Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Luke 4 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Jesus, full of the Holy Spirit, returned from the Jordan, led by the Spirit in the wilderness. كاتێ‌ عیسا له‌ئوردون گه‌ڕایه‌وه‌، له‌شی پڕ‏بوو له‌‏ڕۆحی پیرۆز، ڕۆح له‌بیابان ده‌یبردبه‌ڕێوه‌.
2 Forty days, tempted by the devil, eating nothing in those days; when they ended, he was hungry. ماوه‌ی چل ڕۆژ شه‌یتان تاقیده‌كرده‌وه‌. به‌‏درێژایی ئه‌و ڕۆژانه‌ هیچی نه‌خوارد، كاتێ‌ ماوه‌كه‌ ته‌واو‏بوو برسی بوو.
3 The devil told him, "If you're the Son of God, tell this stone to become bread." شه‌یتان پێی ووت: (گه‌ر ڕاسته‌ تۆ ڕۆڵه‌ی خودای به‌و به‌رده‌ بڵێ‌ با‏ببێت به‌نان.)
4 And Jesus answered him, "It is written, 'Man shall not live by bread alone.'" عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌ ووتی: (له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه‌‏: {مرۆڤ هه‌ر به‌نان ناژی.})
5 Then the devil led him up and showed him all the kingdoms of the world in an instant. ئینجا شه‌یتان بردیه‌ سه‌ر شاخێكی به‌رزو هه‌موو پادشاهێتیه‌كانی جیهانی به‌چاوتروكانێك پیشان‎داو
6 He said to him, "I will give you all this authority and their glory, for it has been entrusted to me, and I give it to whomever I want. ووتی: (ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌م هه‌موو پادشاهیانه‌ت ده‌ده‌مێ‌ به‌‏هه‌موو شكۆیه‌كه‌وه‌، چونكه‌ دراوه‌ به‌من‏و منیش ده‌یده‌م به‌‏هه‌ر كه‌سێ‌ بمه‌وێ‌.
7 If you, then, will worship me, it will all be yours." گه‌ر كڕنۆشت بۆ بردم ئه‌وا هه‌مووی ده‌بێ‌ به‌‏هی‏تۆ.)
8 And Jesus answered him, "It is written, 'You will worship your Father, and serve only him.'" عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ووتی: (نووسراوه‌: {ته‌نها بۆ خوداوه‌ند خودات كڕنووش به‌ره‌و هه‌ر ئه‌و بپه‌رسته‌.})
9 Then he led him to Jerusalem, stood him on the temple's highest point, and said, "If you're the Son of God, throw yourself down from here, ئینجا شه‌یتان بردی بۆ قودس، له‌سه‌ر قه‌راغی سه‌ربانی په‌رستگاكه‌ ڕایگرت و پێی ووت: (گه‌ر ڕاسته‌ تۆ ڕۆڵه‌ی خودای لێره‌وه‌ خۆت فڕێ‌ده‌ خواره‌وه‌،
10 for it is written, 'He will command his angels concerning you, to guard you,' چونكه‌ نووسراوه‌: {به‌‏فریشته‌كانی ده‌ڵێ‌ پارێزگاریت‏كه‌ن‏و
11 and 'On their hands they will bear you up, so that you won't strike your foot against a stone.'" له‌سه‌ر ده‌ستیان هه‌ڵت ده‌گرن نه‌وه‌ك قاچت به‌ر‏به‌رد بكه‌وێت(}.
12 And Jesus answered him, "It is said, 'You shall not put your Father to the test.'" عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ووتی: (ووتراوه‌: {خوداوه‌ند خودات تاقی مه‌كه‌ره‌وه‌.})
13 And when the devil had ended every temptation, he departed from him until an opportune time. كاتێ‌ شه‌یتان هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌كانی ته‌واوبوو، به‌جێی هێشت تا‏كاتێكی تر.
