Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Matthew 6 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 "Take care not to practice your righteousness before others to be seen by them, or you have no reward from your Father in heaven. (نه‌كه‌ن له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكی كاری چاكه‌ بكه‌ن، به‌نیازی ئه‌وه‌ی بتانبینن. ئه‌گینا پاداشتتان نییه‌ لای باوكی ئاسمانیتان.
2 So when you give to the needy, don't announce it with a trumpet, like the hypocrites do in synagogues and streets, to be praised by people. I assure you: they've already received their full reward. گه‌ر خێره‌كت كرد، زوڕنا لـێ‌مه‌ده‌، وه‌ك دووڕووه‌كان له‌كه‌نیشت‏و سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌یكه‌ن، تاخه‌ڵكی بیانبینن‏و به‌شان‏و باهویان هه‌ڵبده‌ن. ڕاستیتان پێ‌ ده‌ڵێم: به‌مه‌ ئه‌وان پاداشتی خۆیان وه‌رگرت.
3 But when you give to the needy, don't let your left hand know what your right hand does, به‌ڵام تۆ كه‌ خێرێكت له‌گه‌ڵ یه‌كێ‌ كرد، نه‌یه‌ڵیت ده‌ستی ڕاستت به‌چه‌پت بزانێ.
4 so that your gift stays secret. Your Father, who sees in secret, will repay you. با خێره‌كه‌ت نه‌بینراو بێت ئه‌و باوكه‌ت‎ كه‌هه‌موو نهێنیه‌ك ده‌بینێت، ئه‌و پاداشتت ده‌داته‌وه‌. (
5 "When you pray, don't be like hypocrites who love praying standing in synagogues and on street corners to be seen by others. Truly, I tell you: they've already received their full reward. كاتێ‌ نوێژ* ده‌كه‌ن وه‌ك دووڕووه‌كان مه‌بن كه‌ حه‌زده‌كه‌ن به‌ پێوه‌ له‌كه‌نیشته‌كان‎و سووچی شه‌قامه‌كان نۆیژ بكه‌ن تاخه‌ڵكی بیان بینن. ڕاستیتان پێ‌ ده‌ڵێم: به‌مه‌ ئه‌وان پاداشتی خۆیان وه‌رگرت.
6 But when you pray, go into your room, shut the door, and pray to your Father in secret. Your Father who sees in secret will reward you. به‌ڵام تۆ كه‌ نوێژ ده‌كه‌ی، ده‌رگا له‌سه‌ر خۆت داخه‌، نوێژ بكه‌ بۆ باوكی نه‌بینراوت، ئه‌و باوكه‌ی هه‌موو نهێنیه‌ك ده‌بینێت، ئه‌و پاداشتت ده‌داته‌وه‌.
7 When you pray, don't babble like those who don't know the Father, because they think many words will get them heard. كاتێ‌ نوێژ ده‌كه‌ن، ووشه‌كان ئه‌وه‌نده‌ دووباره‌ مه‌كه‌نه‌وه‌، وه‌ك بت په‌رسته‌كان ده‌یكه‌ن، ئه‌وان وابیر ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌دووباره‌كردنه‌وه‌، وه‌ڵام به‌ده‌ست ده‌هێنن.
8 Do not be like them, for your Father knows what you need before you ask him. وه‌ك ئه‌وان مه‌بن، چونكه‌ باوكتان ده‌زانێ‌ پێویستیتان به‌چییه‌، پێش ئه‌وه‌ی داوای لـێ‌بكه‌ن.
9 This, then, is how you should pray: 'Our Father in heaven, may your name be honored as holy, ده‌توانن ئاوه‌ها نوێژ بكه‌ن: (ئه‌ی باوكمان له‌ئاسمان با ناوت پیرۆز* بێت،
10 your kingdom come, your will be done, on earth as it is in heaven. با پادشاهی تۆ بێت، باخواستت له‌سه‌ر زه‌وی په‌یڕه‌و بكرێ‌ وه‌ك له‌ ئاسمان.
