Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Luke 11 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 He was praying in a place; when he finished, one of his disciples said, "Lord, teach us to pray, as John also taught his disciples." عیسا له‌‏شوێنێكی دیاریكراو نوێژی ده‌كرد، كاتێ‌ ته‌واو‏بوو یه‌كێ‌ له‌‏قوتابیه‌كانی پێی ووت: (گه‌وره‌م نوێژ‏كردنمان فێربكه‌ هه‌روه‌ك ‏یه‌حیا قوتابیه‌كانی فێركرد.)
2 He said to them, "When you pray, say: Father, may your name be honored as holy. Your kingdom come. ئه‌ویش پێی ووتن: كاتێ‌ نوێژ ده‌كه‌ن بڵێن: (ئه‌ی باوكمان له‌‏ئاسمان با ناوت پیرۆز بێت، با پادشاهێتیه‌كه‌ت بێت،
3 Give us each day our daily bread. نانی ڕۆژانه‌مان هه‌موو ڕۆژێك بده‌رێ‌.
4 And forgive us our sins, for we ourselves also forgive everyone who is indebted to us. And do not lead us into temptation." له‌‏گوناهمان خۆش به‌، چونكه‌ ئێمه‌ش له‌ گوناهی ئه‌وانه‌ خۆش ده‌بین، كه‌ هه‌ڵه‌مان به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن. مه‌مان‏خه‌ره‌ تاقیكردنه‌وه‌.)
5 He said to them, "Which of you has a friend and will go to him at midnight and say to him, 'Friend, lend me three loaves,' ئینجا پێی ووتن: (گه‌ر یه‌كێ‌ له‌ئێوه‌ هاوڕێیه‌كی هه‌بێت له‌‏نیوه‌ شه‌ودا بڕوا بۆ لایو پێی بڵێ‌ هاوڕێم، سێ‌ نانم به‌قه‌رز بده‌رێ‌،
6 "because a friend of mine arrived from a journey, and I have nothing to serve him,' هاوڕێیه‌كم له‌‏دووره‌وه‌ هاتووه‌ بۆ لام، هیچم نییه‌ بیده‌مێ‌،
7 "and he answers from inside, 'Don't trouble me; the door's already shut, and my children are in bed with me. I can't get up and give you anything'? به‌ڵام هاوڕێیه‌كه‌ی له‌دیوی ژووره‌وه‌ وه‌ڵامی بداته‌وه‌: (هه‌راسانم مـه‌كـه‌ ده‌رگام داخستووه‌، ئه‌وه‌تا خۆم‏و منداڵم له‌ناو جێگاداین ناتوانم هه‌ستم‏و بتده‌مێ‌.)
8 "I tell you: even though the sleeping friend won't get up and give him anything just because they are friends, the asking friend's shameless persistence will still get the sleeper up to give him whatever he needs." من پێتان ده‌ڵێم: (گه‌ر بێت‏و ئه‌و كه‌سه‌ هه‌ڵنه‌ستێ‌ بیداتێ‌ له‌به‌ر هاوڕێیه‌تی، له‌پاشان هه‌ر هه‌ڵده‌ستێ‌‏و به‌پێی پێویست ده‌یداتێ‌، له‌به‌ر سووربوونی كابرا له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌ی. (‏
9 "I tell you: ask and it'll be given to you; seek and you'll find; knock and it'll be opened to you. له‌به‌رئه‌وه‌ پێتان ده‌ڵێم، داواكه‌ن، پێتان ده‌درێ‌، بگه‌ڕێن ده‌دۆزنه‌وه‌، له‌‏ده‌رگا بده‌ن، لێتان ده‌كرێته‌وه‌.
10 "Everyone who asks receives; the one who seeks finds; to the one who knocks it will be opened. هه‌ر‏كه‌سێك داواكات ده‌یدرێتێ‌، ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێ‌ ده‌دۆزێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌‏ده‌رگا ده‌دات لێیده‌كرێته‌وه‌.