14 Jesus returned to Galilee in the Holy Spirit's power, and news of him spread through the whole region. عیســا بـه‌هــێزی ڕۆح گه‌ڕایه‌وه‌ بــۆ جـه‌لـیل، نـاوبـانگـی له‌هه‌موو دێیه‌كانی ده‌وروپشت بڵاوبووه‌وه‌.
15 And he taught in their synagogues, and everyone glorified him. له‌كه‌نیشته‌كان خه‌ڵكی فێرده‌كرد، هه‌موو ستایشیان ده‌كرد.
16 He came to Nazareth, where he was raised, and as usual entered the synagogue on the Sabbath, then stood to read. ئینجا هات بۆ ناسیره‌، ئه‌و شوێنه‌ی لێی په‌روه‌رده‌ بوو، هه‌روه‌ك جاران ڕۆژی شه‌ممه‌ چووه‌ كه‌نیشت، ڕاوه‌ستا بۆ خوێندنه‌وه‌.
17 He was handed the scroll of the prophet Isaiah, unrolled it, and found where it was written: په‌رتووكی ئه‌شعیا پێغه‌مبه‌ریان دایه‌ ده‌ستی كاتێ‌ كردیه‌وه‌ ئه‌و شوێنه‌ی به‌رچاو كه‌وت كه‌ تیا‏یدا نووسراوه‌:
18 "The Spirit of our Father is upon me, because he has anointed me to proclaim good news to the poor. He has sent me to proclaim freedom for the captives and recovery of sight to the blind, to set free those who are oppressed, [[ڕۆحی خوداوه‌ندم له‌سه‌ره‌، چونكه‌ ده‌ست‎نیشانیكردووم تا مژده‌ بده‌م به‌هه‌ژاران، ناردوومی هه‌تا بۆ دیل‏كراوان داوای ئازادی بكه‌م، بۆ كوێران داوای ڕووناكی بكه‌م، تاكو پێ‌شێلكراوان ڕزگاربكه‌م،
19 to proclaim the year of our Father's favor." ساڵی ڕه‌زامه‌ندی خوداوه‌ند ڕابگه‌ێنم.]]
20 He rolled up the scroll, gave it back to the attendant, and sat down. Every eye in the synagogue was fixed on him. ئینجا په‌رتووكه‌كه‌ی داخست و دایه‌ ده‌ست ئیشكه‌ری ئه‌و شوێنه‌و دانیشت. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئاماده‌‏بوون له‌‏كه‌نیشته‌كه‌ چاویان تێ‌بڕیبوو.
21 And he began to say to them, "Today this Scripture has been fulfilled in your hearing." قسه‌ی بۆ كردن‏و ووتی: (وا ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی گوێتان لـێ‌‏بوو هاته‌دی.)
22 All spoke well of him, amazed at the gracious words from his mouth, and said, "Isn't this Joseph's son?" هه‌موو به‌باشی باسیان ده‌كردو سه‌ریان سوڕما له‌و ووشه‌ به‌ره‌كه‌تدارانه‌ی له‌ده‌می ده‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌، ده‌یان ووت: (ئایا ئه‌مه‌ كوڕه‌كه‌ی یوسف نییه‌؟(
23 He said to them, "Surely you'll quote this proverb to me: 'Doctor, heal yourself.' Do here in your hometown, too, what we heard happened in Capernaum." عیسا پێی ووتن: (بێ‌گومان ئێوه‌ پێم ده‌ڵێن، ئه‌ی پزیشك جارێ‌ چاره‌سه‌ری خۆت بكه‌‏، ئه‌وه‌ی بیستمان له‌‏كه‌فه‌رناحوم كردت لێره‌ش له‌‏شاره‌كه‌ت بیكه‌.)
24 And he said, "Truly, I say to you, no prophet is acceptable in his hometown. دیسان به‌رده‌وام بوو ووتی: (ڕاستیتان پێ‌ ده‌ڵێم، هیچ پێغه‌مبه‌رێك له‌‏شاره‌كه‌ی خۆی په‌سه‌ند ناكرێ‌.
