Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Matthew 5 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Seeing the crowds, Jesus went up the mountain; when he sat down, his disciples came to him. عیسا كه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی بینی، چووه‌ سه‌ر چیا، كه‌ دانیشت قوتابیه‌كانی لێی نزیك بوونه‌وه‌.
2 And he opened his mouth and began to teach them, saying: ده‌ستی كرد به‌فێركردنیان‎و ووتی: (
3 "Blessed are the poor in spirit, for theirs is the kingdom of our Father. خۆزگه‌ده‌خوازرێ‌ به‌وانه‌ی هه‌ژارن له‌رۆح، چونكه‌ پادشاهێتی ئاسمان بۆ ئه‌وانه‌.
4 Blessed are those who mourn, for they will be comforted. خۆزگه‌ده‌خوازرێ‌ به‌ لێوبه‌باره‌كان، چونكه‌ دڵنه‌وایی ده‌كرێن.
5 Blessed are the meek, for they will inherit the earth. خۆزگه‌ده‌خوازرێ‌ به‌ دڵنه‌رمـه‌كـان، چـونكــه‌ زه‌وی بۆ ئه‌وان به‌میرات ده‌مێنێته‌وه‌.
6 Blessed are those who hunger and thirst for righteousness, for they will be satisfied. خۆزگه‌ده‌خوازرێ‌ به‌برسیو تینوه‌كان بۆ ڕاست‏ودروستی، چونكه‌ تێر ده‌بن.
7 Blessed are the merciful, for they will receive mercy. خۆزگه‌ده‌خوازرێ‌ به‌ دڵ پڕ له‌به‌زه‌ییه‌كان، چونكه‌ به‌ر به‌زه‌یی ده‌كه‌ون.
8 Blessed are the pure in heart, for they will see our Father. خۆزگه‌ده‌خوازرێ‌ به‌ دڵپاكه‌كان، چونكه‌ خودا ده‌بینن.
9 Blessed are the peacemakers, for they will be called children of our Father. خۆزگه‌ده‌خوازرێ‌ به‌ئاشتی خوازان، چونكه‌ به‌ڕۆڵه‌ی خودا ناوده‌برێن.
10 Blessed are those who are persecuted for righteousness' sake, for theirs is the kingdom of our Father. خۆزگه‌ده‌خوازرێ‌ به‌چه‌وسێنراوان له‌پێناوی ڕاست‏ودروستی* چونكه‌ پادشاهێتی ئاسمان بۆ ئه‌وانه‌.
11 "Blessed are you when people insult, persecute, and lie about every kind of evil against you because of me. خۆزگه‌ده‌خوازرێ‌ پێتان، كاتێ‌ خه‌ڵكی جنێوتان پێ‌ده‌ده‌ن‏و ده‌تانچه‌وسێننه‌وه‌، له‌پێناوی من قسه‌ی خراپتان ده‌خه‌نه‌ پاڵ.
12 Rejoice and be glad, for your reward is great in heaven, for they persecuted the prophets before you the same way. دڵخۆش‏و شادومان بن، چونكه‌ پاداشتتان مه‌زنه‌ له‌ئاسمان. ئاواش پێغه‌مبه‌رانیان پێش ئێوه‌ چه‌وساندۆته‌وه‌!
13 "You are the salt of the earth. But if salt loses its taste, how can it be salted again? It's no longer good for anything but being thrown out and trampled by people. (ئێوه‌ خوێی زه‌وین، به‌ڵام گه‌ر خوێ‌ سوێریه‌كه‌ی له‌ده‌ست‏دا، چۆن تامه‌ سوێره‌كه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌؟ به‌كه‌ڵكی هیچ نایه‌ت، ئه‌وه‌ نه‌بێ‌ فڕێ‌ بدرێته‌ ده‌ره‌وه‌و خه‌ڵكی پێ‌شێلی بكه‌ن.
14 "You are the light of the world. A city set on a hill cannot be hidden. ئێوه‌ن ڕووناكی جیهان، شارێك له‌سه‌ر شاخ دروست‏كرا ناتوانرێ‌ بشاردرێته‌وه‌.