11 "What father among you, if his son asks for a fish, will give him a snake instead; چ باوكێك له‌‏ئێوه‌ گه‌ر كوڕه‌كه‌ی داوای ماسی لـێ‌بكات له‌باتی ماسی ماری ده‌داتێ‌؟
12 "or if he asks for an egg, will give him a scorpion? یان داوای هێلكه‌ی لـێ‌‏بكات دووپشكی ده‌داتێ‌؟
13 "If you, though evil, know how to give your children good gifts, how much more will the Father from heaven give the Holy Spirit to those who ask him!" گه‌ر بێت‏و ئێوه‌ی به‌دكار، بزانن ئاوها به‌ منداڵه‌كانتان شتی باش بده‌ن، كه‌واته‌ ده‌بێ‌ باوكی ئاسمانی چه‌ند باشترتان پێ‌ بدات؟ كه‌ ڕۆحی پیرۆزه‌ ده‌یدات به‌وانه‌ی داوای لـێ‌‏ده‌كه‌ن.)
14 He was driving out a demon that was mute. When it left, the mute man spoke, and the crowds were amazed. عیسا ڕۆحی پیسی ده‌رده‌كرد له‌‏كابرایه‌ك كه‌ لاڵ بوو بوو پێی، كاتێ‌ ڕۆحه‌ پیسه‌كه‌ی ده‌ركرد پیاوه‌كه‌ ده‌ستی‏كرد به‌ قسه‌كردن، هه‌موو سه‌رسام بوون،
15 But some of them said, "By Beelzebul, the ruler of the demons, he casts out demons," هه‌ندێكیان نه‌بێ‌ ووتیان: (ئه‌و ڕۆحی پیس ده‌رده‌كات به‌ به‌عله‌زبولـی سه‌رۆكی ڕۆحه‌ پیسه‌كان.)
16 while others, testing him, kept seeking from him a sign from heaven. ئینجا داوای نیشانه‌یه‌كی ئاسمانیان لـێ‌‏كرد بۆ ئه‌وه‌ی تاقی بكه‌نه‌وه‌.
17 But knowing their thoughts, he said to them, "Every kingdom divided against itself is ruined, and a house divided against a house falls. به‌ڵام عیسا زانی بیر له‌چی ده‌كه‌نه‌وه‌، پێی ووتن: (هه‌ر ووڵاتێك دوو به‌ره‌كی تێ‌بكه‌وێ‌ وێران ده‌بێت، هه‌ر ماڵێكیش ببێ‌ به‌ دوو به‌شه‌وه‌ خۆی ڕاناگرێ‌و تێك‏ده‌چێ‌.
18 "If Satan too is divided against himself, how will his kingdom stand? For you say I drive out demons by Beelzebul. گه‌ر بێت‏و شه‌یتان ئاوها بووبێ‌ به‌دوو به‌شه‌وه‌، ئیتر پادشاهێتیه‌كه‌ی چۆن خۆی ڕاده‌گرێ‌؟ ئێوه‌ ووتتان من به‌ به‌عله‌زبول ڕۆحی پیس ده‌رده‌كه‌م،
19 "If I drive out demons by Beelzebul, by whom do your sons drive them out? So they will judge you. گه‌ر من به‌و ڕۆحی پیس ده‌ربكه‌م، ئایا ده‌بێ‌ نه‌وه‌كانتان به‌كێ‌ ده‌ریان بكه‌ن؟ بۆیه‌ ئه‌وان حوكمتان به‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
20 "But if I expel demons by the finger of our Father, the kingdom of our Father has come upon you. به‌ڵام گه‌ر من به‌په‌نجه‌ی خودا ڕۆحی پیس ده‌ركه‌م، ئه‌وا پادشاهێتی خوداتان به‌سه‌ر ده‌چه‌سپێ‌.
21 "When a strong man, fully armed, guards his own palace, his possessions are safe. كاتێ‌ مرۆڤی به‌هێزو به‌‏توانا به‌ هه‌موو چه‌كێكه‌وه‌ پارێزگاری له‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كات، ناو ماڵه‌كه‌ی پارێزراوه‌.
22 "But when someone stronger attacks and overcomes him, the attacker takes away the armor the strong man trusted in and divides up his plunder. به‌ڵام گه‌ر یه‌كێكی له‌‏خۆی به‌هێزتر بێته‌ سه‌ری ئه‌وا سه‌رده‌كه‌وێ‌ به‌سه‌ریداو ئه‌و چه‌كانه‌ی پشتی پێ‌ به‌ستووه‌ لێیده‌سێنێ‌، ده‌سكه‌وته‌كانیش دابه‌ش ده‌كات.
