Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Luke 8 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Soon after, he traveled through towns and villages, preaching and announcing the good news of our Father's kingdom. The twelve were with him, دوای ئه‌مه‌ ده‌ستی‏كرد به‌ گه‌ڕان به‌‏هه‌موو شار‏و دێهاته‌كان، بۆ ئامۆژگاری‏كردن‏و مزگێنی‏دان له‌باره‌ی پادشاهێتی خوداوه‌. دوانزه‌ قوتابیه‌كه‌شی له‌گه‌ڵدا‏بوو.
2 and some women healed of evil spirits and illnesses: Mary, called Magdalene, from whom seven demons had left, هه‌روه‌ها چه‌ند ئافره‌تێكی له‌گه‌ڵ بوو كه‌ له‌نه‌خۆشیو ڕۆحه‌ پیسه‌كان ڕزگاریان بووبوو، ئه‌وانه‌ش ئه‌مانه‌ بوون، مریه‌م كه‌‏ناوده‌برا به‌‏مه‌جده‌لـی، حه‌وت ڕۆحی شـه‌یتانی لــێ‌ ده‌ركرد‏بوو،
3 and Joanna, wife of Chuza, manager for Herod, and Susanna, and many others, who supported them from their own resources. یۆنا ژنی خوزی جێگری هێرۆدس، له‌گه‌ڵ سـۆسـه‌ن‏و زۆری تریش كه‌ به‌‏ماڵ‏و سامانیان یارمه‌تیان‏ده‌دا.
4 As a large crowd gathered, with people from every town coming to him, he spoke in a parable: كاتێ‌ خه‌ڵكێكی زۆر له‌‏ده‌وروپشتی عیسا كۆبوونه‌وه‌، له‌وانه‌ی له‌‏ناوچه‌كانه‌وه‌ هاتبوون بۆ لای به‌‏نموونه‌ قسه‌ی بۆ كردن‏و ووتی:
5 "A sower went out to sow. As he sowed, some seed fell on the path, got trampled, and birds of the sky ate it. (جوتیار هاته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ تۆوكردن، له‌‏كاتی چاندندا هه‌ندێ‌ له‌تۆوه‌كه‌ كه‌وتنه‌ سه‌ر ڕێگا باریكه‌كانی ناوكێڵگه‌كه‌، پێ‌شێل بوون‏و باڵنده‌ی ئاسمان خواردنی.
6 Other seed fell on rock; sprouting, it withered from lack of moisture. هه‌ندێكیشیان كه‌وتنه‌ سه‌ر زه‌وی به‌رده‌ڵان، كاتێ‌ سه‌ریان ده‌ركرد، ووشك بوون چونكه‌ ئاویان نه‌بوو.
7 Some fell among the thorns, and the thorns grew up with it and choked it. هه‌ندێكی كه‌شیان كه‌وتنه‌ ناو دڕكه‌وه‌ دڕكه‌كان له‌گه‌ڵیان نه‌شونمایان كردو خنكاندیانن.
8 Other seed fell on good soil, grew, and yielded a hundredfold." Saying this, he called out, "Whoever has ears to hear, let him hear." هه‌ندێ‌ له‌‏تۆوه‌كه‌ش كه‌وته‌ سه‌ر زه‌وی چاك، كاتێ‌ ڕووا، سه‌د ئه‌وه‌نده‌ی خۆیان به‌رووبوومیان دا.) ئه‌مانه‌ی ووت‏و هاواری‏كرد: (ئه‌وه‌ی دوو گوێی هه‌یه‌ بۆ گوێگرتن، باگوێ‌ بگرێت.(
9 His disciples asked him what this parable meant. قوتابیه‌كانی لێیان پرسی: (مامۆستا مه‌به‌ست له‌م نموونه‌یه‌ چییه‌؟)
10 He said, "You've been given to know the secrets of our Father's kingdom; the rest get parables, so that 'seeing they may not see, and hearing they may not understand.'" ئه‌ویش ووتی: (ئێوه‌ پێتان دراوه‌ نهێنی پادشاهێتی خودا بزانن، به‌ڵام ئه‌وانی تر، به‌‏نموونه‌ بۆیان ده‌دوێم، چونكه‌ ئه‌وان سه‌یرده‌كه‌ن به‌ڵام نابینن، گوێ‌ ده‌گرن به‌ڵام تێ‌‏ناگه‌ن.