15 No one lights a lamp and puts it under a basket, but sets it on a stand to light everyone in the house. هه‌روه‌ها خه‌ڵكی چرا هه‌ڵناكه‌ن تا بیخه‌نه‌ ژێر جام‏و ته‌شته‌وه‌، به‌ڵكو له‌شوێنێكی بڵند دایده‌نێن، تاكو ڕووناكی بدات به‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ماڵه‌كه‌دان.
16 Likewise, let your light shine before people, so they see your good works and glorify your Father in heaven. به‌هه‌مان شێوه‌ با ڕووناكیتان بۆ خه‌ڵكی بدره‌وشێته‌وه‌، هه‌تا ئیشه‌ باشه‌كانتان ببینن‏و ستایشی باوكتان بكه‌ن كه‌ له‌ئاسمانه‌. (
17 "Don't think I came to abolish the Law or the Prophets—I didn't come to abolish them, but to fulfill them. وابیرنه‌كه‌نه‌وه‌ من هاتووم شه‌ریعه‌ت* یان ووته‌ی پێغه‌مبه‌ران* لابه‌رم، من نه‌هاتووم لایبه‌رم، به‌ڵكو ته‌واوكه‌رم بۆی.
18 For truly I tell you: until heaven and earth pass, not one letter, not one stroke, will pass from the Law until everything is done. ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: هه‌تا زه‌ویو ئاسمان له‌ئارادابێ، ووشه‌یه‌ك یان خاڵێكی شه‌ریعه‌ت لــه‌ناو ناچێ‌، تاهه‌مووی دێته‌دی.
19 So whoever breaks one of these least commands and teaches others the same will be called least in the kingdom of our Father; but whoever keeps and teaches them will be called great in the kingdom of our Father. ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی خاڵێكی بچووكی ئه‌م ڕاسپاردانه‌ی كردو خه‌ڵكی فێركرد وابكه‌ن. له‌پادشاهێتی ئاسمان به‌بچووكترین ناوده‌برێ‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئیشی پێ‌ده‌كات‏و خه‌ڵكی فێر ده‌كات، له‌پادشاهێتی ئاسمان به‌مه‌زن ناوده‌برێ‌.
20 For I tell you, unless you are more righteous than the scribes and Pharisees, you'll never enter the kingdom of our Father. من پێتان ده‌ڵێم: گه‌ر ڕاستیودروستیتان له‌مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت‎و فه‌ریسیه‌كان زیاتر نه‌بێت، به‌ هیچ جۆرێك ناچنه‌ ناو پادشاهێتی ئاسمان. (
21 "You've heard that it was said to those of old, 'Do not murder; whoever murders is subject to judgment.' بیستوتانه‌ له‌كۆندا به‌خه‌ڵكی ووتراوه‌: {خه‌ڵكی مه‌كوژن، ئه‌وه‌ی بكوژێت شایانی حوكم به‌سه‌ردانه‌.}
22 But I tell you: whoever is angry with his brother risks judgment. Whoever insults his brother risks the council, and whoever says, 'You fool!' risks fiery hell. به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: هه‌ر كه‌سێ‌ به‌ناڕه‌وا له‌براكه‌ی تووڕه‌ بێت، شایانی حوكم به‌سه‌ردانه‌. ئه‌وه‌ی به‌براكه‌ی ده‌ڵێ‌ هیچ‎وپوچ شایانی ڕاوه‌ستانه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی باڵای جووله‌كه‌*، ئه‌وه‌ش به‌براكه‌ی ده‌ڵێ‌ بێ‌مێشك شایانی دۆزه‌خه‌.
