Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Luke 10 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 After this, the Lord appointed seventy-two more, sending them ahead of him two by two, into every town and place he himself intended to go. پـاش ئه‌مه‌ خوداوه‌ند حه‌فتا كه‌سی‏كه‌ی ده‌ست‏نیشان‎كرد، دوو دوو ناردنی، تاكو پێش ئه‌و بڕۆن بۆ هه‌موو شارو جێگایه‌ك كه‌ خه‌ریك بوو بۆی ده‌ڕۆیشت.
2 He told them, "The harvest is plentiful, but workers are few. So ask the Father of the harvest to send out workers into his harvest. جا پێی ووتن: (دروێنه‌ زۆره‌ به‌ڵام كرێكار كه‌مه‌، داوا له‌گه‌وره‌ی دروێنه‌ بكه‌ن تا كرێكار بۆ دروێنه‌كه‌‏ی بنێرێ‌.
3 Go! Look, I am sending you out like lambs among wolves. بڕۆن ئه‌وا من ده‌تان‏نێرم وه‌ك به‌رخ بۆ ناو گورگ.
4 Carry no purse, no bag, no sandals, and greet no one on the road. نه‌كیسه‌ی پاره‌ له‌گه‌ڵ خۆتان به‌رن نه‌تووره‌كه‌ نه‌پێڵاو، له‌ڕێگا سڵاو له‌كه‌س مه‌كه‌ن.
5 Whatever house you enter, first say, 'Peace to this house.' چوونه‌ هه‌ر ماڵێكیش، یه‌كه‌مجار سڵاو بكه‌ن‏و بڵێن: با ئاشتی له‌م ماڵه‌ بێت،
6 If a person of peace is there, your peace will rest on them; if not, it will return to you. گه‌ر له‌ماڵه‌كه‌دا ئاشتی‏خوازی تیابێت، ئه‌وا شایانی ئه‌و ئاشتیه‌ن. گه‌ر نه‌شبێت ئه‌وا سڵاوه‌كه‌ بۆ خۆتان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
7 Stay in that house, eating and drinking what's offered, for the worker deserves his wage. Don't move from house to house. له‌و ماڵه‌ بمێننه‌وه‌و له‌وه‌ی هه‌یانه‌ بخۆن‏و بخۆنه‌وه‌، چونكه‌ كرێكار شایانی ئه‌وه‌یه‌ كرێی خۆی وه‌رگرێ‌. ئه‌وه‌نده‌ ماڵه‌و ماڵیش مه‌كه‌ن.
8 Whenever you enter a town and they welcome you, eat what is set before you. چوونه‌ هه‌ر شارێك، كه‌ دانیشتوانی پێشوازی لـێ‌‏كردن، ئه‌وه‌ی ده‌تانده‌نێ‌ بیخۆن.
9 Heal the sick there and tell them, 'The kingdom of our Father has come near to you.' ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی تیایه‌تی چاكی بكه‌نه‌وه‌و پێیان بڵێن پادشاهێتی خودا نزیك بووه‌ته‌وه‌،
10 But when you enter a town that doesn't welcome you, go out into its streets and say, له‌‏هه‌ر شارێكیش خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌یانویستن بڕۆنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانیو بڵێن: (
11 'Even your town's dust stuck to our feet, we wipe off against you. Yet know this: the kingdom of our Father has come near.' وا ئێمه‌ ته‌نانه‌ت تۆزی شاره‌كه‌تان كه‌ به‌‏پێمانه‌وه‌یه‌ ده‌یته‌كێنینه‌وه‌ به‌‏سه‌رتان، به‌ڵام ئه‌وه‌ بزانن: پادشاهێتی خودا نزیك بووه‌ته‌وه‌.)،
12 I tell you, it will be more bearable on that day for Sodom than for that town. من پێتان ده‌ڵێم: (‏شاری سه‌دوم‏* له‌ڕۆژی دواییدا ناخۆشیو ئازاری كه‌متره‌ له‌و شارانه‌ی كه‌ ئێوه‌ی لێ‌ ده‌رده‌كرێن. (
13 "Woe to you, Chorazin! Woe to you, Bethsaida! Had the miracles done among you happened in Tyre and Sidon, they would have repented long ago, sitting in sackcloth and ashes. خاك به‌سه‌رت ئه‌ی كوره‌زین! خـاك بــه‌سـه‌رت ئه‌ی به‌یت‏سه‌یدا! گه‌ر له‌ سورو سه‌یدا ئه‌و كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ بكرایه‌ كه‌ له‌‏لای ئـێـوه‌ كرا، خـه‌ڵـكه‌كه‌ی هـه‌ر له‌‏زووه‌وه‌ تـۆبه‌یان ده‌كردو خۆیان لـه‌خــۆڵـه‌مـێش وه‌رده‌داو جـلی مـاتــه‌مـداریان له‌به‌رده‌كرد.
