Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Luke 9 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Jesus called the twelve together, gave them power and authority over all the demons and to heal diseases. دوای ئه‌وه‌ عیسا هه‌ر‏دوانزه‌ قوتابیه‌كه‌ی كۆكرده‌وه‌، هێز‏و ده‌سه‌ڵاتی چاك‎بوونه‌وه‌ی دانێ‌ به‌سه‌ر هه‌موو نه‌خۆشیو ڕۆحه‌ پیسه‌كان،
2 And he sent them out to proclaim the kingdom of our Father and to heal the sick. ئینجا ناردنی تا‏ مزگێنی پادشاهێتی خودا بده‌ن‏و نه‌خۆش چاك بكه‌نه‌وه‌.
3 He said to them, "Take nothing for the road: no staff, bag, bread, or money, and don't take two tunics each. پێی ووتن: (بۆ ڕێگا هیچ له‌گه‌ڵ خۆتان هه‌ڵمه‌گرن، نه‌تووره‌كه‌، نه‌دارده‌ست، نه‌خواردن، نه‌‏نان‏و نه‌پاره‌، كه‌سیش دوو ده‌ست جل نه‌بات له‌گه‌ڵ خۆی.
4 Whatever house you enter, stay there, and leave from there. چوونه‌ هه‌ر ماڵێك له‌وێ‌ بمێننه‌وه‌‏و هه‌ر له‌وێشه‌وه‌ بكه‌ونه‌ ڕێگا.
5 Wherever they won't welcome you, shake the dust off your feet as you leave that town, as a testimony against them." له‌هه‌ر شوێنێك پێشوازیان لێ‌نه‌كردن، له‌وێ‌ بڕۆن‏و تۆزی پێتان بته‌كێنن تا شایه‌ت بێ‌ به‌سه‌ریانه‌وه‌.)
6 So they set out and went from village to village, proclaiming the good news and healing everywhere. ئه‌وانیش به‌ لادێكاندا گه‌ڕان، مزگێنیان‏ده‌داو نه‌خۆشیان له‌هه‌موو لایه‌ك چاك ده‌كرده‌وه‌.
7 Herod the tetrarch heard all that was happening, and was puzzled, because some said John had been raised from the dead, هێرۆدس كه‌ فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌كه‌ بوو، ئه‌مانه‌ی هه‌موو بیسته‌وه‌و سه‌ری سوڕما، چونكه‌ هه‌ندێ‌ كه‌س ده‌یان ووت، یه‌حیا له‌ناو مردووان زیندووبۆته‌وه‌،
8 others that Elijah had appeared, and still others that one of the prophets of old had risen. هه‌ندێ‌ كه‌سی تریش ده‌یان ووت، ئه‌لیاسه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، كه‌سانی تریش ده‌یان ووت، یه‌كێ‌ له‌پێغه‌مبه‌رانی كۆنه‌و زیندووبۆته‌وه‌.
9 Herod said, "I beheaded John—so who is this I hear such things about?" He kept seeking to see him. ئینجا هێرۆدس ووتی: (‏من خۆم سه‌ری یه‌حیام لـێ‌كرده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ كێیه‌ ئه‌م شتانه‌ی لـێ‌ ده‌بیستم؟‏) له‌به‌رئه‌وه‌ زۆر حه‌زی ده‌كرد به‌ چاوی خۆی بیبینێت.
10 When the apostles returned, they told Jesus all they had done. He took them and withdrew privately to a town called Bethsaida. كاتێ‌ نێرراوان گه‌ڕانه‌وه‌، هه‌موو ئه‌وكارانه‌ی كردبوویان بۆ عیسایان گێڕایـه‌وه‌، ئه‌ویش به‌ته‌نها ئه‌وانی له‌گه‌ڵ خۆی برد بۆ شارێك ‏ناوی به‌یت‏سه‌یدا بوو.
