Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Luke 12 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Meanwhile, as thousands crowded together, trampling each other, Jesus began speaking first to his disciples: "Guard yourselves against the yeast of the Pharisees—that is, hypocrisy. له‌وكاته‌دا كه‌ خه‌ڵكی به‌هه‌زاران كۆبووبوونه‌وه‌، به‌‏جۆرێ‌ یه‌ك یه‌كی پێ‌شێل ده‌كرد، عیسا ده‌ستی‏كرد به‌قسه‌كردن‏و یه‌كه‌م‎جار به‌قوتابیه‌كانی ووت: (ئاگاداری هه‌ویر‏ترشی فه‌ریسیه‌كان بن، كه‌ دوو‏ڕووییه‌.
2 Nothing is concealed that will not be revealed, and nothing hidden that will not be made known. هیچی شاراوه‌ نییه‌، ئاشكرا نه‌بێت‏و هیچ نهێنییه‌ك نییه‌ نه‌زانرێ‌.
3 So whatever you said in darkness will be heard in the light, and what you whispered in private rooms will be announced from the rooftops. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌‏تاریكی ووتوتانه‌، له‌‏ڕووناكی ده‌بیسترێ‌، ئه‌وه‌ش كه‌ له‌‏ماڵ به‌چرپه‌ ووتوتانه‌، له‌‏سه‌ربانه‌كان بانگه‌وازی پێ‌‏ده‌كرێ‌.)
4 "I tell you, my friends: don't fear those who kill the body, then can do nothing more. له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌ی خۆشه‌ویسته‌كانم، مه‌ترسن له‌وانه‌ی به‌‏له‌ش ده‌تانكوژن، چونكه‌ له‌وه‌ زیاتر ناتوانن هیچ بكه‌ن.
5 I'll show you whom to fear: fear the one who, after killing, has authority to throw you into hell. Yes, I tell you, fear him. به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم له‌چی بترسن، له‌وه‌ بترسن كه‌ توانای هه‌یه‌ له‌‏دوای مردن بتانخاته‌ دۆزه‌خه‌وه‌، به‌ڵێ‌ پێتان ده‌ڵێم له‌وه‌ بترسن.
6 Aren't five sparrows sold for two small coins? Yet not one is forgotten before our Father. ئه‌وه‌ نییه‌ پێنچ چۆله‌كه‌ به‌ دوو فلس ده‌فرۆشن؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خودا یه‌كێك له‌وانی بیرناچێ‌،
7 But even the hairs of your head are all counted. Don't be afraid—you're worth more than many sparrows. ته‌نانه‌ت قژی سه‌ریشتان ژمێرراوه‌. كه‌واته‌ مه‌ترسن، ئێوه‌ باشترن له‌چۆله‌كه‌.
8 "And I tell you, whoever acknowledges me before others, the Son of Man will also acknowledge before our Father's angels. به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی له‌‏به‌رده‌م خه‌ڵكی دانم پیابنێ‌، ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش له‌به‌رده‌م فریشته‌كانی خودا دانی پیاده‌نێ‌.
9 But whoever denies me before others will be denied before our Father's angels. ئه‌وه‌ش كه‌ له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی دانم پیانانێ‌، به‌هه‌مان شێوه‌ له‌به‌رده‌م فریشته‌كانی خودا دانی پیانانرێ‌.
10 Anyone who speaks a word against the Son of Man will be forgiven, but whoever blasphemes against the Holy Spirit will not be forgiven. ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌ك به‌ڕۆڵه‌ی مرۆڤ بڵێ‌، ده‌به‌خشرێ‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كفربكات به‌رامبه‌ر ڕۆحی پیرۆز، نابه‌خشرێ‌.
11 When they bring you before synagogues, rulers, and authorities, don't worry how to defend yourselves or what to say, كاتێ‌ ده‌تانهێننه‌ به‌رده‌م كه‌نیشته‌كان‏و لێپرسراوان‏و ده‌سه‌ڵاتداران، گوێ‌ مه‌ده‌ن به‌وه‌ی چی یاخود چۆن وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌.
12 for the Holy Spirit will teach you in that very hour what you must say." چونكه‌ ڕۆحی پیرۆز ئه‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ بیڵێن ده‌یدا به‌گوێتان.)
13 Someone in the crowd said to him, "Teacher, tell my brother to divide the inheritance with me." ئینجا له‌ناو كۆمه‌ڵه‌كه‌دا یه‌كێك پێی ووت: (مامۆستا، به‌ براكه‌م بڵێ‌ ئه‌وه‌ی بۆمان به‌جێ‌ماوه‌ به‌شی بكات له‌گه‌ڵم.)