14 But it will be more bearable for Tyre and Sidon at the judgment than for you. به‌ڵام له‌‏ڕۆژی لـێپرسـیـنه‌وه‌دا چـاره‌نـووسـی ســورو سـه‌یدا له‌‏ئـێـوه‌ باشتر ده‌بێ‌.
15 And you, Capernaum, will you be lifted to heaven? You'll be brought down to the grave. تـۆش ئه‌ی كـه‌فـه‌رناحوم، ده‌تـه‌وێ‌ بـڵند بـیـتـه‌وه‌ تا ئـاسـمان؟ نه‌خـیـَر، تـۆ ده‌كـه‌ویـتـه‌ قـووڵایی دۆزه‌خـه‌وه‌. (
16 Whoever listens to you listens to me; whoever rejects you rejects me; whoever rejects me rejects the one who sent me." ئــه‌وه‌ی گــوێتـان بۆ ڕاده‌گـرێ‌، گـوێ‌ بـۆ مـن ڕاده‌گـرێ‌، ئه‌وه‌ی ڕه‌تـتـان‏ده‌كـاته‌وه‌ ئه‌وا من ڕه‌ت‏ده‌كـاته‌وه‌، ئـه‌وه‌ش من ڕه‌ت‏ده‌كـاته‌وه‌، ئــه‌وه‌ ڕه‌ت‏ده‌كـاته‌وه‌ كه‌ مـنی نـاردووه‌.)
17 The seventy-two returned with joy and said, "Lord, even the demons submit to us in your name." دوای ئه‌مه‌ هه‌ر حه‌فتا كه‌سه‌كه‌ی ناردبوونی به‌‏شادیه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌و ووتیان: (گه‌وره‌م، ته‌نانه‌ت ڕۆحه‌ پیسه‌كانیش به‌ناوی تۆوه‌ ملكه‌چمانن.)
18 He said to them, "I saw Satan fall like lightning from heaven. ئه‌ویش پێی ووتن: (شه‌یتانم دی وه‌ك بروسكه‌ له‌ئاسمانه‌وه‌ هه‌ڵدێرا بۆ خواره‌وه‌.
19 Look, I have given you authority to trample on snakes and scorpions, and over all the enemy's power—nothing will harm you. ئه‌وه‌تا من ده‌سه‌ڵاتم داونه‌تێ‌ پێ‌بنێن به‌مارو دووپشك‏و هێزی دوژمن، هیچ شتێكیش ئازارتان نه‌دات.
20 But don't rejoice that the spirits submit to you—rejoice that your names are written in heaven." به‌ڵام دڵخۆش مه‌بن به‌وه‌ی ڕۆحه‌كان ملكه‌چتانن، به‌ڵكو دڵخۆش بن به‌وه‌ی ناوتان له‌ ئاسماندا نووسراوه‌.)