11 But the crowds found out and followed him. He welcomed them, spoke to them of our Father's kingdom, and healed those who needed it. به‌ڵام خــه‌ڵكه‌كـه‌ پێیان‏زانی‏و دوای كــه‌وتن، ئه‌ویش پێشوازی‏كردن‎و باسی پادشاهێتی خودای بۆ كردن، ئه‌وانه‌ش كه‌ نه‌خۆشیان هه‌بوو، پێویستیان به‌‏چاك‏كردنه‌وه‌بوو، چاكی‏كردنه‌وه‌.
12 As the day was ending, the Twelve came and said to him, "Send the crowd away to find lodging and food in the villages and countryside around us—we're in a remote place here." كاتێ‌ ڕۆژ به‌ره‌و ئاوابوون ده‌چوو، هـه‌ر دوانزه‌كه‌ هاتن‏و پێیان ووت: (خه‌ڵكه‌كه‌ به‌ڕێكه‌ بابڕۆن بۆ ئه‌م كێڵگه‌و لادێ‌ نزیكانه‌، تاكو له‌وێ‌ بمێننه‌وه‌و خــواردنیش بۆ خۆیان په‌یدا بكـه‌ن، چونكه‌ ئێمه‌ لێره‌دا لـه‌چۆڵه‌وانین.)
13 He said, "You give them something to eat." They said, "We have only five loaves and two fish—unless we go and buy food for this whole crowd." ئه‌ویش پێی ووتن: (ئێوه‌ نانیان بده‌نێ‌.) وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: (له‌پێنج نان‏و دوو ماسی زیاترمان نییه‌، مه‌گه‌ر بڕۆین بۆ ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه‌ نان بكڕین.)
14 For there were about 5,000 men. He told his disciples, "Seat them in groups of about fifty each." له‌وێدا خه‌ڵكه‌كه‌ نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كه‌س ده‌بوون، ئینجا به‌قوتابیه‌كانی ووت: (كۆمه‌ڵ كۆمـه‌ڵ دایان نیشێنن، با هــه‌ر كۆمــه‌ڵه‌ی په‌نجا كه‌س بێت.)
15 They did so, and had everyone sit down. ئه‌وانیش ئه‌مه‌یان‏كرد، هه‌موو دانیشتن.
16 He took the five loaves and two fish, looked up to heaven, blessed and broke them, then kept giving them to the disciples to serve the crowd. عیسا پێنج نان‏و دوو ماسیه‌كه‌ی هه‌ڵگرت‏و چاوی به‌ره‌و ئاسمان به‌رزكرده‌وه‌، سوپاسی خودای‏كردو نانه‌كانی له‌ت‏كرد، دای به‌‏قوتابیه‌كانی تابیده‌ن به‌‏خه‌ڵكه‌كه‌.
17 All ate and were satisfied; the leftover pieces filled twelve baskets. ئیتر هه‌موو نانیان خواردو تێر‏بوون. له‌‏دواییدا دوانزه‌ سه‌به‌ته‌ له‌ته‌نانیان لـێ‌مایه‌وه‌.
18 Once, while praying alone with his disciples nearby, Jesus asked them, "Who do the crowds say I am?" له‌كاتێكدا عیسا به‌ته‌نها نوێژی ده‌كرد له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كان، لێیپرسین: (خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌ڵێن من كێم؟)
19 They answered, "John the Baptist. Others say Elijah. Still others, that an ancient prophet has risen." وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: (هه‌ندێكیان ده‌ڵێن یه‌حیای خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێشیت، هه‌ندێكی تریش ده‌ڵێن ئه‌لیاسیت، كه‌سانی تریش ده‌ڵێن، یه‌كێكی له‌پێغه‌مبه‌رانی كۆن‏و زیندووبویته‌وه‌.)
20 "But who do you say that I am?" he asked. Peter answered, "The Christ of our Father." ‏لێیپرسین: (ئه‌ی ئێوه‌، ده‌ڵێن من كێم؟‏) په‌ترۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (تۆ مه‌سیحی خودای.)
