hour. ئینجا عیسا به‌ سه‌رپه‌له‌كه‌ی ووت: (بڕۆ به‌پێی باوه‌ڕت، با بۆت ببێ‌.) هه‌ر له‌و كاته‌دا له‌وێ‌ ئیشكه‌ره‌كه‌ی چاك‎بوه‌وه‌.
14 When Jesus entered Peter's house, he saw Peter's mother-in-law lying in bed with a fever. كاتێ‌ عیسا بۆ ماڵی په‌ترۆس چوو، خه‌سوی په‌ترۆسی بینی له‌ناو جێدا كه‌وتووه‌و تای لـێ‌هاتووه‌.
15 He touched her hand; the fever left her, and she rose and served him. عیسا ده‌ستی گرت‎، تایه‌كه‌ی نه‌ما. ئیتر ئه‌ویش هه‌ستاو ده‌ستی كرد به‌خزمه‌تكردنیان.
16 That evening they brought him many oppressed by demons; he expelled the spirits with a word and healed everyone sick. كاتێ‌ ئێواره‌ داهات، خه‌ڵكی ژماره‌یه‌كی زۆر شێتیان بۆ هێنا، چی ڕۆحی پیس هه‌بوو تیایان به‌ ووشه‌یه‌ك ده‌ری كرد. هه‌روه‌ها هه‌موو نه‌خۆشه‌كانی دیكه‌شی چاك كرده‌وه‌.
17 This fulfilled the prophet Isaiah's words: "He took our weaknesses and carried our diseases." تاكو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ر ئه‌شعیا هاتووه‌ بێته‌دی كه‌ ده‌ڵێ: {ئه‌و ده‌رده‌كانی لابردین‏و نه‌خۆشیه‌كانی هه‌ڵگرتین.}
18 When Jesus saw a crowd around him, he ordered them to cross to the other side. كاتێ‌ عیسا بینی خه‌ڵكێكی زۆر له‌ده‌وری كۆبوونه‌ته‌وه‌ فه‌رمانیدا به‌قوتابیه‌كانی تا بپه‌ڕنه‌وه‌ بۆ به‌ری ئه‌وبه‌ری ده‌ریاچه‌كه‌.
19 And a scribe came up and said to him, "Teacher, I will follow you wherever you go." یه‌كێ‌ له‌مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت هاته‌ پێشه‌وه‌و ووتی: (مامۆستا بۆ كوێ‌ بڕۆیت دوات ده‌كه‌وم.)
20 Jesus told him, "Foxes have dens and birds of the sky have nests, but the Son of Man has nowhere to lay his head." عیسا وه‌ڵامـی دایه‌وه‌و ووتی: ( ڕێوی كونی هه‌یه‌و باڵنده‌كانی ئاسمانیش هێلانه‌، به‌ڵام ڕۆڵه‌ی مرۆڤ، جێی نییه‌ سه‌ری بخاته‌ سه‌ر.)
21 Another of the disciples said to him, "Lord, let me first go and bury my father." هه‌روه‌ها یه‌كێ‌ له‌قوتابیه‌كانی پێی ووت: (گه‌وره‌م، ڕێگه‌م‎ بده‌ جارێ‌ بچم باوكم بنێژم.)
22 But Jesus said to him, "Follow me, and leave the dead to bury their own dead." عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (دوام‎كه‌وه‌، واز له‌ مردووان بهێنه‌ مردووه‌كانیان بنێژن.)
23 When he got into the boat, his disciples followed him. ئینجا عیسا سه‌ركـه‌وته‌ سه‌ر به‌له‌مێك‎و قوتابیه‌كانی دوای كه‌وتن.
24 Suddenly a great storm arose on the sea, so waves covered the boat—but he was asleep. لـه‌ناكاو ڕه‌شــه‌بایه‌كی به‌هێز هـه‌ڵی كـرده‌ سه‌ر ده‌ریاچه‌كه‌، ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو شه‌پۆڵـی ئاو به‌لـه‌مــه‌كـه‌ نقووم بكات، به‌ڵام عیسا نووستبوو.