25 But truly I tell you, many widows lived in Israel in Elijah's days, when the sky was shut three years and six months and a great famine struck the whole land, له‌ڕاستیدا پێتان ده‌ڵێم، له‌سه‌رده‌می ئه‌لیاس له‌‏ئیسرائیل بێوه‌ژنی زۆر هه‌بوون، كاتێ‌ باران بڕا سێ‌ ساڵ‏و شه‌ش مانگ، هه‌تا برسێتییه‌كی گه‌وره‌ له‌‏هه‌موو سه‌ر زه‌ویدا ڕوویدا،
26 and Elijah was sent to none of them but only to a widow in Zarephath of Sidon. به‌ڵام ئه‌لیاس نه‌نێررا بۆ كه‌س له‌وانه‌، به‌ڵكو بۆ ئافره‌تێكی بێوه‌ژن ‏له‌‏سه‌رفه‌ له‌‏ناوچه‌ی سه‌یدا.
27 Many had leprosy in Israel in the days of the prophet Elisha, yet none was made clean except Naaman the Syrian." له‌‏ئیسرائیل له‌سه‌رده‌می ئه‌لیشه‌ع پێغه‌مبه‌ر زۆر كه‌س تووشی نه‌خۆشی گولـی هاتبوون، هیچیانی چاك نه‌كرده‌وه‌، ته‌نها نوعمانی سوری نه‌بێ‌.)
28 When they heard these things, everyone in the synagogue was furious. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌‏كه‌نیشته‌كه‌ بوون، كه‌ ئه‌مه‌یان بیست ڕقیان هه‌ڵسا.
29 They got up, drove him out of town, and took him to the edge of the hill their town was built on, to throw him off the cliff. ده‌ریان كرده‌ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌، بردیانه‌ قه‌راخ ئه‌و چیایه‌ی شاره‌كه‌یانی له‌سه‌ر دروستكرا‏بوو، تاكو له‌وێوه‌ فڕێی بده‌نه‌ خواره‌وه‌.
30 But he walked through the crowd and went away. به‌ڵام ئه‌و ده‌رباز بوو له‌ناویان‏و له‌وێ‌ ڕۆیشت.
31 He went down to Capernaum, a town in Galilee, and taught them on the Sabbath, جا عیسا به‌ره‌و كه‌فه‌رناحوم ڕۆیشت، شارێك بوو له‌‏ناوچه‌ی جه‌لیل، له‌وێ‌ له‌‏شه‌مماندا خه‌ڵكی فێر ده‌كرد.
32 and they were astonished at his teaching, for his word possessed authority. زۆر سه‌ریان سوڕما له‌‏فێركردنه‌كانی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ووشه‌كانی به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ بوو.
33 In the synagogue was a man with the spirit of an unclean demon; he cried out in a loud voice, له‌‏كه‌نیشته‌كه‌دا پیاوێك هه‌بوو ڕۆحی پیسی تێدا بوو. به‌‏ده‌نگێكی به‌رز هاواری‏كرد :
34 Ha! What do you want with us, Jesus of Nazareth? Have you come to destroy us? I know who you are—God's Holy One. (ئه‌ی عیسای ناسیری چیت لێمان ده‌وێ‌‏؟ هاتوویت له‌ناومان ببه‌ی؟ من ده‌زانم تۆكێیت، تۆ پیرۆزی خودای.)
35 Jesus rebuked him: "Be silent and come out of him!" The demon threw him down before them all, came out, and did him no harm. عیسا هه‌ڕه‌شه‌ی لـێ‌كرد‏و ووتی: (بێ‌ده‌نگ‎به‌! له‌‏له‌شی وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌.) ئینجا ڕۆحه‌ پیسه‌كه‌ كابرای كوتا به‌‏زه‌ویدا‏و له‌‏له‌شی هاته‌ ده‌ره‌وه‌، بێ‌‏ئه‌وه‌ی زیانی‏كه‌ی پێ‌‏بگه‌یه‌نێ‌.