21 Jesus strictly warned them, ordering them to tell no one this, به‌ڵام عیسا ئاگاداریكردنه‌وه‌و ڕایسپاردن جارێ‌ ئه‌مه‌ به‌‏كه‌س نه‌ڵێن.
22 saying, "The Son of Man must suffer many things and be rejected by the elders, chief priests, and scribes, and be killed, and on the third day be raised." هه‌روه‌ها ووتی: (پێویسته‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ زۆر ئازار بكێشێ‌، پیران‎و سه‌رۆك كاهینه‌كان‏و مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت ڕه‌تی‏بكه‌نه‌وه‌، بكوژرێ‌و له‌ڕۆژی سێهه‌مدا هه‌ستێته‌وه‌.(
23 Then he told them all, "Whoever wants to come after me must deny himself and take up his cross daily and follow me. ئینجا به‌هه‌مووانی ووت: (گه‌ر یه‌كێك ویستی به‌دوامه‌وه‌ بڕوات، با‏واز له‌‏خۆی بهێنێ‌و هه‌موو ڕۆژێ‌ خاچه‌كه‌ی به‌‏كۆڵه‌وه‌ بێت‏و به‌دوامه‌وه‌ بڕوات.
24 For whoever intends to save his life will lose it, but whoever loses his life because of me will save it. ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌‏ژیانیه‌وه‌ بگرێ‌، ده‌یدۆڕێنێ‌، ئه‌وه‌ش ژیانی له‌پێناوی من ده‌دۆڕێنێ‌، ئه‌و ده‌یباته‌وه‌.
25 For what use is it if someone gains the whole world, yet loses or forfeits himself? چونكه‌ چی به‌كه‌ڵكی مرۆڤ دێت، گه‌ر هه‌موو جیهان به‌رێته‌وه‌و خۆی بدۆڕێنێ‌؟
26 Whoever is ashamed of me and my words, the Son of Man will be ashamed of him when he comes in his own glory and the glory of the Father and the holy angels. هه‌ر كه‌سێك شه‌رمی به‌من‏و به‌ووته‌كانم بێت، ئه‌وا ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش شه‌رمی پێی‏ده‌بێت، كاتێ‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌شكۆمه‌ندی خۆیو باوك‏و فریشته‌ پیرۆزه‌كانه‌وه‌.
27 But I tell you truly, some standing here will not taste death before they see the kingdom of our Father." به‌ڵام وا‏پێتان ده‌ڵێم به‌ڕاستی، ئا لێره‌دا له‌‏نێوان ئه‌وانه‌ی ڕاوه‌ستاون هه‌ندێكی تێدایه‌ مردن ناچێژن هه‌تا پادشاهێتی خودا ده‌بینن‏.(
28 About eight days after these words, Jesus took Peter, John, and James up a mountain to pray. نزیكه‌ی هه‌شت ڕۆژ دوای ئه‌م ووتانه‌، عیسا په‌ترۆس‏و یۆحه‌نناو یاقوبی له‌گه‌ڵ خۆی بردو سه‌ركه‌وتنه‌ سه‌ركێوێك بۆ نوێژ‏كردن.
29 As he was praying, the appearance of his face changed, and his clothing became dazzling white. له‌كاتێكدا عیسا نوێژی ده‌كرد، ڕه‌نگی ده‌موچاوی گۆڕاو جله‌كانی سپیو بریسكه‌دار‏بوو.
30 And there were two men talking with him—Moses and Elijah, دووان له‌گه‌ڵی ده‌دوان، یه‌كێكیان موساو ئه‌وی كه‌شیان ئه‌لیاس بوو.
31 who appeared in glory, speaking of his departure, which he was about to fulfill in Jerusalem. به‌شكۆوه‌ ده‌ركه‌وتن‏و له‌باره‌ی ده‌رچوونی له‌جیهان دوان كه‌ ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ما‏بوو ڕووبدات له‌قودس.