11 "Now the parable is this: The seed is the word of our Father. ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستی نموونه‌كه‌یه‌: تۆوه‌كه‌ ووشه‌ی خودایه‌.
12 Those along the path are the ones who hear; then the devil comes and takes the word from their hearts, so they won't believe and be saved. ئه‌وه‌ی كه‌وته‌ سه‌ر ڕێگا باریكه‌كان، ئه‌وانه‌ن كه‌ گوێ‌ له‌ ووشه‌ی خودا ده‌گرن، ئینجا شه‌یتان دێت‏و ووشه‌كه‌ له‌دڵیان ده‌رده‌هێنێت، نه‌وه‌ك باوه‌ڕبهێنن‏و ڕزگاریان بێت.
13 Those on the rock hear the word and receive it with joy, but have no root; they believe for a while, then fall away in time of testing. ئه‌وه‌ش كه‌ كه‌وته‌ سه‌ر زه‌وییه‌ بـه‌رده‌ڵانه‌كه‌، ئه‌وانه‌ن كه‌ ووشه‌ی خودا به‌‏خۆشییه‌وه‌ وه‌رده‌گرن، ئه‌مانه‌ ڕه‌گیان نییه‌، باوه‌ڕده‌هێنن تا ماوه‌یه‌ك، كاتێ‌ ده‌كه‌ونه‌ تاقیكردنه‌وه‌، هه‌ڵ‏ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.
14 What fell among thorns: these are those who hear, but as they go, life's worries, wealth, and pleasures choke them, and their fruit never matures. ئه‌وانه‌ی كه‌وتنه‌ جێ‌ دڕكاویه‌كه‌، ئه‌وانه‌ن كه‌ گوێیان له‌‏ووشه‌ی خودا ده‌بێت‏و ده‌ڕۆن، ئینجا ده‌رده‌سه‌ری ژیان‏و هه‌وڵی به‌رزبوونه‌وه‌‏و خۆشی ژیان ده‌یان خنكێنێ‌و هیچ به‌رووبوومێكی چاك ده‌رناكه‌ن.
15 But the one in good soil: these hear the word with an honest, good heart, hold it firmly, and bear fruit through perseverance." به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌وته‌ سه‌ر زه‌ویه‌ چاكه‌كه‌، ئه‌وانه‌ن كه‌ ووشه‌كه‌ ده‌خه‌نه‌ دڵی چاك‏و باشیانه‌وه‌و له‌سه‌ری ده‌ڕۆن، كۆشش ده‌كه‌ن تابه‌رووبووم ده‌ده‌ن.)
16 "No one lights a lamp, covers it with a jar, or puts it under a bed; instead, he sets it on a stand, so those entering can see the light. (خه‌ڵكی چرا هه‌ڵناكاو به‌‏ته‌شت دایپۆشێ‌، یان بیخاته‌ ژێر نوێنه‌وه‌، به‌ڵكو له‌سه‌ر به‌رزاییه‌ك دای‏ده‌نێ‌، تاكو ئه‌وانه‌ی دێنه‌ ژووره‌وه‌ ڕووناكییه‌كه‌ ببینن.
17 For nothing is hidden that won't be revealed, nothing secret that won't be known and brought to light. چونكه‌ هیچ شاراوه‌یه‌ك نییه‌ ئاشكرا نه‌بێ‌، هه‌روه‌ها هیچ نهێنییه‌ك نییه‌ نه‌زانرێ‌و نه‌ووترێ‌.
