Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Luke 6 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 On a Sabbath, Jesus walked through grainfields; his disciples picked heads of grain, rubbed them in their hands, and ate. له‌ ڕۆژێكی شه‌ممه‌دا، عیسا به‌ناو ده‌غڵێك تێ‌‏ده‌په‌ڕی، قوتابیه‌كانی گوڵه‌گه‌نمیان لـێ‌ ده‌كرده‌وه‌و له‌به‌ری ده‌ستیان ده‌یان پرواند‏و ده‌یان خوارد.
2 Some of the Pharisees said, "Why are you doing what is not lawful on the Sabbath?" هه‌ندێ‌ له‌فه‌ریسیه‌كان پێیان ووتن: (بۆچی كارێك ده‌كه‌ن له‌‏شه‌ممه‌دا دروست نییه‌؟)
3 Jesus answered them, "Haven't you read what David did when he and those with him were hungry, عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه‌و ووتی: (ئه‌ی نه‌تان خوێندۆته‌وه‌ داود چی كرد كاتێ‌ برسی‏بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون؟
4 how he entered our Father's house, took the bread of the Presence, ate it, gave some to his companions, though it's not lawful for any but the priests to eat it?" چۆن چووه‌ ماڵی خوداو نانی قوربانی خوارد‏و دای به‌وانه‌ش كه‌ له‌گه‌ڵی بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش خواردنی ئه‌و نانه‌ دروست نییه‌ ته‌نها بۆ كاهینه‌كان نه‌بێت؟)
5 Then he said to them, "The Son of Man is Lord of the Sabbath." ئینجا پێی ووتن: (ڕۆڵه‌ی مرۆڤ خۆی گه‌وره‌ی ڕۆژانی شه‌ممه‌یه‌).
6 On another Sabbath he entered the synagogue and taught; a man was there with a withered right hand. له‌‏شه‌ممه‌یه‌كی تردا، عیسا چووه‌ كه‌نیشت‏و ده‌ستیكرد به‌ فێركردن. پیاوێكی لـێ‌‏بوو ده‌ستی ‏ڕاستی ووشك بووبوو.
7 The scribes and Pharisees watched him closely to see if he would heal on the Sabbath, so they could find a charge against him. مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت‏و فه‌ریسیه‌كان سه‌یری عیسایان ده‌كرد، تاكو بزانن ئایا له‌ڕۆژانی شه‌ممه‌دا خه‌ڵكی چاك ده‌كاته‌وه‌، هه‌تا شتێك بدۆزنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی تاوانباری بكه‌ن،
8 But knowing their thoughts, he told the man with the withered hand, "Get up and stand here." So he got up and stood there. به‌ڵام ئه‌و به‌مه‌به‌ستی زانین، به‌پیاوه‌كه‌ی ووت: (هه‌سته‌، ڕاوه‌سته‌ له‌به‌رده‌م خه‌ڵكه‌كه‌دا، ئه‌ویش هه‌ستاو له‌وێ‌ ڕاوه‌ستا.
9 Then Jesus said to them, "I ask you: is it lawful on the Sabbath to do good or do harm, to save a life or destroy it?" ‏عیسا پێی ووتن: (من پرسیارێكتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م، ئایا له‌‏ڕۆژانی شه‌ممه‌دا چی دروسته‌، كردنی كاری باش یان كاری خراپ؟ ڕزگاركردن یاخود له‌ناوبردن كامیان باشتره‌؟)
10 Looking around at them all, he told the man, "Stretch out your hand." He did, and his hand was restored. دوای ئه‌وه‌ی چاوی به‌‏هه‌موویان گێڕا، به‌پیاوه‌كه‌ی ووت: (ده‌ست درێژكه‌.) ئه‌ویش ئه‌مه‌ی كرد‏و ده‌ستی وه‌ك جاری جاران چاك بووه‌وه‌.
