Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Matthew 7 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 "Do not judge, so that you may not be judged. (خه‌ڵكی تاوانبار مه‌كه‌ن تا تاوانبار نه‌كرێن،
2 For you'll be judged by the judgment you use, and measured by the measure you give. چونكه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی خه‌ڵكی تاوانبار ده‌كه‌ن ئێوه‌ش تاوانبار ده‌كرێن، به‌و پێوانه‌ی بۆ خه‌ڵكی ده‌پێون، بۆتان ده‌پێونه‌وه‌.
3 Why look at the speck in your brother's eye but miss the log in your own? بۆچی سه‌رنج له‌پووشی ناوچاوی براكه‌ت ده‌ده‌یت، به‌ڵام ئاگات له‌ته‌خته‌ داره‌كه‌ی ناو چاوی خۆت نییه‌؟
4 Or how can you tell your brother, 'Let me remove the speck from your eye,' when a log is in yours? یان چۆن به‌براكه‌ت ده‌ڵێیت: ڕێم بده‌ با ئه‌و پووشه‌ له‌چاوت ده‌ربهێنم، له‌كاتێكدا ته‌خته‌ دارێك له‌چاوی خۆتدایه‌؟
5 Hypocrite, first remove the log from your own eye; then you'll see clearly to remove the speck from your brother's eye. ئه‌ی دووڕوو یه‌كه‌م جار ته‌خته‌ داره‌كه‌ی ناو چاوت ده‌ربهێنه‌، تا باش ببینیت، ئه‌وسا پووشی ناوچاوی براكه‌ت ده‌ربهێنه‌.
6 "Don't give dogs what is holy, or throw your pearls before pigs—they'll trample them underfoot, then turn and tear you apart. شتی پیرۆز مه‌ده‌ن به‌سه‌گ، زێڕیشتان فڕێ‌ مه‌ده‌نه‌ به‌رده‌م به‌راز، نه‌وه‌ك به‌قاچی پێ‌شێلی بكات‏و به‌سه‌رتان هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه‌و پارچه‌ پارچه‌تان بكات. (
7 "Ask, and you'll receive it; seek, and you'll find; knock, and it'll open for you. داوا بكه‌ن، پێتان ده‌درێ. بگه‌ڕێن، ده‌دۆزنه‌وه‌. له‌ده‌رگا بده‌ن، لێتان ده‌كرێته‌وه‌.
8 For everyone who asks receives, whoever seeks finds, and whoever knocks, it will be opened. هه‌ر كه‌سێ‌ داوا بكات، وه‌رده‌گرێ. ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێت ده‌دۆزێته‌وه‌. ئه‌وه‌ش كه‌ له‌ده‌رگا ده‌دات، لێیده‌كرێته‌وه‌.
9 Or what person among you, if his son asks him for bread, will give him a stone? چ مرۆڤێك له‌ئێوه‌ گه‌ر منداڵه‌كه‌ی داوای نانی لـێ‌كرد، به‌ردی ده‌داتێ.
10 Or if he asks for a fish, will give him a snake? یان داوای ماسی لـێ‌بكات، ماری ده‌داتێ؟
11 So if you, being evil, know how to give your children good gifts, how much more will your Father in heaven give good things to those who ask him? گه‌ر ئێوه‌ی خراپ بزانن شتی باش به‌منداڵه‌كانتان بده‌ن، ئایا ده‌بێ‌ باوكی ئاسمانیتان چه‌ند شتی باشتر بدات به‌وانه‌ی داوای لـێ‌ده‌كه‌ن.
12 "So in everything, treat people the way you want them to treat you; for this is the Law and the Prophets. چۆن ده‌تانه‌وێ‌ خه‌ڵكی هه‌ڵسوكه‌وتتان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن ئا ئه‌مه‌یه‌ پوخته‌ی شه‌ریعه‌ت‎و فێركردنی یێغه‌مبه‌ران. (
13 "Enter through the narrow gate, for the gate is wide, the road broad, leading to destruction, and many enter through it. له‌ ده‌رگای ته‌نگه‌وه‌ بڕۆنه‌ ژووره‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و ده‌رگایه‌ی به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌ڕوات، پانه‌و ڕێگاكه‌ی به‌رینه‌و زۆریش لێیه‌وه‌ ده‌چنه‌ ژووره‌وه‌.