21 At that moment Jesus rejoiced in the Holy Spirit and said, "Father, Sovereign of heaven and earth, I praise you—you hid these things from the wise and clever, and revealed them to little children. Yes, Father, for this pleased you." له‌وكاته‌دا عیسا ‏به‌‏ڕۆحی پیرۆز زۆر شادومان‏بوو، ووتی: (سوپاست‎ده‌كه‌م ئه‌ی باوك، خوداوه‌ندی ئاسمان‏و زه‌وی‏، چونكه‌ ئه‌م كارانه‌ت له‌‏داناو زانایان شاردۆته‌وه‌ بۆ منداڵانت ئاشكراكردووه‌. به‌ڵێ‌ ئه‌ی باوك له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌لاته‌وه‌ وا‏باشتره‌! ‏
22 "All has been given to me by my Father. No one knows who the Son is but the Father, or who the Father is but the Son—and whoever the Son chooses to reveal him to." (هه‌موو شتێك له‌لایه‌ن باوكمه‌وه‌ دراوه‌ پێم، كه‌س نازانێ‌ ڕۆڵه‌ كێیه‌ باوك نه‌بێ‌، كه‌سیش نییه‌ بزانێ‌ باوك كێیه‌ ته‌نها ڕۆڵه‌و ئه‌وه‌ نه‌بێ‌، كه‌ ڕۆڵه‌ ده‌یه‌وێ‌ بۆی ئاشكرا بكات.)
23 Then turning to the disciples, he said privately, "Blessed are the eyes that see what you see! ئینجا ئاوڕی له‌قوتابیه‌كانی دایه‌وه‌و به‌ته‌نها به‌وانی ووت: (خۆزگه‌‏ده‌خوازرێ‌ به‌ چاوتان، به‌وه‌ی ‏ئێستا ده‌یبینن.
24 For I tell you, many prophets and kings wanted to see what you see and never saw it, to hear what you hear and never heard it." من پێتان ده‌ڵێم، زۆر له‌‏پێغه‌مبه‌ران‎و پادشایان، ئاواته‌خوازی بینینی ئه‌وه‌ بوون كه‌ ئێوه‌ ئێستا ده‌یبینن، به‌ڵام نه‌یان بینی، هه‌روه‌ها ببیستن ئه‌وه‌ی ئێوه‌ ئێستا ده‌یبیستن، به‌ڵام نه‌یان‏بیست.)
25 A lawyer stood and tested him: "Teacher, what must I do to inherit eternal life?" یه‌كێ‌ له‌زانایانی شه‌ریعه‌ت لێی هاته‌‏پێشه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی تاقیبكاته‌وه‌، ووتی: (مامۆستا چی بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی هه‌تاهه‌تایی به‌ده‌ست بهێنم؟)
26 He said to him, "What is written in the Law? How do you read it?" ئه‌ویش پێی ووت: (چی نووسراوه‌ له‌ته‌ورات، چۆن ده‌یخوێنیته‌وه‌؟) ‏
27 He answered, "Love your Father with all your heart, with all your soul, with all your strength, with all your mind, and your neighbor as yourself." وه‌ڵامی دایه‌وه‌: ({خوداوه‌ند خودات خۆش‏بوێ‌ به‌‏هه‌موو دڵ‏و هه‌موو گیان‏و هه‌موو تواناو هه‌موو بیرته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی لێت نزیكه‌ وه‌ك خۆت خۆشت بوێ‌.})
28 He said to him, "You have answered correctly. Do this and you will live." عیسا پێی ووت: (وه‌ڵامه‌كه‌ت ڕاسته‌. گه‌ر هاتوو كارت پێ‌‏كرد ژیانی هه‌تاهه‌تایی به‌ده‌ست ده‌هێنی.) ‏
29 But wanting to justify himself, he asked Jesus, "And who is my neighbor?" بـه‌ڵام پیــاوه‌كـه‌ ویستی خۆی به‌ كابرایه‌كی ڕاست‏ودروست ده‌رخات، دیسان له‌‏عیسای پرسی: (باشه‌ كێیه‌ ئه‌وه‌ی لێم نزیكه‌؟)
30 Jesus said, "A man went down from Jerusalem to Jericho and fell among robbers, who stripped and beat him, then left him half dead. عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌ ووتی: (مرۆڤێك له‌قودسه‌وه‌ بۆ ئه‌ریحا ده‌چوو، كه‌وته‌ ده‌ست چه‌ند دزێكه‌وه‌، پاره‌و جله‌كانیان لـێ‌سه‌ندو ئازاریان داو بریندار‏یان كرد، ئینجا به‌ نیوه‌ مردوویی به‌جێیان‏هێشت‏و ڕۆیشتن.