11 But filled with rage, they discussed with each other what to do to Jesus. به‌ڵام ئه‌وان زۆر تووڕه‌ بوون‏و كه‌وتنه‌ ڕاوێژ‏و ته‌گبیر له‌گه‌ڵ یه‌كتری بۆ ئه‌وه‌ی شتێك له‌‏عیسا بكه‌ن.
12 In those days Jesus went out to the mountain to pray, spending the whole night in prayer to our Father. له‌و‏ڕۆژانه‌دا عیسا به‌ره‌و شاخ ڕۆیشت تاكو له‌وێ‌ نوێژ بكات‏، ئه‌و شه‌وه‌ی به‌نوێژكردن بۆ خودا به‌‏سه‌ربرد.
13 At daybreak he called his disciples and chose twelve of them, naming them apostles: كاتێ‌ ڕۆژ بووه‌وه‌، قوتابیه‌كانی بانگكرد، دوانزه‌ی لـێ‌ هه‌ڵبژاردن‏و ناوی لێ‏نان نێرراوان ئه‌وانه‌ش ئه‌مانه‌ بوون.
14 Simon, whom he named Peter, and his brother Andrew; James and John; Philip and Bartholomew; شه‌معون كـه‌‏نـاوی نا په‌ترۆس، ئه‌نده‌راوسی برای، یاقوب، یۆحه‌ننا، فیلیپۆس، به‌رتولماوس،
15 Matthew and Thomas; James son of Alphaeus, and Simon who was called the Zealot; مه‌تتا، تۆما، یاقوبی كوڕی حه‌لفی، شه‌معون كه‌ ناسراو‏بوو به‌دڵگه‌رم،
16 Judas son of James, and Judas Iscariot, who became a traitor. هه‌روه‌ها یه‌هوزای كوڕی یاقوب له‌گه‌ڵ یه‌هوزای ئه‌سخه‌ریوتی كه‌ له‌ دواییدا به‌ناپاك ده‌رچوو.
17 He came down with them and stood on a level place, with a large crowd of his disciples and a large multitude of people from all Judea, Jerusalem, and the coast of Tyre and Sidon. ئینجا عیسا له‌گه‌ڵیان هاته‌خواره‌وه‌، له‌‏شوێنێكی ته‌ختایی ڕاوه‌ستا. له‌وێ‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌‏قوتابیه‌كانی لـێ‌بوو له‌گه‌ڵ زۆر له‌خه‌ڵكی، كه‌ له‌‏ناوچه‌ی یه‌هودیاو قودس‏و سورو سه‌یدا هاتبوون. تاكـو گـوێیان لـێی بێت‏و لـه‌‏نه‌خۆشییه‌كانیان چاك‏بنه‌وه‌.
18 They came to hear him and be healed of their diseases; those troubled by unclean spirits were also cured. ئه‌وانه‌ش كه‌ ڕۆحی پیس ئازاری ده‌دان چاك‏بوونه‌وه‌.
19 The whole crowd tried to touch him, since power went out from him, healing everyone. ئیتر هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ هه‌وڵیان ده‌دا ده‌ستیان پێی بكه‌وێت، چونكه‌ هێزو توانایه‌كی مه‌زنی لـێ‌‏ده‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌و هه‌مووانی چاك ده‌كرده‌وه‌. ‏
20 Looking up at his disciples, he said: "Blessed are you who are poor, for yours is the kingdom of our Father. ڕوانیه‌ قوتابیه‌كانیو ووتی: (خۆزگه‌تان پێ‌ده‌خوازرێ‌ ئه‌ی هه‌ژاره‌كان چونكه‌ پادشاهێتی ئاسمان بۆ ئێوه‌یه‌.
21 "Blessed are you who hunger now, for you will be satisfied. Blessed are you who weep now, for you will laugh. خۆزگه‌تان پێ‌ ده‌خوازرێ‌ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێستا برسین چونكه‌ تێرده‌بن. خۆزگه‌تان پێ‌ده‌خوازرێ‌ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێستا ده‌گرین، چونكه‌ پێ‌ده‌كه‌نن.