23 "Whoever is not with me is against me, and whoever does not gather with me scatters. ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵم نییه‌ دژی منه‌، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵم كۆناكاته‌وه‌، بڵاوی ده‌كاته‌وه‌.
24 "When an unclean spirit leaves a person, it goes through dry regions seeking rest. Finding none, it says, 'I'll return to the house I left. ‏كاتێ‌ ڕۆحێكی پیس له‌‏یه‌كێك دێته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌شوێنه‌ بێ‌ئاوه‌كان ده‌گه‌ڕێ‌ به‌دوای حه‌سانه‌وه‌و ده‌ستی ناكه‌وێ‌، ئینجا ده‌ڵێ‌ با بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ ئه‌و ماڵه‌ی به‌جێم‎هێشت.
25 And when it comes, it finds the house swept and put in order. كاتێ‌ دێته‌وه‌، ده‌بینێت گسك‏دراوه‌و ڕازاوه‌یه‌.
26 "Then it goes and brings seven other spirits more evil than itself; they enter and live there, and that person's final state is worse than the first." ئه‌وسا ده‌ڕوا له‌گه‌ڵ خۆی حه‌وت ڕۆحی پیسی تر ده‌هێنێ‌ كه‌ خراپترن له‌‏خۆی، ده‌چنه‌ ئه‌و مرۆڤه‌وه‌و تیایدا جێگیر‏ده‌بن، ئینجا باری ئه‌و مرۆڤه‌ له‌‏جاران خراپتر ده‌بێ‌.) ‏
27 As he said this, a woman in the crowd called out, "Blessed is the womb that carried you, and the breasts that nursed you!" كاتێ‌ عیسا ئه‌مانه‌ی ده‌ووت، ژنێك له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌وه‌ ده‌نگی بــه‌رزكـرده‌وه‌و ووتی: (خۆزگه‌‏ده‌خوازرێ‌ به‌و دایكه‌ی لێی بوویو به‌و مه‌مكه‌ی شیری پێ‌داوی.)
28 But he said, "Blessed rather are those who hear the word of our Father and keep it!" به‌ڵام ئه‌و ووتی: (با خۆزگه‌ به‌وانه‌ بخوازرێ‌، كه‌ گوێ‌ له‌‏ووشه‌ی خودا ده‌گرن‏و كاری پێ‌ ده‌كه‌ن.)
29 As crowds gathered, he began to say, "This generation is an evil generation. It seeks a sign, but no sign will be given to it except the sign of Jonah. كاتێ‌ خه‌ڵكێكی زۆر لێیكۆبوونه‌وه‌، ووتی: (ئه‌م نه‌وه‌یه‌ نه‌وه‌یه‌كی به‌دكاره‌، داوای نیشانه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچ نیشانه‌یه‌كیان پێ‌نادرێت ته‌نها نیشانه‌ی یونس پێغه‌مبه‌ر نه‌بێت.
30 For as Jonah became a sign to the people of Nineveh, so the Son of Man will be to this generation. چۆن یونس نیشانه‌ بوو بۆ دانیشتوانی نه‌ینه‌وا، ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش نیشانه‌یه‌ بۆ ئه‌م نه‌وه‌یه‌.
31 The queen of the South will rise at the judgment with this generation's people and condemn them—she came from earth's ends to hear Solomon's wisdom, and look, something greater than Solomon is here. شاژنی باشوور له‌‏ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا به‌رامبه‌ر ئه‌م نه‌وه‌یه‌ ڕاده‌وه‌ستێت‎و تاوانباری ده‌كات، چونكه‌ له‌وپه‌ڕی جیهانه‌وه‌ هات بۆ ئه‌وه‌ی گوێ‌ له‌دانایی سلێمان بگرێ‌. ئه‌وه‌تا مه‌زنتر له‌سلێمان لێره‌یه‌.
32 "Ninevites will rise at the judgment with this generation and condemn it, for they repented when Jonah preached, and someone greater than Jonah is here. هه‌روه‌ها دانیشتوانی نه‌ینه‌وا له‌‏ڕۆژی لێپپرسینه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌وه‌یه‌ ڕاده‌وه‌ستن‎و تاوانباری ده‌كه‌ن، چونكه‌ تۆبه‌یان‏كرد كاتێ‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی یونسیان بیست، جا ئه‌وه‌تا مه‌زنتر له‌یونس لێره‌یه‌.