18 So watch how you listen, for whoever has, more will be given to him; whoever has not, even what he thinks he has will be taken away." كه‌واته‌ بزانن چۆن گوێ‌ ده‌گرن. ئه‌وه‌ی ‏هه‌یه‌تی زیاتری پێ‌ ده‌درێ‌، ئه‌وه‌ش كه‌ نیه‌تی، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش كه‌ به‌هی خۆی ده‌زانێ‌ لێی‏ده‌سه‌نرێته‌وه‌.(
19 His mother and brothers came to him but couldn't reach him because of the crowd. ئینجا دایك‏و براكانی عیسا هاتن بۆ لای، به‌ڵام له‌به‌ر زۆری خه‌ڵكه‌كه‌ نه‌یانتوانی بگه‌نه‌ لای.
20 And he was told, "Your mother and your brothers are standing outside, wanting to see you." پێیان ووت: (دایكت‏و براكانت له‌‏ده‌ره‌وه‌ ڕاوه‌ستاون، ده‌یانه‌وێ‌ بتبینن.)
21 But he answered them, "My mother and my brothers are those who hear the word of our Father and do it." وه‌ڵامی دانه‌وه‌، ووتی: (دایك و برام ئه‌وانه‌ن كه‌ گوێ‌ له‌‏ووشه‌ی خودا ده‌گرن‏و كاری پێ‌ده‌كه‌ن.(
22 One day he and his disciples got into a boat. He said to them, "Let us cross over to the other side of the lake." So they set out. ڕوژێ‌ له‌ڕۆژان عیساو قوتابیه‌كانی سواری به‌له‌مێك بوون، پێی ووتن: (با بپه‌ڕینه‌وه‌ بۆ ئه‌وبه‌ری ده‌ریاچه‌كه‌.) ئه‌وانیش ده‌ستیان كرد به‌‏جوڵان بۆ ئه‌وبه‌ر.
23 As they sailed, he fell asleep. A windstorm swept down on the lake; the boat filled with water, and they were endangered. له‌‏كاتێكدا به‌ناو ئاوه‌كه‌دا ده‌ڕۆیشتن، عیسا نووست. له‌پرَ ڕه‌شه‌بایه‌كِ هه‌ڵیكرده‌ سه‌ر ده‌ریاچه‌كه‌، به‌له‌مه‌كه‌ پڕ‏بوو له‌ئاو، كه‌وتنه‌ بارێكی ترسناكه‌وه‌.
24 They woke him, saying, "Master, Master, we're dying!" He got up, rebuked the wind and the raging water; they stopped, and it grew calm. چوونه‌ لای عیساو خه‌به‌ریان كرده‌وه‌و ووتیان: (گه‌وره‌م، گه‌وره‌م، وا ئێمه‌ تیا ده‌چین!) ئه‌ویش هه‌ستاو سه‌رزه‌نشتی شه‌پۆڵه‌كانی كرد، ده‌ست‏به‌جێ‌ هه‌موو شتێ‌ ئارام بووه‌وه‌و بێ‌ده‌نگ بوو.
25 He asked them, "Where is your faith?" Afraid and amazed, they said to each other, "Who then is this? He commands even the winds and water, and they obey him." ئینجا پێی ووتن: (كوا باوه‌ڕتان؟) ئه‌وانیش زۆر سه‌رسام بوون‏و ترسان، یه‌ك به‌‏یه‌كیان ووت: (ئه‌مه‌ كێیه‌ ته‌نانه‌ت به‌ڕه‌شه‌باو شه‌پۆڵه‌كان فه‌رمان ده‌داو گوێڕایه‌ڵن بۆی؟(
26 Then they sailed to the region of the Gerasenes, which is opposite Galilee. ئینجا گه‌یشتنه‌ هه‌رێمی جه‌راسین، كه‌ كه‌وتۆته‌ به‌رامبه‌ر جه‌لیل.
27 As Jesus stepped onto land, a demon-possessed man from the city met him. For a long time he'd worn no clothes and stayed not in a house but among the tombs. كاتێ‌ عیسا دابه‌زیه‌ سه‌ر ووشكانی، پیاوێكی ئه‌و شاره‌ی بینی، ماوه‌یه‌كی زۆر بوو ڕۆحی پیسی تێدا بوو، جلی له‌به‌ر نه‌ده‌كردو له‌خانوو نه‌ده‌ژیا، ژیانی له‌‏ناو گۆڕستان به‌سه‌رده‌برد.