22 Blessed are you when people hate you, and when they exclude you and revile you and reject your name as evil, because of the Son of Man. خۆزگه‌تان پێ‌ده‌خوازرێ‌ كاتێ‌ خه‌ڵك ڕقیان لێتان ده‌بێته‌وه‌، جیاتان ده‌كه‌نه‌وه‌، جنێوتان پێ‌ده‌ده‌ن، به‌‏به‌دكار ناوتان ده‌به‌ن، له‌پێناوی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ.
23 Rejoice in that day and leap for joy, for your reward is great in heaven; for that is how the persecutors' ancestors treated the prophets. شادومان‏و دڵخۆش‏بن چونكه‌ پاداشتتان مه‌زنه‌ له‌‏ئاسمان، باو باپیرانیان به‌و شێوه‌یه‌ هه‌ڵسوكه‌وتیان كردووه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران.
24 But woe to you who are rich, for you have already received your comfort. به‌ڵام خاك به‌سه‌رتان ئه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، چونكه‌ دڵنه‌وایی‏كران.
25 Woe to you who are full now, for you will be hungry. Woe to you who laugh now, for you will mourn and weep. خاك به‌‏سه‌رتان ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێستا تێرن، چونكه‌ دوایی برسی ده‌بن. خاك به‌سه‌رتان ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێستا پێ‌ده‌كه‌نن، چونكه‌ دوایی ده‌گرین‏و غه‌مبار ده‌بن.
26 Woe to you when everyone speaks well of you, for that is how the flatterers' ancestors treated the false prophets. خاك به‌سه‌رتان كاتێ‌ هه‌موو خه‌ڵك ستایشتان ده‌كات، چونكه‌ باوباپیرانیان هه‌مان شتیان‏كرد له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ره‌ درۆزنه‌كان. (
27 But I tell you who listen: love your enemies, do good to those who hate you, به‌ڵام ئه‌ی گوێگران، پێتان ده‌ڵێم: دوژمنه‌كانتان خۆش بوێ‌، چاكه‌ بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ڕقیان لێتـان ده‌بێته‌وه‌.
28 bless those who curse you, pray for those who mistreat you. داوای پیرۆزی بكه‌ن‏* بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌فره‌تتان لـێ‌ده‌كه‌ن، نوێژ بكه‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی خراپه‌تان به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن
29 Whoever strikes you on one cheek, offer the other too; whoever takes your coat, do not hold back your shirt. ئه‌وه‌ی كێشای به‌ لایه‌كی ڕوومه‌تت، لایه‌كه‌ی تریشی بۆ ڕاگره‌. گه‌ر یه‌كێ‌ چاكه‌ته‌كه‌ی له‌به‌ر‏داكه‌نیت، ڕێی لێ‌مه‌گره‌ باكراسه‌كه‌شت ببات.
30 Give to everyone who asks you, and don't demand back what is taken from you. ئه‌وه‌ی داوای شتێكت لـێ‌ ده‌كات، بیده‌رێ‌، ئه‌وه‌ش كه‌ شتێكت لـێ‌ داگیر ده‌كات لێی داوامه‌كه‌وه‌.
31 Do to others as you would have them do to you. چۆن ده‌تانه‌وێ‌ خه‌ڵكی هه‌ڵسوكه‌وتتان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، له‌پێشا ئێوه‌ به‌و شێوه‌یه‌ هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن. ‏
32 Loving those who love you—what credit is that? Even sinners love those who love them. (گه‌ر هاتوو به‌‏ته‌نها هه‌ر ئه‌وانه‌تان خۆشویست كه‌ خۆشیان ده‌وێن، چ چاكه‌یه‌ك ده‌كه‌ن؟ ته‌نانه‌ت گوناهبارانیش ئه‌وانه‌یان خۆش‏ده‌وێ‌ كه‌‏خۆشیان ده‌وێن.