32 Peter and his companions were weighed down with sleep; fully awake, they saw his glory and the two men standing with him. په‌ترۆس‏و هاوڕێكانی خه‌ویان لێ‌كه‌وتبوو، به‌ڵام كاتێ‌ خه‌به‌ریان بووه‌وه‌ شكۆی عیساو ئه‌ودوو پیاوه‌یان بینی كه‌ له‌گه‌ڵی وه‌ستابوون.
33 As they were leaving him, Peter said to Jesus, "Master, it's good we're here. Let's make three shelters—one for you, one for Moses, one for Elijah." He didn't know what he was saying. له‌‏كاتێكدا خه‌ریك بوو موساو ئه‌لیاس له‌‏عیسا جیاببنه‌وه‌، په‌ترۆس به‌ عیسای ووت: (ئه‌ی مامۆستا، باشتر وایه‌ لێره‌ بمێنینه‌وه‌. با سێ‌ چادرتان بۆ هه‌ڵبده‌ین، یه‌كێ‌ بۆ تۆ، یه‌كێكیش بۆ موسا، ئه‌وه‌ی‏كه‌ش بۆ ئه‌لیاس.) ئه‌مه‌ی ووت بێ‌‏ئه‌وه‌ی بزانێ‌ چی ده‌ڵێ‌.
34 As he spoke, a cloud came and covered them in shadow; entering it, they were afraid. كاتێ‌ په‌ترۆس له‌م قسانه‌دا‏بوو، هه‌ورێك هات‏و‏كشا به‌سه‌ریان، ئه‌مانیش كاتێ‌ هه‌وره‌كه‌ ده‌وروپشتی لـێ‌گرتن، ترسان.
35 A voice from the cloud said, "This is my Son, my Chosen One—listen to him!" ده‌نگێ‌ له‌ناو هه‌وره‌كه‌وه‌ هات‏و ووتی: (‏ئه‌وه‌تا ڕۆڵه‌ی من ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی خۆمه‌، گوێی بۆ ڕابگرن.)
36 When the voice ended, Jesus was found alone. They stayed silent, telling no one in those days what they had seen. دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كه‌ ئه‌مه‌ی ووت، قوتابیه‌كان به‌‏ته‌نها هه‌ر عیسایان بینی. ئه‌م هه‌واڵه‌یان به‌‏نهێنی هێشته‌وه‌‏و چیان بینی‏بوو له‌و ڕۆژانه‌دا به‌‏كه‌سیان نه‌ووت.
37 The next day, when they came down from the mountain, a large crowd met him. بۆ به‌یانی، كه‌ له‌‏كێوه‌كه‌ هاتنه‌ خواره‌وه‌، خه‌ڵكێكی زۆر به‌ره‌و پیریان هات.
38 A man from the crowd shouted, "Teacher, please look at my son, because he's my only child. له‌ نێوان خه‌ڵكه‌كه‌دا پیاوێك ده‌نگی به‌رزكرده‌وه‌و ووتی: (مامۆستا، لێت ده‌پاڕێمه‌وه‌ سه‌یری كوڕه‌كه‌م بكه‌، ئه‌مه‌ تاقه‌ كوڕمه‌.
39 A spirit seizes him, and suddenly he cries out; it convulses him until he foams, scarcely leaving him, battering him. ئه‌وه‌تا ڕۆحێكی پیسی تیایه‌و ده‌ستی به‌سه‌رداگرتووه‌، له‌پڕ هاوار ده‌كات، ئینجا ڕۆحه‌كه‌ ڕایده‌ته‌كێنێ‌و كه‌ف له‌‏ده‌می ده‌رده‌كا تا نه‌یكوتێ‌ به‌زه‌ویدا وازی لـێ‌ناهێنێ‌.