28 Seeing Jesus, he cried out, fell before him, and said loudly, "What do you want with me, Jesus, Son of the Most High God? I beg you, don't torment me!" كاتێ‌ عیسای بینی، هاواری كردو له‌به‌رده‌می كه‌وت، به‌ده‌نگی به‌رز ووتی: (چیت له‌‏من ده‌وێ‌ ئه‌ی عیسای ڕۆڵه‌ی خودای گه‌وره‌؟ لێت ده‌پاڕێمه‌وه‌ ئازارم مه‌ده‌.)
29 Jesus had ordered the unclean spirit out of the man, for it had often seized him; though guarded and bound with chains and shackles, he would break them and be driven by the demon into the wilderness. چونكه‌ عیسا فه‌رمانی به‌ ڕۆحه‌ پیسه‌كه‌ دابوو، تاكو له‌‏پیاوه‌كه‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر‏بوو ده‌ستی به‌سه‌رداگرتبوو، هه‌رچه‌نده‌ به‌‏زنجیر ده‌به‌سترایه‌وه‌‏و ڕاده‌گیرا، به‌ڵام زنجیری ده‌پچڕیو له‌لایه‌ن ڕۆحه‌ پیسه‌كه‌وه‌ ده‌برایه‌ چۆڵه‌وانی.
30 Jesus asked him, "What is your name?" He said, "Legion," for many demons had entered him. عیسا لێی پرسی: (ناوت چییه‌؟) ووتی (لیجیۆن.) چونكه‌ له‌شكرێكی شه‌یتانی تێ‌چوو بوو،
31 And they begged him not to command them to depart into the abyss. ئینجا ڕۆحه‌ پیسه‌كان له‌ عیسا پاڕانه‌وه‌ كه‌ ده‌ریان نه‌كاو نه‌یان نێرێت بۆ بیری بێ‌بن.
32 A large herd of pigs was feeding on the hillside there. The demons begged him to let them enter the pigs, and he allowed it. له‌وناوه‌دا ڕانه‌ به‌رازێكی گه‌وره‌ ده‌له‌وه‌ڕان له‌قه‌راغی شاخێكدا، ڕۆحه‌ پیسه‌كان لێی‏پاڕانه‌وه‌ كه‌‏ڕێیان بدات بچنه‌ ناو به‌رازه‌كانه‌وه‌، ئه‌ویش ڕێیدان.
33 So the demons left the man and entered the pigs; the herd rushed down the cliff into the lake and drowned. ڕۆحه‌ پیسه‌كان له‌ پیاوه‌كه‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌و چوونه‌ ناو به‌رازه‌كانه‌وه‌، ئینجا ڕانه‌ به‌رازه‌كه‌ كه‌وتنه‌ ڕاكه‌ ڕاكه‌و له‌ قه‌راغی شاخه‌كه‌وه‌ هه‌ڵدێران بۆ ناو ده‌ریاچه‌كه‌و خنكان.
34 Herdsmen saw it, fled, and reported it in the city and in the countryside. كاتێ‌ شوانه‌كان ئه‌م ڕووداوه‌یان بینی، ڕایان كرد بۆ شارو بۆ كێڵگه‌كان تا ئه‌م هه‌واڵه‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌.
35 The crowd came out to see what had happened. Reaching Jesus, they found the man freed of demons sitting at Jesus' feet, dressed and clear-minded—and fear seized them. خه‌ڵكه‌كه‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ تا ئه‌وه‌ی ڕووی داوه‌ بیبینن، هاتن بۆ لای عیسا، ئه‌و پیاوه‌ی ڕۆحه‌ پیسه‌كانی تیابوو بینییان له‌به‌ر پێی عیسادا دانیشتووه‌ به‌ پۆشته‌ییو به‌هێمنییه‌وه‌ گوێیگرتووه‌، دوای ئه‌مه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ ترسیان لـێ‌‏نیشت.
36 And those who had seen it told them how the demon-possessed man had been healed. ئه‌وانه‌ی ڕووداوه‌كه‌یان بینیبوو، بۆ خه‌ڵكه‌كــه‌یان گێڕایه‌وه‌، چی ڕوویداوه‌‏و چۆن ئه‌و كابرایه‌ چاك بووه‌ته‌وه‌.