14 But the gate is narrow, the road narrow, that leads to life; few find it. به‌ڵام ته‌نگترین ده‌رگاو ناڕه‌حه‌تترینیان، ده‌رگاو ڕێگای گه‌یشتنه‌ به‌ژیان، ئه‌وانه‌ی ڕێی پێ‌ده‌به‌ن زۆر كه‌من. (
15 "Beware false prophets: they come to you in sheep's clothing but are ravenous wolves inside. ئاگـاداری پێغه‌مبه‌ره‌ درۆزنه‌كان بن، ئه‌وان دێن بۆ لاتان، گورگن له‌پێستی مه‌ڕ،
16 By their fruit you will recognize them. Are grapes gathered from thornbushes, or figs from thistles? به‌ڵام به‌به‌رووبوومیان بیان ‎ناسن، ئایا دڕك ترێ‌ ده‌گرێ‌ یان حوشترئالووك هه‌نجیر ده‌گرێ‌؟
17 In the same way, every good tree bears good fruit, but the bad tree bears bad fruit. هه‌موو دارێكی باش به‌رووبوومی باش ده‌دات. داری خراپیش به‌رووبوومی خراپ.
18 A good tree cannot bear bad fruit, nor can a bad tree bear good fruit. داری باش به‌رووبوومی خراپ نادات، هه‌روه‌ها داری خراپ به‌رووبومی باش نادات.
19 Every tree that does not bear good fruit is cut down and thrown into the fire. هه‌ر دارێك به‌رووبوومی باش نه‌دات، ده‌بڕرێته‌وه‌و فڕێ‌ ده‌درێته‌ ناو ئاگر.
20 So then, by their fruit you will recognize them. كـه‌واته‌ ده‌توانن به‌ به‌رووبوومیان بیانناسن.
21 "Not everyone who says to me, 'Lord, Lord,' will enter the kingdom of our Father, but the one who does the will of my Father in heaven. هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌ڵێن: خوداوه‌ند، خوداوه‌ند! ناچنه‌ ناو پادشاهێتی ئاسمان، ئه‌وانه‌ نه‌بن‎كه‌ به‌خواستی باوكم ده‌كه‌ن كه‌ له‌ئاسمانه‌.
22 Many will say to me on that day, 'Lord, Lord, didn't we prophesy in your name, drive out demons in your name, do many miracles in your name?' له‌ڕۆژی لـێ‌ پرسینه‌وه‌دا، زۆر كه‌س پێم ده‌ڵێن: خوداوه‌ند، خوداوه‌ند، ئایا به‌ناوی تۆ نه‌دواین، به‌ناوی تۆ ڕۆحی پیسمان ده‌رنه‌كرد، به‌ناوی تۆ زۆر كاری سه‌رسوڕهێنه‌رمان نه‌كرد؟
23 Then I will tell them plainly: 'I never knew you; get away from me, you lawbreakers.' به‌ڵام له‌و كاته‌دا پێیان ده‌ڵێم: من هه‌رگیز ئێوه‌م نه‌ناسیوه‌، لێم دووركه‌ونه‌وه‌ ئه‌ی به‌دكاران! (
24 "So anyone who hears these words of mine and does them will be like a wise man whose house was built on the rock. ئه‌وه‌ی گوێی له‌م ووتانه‌م ده‌بێت‎و هه‌ڵسوكه‌وتی پێ‌ده‌كات، وه‌ك پیاوێكی دانا وایه‌ كه‌ بناغه‌ی خانووه‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌رد دروست كردبێت.
25 Rain fell, floods came, winds blew and beat against that house, but it didn't fall, because it was founded on rock. كاتێ‌ باران باری، لافاو هه‌ستاو ڕه‌شه‌با هات‏و له‌ خانووه‌كه‌یدا، خانووه‌كه‌ی ناڕووخێت، چونكه‌ له‌سه‌ر زه‌ویه‌كی به‌ردین دروستی كردووه‌.
26 And everyone who hears these words of mine and doesn't do them is like a foolish man who built his house on sand. ئه‌وه‌ش كه‌ گوێی له‌م ووتانه‌م ده‌بێت‏و هه‌ڵسوكه‌وتی پێ‌ناكات، له‌ كابرایه‌كی گێل ده‌كات خانووه‌كه‌ی له‌سه‌ر لم دروست كردبێت،
27 The rain fell, floods came, winds blew and hit that house, and it fell—and its fall was great." كاتێ‌ باران باریو لافاو هه‌ستاو ڕه‌شه‌با هات‎و له‌ خانووه‌كه‌یدا، خانووه‌كه‌ی ده‌ڕووخێنێ، به‌ڵام ڕووخانێكی چاك.)
28 When Jesus had finished saying these words, the crowds were astonished at his teaching, كاتێ‌ عیسا له‌م ووتانه‌ ته‌واو بوو، خه‌ڵكه‌كه‌ له‌شێوه‌ی فێركردنی زۆر سه‌رسام بوون،
29 because he was teaching them as one who had authority, and not as their scribes. چونكه‌ وه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارێك فێری ده‌كردن، نه‌ك وه‌ك مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]