33 If you do good to those doing you good, what credit is that to you? Even sinners do the same. ئه‌گه‌ر كرداری باشتان هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا‏كرد كه‌ كرداری باش به‌رامبه‌رتان ده‌كه‌ن، ئایا چ چاكه‌یه‌ك ده‌كه‌ن؟ ته‌نانه‌ت گوناهبارانیش ئه‌مه‌ ده‌كه‌ن.
34 And if you lend expecting repayment, what credit is that? Even sinners lend to sinners to get back the same amount. ئه‌گه‌ر ته‌نها قه‌رز بده‌ن به‌وانه‌ی ده‌زانن قه‌رزه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌، چ چاكه‌یه‌ك ده‌كه‌ن؟ ته‌نانه‌ت گوناهبارانیش قه‌رز ده‌ده‌ن به‌وانه‌ی ده‌زانن قه‌رزه‌كانیان ده‌ده‌نه‌وه‌.
35 But love your enemies, do good, and lend expecting nothing back; your reward will be great, and you will be children of the Most High, for he is kind to the ungrateful and evil. به‌ڵام ئێوه‌ دوژمنه‌كانتان خۆش‏بوێ‌، چاكه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، قه‌رزیان بده‌نێ‌ بێ‌ئه‌وه‌ی هیوای وه‌رگرتنه‌وه‌تان هه‌بێ‌، به‌مه‌ پاداشتتان گه‌وره‌ ده‌بێ‌و ده‌بنه‌ ڕۆڵه‌ی خودای مه‌زن، چونكه‌ ئه‌و میهره‌بانه‌ له‌گه‌ڵ به‌دنمه‌ك‏و به‌دكاران.
36 Be merciful, just as your Father is merciful. به‌به‌زه‌یی بن، هه‌روه‌ك چۆن باوكتان به‌‏به‌زه‌ییه‌.
37 Do not judge, and you will not be judged. Do not condemn, and you will not be condemned. Forgive, and you will be forgiven. ‏(خه‌ڵكی تاوانبارمه‌كه‌ن، تا تاوانبارنه‌كرێن. كه‌س سه‌رزه‌نشت مه‌كه‌ن، سه‌رزه‌نشت ناكرێن. له‌خه‌ڵكی خۆش بن، لێتان خۆش ده‌بن.
38 Give, and it will be given to you: a good measure—pressed down, shaken, overflowing—will be poured into your lap. For the measure you use will be measured back to you." به‌‏خه‌ڵكی بده‌ن، پێتان ده‌درێت، پێوانه‌یه‌كی چاكی په‌ستێنراوی هه‌ژێندراوی پڕی لێ‌ ڕژاوتان پێده‌درێ‌ له‌باوه‌شتان، چونكه‌ به‌و پێوانه‌یه‌ی بۆ خه‌ڵكی ده‌پێون بۆتان ده‌پێونه‌وه‌.) ‏
39 He also gave them a parable: "Can a blind person guide a blind person? Won't both fall into a pit? نموونه‌یه‌كی بۆ هێنانه‌وه‌و ووتی: (ئایا كوێرێك ده‌توانێ‌ كوێرێكی‏كه‌ به‌ڕێدا ببات؟ ئایا هه‌ردووكیان ناكه‌ونه‌ چاڵه‌وه‌؟
40 No student surpasses their teacher; whoever is fully trained becomes like their teacher. قوتابی له‌‏مامۆستاكه‌ی مه‌زنتر نییه‌، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێ‌ ته‌واو و ڕێك بێت، وه‌ك مامۆستاكه‌ی لـێ‌ دێت.