11 Give us today our daily bread. نانی ڕۆژانه‌مان ئه‌مڕۆش بده‌رێ.
12 And forgive us our debts, as we also have forgiven our debtors. له‌ گوناهمان خۆش به‌، وه‌ك چۆن ئێمه‌ له‌گوناهی ئه‌وانه‌ خۆش ده‌بین، كه‌ خراپه‌مان به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن.
13 And lead us not into temptation, but deliver us from the evil one.' مه‌مان خه‌ره‌ تاقیكردنه‌وه‌ به‌ڵكو ڕزگارمان‎كه‌ له‌شه‌یتان.)
14 "For if you forgive others their sins, your heavenly Father will also forgive you. گه‌ر له‌هه‌ڵه‌ی خه‌ڵكی خۆش بوون، ئه‌وا باوكی ئاسمانیتان له‌هه‌ڵه‌كانتان خۆش ده‌بێت.
15 But if you do not forgive others their sins, neither will your Father forgive your sins. ئه‌گه‌ر له‌هه‌ڵه‌ی خه‌ڵكی خۆش نه‌بوون، ئه‌وا باوكیشتان له‌هه‌ڵه‌كانتان خۆش نابێت. (
16 "When you fast, don't look gloomy like the hypocrites—they disfigure their faces to show others they're fasting. Truly, I tell you, they have their full reward. كاتێ‌ به‌ڕۆژوو* ده‌بن، ڕووگرژ مه‌بن وه‌ك دووڕووه‌كان كه‌ ڕووگرژ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكی ده‌رخه‌ن كه‌ به‌ڕۆژوون. ڕاستیتان پێ‌ ده‌ڵێم: ئه‌وانه‌ پاداشتی خۆیان وه‌رگرتووه‌.
17 But when you fast, put oil on your head and wash your face, به‌ڵام تۆ كه‌ ڕۆژوو ده‌گری، ده‌م‎و چاوت بشۆ، بۆنی خۆش له‌سه‌رت بده‌،
18 so you don't appear to others as fasting, but only to your Father, who is hidden. Then your Father, who sees what's hidden, will reward you. هه‌تا بۆ خه‌ڵكی ده‌رنه‌كه‌وێ‌ كه‌ به‌ڕۆژوویت، بۆ باوكی نه‌بینراوت نه‌بێت، ئه‌و باوكه‌ی هه‌موو نهێنیه‌ك ده‌بینێت، ئه‌و پاداشتت ده‌داته‌وه‌. (
19 "Do not store up treasures for yourselves on earth, where moth and rust destroy, and thieves break in and steal. له‌سه‌ر زه‌وی سامان كۆمه‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ مۆریانه‌ و ژه‌نگ خراپی ده‌كه‌ن‏و دز به‌شوێنی ده‌گه‌ڕێ‌و ده‌یدزێ‌.
20 But store up treasures in heaven for yourselves, where neither moth nor rust destroys, and thieves can't break in and steal. سامانتان له‌ ئاسمان كۆبكه‌نه‌وه‌، كه‌ مۆریانه‌و ژه‌نگ خراپی ناكاو دزیش به‌شوێنی ناگه‌ڕێ‌و نایدزێ.
21 For where your treasure is, there your heart will be also. چونكه‌ سامانت له‌كوێ‌ بێت، دڵیشت له‌وێ‌ ده‌بێت. (
22 "The eye is the body's lamp. If your eye is clear, your whole body will be full of light. چاو چرای له‌شه‌، گه‌ر چاوت ساغ بێت، ئه‌وا له‌شت هه‌مووی ڕووناكه‌،
23 But if your eye is bad, your whole body will be dark. If then the light in you is darkness, how great that darkness is! ئه‌گه‌ر چاوت خراپ بێت، ئه‌وا له‌شت هه‌مووی له‌تاریكیدایه‌، به‌ڵام گه‌ر ئه‌و ڕووناكییه‌ی تیاتدایه‌ تاریك بێ، ئاخۆ ده‌بێ‌ چ تاریكییه‌ك بێت.
