Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Luke 5 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Once, as the crowd pressed around him to hear our Father's word, Jesus stood by Lake Gennesaret. له‌كاتێكدا عیسا ڕاوه‌ستابوو له‌سه‌ر كه‌ناری ده‌ریاچه‌ی جه‌نیسارت، خه‌ڵكه‌كه‌ هه‌موو كۆمه‌ڵ بووبوون له‌ده‌وری تاكو گوێ‌ له‌‏ووشه‌ی خودا بگرن.
2 He saw two boats standing by the lake; the fishermen had left them and were washing their nets. دوو به‌له‌می بینی لای ده‌ریاچه‌كه‌وه‌ ڕاوه‌ستابوون، ماسیگره‌كان به‌جێیان هێشتبوو، تۆڕه‌كانیان ده‌شوشت.
3 Getting into one of the boats, Simon's, he asked him to move out a little from shore, then sat down and taught the crowds from the boat. چووه‌ ناو یه‌كێكیان، كه‌ هی شه‌معون‏بوو، داوای لـێ‌كرد هه‌ندێ‌ له‌كه‌ناری ده‌ریاچه‌كه‌ دووری بخاته‌وه‌ ئینجا دانیشت‏و له‌ناو به‌له‌مه‌كه‌وه‌ ده‌ستی‏كرد به‌ فێركردنی خه‌ڵكه‌كه‌.
4 When he stopped speaking, he told Simon, "Push out into deep water and lower your nets for a catch." كاتێ‌ ووته‌كانی ته‌واوكرد به‌‏شه‌معونی ووت: (دووری‏كه‌ره‌وه‌ بۆ قووڵایی، جا تۆڕه‌كانتان فڕێ‌ بده‌ن بۆ ڕاوكردن.)
5 Simon answered, "Master, we worked all night and caught nothing. But at your word, I'll let down the nets." شه‌معون وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (گه‌وره‌م هه‌رچه‌نده‌ به‌‏درێژایی شه‌و هه‌وڵمان‎دا كه‌چی هیچمان ڕاونه‌كرد. به‌ڵام له‌به‌ر قسه‌ی تۆ ئه‌وا تۆڕێك فڕێ‌ ده‌ده‌م)
6 Doing this, they caught so many fish their nets began tearing. كاتێ‌ ئه‌مه‌یان كرد ماسییه‌كی زۆریان گرت، به‌‏شێوه‌یه‌ك تۆڕه‌كه‌یان خه‌ریك‎بوو بدڕێ‌.
7 They signaled to partners in the other boat to come help; they came and filled both boats so that they began to sink. جا بانگی هاوڕێكانیان كرد كه‌ له‌‏به‌له‌مه‌‏كه‌ی تردا بوون، تاكو بێن‏و یارمه‌تییان بده‌ن، ئه‌وانیش هاتن‏و هه‌ردوو به‌له‌مه‌كه‌یان پڕ‏كرد تا وای لـێ‌ هات خه‌ریك بوو نوقوم ببن.
8 Seeing this, Simon Peter fell at Jesus' knees and said, "Leave me, Lord, for I'm a sinful man!" كاتێ‌ شه‌معون كه‌ به‌‏په‌ترۆس ناوده‌برێ‌ ئه‌مه‌ی بینی چۆكیدادا له‌به‌ر پێی عیسادا‏و ووتی: (گه‌وره‌م لێم دووركه‌وه‌، چونكه‌ من مرۆڤێكی گوناهبارم.)
9 For amazement gripped him and all with him at the catch of fish they had caught, په‌ترۆس‏و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون سه‌ریان سوڕما‏بوو له‌‏زۆری ئه‌و ماسییانه‌ی گرتبوویان،
10 and so were James and John, Zebedee's sons and Simon's partners. Jesus told Simon, "Don't be afraid; from now on you'll catch people." هه‌روه‌ها یاقوب‏و یۆحه‌ننای كوڕی زه‌بدی كه‌ شه‌ریكی په‌ترۆس بوون. ‏عیسا به‌په‌ترۆسی ووت: (مه‌ترسه‌ ئیتر تۆ له‌‏ئێستاوه‌ ڕاوی مرۆڤ ده‌كه‌یت.)
