Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Luke 7 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 After he had finished saying all this to the people, he entered Capernaum. دوای ئه‌وه‌ی عیسا هه‌موو ووته‌كانی دا به‌گوێی خه‌ڵكه‌كه‌داو ته‌واوی كرد، چووه‌ شاری كه‌فه‌رناحوم.
2 A centurion's servant who was dear to him was sick and at the point of death. كابرایه‌كی سه‌رپه‌ل خزمه‌تكارێكی نه‌خۆشی هه‌بوو له‌سه‌ره‌ مه‌رگدا بوو، لای خۆشه‌ویست بوو.
3 Hearing about Jesus, the centurion sent Jewish elders, asking him to come and heal his servant. كاتێ‌ به‌‏هه‌واڵی عیسای زانی، چه‌ند پیرێكی جووله‌كه‌ی نارده‌ لای بپاڕێنه‌وه‌ لێی تا‏بێت‏و خزمه‌تكاره‌كه‌ی چاك بكاته‌وه‌.
4 Reaching Jesus, they pleaded urgently: he deserves to have you do this for him, كاتێ‌ گه‌یشتنه‌ لای عیسا به‌گه‌رمی داوایان لـێ‌‏كردو ووتیان: (ئه‌و پیاوه‌ شایانی ئه‌وه‌یه‌ داواكارییه‌كه‌ی جێ‌‏به‌‏جێ‌ بكه‌یت،
5 for he loves our nation, and he is the one who built us our synagogue. ئه‌و گه‌لی ئێمه‌ی خۆش ده‌وێت‏و كه‌نیشتیشی بۆ دروست‎كردووین.)
6 Jesus went with them. He was nearly at the house when the centurion sent friends to say, "Lord, don't trouble yourself—I'm not worthy for you to enter under my roof. عیسا له‌گه‌ڵیان چوو. هێشتا نه‌گه‌یشتبووه‌ نزیك ماڵه‌كه‌، سه‌رپه‌له‌كه‌ هه‌ندێ‌ هاوڕێی خۆی نارد كه‌ پێی بڵێن: (گه‌وره‌م ئه‌رك مه‌كێشه‌، من شایانی ئه‌وه‌‏نیم، تۆ خۆت بێیته‌ ماڵه‌كه‌م،
7 So I did not presume to come to you. But say the word, and let my servant be healed. هه‌روه‌ها شایانی ئه‌وه‌ نیم ڕوو‏به‌‏ڕووت بمه‌وه‌. هه‌ر له‌وێوه‌ ووشه‌یه‌ك بڵێ‌، ئیشكه‌ره‌كه‌م چاك‏ده‌بێته‌وه‌.
8 For I too am a man under authority, with soldiers under me. I tell one, 'Go,' and he goes; another, 'Come,' and he comes; my servant, 'Do this,' and he does it." منیش مرۆڤێكم له‌ژێر فه‌رمانی له‌‏خۆم گه‌وره‌تر، هه‌روه‌ها سه‌ربازیشم هه‌یه‌ له‌ژێر فه‌رمانمدان، به‌یه‌كێ‌ ده‌ڵێم، بڕۆ‏، ده‌ڕوا، به‌وی تر ده‌ڵێم، وه‌ره‌، دێت، به‌‏ئیشكه‌ره‌كه‌م ده‌ڵێم، ئه‌وه‌ بكه‌، ده‌یكات.)
9 Hearing this, Jesus was amazed at the centurion, turned to the crowd following him, and said, "I tell you, I have not found such faith even in Israel." كاتێ‌ عیسا گوێی له‌مه‌‏بوو، سه‌رسام بوو، ئینجا ڕووی‏كرده‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی دوای كه‌وتبوون، ووتی: (پێتان ده‌ڵێم، له‌‏هه‌موو ئیسرائیلدا باوه‌ڕێكی مه‌زنی وه‌ك ئه‌مه‌م نه‌دیوه‌)‏
10 And when those who had been sent returned to the house, they found the servant well. كاتێ‌ ئه‌وانه‌ی نیررابوون گه‌ڕانه‌وه‌، بینیان نه‌خۆشه‌كه‌ چاك بووه‌ته‌وه‌.