25 So they woke him: "Lord, save us! We're dying!" قوتابیه‌كانی خێرا چوونه‌ لای، هه‌ڵیان‎سـاندو ووتیان: (گه‌وره‌م ڕزگارمان كه‌ وا له‌ناو ده‌چین.)
26 He said to them, "Why are you afraid, you of little faith?" Then he stood and rebuked the winds and sea, and a great calm followed. ئه‌ویــش پـێی ووتن: (ئه‌ی كـه‌م باوه‌ڕیـنه‌، بۆچی ده‌ترسن؟) ئینجا هه‌ستا فـه‌رمانیدا به‌ڕه‌شه‌باو ده‌ریاچــه‌كـه‌، هێمـنی باڵی كێشا به‌و ناوه‌دا.
27 The men were amazed: "What kind of man is this—even winds and sea obey him?" هه‌موو سه‌ریان سـوڕماو ووتیان: (ئه‌مه‌ چ مرۆڤێكه‌، وا ڕه‌شه‌باو ده‌ریا گوێ‎ڕایه‌ڵی ده‌كه‌ن؟)
28 Crossing to the other side, to the region of the Gadarenes, two demon-possessed men came out of the tombs to meet him, so violent no one could pass that way. كاتێ‌ عیسا گه‌یشته‌ ئه‌وبه‌ری ده‌ریاچـه‌كـه‌، له‌شـاری جـه‌ده‌رین دوو پیاوی بینی ڕۆحی پیسیان تێدا بوو، تازه‌ لـه‌ نێوان گۆڕه‌كانی گۆڕستان هاتبوونه‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌مانه‌ زۆر دڕنده‌ بوون، ته‌نانه‌ت كـه‌س نه‌یده‌توانی له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ بڕوات.
29 They shouted, "What do you want with us, Son of God? Have you come here to torment us before the time?" له‌ناكاو هاواریان كردو ووتیان: (چیت لێمان ده‌وێ، ئه‌ی عیسای ڕۆڵه‌ی خودا؟ هاتووی بۆ ئێره‌ پێش كاتی خۆی، تا ئازارمان بده‌ی؟)
30 Now a herd of many pigs was feeding at some distance from them. له‌و نزیكانه‌ ڕانه‌ به‌رازێك ده‌له‌وه‌ڕان،
31 And the demons begged him, "If you cast us out, send us into the herd of pigs." ڕۆحه‌ پیسه‌كانی ناو دوو مرۆڤه‌كه‌ لێیپاڕانه‌وه‌و پێیان ووت: (ئه‌گه‌ر ده‌رمان ده‌كه‌یت، بماننێره‌ ناو ئه‌و به‌رازانه‌وه‌.)
32 He told them, "Go." They came out and entered the pigs, and the whole herd rushed down the cliff into the sea and died in the waters. ئه‌ویش پێی ووتن: (بڕۆن.) ئه‌وانیش له‌ مرۆڤه‌كان چوونه‌ ده‌ره‌وه‌و چــوونه‌ ناو به‌رازه‌كانه‌وه‌، ڕانه‌ به‌رازه‌كه‌ له‌قه‌دپاڵی گرده‌كه‌وه‌ به‌ره‌و ده‌ریاچه‌كه‌ هه‌ڵدێران‏و له‌ناو ئاوه‌كه‌ خنكان.
33 The herdsmen fled into the city and reported everything, including what had happened to the demon-possessed men. شوانه‌كان كـاتێ‌ ئه‌مه‌یان بینی، خێرا ڕایان كرد بۆ ناو شــار، ئه‌وه‌ی بینییان لـه‌ دوو پیاوه‌كــه‌ی ڕۆحـی پیســـیان تیا بوو و لــه‌ڕانه‌ به‌رازه‌كه‌، هه‌موویان بۆ خه‌ڵكی شار گێڕایه‌وه‌.
34 The whole city came out to meet Jesus; seeing him, they begged him to leave their region. ئه‌وه‌بوو شـاره‌كه‌ هه‌مووی هــاته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ بینینی عیسا، دوای ئه‌وه‌ی بینییان، داوایان لـێ‌كرد ئاواییه‌كــه‌یان به‌جــێ‌بهێڵێ.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]