40 I begged your disciples to drive it out, but they could not." له‌‏قوتابیه‌كانت پاڕامه‌وه‌ تا‏ده‌ریكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانی.)
41 Jesus answered, "Distrustful, twisted generation, how long must I stay with you and endure you? Bring your son here." عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌و ووتی: (ئه‌ی نه‌وه‌ی بێ‌ بڕواو لارو چه‌وت، تاكه‌ی له‌گه‌ڵتان بمێنمه‌وه‌و بارتان هه‌ڵگرم؟) به‌پیاوه‌كه‌ی ووت: (كوڕه‌كه‌ت بهێنه‌ ئێره‌.)
42 As the boy was coming, the demon threw him down and convulsed him. But Jesus rebuked the unclean spirit, healed the boy, and returned him to his father. له‌‏كاتێكدا كوڕه‌كه‌ ده‌هات، ڕۆحه‌ پیسه‌كه‌ كوتای به‌‏زه‌ویدا به‌‏توندی ڕایته‌كاند، دوای ئه‌مه‌ عیسا ڕۆحه‌ پیسه‌كه‌ی ده‌ركرد، كوڕه‌كه‌ چاك بووه‌وه‌و دایه‌وه‌ ده‌ست باوكی.
43 All were astonished at our Father's majesty. While everyone was amazed at everything Jesus did, he said to his disciples, خه‌ڵكه‌كه‌ هه‌موو‏ی له‌توانای مه‌زنی خودا سه‌رسام بوون. ‏كاتێ‌ خه‌ڵكه‌كه‌ سه‌رسام مابوون، له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی عیسا كردی، عیسا به‌‏قوتابیه‌كانی ووت:
44 "Store these words in your ears: the Son of Man will soon be delivered into human hands." (با ئه‌م ووشانه‌ بچێته‌ گوێتانه‌وه‌، ڕۆڵه‌ی مرۆڤ خه‌ریكه‌ بدرێته‌ ده‌ستی خه‌ڵكی.)
45 But they didn't understand this word—hidden from them so they couldn't grasp it—and they were afraid to ask him about it. به‌ڵام ئه‌وان ئه‌مه‌ تێ‌نه‌گه‌یشتن، شاراوه‌‏بوو لێیان، هه‌روه‌ها ترسان پرسیاری لـێ‌‏بكه‌ن.
46 Now an argument arose among them as to which of them was the greatest. گفتوگۆیه‌ك له‌نێوانیان په‌یدا بوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كامیان مه‌زنتره‌.
47 But Jesus, knowing their hearts' thoughts, took a child and stood him beside himself, عیسا به‌‏نیازی دڵیانی زانی، منداڵێكی بچكۆڵه‌ی لای خۆیه‌وه‌ ڕاگرت‏و
48 and told them, "Whoever receives this child in my name receives me, and whoever receives me receives the one who sent me. For the least among you all—that one is great." پێی ووتن: (ئه‌وه‌ی به‌ناوی منه‌وه‌ پێشوازی له‌م منداڵه‌ بكات، ئه‌وا پێشوازی له‌ من ده‌كات، ئه‌وه‌ش پێشوازی له‌من ده‌كات، ئه‌وا پێشوازی له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ناردوومی. چونكه‌ بچووكترینی هه‌مووتان مه‌زنترینتانه‌.)
49 John said, "Master, we saw someone driving out demons in your name and tried to stop him, because he doesn't follow with us." یۆحه‌ننا ده‌ستی‏كرد به‌‏قسه‌كردن‏و ووتی: (گه‌وره‌م، یه‌كێكمان بینی به‌ناوی تۆوه‌ ڕۆحی پیسی ده‌رده‌كرد، ئێمه‌ش نه‌مان‏هێشت له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵمان دوات ناكه‌وێ‌‏.)