23 "So if you're offering your gift at the altar and recall there that your brother has something against you, ئه‌گه‌ر قوربانیه‌كه‌ت هێنا بۆ قوربانگه‌، له‌وێ‌ بیرت كه‌وته‌وه‌ كه‌ براكه‌ت شتێكی به‌سه‌رته‌وه‌یه‌،
24 leave your gift there before the altar, go make peace with your brother first, then come offer your gift. قوربانیه‌كه‌ت له‌به‌رده‌م قوربانگه‌دا به‌جێ‌بهێڵه‌و بڕۆ یه‌كه‌مجار براكه‌ت ئاشت‎ بكه‌ره‌وه‌، ئینجا وه‌ره‌ قوربانیه‌كه‌ت پێشكه‌ش ‎بكه‌.
25 Make peace with your accuser quickly, while still on the way with him, or he may hand you over to the judge, the judge to the officer, and you may be thrown into prison. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی ناكۆكه‌ له‌گه‌ڵت، خێرا ئاشت به‌ره‌وه‌، هه‌ر له‌و كاته‌ی به‌ڕێگاوه‌ن بۆ دادگا، نه‌وه‌ك بتداته‌ ده‌ست دادپرس‎و دادپرسیش بتداته‌ ده‌ست پۆلیس، پۆلیسیش ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ت‎ بكات.
26 Truly I tell you, you will never get out until you have paid the last penny. ڕاستیت پێ‌ده‌ڵێم: له‌وێ‌ ده‌رناچی تا دوا پوول نه‌ده‌یته‌وه‌. (
27 "You have heard that it was said, 'You shall not commit adultery.' بیستوتانه‌ ووتراوه‌: {داوێن پیسی مه‌كه‌}،
28 But I tell you: everyone who looks at a woman lustfully has already committed adultery with her in his heart. به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی به‌ هه‌وه‌سبازی سه‌یری ئافره‌تێكی كرد، ئه‌وا له‌دڵی خۆی داوێن‏پیسی له‌گه‌ڵ كردووه‌.
29 If your right eye makes you stumble, tear it out and throw it away—better to lose one part of your body than have your whole body thrown into hell. ئه‌گه‌ر چاوی ڕاستت توشی گوناهیكردی ده‌ری بهێنه‌و فڕێیبده‌، چاكتر وایه‌ ئه‌ندامێكی له‌شت نه‌مێنێ‌، له‌وه‌ی هه‌موو له‌شت بخرێته‌ دۆزه‌خه‌وه‌.
30 If your right hand makes you sin, cut it off and throw it away. Better to lose one part of you than have your whole body go into hell. ئه‌گه‌ر ده‌ستی ڕاستت تووشی گوناهی كردی، بیبڕه‌وه‌و فڕێیبده‌، چاكتر وایه‌ ئه‌ندامێكی له‌شت نه‌مێنێ، له‌وه‌ی هه‌موو له‌شت بخرێته‌ دۆزه‌خه‌وه‌.
31 "It was also said, 'Whoever divorces his wife must give her a certificate of divorce.' (دیسان ووتراوه‌: {ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق ده‌دات، با ته‌ڵاقنامه‌ی بداته‌ ده‌ست.}
32 I tell you: whoever divorces his wife, except for sexual sin, makes her a victim of adultery; and whoever marries a divorced woman commits adultery. به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق ده‌دات بێ‌هۆی داوێن پیسی وای لـێ‌ده‌كات داوێن پیسی بكات. ئه‌وه‌ش ته‌ڵاق دراوێك بهێنێت، ئه‌وا داوێن پیسی ده‌كات.
33 "Again, you've heard it was said to the ancients: 'Don't break your oath—fulfill it to our Father.' (بیستوتانه‌ له‌كۆندا ووتراوه‌: {پێچه‌وانه‌ی سوێنده‌كانت مه‌جوڵێره‌وه‌، به‌ڵكو په‌یمانت له‌گه‌ڵ خوداوه‌ند به‌ره‌سه‌ر}،
34 But I tell you, do not swear an oath at all: neither by heaven, for it is our Father's throne, به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: هه‌رگیز سوێند مه‌خۆن، نه‌ به‌ئاسمان، چونكه‌ ته‌ختی شاهانه‌ی خودایه‌،
35 nor by the earth, for it's the footstool for his feet, nor by Jerusalem, for it's the city of the great King. نه‌ به‌زه‌وی، چونكه‌ جێی پێ‌دانانێتی، نه‌ به‌قودس چونكه‌ شاری پادشای مه‌زنه‌،
36 And do not swear by your head, for you cannot make a single hair white or black. نه‌ به‌سه‌ری خۆت، چونكه‌ توانای ئه‌وه‌ت نییه‌، تاڵێكی ڕه‌ش یا سپی بكه‌یت.