24 "No one can serve two masters: he'll hate one and love the other, or hold to one and despise the other. You can't serve our Father and money. كه‌س ناتوانێ‌ كۆیله‌ی دوو گه‌وره‌ بێت، یان ڕقی له‌یه‌كێكیان ده‌بێت‏و ئه‌وه‌ی دیكه‌ی خۆش ده‌وێت یان دڵسۆزی یه‌كێكیان ده‌بێت‏و ئه‌وه‌ی دیكه‌ پشتگوێ‌ ده‌خات. ئێوه‌ش ناتوانن كۆیله‌ی پاره‌و خودا بن به‌یه‌كه‌وه‌. (
25 "So I tell you: don't worry about your life—what you'll eat or drink—or body—what you'll wear. Isn't life more than food, body more than clothes? بۆیه‌ پێتان ده‌ڵێم: خه‌می ژیانی خۆتان نه‌بێت، ئه‌وه‌نده‌ خه‌می خواردن‎و خواردنه‌وه‌و له‌به‌ركردن مه‌خۆن. ئایا ژیان له‌ خواردن زیاتر نییه‌؟ ئایا له‌شتان له‌ جل‏وبه‌رگ گرنگتر نییه‌؟
26 Look at the birds in the sky: they don't plant, harvest, or store in barns, yet your heavenly Father feeds them. Aren't you worth more than they? سه‌یری باڵنده‌ی ئاسمان بكه‌ن. ناڕوێنێ، دروێنه‌ ناكات، شت له‌عه‌مبار كۆناكاته‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش باوكی ئاسمانیتان به‌خێوی ده‌كات. ئایا ئێوه‌ له‌و باڵندانه‌ زیاترنین؟
27 Can any of you by worrying add a single hour to your life? كێ‌ له‌ئێوه‌ گه‌ر خه‌می ئه‌مانه‌ی خوارد، ده‌توانێ‌ یه‌ك كاژێر له‌ژیانی زیاتر بكات.
28 And why worry about clothing? Consider the lilies of the field, how they grow: they don't work or spin. بۆچی خه‌می به‌رگتانه‌؟ سه‌یری گوڵی كێڵگه‌ بكه‌ن چۆن گه‌وره‌ ده‌بێت، بێ‌ئه‌وه‌ی هیلاك بێت‏و بڕێسێت،
29 Yet I tell you: not even Solomon, in all his glory, was dressed like one of these. با پێتان بڵێم: ته‌نانه‌ت سلێمانی داناش له‌وپه‌ڕی مه‌زنیدا وه‌ك ئه‌و گوڵانه‌ی له‌به‌رنه‌كردووه‌.
30 If our Father clothes the field's grass like this—here today, thrown into the fire tomorrow—won't he much more clothe you, you of little faith? گه‌ر بێت‎و خودا گیای ده‌شت ئاوها بپۆشێت، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مڕۆ هه‌ن‎و به‌یانی ته‌نوریان پێ‌ داده‌خرێت، ئایا ئێوه‌ ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه‌، له‌وان زیاتر نین تا پۆشته‌تان بكات؟
31 "So don't worry, asking, 'What will we eat?' or 'What will we drink?' or 'What will we wear?' خه‌م مه‌خۆن بڵێن: چی بخۆین؟ یان چی بخۆینه‌وه‌؟ یان چی له‌به‌ر بكه‌ین؟
32 For those who don't know the Father chase all these things, but your heavenly Father knows you need them. ئه‌م شتانه‌ هه‌مووی بت په‌رستان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن. باوكی ئاسمانیتان ده‌زانێ‌ پێویستیتان به‌مانه‌ هه‌مووی هه‌یه‌.
33 But seek first our Father's kingdom and his righteousness, and all these will be added to you. ئێوه‌ یه‌كه‌مجار داوای پادشاهێتیو ڕاست‏ودروستی خودا بكه‌ن، ئه‌وانی دیكه‌تان هه‌مووی بۆ جێ‌به‌جێ‌ ده‌بێ.
34 So don't worry about tomorrow—it will worry about itself. Each day has enough trouble of its own." ئه‌وه‌نده‌ خه‌می به‌یانی مه‌خۆن، چونكه‌ به‌یانی خه‌می خۆی ده‌خوات‎و هه‌ر ڕۆژێك به‌شی خۆی گیروگرفتی هه‌یه‌.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]