31 Now, by chance a priest was going down that road; seeing him, he passed by on the other side. وا ڕێكه‌وت كاهینێك له‌‏هه‌مان ڕێگه‌وه‌ بڕوات، كاتێ‌ ئه‌وی بینی، چووه‌ ئه‌وبه‌ری ڕێگاكه‌ دوور له‌‏برینداره‌كه‌و به‌جێی‏هێشت‏.
32 So too a Levite came to the place, saw him, and passed by on the other side. هه‌روه‌ها كابرایه‌كی لاویش، له‌وێوه‌ تێپه‌ڕی، كاتێ‌ گه‌یشته‌ ئه‌و شوێنه‌، سه‌یری كرد، ئه‌ویش چووه‌ ئه‌وبه‌ری ڕێگاكه‌و به‌جێیهێشت.
33 But a Samaritan traveling that road found him, and seeing him, was moved with compassion. به‌ڵام كابرایه‌كی سامری كه‌ له‌وێوه‌ ده‌ڕۆیی، هاته‌سه‌ری، كاتێ‌ بینی به‌زه‌یی پیاهاته‌وه‌،
34 He went to him, bandaged his wounds, poured on oil and wine, put him on his own animal, took him to an inn, and cared for him. چووه‌ پێشه‌وه‌ لێی، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆن‏و شه‌رابی به‌سه‌ر برینه‌كانیكردو تیماری‏كرد، سواری ووڵاخه‌كه‌ی خۆیكردو گه‌یاندیه‌ میوانخانه‌یه‌ك‏و ‏له‌وێ‌ چاودێری‏كرد.
35 The next day he took out two silver coins, gave them to the innkeeper, and said, 'Take care of him. Whatever more you spend, I will repay when I return.' ڕۆژی دووه‌م كاتێ‌ میوانخانه‌كه‌ی به‌جێ‌ ده‌هێشت، دوو دیناری ده‌ركردو دای به‌‏خاوه‌ن میوانخانه‌كه‌و پێی ووت: (چاودێری بكه‌ چه‌ندی تریشی پێویست بوو، كه‌ گه‌ڕامه‌وه‌ ده‌یده‌م.)
36 Which of these three do you think became a neighbor to the man who fell among the robbers?" كامیان له‌م سیانه‌ به‌نزیك ده‌زانی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌وته‌ ده‌ست دزه‌كان؟)
37 He said, "The one who showed him mercy." Jesus said to him, "Go and do likewise." وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (ئه‌وه‌ی به‌‏به‌زه‌ییه‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ كردو یارمه‌تیدا.) ئینجا عیسا پێی ووت: (تۆش بڕۆ هه‌مان شت بكه‌.)
38 As they traveled, Jesus entered a village. A woman named Martha welcomed him into her home. كاتێ‌ به‌‏ڕێگاوه‌ بوون چوونه‌ دێیه‌ك، ژنێك ناوی مه‌رسا بوو‏، پێشوازی لـێ‌‏كرد‏و بردییه‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی.
39 She had a sister called Mary, who sat at the Lord's feet and listened to his teaching. خوشكی ئه‌م ژنه‌ ناوی مریه‌م بوو، له‌به‌رپێی دانیشت بۆ ئه‌وه‌ی گوێ‌ له‌‏ووته‌كانی بگرێت‏،
40 But Martha was distracted by all the serving. She came to him and said, "Lord, don't you care that my sister left me to serve alone? Tell her to help me." به‌ڵام مه‌رسا سه‌رقاڵی‏شت ئاماده‌‏كردن بوو، هات‏و ووتی: (گه‌وره‌م سه‌یر ناكه‌یت خوشكم ‏به‌جێی‏هێشتووم كاره‌كان به‌ته‌نها بكه‌م؟ پێی بڵێ‌ با بێت یارمه‌تیم بدات.)
41 But the Lord answered her, "Martha, Martha, you are anxious and troubled about many things, به‌ڵام عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ووتی: (مه‌رسا، مه‌رسا، تۆ سه‌رقاڵ‏و شێواوی ده‌رباره‌ی زۆر شت.
42 but one thing is needed. Mary has chosen the good share; it won't be taken from her." به‌ڵام ته‌نها یه‌ك شت پێویسته‌، مریه‌م شته‌ باشه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌، ئه‌وه‌ی لێی ناسه‌نرێته‌وه‌.(
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]