11 Soon after, he went to a town called Nain, with his disciples and a big crowd. بۆ ڕۆژی پاشتر، عیسا ڕۆیشت بۆ شارێك ناوی نایین بوو زۆربه‌ی قوتابیه‌كانیو خه‌ڵكێكی زۆری له‌گه‌ڵ بوو.
12 As he neared the town gate, a dead man was being carried out—an only son to his mother, a widow—and a large crowd from the town was with her. كاتێ‌ له‌ده‌روازه‌ی شار نزیك بووه‌وه‌، ته‌رمێكی بینی به‌سه‌ر شانه‌وه‌، ئه‌ویش كوڕی تاقانه‌ی بێوه‌ژنێك بوو، خه‌ڵكێكی زۆری له‌گه‌ڵ بوو.
13 When the Lord saw her, he felt compassion for her and said, "Don't cry." كاتێ‌ خوداوه‌ند ژنه‌كه‌ی بینی، به‌زه‌یی پیاهاته‌وه‌، پێی ووت: (مه‌گری.)
14 He stepped up and touched the bier; the carriers stopped, and he said, "Young man, I tell you, get up." ئینجا هاته‌ پێشه‌وه‌‏و ده‌ستی له‌دارمه‌یته‌كه‌دا، هه‌ڵگرانی ته‌رمه‌كه‌ ڕاوه‌ستان. ووتی: (ئه‌ی كوڕی گه‌نج، به‌‏تۆ ده‌ڵێم، هه‌سته‌.)
15 And the dead man sat up and began to speak, and Jesus gave him to his mother. مردووه‌كه‌ ڕاست بووه‌وه‌و ده‌ستی كرد به‌‏قسه‌كردن، ئیتر عیسا دایه‌وه‌ ده‌ست دایكی.
16 Fear gripped them all; they praised our Father: "A great prophet has risen among us!" "Our Father has visited his people!" خه‌ڵكه‌كه‌ هه‌موو ترسیان لــێ‌‏نیشـت، ئینجا ستایشی خودایان‏كرد‏و ووتیان: (له‌‏ناوماندا پێغه‌مبه‌رێكی مه‌زن ده‌ركه‌وتووه‌، خودا گه‌له‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌!)
17 And this report about him spread through the whole of Judea and all the surrounding country. ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌‏هه‌موو ناوچه‌ی یه‌هودیاو ده‌وروپشتی بڵاوبووه‌وه‌.
18 John's disciples told him all these things. Then John called two of his disciples, قوتابیه‌كانی یه‌حیا هه‌موو ئه‌م هه‌واڵانه‌یان بۆ یه‌حیا برد.
19 sent them to the Lord: "Are you the one who is to come, or should we look for another?" ‏یه‌حیاش دووان له‌ قوتابیه‌كانی بانگ‏كرد‏و ناردنی بۆ لای خوداوه‌ند، تا لێی بپرسن: (ئایا تۆی ئه‌وه‌ی كه‌ دێت، یاخود چاوه‌ڕێی یه‌كێكیتر بكه‌ین؟)
20 When the men reached him, they said, "John the Baptist sent us to you, asking, 'Are you the one who is to come, or should we expect someone else?'" كاتێ‌ دوو قوتابیه‌كه‌ هاتنه‌ لای عیسا، ووتیان: (یه‌حیای له‌‏ئاوهه‌ڵكێش ئێمه‌ی ناردۆته‌ لات، ده‌پرسێ‌، تۆی ئه‌وه‌ی كه‌ چاوه‌ڕێی هاتنی ده‌كرێ‌، یاخود چاوه‌ڕێی یه‌كێكی‏تر بكه‌ین؟) ‏
21 In that hour he healed many of diseases, plagues, and evil spirits, and gave sight to many blind. له‌وكاته‌دا عیسا زۆر نه‌خۆشی چاك كردبووه‌وه‌، ڕۆحی پیسی ده‌ركرد‏بوو، ڕووناكی خستبووه‌ چاوی زۆر له‌‏كوێره‌كان.