11 So they pulled their boats up on shore, left everything, and followed him. دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ كه‌ناری ده‌ریاچه‌كه‌ وازیان له‌‏هه‌موو شتێك هێناو دوای عیسا كه‌وتن.
12 While Jesus was in one of the towns, a man covered with a serious skin disease appeared. Seeing Jesus, he fell facedown and begged, "Lord, if you're willing, you can make me clean." كاتێ‌ عیسا له‌یه‌كێك له‌‏شاره‌كان بوو، له‌وێ‌ مرۆڤێكی لـێ‌‏بوو هه‌موو له‌شی برینی گولـی دایپۆشی‏بوو، هه‌ر كه‌ عیسای بینی، له‌به‌رده‌می خۆی به‌ده‌مداداو لێی پاڕایه‌وه‌و ووتی: (گه‌وره‌م، گه‌ر بته‌وێت توانای ئه‌وه‌ت هه‌یه‌ پاكم بكه‌یته‌وه‌.)
13 Jesus reached out his hand, touched him: "I am willing. Be clean." At once the skin disease left him. عیسا ده‌ستی درێژ‏كردو ده‌ستی لێ‌دا، ووتی: (ده‌مه‌وێ‌، پاك به‌ره‌وه‌.) ئیتر ده‌ست‏به‌جێ‌ كابرا پاك بووه‌وه‌.
14 Jesus ordered him to tell no one, "but go, show yourself to the priest and offer what Moses commanded for your cleansing, as proof to the people." عیسا ڕایسپاردو پێی ووت: (ئه‌مه‌ به‌كه‌س نه‌ڵێی، به‌ڵكو بڕۆ خۆت نیشانی كاهینه‌كان بده‌ له‌باتی پاك‏بوونه‌وه‌كه‌شت، ئه‌و قوربانییه‌ی موسا فه‌رمانیداوه‌ پێشكه‌شی بكه‌، ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ شایه‌تییه‌ك لایان.)
15 But word about him spread even more; large crowds gathered to hear him and be healed of their sicknesses. جا به‌مه‌ ده‌نگوباسی عیسا زیاتر بڵاوبووه‌وه‌، له‌به‌رئه‌مه‌ خه‌ڵكێكی زۆر هاتنه‌ لای بۆ گوێ‌‏گرتن‏و چاك بوونه‌وه‌ له‌‏نه‌خۆشیه‌كانیان.
16 But Jesus often withdrew to deserted places and prayed. به‌ڵام ئه‌و دوورده‌كه‌وته‌وه‌ بۆ شوێنه‌ چۆڵه‌كان هه‌تا نوێژ بكات.
17 One day as he taught, Pharisees and teachers of the law sat, having come from every village of Galilee, and from Judea and Jerusalem. And our Father's power was there for him to heal the sick. ڕۆژێ‌ له‌ڕۆژان عیسا خه‌ریكی فێركردن بوو، له‌‏نێوان دانیشتوان هه‌ندێ‌ له‌‏فه‌ریسیه‌كان‏و مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت هه‌بوون. خه‌ڵكی له‌‏هه‌موو دێیـه‌كــانــی جـه‌لــیل‏و یه‌هودیاو قودسه‌وه‌ هاتبوون. توانای خوداوه‌ند ده‌ركه‌وت بۆ چاك كردنه‌وه‌یان.
18 Just then, men came carrying a paralyzed man on a mat, trying to bring him in and lay him before Jesus. هه‌ندێكیان مرۆڤێكی ئیفلیجیان هێنا به‌‏جێگه‌كه‌یه‌وه‌‏و ویستیان بیبه‌نه‌ ژووره‌وه‌ بۆ به‌رده‌می.