36 All were amazed and asked each other, "What word is this? With authority and power he orders unclean spirits, and they leave!" هه‌موو سه‌رسام بوون، له‌‏نێوان خۆیان پرسیاریان ده‌كرد: (ئه‌مه‌ چ ووشه‌یه‌كه‌؟ ئاوها به‌ده‌سه‌ڵاته‌، فه‌رمان‏ده‌دا به‌‏ڕۆحه‌ پیسه‌كان تا له‌‏خه‌ڵكی بێنه‌ ده‌ره‌وه‌.)
37 And reports about him went out into every place in the surrounding region. ناوبانگی عیسا له‌هه‌موو شوێنێك له‌و ناوچه‌یه‌ بڵاوبووه‌وه‌.
38 And he arose and left the synagogue and entered Simon's house. Now Simon's mother-in-law was ill with a high fever, and they asked him to help her. دوای ئه‌مانه‌ كه‌نیشته‌كه‌ی به‌جێ‌هێشت‎و چووه‌ ماڵی شه‌معون. خه‌سووی شه‌مـعون تایه‌كی توندی لـێ‌هاتبوو، داوایان لـێ‌‏كرد یارمه‌تی‏بدات.
39 He stood over her and rebuked the fever; it left her, and she rose at once and began serving them. ئه‌ویـش لای جێگـاكـه‌ی ڕاوه‌ستاو تایه‌كه‌ی لـێ‌ دوور خسته‌وه‌. ژنه‌ یه‌كسه‌ر هه‌ستایه‌ سـه‌رپێ‌و ده‌ستی‏كرد به‌‏خزمه‌تكردنیان.
40 As the sun set, all who had someone sick with various diseases brought them to him; laying his hands on each one, he healed them. كاتێ‌ ڕۆژ ئاوا‏بوو، هه‌موو ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشییان هه‌بوو، له‌هـه‌مـوو جـۆرێك، هێنایانه‌ لای عیسا یه‌كه‌ یه‌كه‌ ده‌ستی له‌سه‌ر دانان‏و چاكی كردنه‌وه‌.
41 Demons also came out of many, shouting, "You are the Son of God!" He silenced them, forbidding them to speak, since they knew he was the Christ. ڕۆحی پیسی له‌‏زۆریان ده‌ركرد، له‌‏كاتێكدا ڕۆحه‌كان هاواریان ده‌كرد (تۆ ڕۆڵه‌ی خودای!) ئه‌ویش ده‌ری‏ده‌كردن‏و نه‌یده‌هێــشت زۆر بڵێن، چــونكـه‌ زانییان ‏ئه‌و مه‌سیحه‌‏.
42 At daybreak he went out to a remote place. Crowds looked for him, came to him, and tried to keep him from leaving them. كاتێ‌ ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ستاو ڕۆیشت بۆ جـێگایه‌كی چـۆڵه‌وانی، خـه‌ڵكه‌كه‌ به‌‏دوایدا گه‌ڕان تا‏دۆزیانه‌وه‌، گـرتیان تاكـو لایان نه‌ڕوات.
43 But he told them, "I must announce the good news of our Father's kingdom to the other towns too—this is why I was sent." به‌ڵام ئه‌و پێی ووتن: (پێویسته‌ لـه‌سه‌رم، مژده‌ی پادشاهێتی خودا به‌‏شاره‌كـانی تریش بده‌م، چونكه‌ من بۆ ئه‌مه‌ نێرراوم.)
44 And he was preaching in the synagogues of Judea. ئیتر له‌وێ‌ ڕۆیشت‏و ده‌ستیكرد به‌مزگێنیدان له‌‏كه‌نیشته‌كان.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]