22 He answered them, "Go tell John what you've seen and heard: the blind see, the lame walk, lepers become clean, the deaf hear, the dead rise, and the poor hear good news. ئینجا عیسا وه‌ڵامی دوو نێرراوه‌كه‌ی دایه‌وه‌‏و ووتی: (بڕۆن هه‌واڵ بده‌ن به‌‏یه‌حیا، ئه‌وه‌ی گوێتان لێی‏بووه‌و بینیوتانه‌، كوێر ده‌بینن، شه‌ل‏و گۆج ده‌ڕۆن‏و گوله‌كان پاك‏ده‌بنه‌وه‌، كه‌ڕه‌كان ده‌بیستن، مردووان زیندووده‌بنه‌وه‌و هه‌ژاران مژده‌یان پێ‌‏ده‌درێ‌.
23 And blessed is the one who is not offended by me." خۆزگه‌ده‌خوازرێ‌ به‌وانه‌ی گومانم لێ‌ناكه‌ن.)
24 When John's messengers left, Jesus spoke to the crowds about John: "What did you go into the wilderness to see? A reed swaying in the wind? كه‌ نێرراوانی یه‌حیا ڕۆیشتن، عیسا ده‌ستی‏كرد به‌‏قسه‌كردن ده‌‏باره‌ی یه‌حیا بۆ خه‌ڵكه‌كه‌، ووتی: (چوونه‌ ده‌شت‏وده‌ر بۆ بینینی چی؟ قامیشێك با ده‌یجوڵێنێته‌وه‌؟
25 What then did you go out to see? A man dressed in soft clothes? Look—those dressed in splendor, living in luxury, are in kings' palaces. ئه‌ی چوون چی ببینن؟ مرۆڤێك به‌به‌رگی نایابه‌وه‌‏؟ ئه‌وه‌تا ئه‌وانه‌ی به‌رگی نایاب ده‌پۆشن‏و ده‌وڵه‌مه‌ندن وان له‌‏كۆشكی پادشاكانن
26 But what did you go out to see—a prophet? Yes, I tell you: more than a prophet. كه‌واته‌ چوون بۆ بینینی چی پێغه‌مبه‌رێك؟ به‌ڵێ‌ پێتان ده‌ڵێم مه‌زنتر له‌پێغه‌مبه‌رێك.
27 This is the one Scripture speaks of: 'Look, I'm sending my messenger ahead of you to prepare your way before you.' یه‌حیا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌كتێبی پیرۆزدا ده‌رباره‌ی نووسراوه‌: {من نێرراوی خۆم له‌‏پێشته‌وه‌ ده‌نێرم، ئه‌وه‌ی ڕێگات بۆ ئاماده‌ ده‌كات.})
28 I tell you: no one born of women is greater than John—yet the least in our Father's kingdom is greater than he." من پێتان ده‌ڵێم له‌‏نێوان ئه‌وانه‌ی له‌‏ئافره‌ت له‌دایك بوون له‌‏یه‌حیا مه‌زنتری تیا نییه‌، به‌ڵام بچووكترین كه‌سی پادشاهێتی ئاسمان مه‌زنتره‌ له‌و.)
29 (When all the people, including the tax collectors, heard this, they declared our Father just, having been baptized with John's baptism, ‏هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێیان لێ‌بوو، ته‌نانه‌ت باجگرانیش دانیان‎نا به‌دادپه‌روه‌ری خودا، چونكه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌حیا له‌ئاوهه‌ڵكێشرا بوون.