37 All the people of the Gerasene region asked him to leave them, because great fear gripped them. So he boarded the boat and went back. ئینجا دانیشتوانی هه‌رێمی جه‌راسین به‌‏گشتی، داوایان له‌ عیسا كرد، وازیان لـێ‌بهێنێت‏و بڕوات‏، چـونكه‌ ترسـێكی زۆریان لـێ‌‏نیشتبوو، ئه‌ویش سواری به‌له‌مێك بوو تاكو بگه‌ڕێته‌وه‌ به‌ری ئه‌وبه‌ر.
38 The man the demons had left begged to go with him, but Jesus sent him away, saying, پیاوه‌كه‌ی ڕۆحه‌ پیسه‌كانی لـێ‌ده‌ركرا بوو، له‌‏عیسا پاڕایه‌وه‌ ڕێیبدات له‌گه‌ڵی بڕوات، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌وانه‌ی‏كردو ووتی:
39 "Return home; tell how much our Father has done for you." He went, proclaiming throughout the whole city how much Jesus had done for him. (بگه‌ڕێوه‌ بۆ ماڵه‌وه‌‏و ئه‌وه‌ی خودا ‏بۆی كردی، بیگێره‌وه‌و باسیبكه‌.) ئه‌ویش به‌هه‌موو شاره‌كه‌دا گه‌ڕاو ئه‌وه‌ی عیسا بۆی‏كرد‏بوو، ده‌یگێڕایه‌وه‌.
40 Now when Jesus returned, the crowd welcomed him, for they were all waiting for him. كاتێ‌ عیسا گه‌ڕایه‌وه‌ به‌ری ئه‌وبه‌ر، هه‌موو پێشوازییان لێ‌‏كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موویان چاوه‌ڕێیان ده‌كرد.
41 A man named Jairus, a synagogue leader, came and fell at Jesus' feet, begging him to come to his house, پیاوێك ناوی یایرۆس بوو، سه‌رۆكی كه‌نیشت‏بوو، هات‏و له‌به‌رپێی عیسادا كه‌وت‏و لێی پاڕایه‌وه‌ تا له‌گه‌ڵی بڕوات بۆ ماڵه‌كه‌ی،
42 for he had an only daughter, about twelve years old, dying. As Jesus went, crowds pressed around him. چونكه‌ تاقه‌ كچه‌كه‌ی كه‌‏ته‌مه‌نی دوانزه‌ ساڵ بوو له‌‏سه‌ره‌مه‌رگدا‏بوو. كاتێ‌ عیسا ده‌ڕۆیشت بۆ ئه‌وێ‌ هه‌موو كۆمه‌ڵیان لـێ‌دابوو.
43 A woman had bled for twelve years; she had spent her whole livelihood on doctors, but none could heal her. له‌وێدا ژنێك هه‌بوو، ماوه‌ی دوانزه‌ ساڵ بوو خوێن لێ‏چوونی هه‌بوو، ئه‌وه‌ی ‏هه‌یبوو دابووی به‌‏پزیشك، به‌ڵام له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌س چاك نه‌بووبووه‌وه‌.
44 Coming up behind him, she touched the tassel of his cloak, and her bleeding stopped instantly. چووه‌ پێشه‌وه‌ له‌‏عیساو له‌‏دواوه‌ ده‌ستی دا له‌چمكی كراسه‌كه‌ی، ده‌ست‏به‌جێ‌ خوێن لێ‏چوونه‌كه‌ی ڕاوه‌ستا.
45 Jesus said, "Who touched me?" When all denied it, Peter said, "Master, the crowds crowd and press against you." عیسا ووتی: (كێ‌ بوو ده‌ستی لـێ‌دام؟) كاتێ‌ هه‌موو نكۆڵیان كرد، په‌ترۆس ووتی: (‏گه‌وره‌م هه‌موو له‌ده‌وروپشتتن‏و پاڵه‌په‌ستۆ ده‌كه‌ن، كه‌چی تۆ ده‌پرسی كێ‌ ده‌ستی لـێ‌دام؟)
46 But Jesus said, "Someone touched me, for I felt that power had gone out from me." عیسا ووتی: (یه‌كێ‌ به‌‏مه‌به‌سته‌وه‌ ده‌ستی لێ‌دام، چونكه‌ هه‌ستم به‌ هێزێك كرد لێم چووه‌ ده‌ره‌وه‌.)