33 "No one lights a lamp and puts it in a cellar or under a basket, but on a stand, so those entering see the light. (كه‌س چرا هه‌ڵناكاو له‌‏جێیه‌كی شاراوه‌دا دایبنێ‌، یاخود له‌ژێر ته‌شتێك، به‌ڵكو ده‌یخاته‌ سه‌ر شوێنێكی به‌رز، تاكو ئه‌وانه‌ی دێنه‌ ژووره‌وه‌ ڕووناكیه‌كه‌ ببینن.
34 Your eye is your body's lamp: when it's clear, your whole body is full of light; when bad, your body is full of darkness. چاو چرای له‌شه‌، گه‌ر چاوت باش بێت له‌شت هه‌مووی ڕووناكییه‌، به‌ڵام گه‌ر چاوت تروسكایی تیا نه‌بێت، ئه‌وا له‌شت هه‌مووی تاریكیه‌.
35 "Therefore be careful that the light in you is not darkness. كه‌واته‌ ئاگاداربه‌ ئه‌و ڕووناكییه‌ی تیاتدایه‌ نه‌بێت به‌تاریكی.
36 "So if your whole body is full of light, with no dark part, it will be completely bright—like a lamp shining its beam on you." گه‌ر بێت‏و له‌شت هه‌مووی ڕووناكی بێت‏و هیچ تاریكی تێدا نه‌بێ‌، ئه‌وا هه‌مووی وه‌ك چرایه‌ك كه‌ ڕووناكی ده‌دات، ده‌دره‌وشێته‌وه‌و ڕووناكه‌.)
37 As he spoke, a Pharisee invited him to eat with him; he went in and reclined at the table. كاتێ‌ عیسا قسه‌ی ده‌كرد، فه‌ریسیه‌ك داوای لـێ‌كرد نانی نیوه‌ڕۆ لای ئه‌و بخوا. ئه‌ویش چووه‌ ماڵه‌كه‌ی‏و له‌گه‌ڵی له‌سه‌ر خوان دانیشت‏.
38 The Pharisee was astonished to see that he did not first wash before the meal. به‌ڵام فه‌ریسیه‌كه‌ سه‌ری سوڕما له‌وه‌ی عیسا پێش نان ده‌ست ناشوات.
39 And the Lord said to him, "Now you Pharisees clean the cup and dish on the outside, but inside you're full of greed and evil. خوداوه‌ند پێی ووت: (ئێوه‌ی فه‌ریسی ده‌ره‌وه‌ی پیاڵه‌و قاپتان پاك ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ناوه‌وه‌تان پڕه‌ له‌چه‌ته‌یی‏و پیسی.
40 You fools! Did not the one who made the outside make the inside also? ئه‌ی بێ‌‏مێشكینه‌، ئایا ئه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی دروست كردووه‌ ناوه‌وه‌شی دروست نه‌كردووه‌؟
41 "But give to the poor the things that are within, and everything will be clean for you. جا ئه‌وه‌ی له‌ناو قاپ‎و قاچاختاندایه‌ به‌هه‌ژارانی ببه‌خشن، تاكو هه‌موو شتێكتان پاك بێته‌وه‌. ‏
42 "But woe to you Pharisees! You bring the tenth of mint, rue, and every herb, yet neglect justice and love of our Father. These you should have done, without neglecting the others. جا قوڕ به‌سه‌رتان ئه‌ی فه‌ریسیه‌كان ئێوه‌ ده‌یه‌كی نه‌عناع‏و ڕازیانه‌و سه‌وزه‌واتی تر ده‌ده‌ن، به‌ڵام دادپه‌روه‌ریو خۆشه‌ویستی خودا پشت گوێ‌ ده‌خه‌ن، پێویسته‌ ئه‌مانه‌ به‌جێ‌‏بهێنن‏و ئه‌وانه‌ی تریش له‌‏یادنه‌كه‌ن.
43 "Woe to you Pharisees! For you love the front seat in synagogues and greetings in marketplaces. قوڕ به‌سه‌رتان ئه‌ی فه‌ریسیه‌كان، چونكه‌ ئێوه‌ حه‌ز له‌‏ڕیزی پێشه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌و كۆڕه‌كان ده‌كه‌ن‏و ده‌تانه‌وێ‌ له‌‏شوێنه‌ گشتیه‌كان سڵاوتان به‌گه‌رمی لـێ‌‏بكرێ‌.