50 "Do not stop him," Jesus said to him, "for whoever is not against you is for you." عیسا پێی ووت: (ڕێی لـێ‌مه‌گرن، گه‌ر یه‌كێك به‌ربه‌ره‌كانی نه‌كردن ئه‌وا له‌گه‌ڵتانه‌.(
51 When the days neared for him to be taken up to heaven, Jesus resolutely set his face to go to Jerusalem. كاتێ‌ خه‌ریك بوو ڕۆژانی له‌‏خاچدانی نزیك بێته‌وه‌، بڕیاری دا به‌ره‌و قودس بڕوات.
52 He sent messengers ahead of him. They went and entered a Samaritan village to prepare for him, له‌پێشییه‌وه‌ چه‌ند نێرراوێكی نارد، ڕۆیشتن‏و چوونه‌ لادێیه‌كی سامریه‌كانه‌وه‌ تاكو شوێنێكی بۆ ئاماده‌ بكه‌ن.
53 but the people there did not welcome him, because he was heading for Jerusalem. به‌ڵام ئه‌وان به‌‏پێشوازیكردنی ڕازی نه‌بوون، چونكه‌ به‌ره‌و قودس ده‌چوو.
54 Seeing this, the disciples James and John said, "Lord, do you want us to call down fire from heaven to consume them?" كاتێ‌ یاقوب‏و یۆحه‌ننای قوتابیانی ئه‌مه‌یان بینی، ووتیان: (گه‌وره‌م، ده‌ته‌وێ‌ داوا بكه‌ین تا ئاگر له‌ئاسمانه‌وه‌ بێته‌ خواره‌وه‌ له‌ناویان به‌رێ‌؟)
55 But he turned and rebuked them. ئه‌ویش ئاوڕی لێ‌ دانه‌وه‌و سه‌رزه‌نشتی‎كردن.
56 And they went on to another village. ئینجا ڕۆیشتن بۆ دێیه‌كی تر.
57 As they walked the road, someone said to him, "I'll follow you wherever you go." كاتێ‌ به‌ڕێدا ده‌ڕۆیشتن، یه‌كێ‌ پێی ووت: (گه‌وره‌م بۆ هه‌ر‏كوێ‌ بڕۆیت دوات ده‌كه‌وم.)
58 Jesus said, "Foxes have dens, birds of the sky have nests, but the Son of Man has nowhere to lay his head." عیساش پێی ووت: (ڕێوی كونی هه‌یه‌و باڵنده‌ی ئاسمان هێلانه‌، به‌ڵام ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ته‌نانه‌ت جێگایه‌كی نییه‌ سه‌ری بخاته‌ سه‌ر.)
59 To another he said, "Follow me." He replied, "Lord, first let me go bury my father." به‌‏یه‌كێكی‏كه‌ی ووت: (دوام كه‌وه‌.) ئه‌مه‌یان ووتی: (گه‌وره‌م ڕێگه‌م بده‌ با‏بڕۆم باوكم بنێژم.)
60 But Jesus told him, "Let the dead bury their own dead, but you go proclaim the kingdom of our Father." عیساش پێی ووت: (واز له‌مردووان بهێنه‌ با مردووه‌كانیان بنێژن، به‌ڵام تۆ بڕۆ مزگێنی پادشاهێتی خودا بده‌.)
61 Another also said, "I'll follow you, Lord, but first let me say goodbye to those at my house." یه‌كێكیتر پێی ووت: (گه‌وره‌م، من له‌گه‌ڵت دێم‏و دوات ده‌كه‌وم، به‌ڵام ڕێگه‌م بده‌ یه‌كه‌مجار ماڵئاوایی له‌‏خێزانه‌كه‌م بكه‌م.)
62 Jesus replied, "No one who puts a hand to the plow and looks back is fit for our Father's kingdom." عیساش پێی ووت: (هه‌ر كه‌سێك ده‌ست له‌سه‌ر گاسن دابنێ‌و ئاوڕبداته‌وه‌ بۆ دواوه‌، به‌كه‌ڵكی پادشاهێتی خودا نایه‌ت.(
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]