41 Why do you see the speck in your brother's eye, yet miss the beam in your own eye? بۆچی سه‌رنج له‌‏پووشی ناو چاوی براكه‌ت ده‌ده‌یت‏و گوێ‌ناده‌یته‌ ته‌خته‌داره‌كه‌ی ناو چاوی خۆت؟
42 How can you tell your brother, 'Brother, let me remove the speck from your eye,' when you don't see the beam in your own eye? Hypocrite! First remove the beam from your own eye—then you'll see clearly to remove the speck from your brother's eye. یان چۆن ده‌توانی به‌‏براكه‌ت بڵێیت: (ئا برا، بهێڵه‌ با ئه‌و پووشه‌ له‌چاوت ده‌ربهێنم.) له‌‏كاتێكدا تۆ خۆت ته‌خته‌داره‌كه‌ی ناو چاوی خۆت نابینیت؟ ئه‌ی دووڕوو، جارێ‌ تۆ یه‌كه‌مجار ته‌خته‌داره‌كه‌ی ناو چاوی خۆت ده‌ربهێنه‌، ئینجا باش ده‌بینیت بۆ ئه‌وه‌ی پووشه‌كه‌ی ناوچاوی براكه‌ت ده‌ربهێنیت.)
43 For no good tree bears bad fruit, nor again does a bad tree bear good fruit. (داری چاك نییه‌ ‏به‌ری خراپ بدات، داری خراپیش به‌ری چاك نادات
44 Each tree is known by its own fruit; figs aren't gathered from thornbushes, nor grapes picked from a bramble. له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌موو دارێك به‌ به‌ره‌كه‌ی ده‌ناسرێ‌. له‌دڕك هه‌نجیر ناكرێته‌وه‌ له‌‏تووتڕكیش ترێ‌ ناكرێته‌وه‌.
45 A good person produces good from the heart's good store; an evil person produces evil from the evil store; for the mouth speaks from the heart's overflow. مرۆڤی باش، له‌گه‌نجینه‌ی باشی دڵی، چی باش بێت ده‌ریده‌هێنێ‌، مرۆڤی خراپیش، له‌گه‌نجینه‌ خراپه‌كه‌ی، چی خراپ بێت ده‌ریده‌هێنێ‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌‏دڵ هه‌ڵده‌قوڵێ‌ ده‌م پێی ده‌دوێ‌.
46 Why do you call me 'Lord, Lord,' and not do what I say? (چۆن بانگم ده‌كه‌ن گه‌وره‌م، گه‌وره‌م، كه‌چی كار ناكه‌ن به‌وه‌ی من ده‌یڵێم؟
47 Everyone coming to me, hearing my words, and doing them—I'll show you what he's like: ئه‌وه‌ی دێ‌ بۆلام، گوێ‌ له‌ووته‌كانم ده‌گرێت‎و كاری پێ‌‏ده‌كات، پێتان ده‌ڵێم له‌‏كێ‌ ده‌كات.
48 He's like a man building a house, who dug deep and laid its foundation on rock. When the flood came, the river crashed into that house but couldn't shake it—it was built well. ‏له‌مرۆڤێك ده‌كات خانوویه‌ك دروست ده‌كات، زه‌ویه‌كه‌ی هه‌ڵده‌كه‌نێ‌ به‌‏قووڵی، تا‏بناغه‌كه‌ی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی به‌ردین دابنێ‌، ئینجا بارانێكی زۆر ده‌بارێ‌و لافاو له‌خانووه‌كه‌ی ده‌دا، به‌ڵام له‌شوێنی خۆی نایجوڵێنێ‌. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی به‌ردین داڕێژراوه‌.
49 But whoever hears my words and doesn't act on them is like a man who built a house on the ground, without a foundation. The flood crashed against it, and it collapsed at once—that house's ruin was great." به‌ڵام، ئه‌وه‌ی گوێی لـێ‌ بوو و كاری پێ‌نه‌كرد، له‌‏مرۆڤێك ده‌كات خانووه‌كه‌ی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی بێ‌‏بناغه‌ دروست بكات. كاتێ‌ لافاو له‌‏خانووه‌كه‌ی ده‌دا، ده‌ست‏به‌جێ‌ ده‌ڕوخێ‌، ڕوخانێكی ته‌واو.)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]