44 "Woe to you! For you are like unmarked graves, and people walk over them without knowing it." قوڕ به‌سه‌رتان، ئێوه‌ له‌و گۆڕه‌ وون‏بووانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خه‌ڵكی بێ‌ ئه‌وه‌ی بزانن به‌سه‌ریاندا ده‌ڕۆن.) ‏
45 One of the lawyers answered him, "Teacher, in saying these things you insult us also." لێره‌ یه‌كێك له‌‏مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت پێی ووت: (ئه‌ی مامۆستا، ئه‌م قسانه‌ت ئێمه‌ش ده‌گرێته‌وه‌.(
46 And he said, "How terrible for you experts in the law too! You load people with crushing burdens, yet won't touch those burdens with one finger. ئینجا عیسا ووتی: (قوڕ به‌سه‌ر ئێوه‌ش زانایانی شه‌ریعه‌ت، ئێوه‌ باری قورس‏و گران ده‌خه‌نه‌ سه‌ر شانی خه‌ڵكی، به‌ڵام خۆتان سه‌ری په‌نجه‌یه‌كی لێ‌ناده‌ن بۆ یارمه‌تیدانیان.
47 "Woe to you! You build the prophets' tombs, but it was your fathers who killed them. قوڕ به‌سه‌رتان، چونكه‌ ئێوه‌ گۆڕ بۆ ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ هه‌ڵده‌به‌ستن، كه‌ باوباپیرتان كوشتوویانن.
48 "So you are witnesses and approve your fathers' deeds, for they killed them and you build their tombs.' كه‌واته‌ ئێوه‌ شایه‌تی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر باوباپیرانتان‎و ڕازین به‌ كرده‌وه‌كانیان، ئه‌وان پێغه‌مبه‌رانیان كوشت‏و ئێوه‌ش گۆڕه‌كانیان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن.
49 "So the wisdom of our Father also said, 'I will send them prophets and apostles; some of them they will kill and persecute.' هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ خودا ده‌فه‌رمووێ‌و ده‌ڵێ‌: [[‏من پێغه‌مبه‌رو نێرراویان بۆ ده‌نێرم‏، به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانكوژن‏و ده‌یان چه‌وسێننه‌وه‌.]]
50 "so the blood of all the prophets shed since the foundation of the world may be charged against this generation, تاكو خوێنی ڕژاوی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران له‌‏سه‌ره‌تای دروست بوونی جیهانه‌وه‌ بچێته‌ ملی ئه‌م نه‌وه‌یه‌،
51 "from Abel's blood to Zechariah's blood, who died between the altar and the sanctuary. Yes, I tell you, it will be charged to this generation. هه‌ر له‌‏خوێنی هابیله‌وه‌ تا خوێنی زه‌كه‌ریا كه‌ له‌‏نێوان ‏قوربانگاو په‌رستگادا كوژرا‏. به‌ڵێ‌ پێتان ده‌ڵێم: (ئه‌وانه‌ هه‌مووی له‌م نه‌وه‌یه‌ داواده‌كرێ.)
52 "Woe to you lawyers! For you took away the key of knowledge—you didn't enter, and you blocked those entering." قوڕ به‌سه‌رتان ئه‌ی زانایانی شه‌ریعه‌ت، چونكه‌ ئێوه‌ كلیلی زانیاریتان هه‌ڵگرتووه‌، به‌ڵام نه‌خۆتان ده‌چنه‌ ژووره‌وه‌ نه‌ ڕێ‌ده‌ده‌ن خه‌ڵكی تر بچێته‌ ژووره‌وه‌.)
53 When he left there, the scribes and Pharisees began hounding him fiercely, pressing him to speak on many things, كاتێ‌ عیسا به‌م شێوه‌یه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردن، مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت‏و فه‌ریسیه‌كان به‌‏ته‌واوی ڕقیان لـێ‌‏هه‌ڵگرت، زۆر بابه‌تی تریان هێنایه‌ پێشه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی لێی بدوێ‌،
54 lying in wait for him, to catch him in something he might say. تا به‌ ووشه‌یه‌ك بیگرن‏و تووشی بكه‌ن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]