30 but the Pharisees and lawyers rejected our Father's purpose for themselves, not baptized by him.). به‌ڵام فه‌ریسیه‌كان‏و مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت، به‌لووت‏به‌رزیه‌وه‌ ڕازی‏نه‌بوون به‌خواستی خودا بۆیان، چونكه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌حیادا له‌‏ئاو‏هه‌ڵنه‌كێشرابوون.
31 "To what then should I compare the people of this generation, and what are they like? (ئایا ئه‌م نه‌وه‌یه‌ به‌چی به‌راورد بكه‌م؟ ئایا له‌‏چی ده‌كه‌ن؟
32 They are like children sitting in the marketplace, calling to each other: 'We played the flute for you, and you didn't dance; we sang a dirge, and you didn't weep.' ئه‌وان له‌و منداڵانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌‏مه‌یدانی گشتی دانیشتوون، یه‌كتری بانگ ده‌كه‌ن‏و ده‌ڵێن: (زوڕنامان بۆ لێدان كه‌چی هه‌ڵنه‌په‌ڕین، شینمان بۆكردن كه‌چی نه‌گریان.)
33 For John the Baptist came eating no bread, drinking no wine, and you say, 'He has a demon.' یه‌حیا هات نه‌نان ده‌خواو نه‌مه‌ی ده‌خواته‌وه‌، ووتتان: (ئه‌مه‌ ڕۆحی پیسی تیایه‌.)
34 The Son of Man came eating and drinking, and you say, 'See, a glutton and a drunkard, a friend of tax collectors and sinners!' ئینجا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ هات ده‌خواو ده‌خواته‌وه‌ وه‌ك هه‌موو مرۆڤێك، ووتتان: (ئه‌مه‌ كابرایه‌كی زۆرخۆرو سه‌رخۆشه‌ هاوڕێی باجگران‏و گوناهبارانه‌.)
35 Yet wisdom is justified by all her children." به‌ڵام ڕاستی دانایی به‌ به‌رووبوومی ده‌رده‌كه‌وێ‌.)
36 A Pharisee invited him to eat with him; he went into the Pharisee's house and reclined at the table. یه‌كێ‌ له‌‏فه‌ریسیه‌كان داوای له‌عیسا كرد له‌‏ماڵه‌كه‌ی نان بخوات. ئه‌ویش چووه‌ ماڵی فه‌ریسیه‌كه‌و له‌سه‌ر خوان دانیشت.
37 A woman in the city, a sinner, learned he was reclining at table in the Pharisee's house and brought an alabaster bottle of perfume. له‌شاره‌كه‌دا ئافره‌تێكی گوناهبار هه‌بوو، هه‌ر‏ئه‌وه‌نده‌ زانی عیسا له‌ماڵی فه‌ریسیه‌كه‌ دانیشتووه‌، هات به‌‏قاپێ‌ ڕۆنی بۆن خۆشه‌وه‌،
38 Standing behind him at his feet, weeping, she began wetting his feet with her tears, wiped them with her hair, kissed his feet, and anointed them with the perfume. له‌به‌رپێیدا به‌گریانه‌وه‌ ڕاوه‌ستاو پێیه‌كانی به‌‏فرمێسك ته‌ڕ‏كردو به‌‏قژی بۆی سڕیه‌وه‌، پێی ماچ‏كردو به‌‏ڕۆنه‌كه‌ چه‌وری‏كرد. ‏
39 Seeing this, the Pharisee who'd invited him thought, "If he were a prophet, he'd know who's touching him and what kind of woman she is—a sinner." كاتێ‌ فه‌ریسیه‌كه‌ ئه‌مه‌ی بینی، به‌‏خۆی ووت: (گه‌ر ئه‌م كابرایه‌ به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌ر بێت، ئه‌وا ده‌زانێ‌ ئه‌م ئافره‌ته‌ی ده‌ستی لێ‏ده‌دات كێیه‌و چییه‌، چونكه‌ گوناهباره‌.) ‏
40 Jesus replied to him, "Simon, I have something to say to you." He said, "Say it, Teacher." عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌و پێی ووت: (‏شه‌معون، ده‌مه‌وێ‌ شتێكت پێ‌‏بڵێم.) شه‌معون ووتی: (بڵێ‌ مامۆستا.)