37 Let your 'Yes' be 'Yes,' and your 'No,' 'No'; anything beyond this comes from the evil one. با قسه‌تان: به‌ به‌ڵێ‌ بێت گه‌ر وابوو، به‌ نه‌خێر بێت گه‌ر وانه‌بوو، له‌مه‌ زیاتر له‌شه‌یتانه‌وه‌یه‌. (
38 "You have heard that it was said, 'Eye for eye and tooth for tooth.' بیستوتانه‌ ووتراوه‌: {چاو به‌ چاو، ددان به‌ ددان}.
39 But I tell you: don't resist an evil person. If someone slaps your right cheek, turn the other cheek to him too. به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: به‌ربه‌ره‌كانی خراپه‌ مه‌كه‌ن به‌خراپه‌، ئه‌وه‌ی كێشای به‌ ڕوومه‌تی ڕاستت، ئه‌وی كه‌شی بۆ ڕاگره‌.
40 If anyone wants to sue you and take your tunic, let him have your cloak too. ئه‌وه‌ی ویستی كراسه‌كه‌ت ببات، چاكه‌ته‌كه‌شی بده‌رێ‌.
41 And if anyone forces you to go one mile, go with him two. ئه‌وه‌ی ناچاری كردی یه‌ك میل له‌گه‌ڵی بڕۆیت، دوو میل له‌گه‌ڵی بڕۆ.
42 Give to whoever asks you, and don't turn away whoever wants to borrow from you. ئه‌وه‌ی داوای شتێكی لـێ‌كردیت، بیده‌رێ. ئه‌وه‌ی داوای قه‌رزت لـێ‌ده‌كات مه‌یگه‌ڕێنه‌وه‌. (
43 "You have heard that it was said, 'You will love your neighbor and hate your enemy.' بیستوتانه‌ ووتراوه‌: {ئه‌وه‌ی لێت نزیكه‌ خۆشت بوێ‌، ئه‌وه‌ی دوژمنته‌ ڕقت لێی بێت}،
44 But I tell you, love your enemies and pray for those who persecute you, به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: دوژمنه‌كانتان خۆش‎بوێ‌و نوێژ بكه‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌تانچه‌وسێننه‌وه‌
45 so you may become children of your Father in heaven, because he makes his sun rise on evil and good and sends rain on just and unjust. به‌مه‌ ده‌بنه‌ ڕۆڵه‌ی ئه‌و باوكه‌تان كه‌ له‌ئاسمانه‌، ئه‌و خۆری خۆی به‌سه‌ر چاك‏و خراپدا هه‌ڵدێنێ‌و بارانی خۆی به‌سه‌ر دادپه‌روه‌رو زۆرداریش ده‌بارێنێ.
46 If you love those who love you, what reward is that? Don't even tax collectors do the same? ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وانه‌تان خۆش‎ویست كه‌ ئێوه‌یان خۆش ده‌وێ‌، چ پاداشتێ‌ وه‌رده‌گرن؟ ئایا باجگرانیش* ئه‌مه‌ ناكه‌ن؟
47 If you greet only your brothers, what more do you do than others? Don't even the Gentiles do that? ئه‌گه‌ر ته‌نها پێشوازیتان له‌براكانتان كرد، چ شتێكی مه‌زنتان كردووه‌ ئایا بت په‌رسته‌كانیش ئه‌مه‌ ناكه‌ن؟
48 Be perfect, therefore, as your heavenly Father is perfect." بۆیه‌ ڕاست‏و ته‌واو بن، هه‌روه‌ك باوكی ئاسمانیتان ڕاست‏و ته‌واوه‌.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]