47 Seeing she couldn't stay hidden, the woman came trembling, fell before him, and declared in front of everyone why she'd touched him and how she was instantly healed. كاتێ‌ ژنه‌كه‌ زانی كاره‌كه‌ی ناشاردرێته‌وه‌، به‌‏له‌رزه‌وه‌ هاته‌ پێشه‌وه‌، چۆكی داداو له‌به‌رچاوی هه‌مووان پێی ووت، بۆچی‏و له‌به‌رچی ده‌ستی لێوه‌ داوه‌و چۆن ده‌ست‏به‌جێ‌ چاك بووه‌ته‌وه‌،
48 And he said to her, "Daughter, your faith has healed you; go in peace." ئینجا عیسا به‌ژنه‌كه‌ی ووت: (خوشكه‌ باوه‌ڕت بوو چاكی‏كردیته‌وه‌، بڕۆ به‌‏دڵنیایی.)
49 While he was still speaking, someone from the synagogue leader's house said, "Your daughter has died; don't bother the Teacher anymore." كاتێ‌ عیسا قسه‌ی ده‌كرد یه‌كێ‌ له‌‏ماڵی سه‌رۆكی كه‌نیشته‌وه‌ هات، به‌ سه‌رۆكی كه‌نیشته‌كه‌ی ووت: (كچه‌كه‌ت مرد، ئیتر ئه‌رك مه‌خه‌ره‌ به‌ر مامۆستا.)
50 But Jesus heard and answered him, "Don't be afraid; just believe, and she'll be saved." ‏عیسا كه‌ ئه‌مه‌ی بیست، قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردو ووتی: (مه‌ترسه‌ ته‌نها باوه‌ڕت هه‌بێ‌، كچه‌كه‌ت چاك ده‌بێته‌وه‌.)
51 Arriving at the house, he let no one enter with him except Peter, John, James, and the child's father and mother. كاتێ‌ عیسا گه‌یشته‌ ماڵه‌كه‌ نه‌یهێشت كه‌س له‌گه‌ڵی بێته‌ ژووره‌وه‌ ته‌نها په‌ترۆس‏و یۆحه‌نناو یاقوب‏و بـاوك‏و دایـكی كچه‌كه‌ نه‌بێت.
52 All were weeping and mourning her, but he said, "Don't weep, for she's not dead, only asleep." خـه‌ڵكـه‌كه‌ ده‌گریان‏و شین‏و شه‌پۆڕیان بۆ ده‌كرد، ئه‌ویش ووتی: (مه‌گرین ئه‌و نه‌مـردووه‌‏، بـه‌ڵكو نـووسـتـوه‌.)
53 And they laughed at him, knowing that she was dead. خه‌ڵكه‌كه‌ پێی پێكه‌نین، چونكه‌ ده‌یانـزانی ‏مردووه‌.
54 But he took her by the hand and called out, "Child, get up." به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هه‌موویانی ده‌ركرده‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌ستی كچه‌كه‌ی گرت، بانگیكردو ووتی (ئه‌ی كیژۆڵه‌، هه‌سته‌!)
55 Her spirit returned, and she got up instantly. He told them to give her something to eat. ئیتر ڕۆحی هاته‌وه‌ به‌ر‏و ده‌ست‏به‌جێ‌ هه‌ستا، ئه‌وسـا فه‌رمانیدا نانی بۆ بـیـَنن.
56 Her parents were amazed, but he ordered them to tell no one what had happened. باوك‏و دایـكه‌كه‌ زۆر سـه‌ریان‏سـوڕما، به‌ڵام عیسا ڕای‏سپاردن، ئه‌وه‌ی ڕوویداوه‌ جارێ‌ به‌‏كه‌سـی نـه‌ڵیـَن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]