19 Finding no way through the crowd to bring him in, they went up on the roof and lowered him on his mat through the tiles, into the middle, right before Jesus. كاتێ‌ ڕێیان نه‌بوو به‌هۆی زۆری خه‌ڵكه‌وه‌، سه‌ركه‌وتنه‌ سه‌ربان‏و شۆڕیان كرده‌وه‌ به‌‏جێگه‌كه‌یه‌وه‌ بۆ ناوه‌ڕاستی خه‌ڵكه‌كه‌، بۆ به‌رده‌می عیسا.
20 When Jesus saw their faith, he said, "Friend, your sins are forgiven you." ‏عیسا كه‌ باوه‌ڕی ئه‌وانی بینی، ووتی: (كابرا، گوناهه‌كانت به‌خشرا.(
21 The scribes and Pharisees began debating, "Who is this man insulting God? Who but God alone can forgive sins?" مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت‏و فه‌ریسیه‌كان له‌دڵی خۆیان ووتیان: (ئه‌مه‌ كێیه‌ به‌م شێوه‌یه‌ كفر ده‌كات؟ كێ‌ ده‌توانێ‌ گوناه‌ ببه‌خشێ‌ ته‌نها خودا نه‌بێ‌؟)
22 Knowing what they were thinking, Jesus answered them, "Why are you reasoning in your hearts? به‌ڵام عیسا زانی بیر له‌چی ده‌كه‌نه‌وه‌، وه‌ڵامی دانه‌وه‌، ووتی: (بۆ وا بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌‏دڵتان؟
23 Which is easier: to say, 'Your sins are forgiven you,' or to say, 'Get up and walk'? كامیان ئاسانتره‌، بڵێم: (گوناهه‌كانت به‌خشرا، یان بڵێم هه‌سته‌ بڕۆ؟
24 But so you'll know the Son of Man has authority on earth to forgive sins"—he told the paralyzed man—"I tell you, get up, pick up your mat, and go home." به‌ڵام ئه‌مه‌م ووت، تاكو بزانن ڕۆڵه‌ی مــرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌سه‌ڵاتی گوناه‌ به‌خشینی هه‌یه‌‏.) ئینجا به‌ئیفلیجه‌كه‌ی ووت: (هه‌سته‌، جێگه‌كه‌ت هه‌ڵگره‌و بڕۆوه‌ بۆ ماڵ.)
25 At once he stood before them, picked up his mat, went home glorifying our Father. ئه‌ویش ده‌ست‏به‌جێ‌ هه‌ڵساو جێگه‌كه‌ی هه‌ڵگرت‏و كه‌وته‌‏ڕێ‌ به‌ره‌و ماڵه‌وه‌و ستایشی خودای ده‌‏كرد.
26 Amazement seized them all; they glorified our Father, filled with awe, saying, "We saw remarkable things today." خه‌ڵكه‌كه‌ش هه‌موو سه‌رسام‎بوون‏و ستایشی خودایان كرد، ترس دایگرتن‏و ووتیان: (ئه‌مڕۆ ‏كاری سه‌رسوڕهێنه‌رمان بینی.(
27 After this, Jesus went out and saw a tax collector named Levi sitting at the tax booth. "Follow me," he said. دوای ئه‌مه‌ عیسا له‌وێ‌ هاته‌ ده‌ره‌وه‌، باجگرێكی دی ناوی لاوی بوو، له‌شوێنی باجگران دانیشتبوو، پێی ووت: (دوام‎كه‌وه‌.)
28 So Levi got up, left everything behind, and followed him. لاویش هه‌ستاو هه‌موو شتێكی به‌جێ‌‏هێشت‏و دوایكه‌وت. ‏
29 Then Levi hosted a great banquet for Jesus at his house, and a large crowd of tax collectors and others reclined with them. لاوی میواندارییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ كرد له‌‏ماڵی خۆی، زۆر له‌‏باجگران‏و خه‌ڵكی تر له‌گه‌ڵیان دانیشتبوون له‌سه‌ر خوان.