41 "A certain moneylender had two debtors. One owed 500 denarii, and the other fifty. ئه‌ویش ووتی: (یه‌كێ‌ له‌وانه‌ی پاره‌ ده‌ده‌ن به‌خه‌ڵكی، پاره‌ی لای دوو كه‌س هه‌بوو، لای یه‌كێكیان پێنچ سه‌د دینار، لای ئه‌وی كه‌شیان په‌نجا.
42 Since neither could pay, he canceled both debts. So which of them will love him more?" به‌ڵام هیچیان نه‌بوو له‌باتی بیده‌نه‌وه‌، كابرا له‌‏هه‌ردووكیان خۆش بوو. كامیان زیاتر كابرایان خۆش ده‌وێت؟)
43 Simon answered, "I suppose the one he forgave the larger debt." Jesus said, "You judged rightly." شه‌معون وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌وه‌ی پاره‌ زۆره‌كه‌ی لابوو.) پێی ووت: (بۆ چوونه‌كه‌ت ڕاسته‌.)
44 Turning to the woman, he told Simon, "Do you see this woman? I entered your house—you gave no water for my feet, but she wet my feet with her tears and wiped them with her hair. ئینجا ڕووی كرده‌ ئافره‌ته‌كه‌و به‌شه‌معونی ووت: (ئه‌م ئافره‌ته‌ ده‌بینیت، من هاتمه‌ ماڵه‌كه‌ت، كه‌چی ئاوت نه‌دامێ‌ پێمی پێ‌‏بشۆم، به‌ڵام ئه‌م به‌‏فرمێسك پێی بۆ شوشتم‏و به‌قژی سه‌ری بۆی سڕیم.
45 You gave me no kiss, but she, from when I came in, hasn't stopped kissing my feet. تۆ ماچت نه‌كردم، به‌ڵام ئه‌م له‌وه‌ته‌ی هاتووم له‌‏ماچ‏كردنی پێم ڕانه‌وه‌ستاوه‌.
46 You did not anoint my head with oil, but she has anointed my feet with perfume. تۆ سه‌رت به‌‏ڕۆن چه‌ور نه‌كردم‏، به‌ڵام ئه‌م به‌و ڕۆنه‌ گرانبه‌ها بۆن خۆشه‌ پێی چه‌ور‏كردم.
47 So I tell you, her many sins are forgiven, because she loved much. But whoever is forgiven little loves little." بۆیه‌ پێت ده‌ڵێم: (گوناهی زۆری به‌خشرا، چونكه‌ زۆر خۆشه‌ویستی ده‌ربڕی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی كه‌مه‌، كه‌م ده‌به‌خشرێ‌.)
48 And he said to her, "Your sins are forgiven." ئینجا به‌‏ئافره‌ته‌كه‌ی ووت: (گوناهه‌كانت هه‌مووی به‌خشران.)
49 Then his fellow guests began asking each other, "Who is this, who even forgives sins?" به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌وێ‌ دانیشتبوون له‌‏دڵی خۆیان ووتیان: (ئـه‌مـه‌ كـێیه‌ تـه‌نانه‌ت گوناهیش ده‌به‌خشـێ‌؟)
50 And he said to the woman, "Your faith has saved you; go in peace." له‌و كـاتـه‌دا عیسا به‌ ئافره‌ته‌كه‌ی ووت: (بـاوه‌ڕت ڕزگاری كردی، بـڕۆ بـه‌‏دڵنـیـایی.)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]