30 But the Pharisees and their scribes grumbled to his disciples, "Why do you eat and drink with tax collectors and sinners?" مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت‏و فه‌ریسیه‌كان ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی لای قوتابیه‌كانی عیسا‏و ووتیان: (بۆچی له‌گه‌ڵ باجگران‏و گوناهباران ده‌خۆن‏و ده‌خۆنه‌وه‌؟)
31 Jesus answered them, "It is not the healthy who need a doctor, but the sick. عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه‌و ووتی: (مرۆڤی له‌ش ساغ پێویستی به‌‏پزیشك نییه‌، به‌ڵكو نه‌خۆش‏.
32 I have not come to call the righteous, but sinners to repentance." نه‌هاتووم بۆ بانگ‏كردنی ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌چاك ده‌زانن، به‌ڵكو گوناهباران بۆ تۆبه‌كردن.(
33 They said to him, "John's disciples fast often and pray, likewise the Pharisees' disciples, but yours eat and drink." ئینجا پێیان ووت: (قوتابیه‌كانی یه‌حیا زۆر ڕۆژوو ده‌گرن‏و نوێژ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها قوتابی فه‌ریسیه‌كان، به‌ڵام قوتابیه‌كانی تۆ ده‌خۆن‏و ده‌خۆنه‌وه‌.)
34 Jesus said, "Can you make the bridegroom's friends fast while he is with them? عیساش پێی ووتن: (ئایا ده‌توانن له‌‏شاییدا وا له‌كه‌سوكاری زاوا بكه‌ن به‌ڕۆژوو بن، له‌‏كاتێكدا زاوا له‌ناویان بێت؟
35 But days will come when the bridegroom is taken from them, and then, in those days, they will fast." به‌ڵام ڕۆژانێك دێ‌ كه‌ زاوا له‌‏نێوانیان به‌رزكرابێته‌وه‌، ئه‌وسا له‌و ڕۆژانه‌دا به‌ڕۆژوو ده‌بن.)
36 He told them a parable too: "No one tears a patch from a new garment and sews it on an old one. Otherwise, he tears the new, and the new patch won't match the old. نموونه‌یه‌كی بۆ هێنانه‌وه‌، ووتی: (كه‌س پارچه‌ له‌‏جلی تازه‌ ناكاته‌وه‌ تاوه‌كو جلێكی كۆنی پێ‌ پینه‌كات، چونكه‌ جله‌ تازه‌كه‌ ده‌دڕێ‌ و پارچه‌كه‌ش كه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌‏جله‌ تازه‌كه‌ ناگونجێ‌ له‌گه‌ڵ كۆنه‌كه‌دا.
37 No one puts new wine into old wineskins; otherwise the new wine will burst the skins, spill out, and the skins will be ruined. هه‌روه‌ها كه‌س مه‌ی تازه‌ ناخاته‌ ناو مه‌شكه‌ی كۆنه‌وه‌، چونكه‌ مه‌یه‌ تازه‌كه‌ مه‌شكه‌كه‌ ده‌دڕێنێ‌، مه‌یه‌كه‌ ده‌ڕژێ‌و مه‌شكه‌كه‌ش له‌ناو ده‌چێ‌.
38 No, new wine must be poured into new wineskins. كه‌واته‌ پێویسته‌ مه‌ی تازه‌ بكرێته‌ مه‌شكه‌ی تازه‌وه‌.
39 And no one after drinking old wine wants the new, for he says, 'The old is good.'" كه‌سیش نییه‌ مه‌ی كۆن بخواته‌وه‌‏و ئاره‌زووی تازه‌ بكات، چونكه‌ ده‌ڵێ‌: (كۆنه‌كه‌ خۆشتره‌.)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]