14 But Jesus said to him, "Man, who appointed me a judge or arbitrator over you?" به‌ڵام ئه‌و پێی ووت: (ئه‌ی مرۆڤ، كێ‌ منی‏كردووه‌ به‌ دادوه‌ر یاخود به‌شكه‌ر به‌ سه‌رتان؟)
15 He said to them, "Watch out! Guard against every kind of greed, because life isn't made up of possessions, however many." به‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی ووت: (ئاگاداربن‏و خۆتان بپارێزن له‌چاوبرسێتی، چونكه‌ ژیانی مرۆڤ به‌زۆری سامانه‌كه‌ی نییه‌.)
16 And he told them a parable: "The land of a certain rich man produced a good harvest. ئینجا نموونه‌یه‌كی بۆ هێنانه‌وه‌و ووتی: (مرۆڤێكی ده‌وڵه‌مه‌ند زه‌وییه‌كه‌ی به‌رووبوومێكی زۆری‏دا.
17 He thought to himself, 'What should I do? I have no place to store my crops.' ‏بیری كرده‌وه‌و ووتی‏: چی بكه‌م كه‌ من شوێنی ته‌واوم نه‌بێ‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌رووبوومه‌كه‌م؟
18 So he said, 'Here's what I'll do: tear down my barns, build bigger ones, and store all my grain and my goods there.' جا ووتی: وا ده‌كه‌م، عه‌مباره‌كانم تێك‏ده‌ده‌م‏و له‌وان گه‌وره‌تر دروست‏ده‌كه‌م، ئیتر له‌وێدا هه‌موو به‌رووبوومه‌كه‌م داده‌نێم‏و كۆی ده‌كه‌مه‌وه‌.
19 And I will say to my soul, "Soul, you have plenty stored up for many years—rest, eat, drink, enjoy life." ئه‌وسا به‌‏خۆم ده‌ڵێم، ئه‌ی دڵ ئه‌وه‌تا به‌شی چه‌ندین ساڵت هه‌یه‌، كه‌واته‌ بحه‌سێوه‌و بخۆو بخۆوه‌و دڵشادبه‌.
20 But our Father said to him, 'Fool! Tonight your soul is demanded back from you. Then what you've prepared, whose will it be?' به‌ڵام خودا پێی ووت: ئه‌ی بێ‌ مێشك، هه‌ر ئه‌م شه‌و ڕۆحت ده‌رده‌چێ‌، ئه‌وه‌ی كۆت‏كرده‌وه‌ بۆ كێ‌ ده‌بێ‌‏؟
21 That's what happens to anyone who piles up treasure for himself but isn't rich toward our Father." به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌بێ‌ ئه‌و كه‌سه‌ی گه‌نجینه‌ بۆ خۆی كۆده‌كاته‌وه‌و لای خودا ده‌وڵه‌مه‌ند نییه‌.(
22 Then Jesus told his disciples, "So I tell you: don't worry about your life—what you'll eat—or about your body—what you'll wear. به‌‏قوتابیه‌كانی ووت: (جا له‌به‌رئه‌مه‌ پێتان ده‌ڵێم، گوێ‌‏مه‌ده‌ن به‌ژیان چی بخۆن، به‌له‌ش چی له‌به‌ر بكه‌ن،
23 For life is more than food, and the body more than clothing. ژیان گرنگتره‌ له‌‏خواردن‏و له‌شیش گرنگتره‌ له‌‏جل.
24 Look at the ravens: they don't sow or reap, have no storeroom or barn, yet our Father feeds them. How much more valuable you are than birds! سه‌یری قه‌له‌ڕه‌ش بكه‌ن، نه‌‏ده‌چێنێ‌و نه‌‏دروێنه‌ ده‌كات. عـه‌مباریشی‏نییه‌و هــیچ كـۆناكاته‌وه‌، به‌ڵام خودا ده‌یژیێنێ‌. ئایا ئێوه‌ له‌‏باڵنده‌ باشترنین؟
25 Which of you by worrying can add a single hour to his life? به‌ڵام كێ‌ له‌ئێوه‌ گه‌ر زۆر بایه‌خ به‌م شتانه‌ بدات‏، ده‌توانێ‌ ته‌نانه‌ت ڕۆژێك له‌‏ژیانی درێژ‏تر بكات؟
26 Since you cannot do such a small thing, why do you worry about the rest? جا كه‌ ئێوه‌ تواناتان به‌سه‌ر بچووكترین شت نییه‌، بۆچی بایه‌خ ده‌ده‌ن به‌‏شتی تر؟
27 Notice how the lilies grow: no toil, no spinning. Yet I tell you, not even Solomon in all his splendor was dressed like one of these. سه‌یری گوڵاڵه‌ سووره‌ بكه‌ن، چۆن نه‌شونما ده‌كات، نه‌ هیلاك ده‌بێت‏و نه‌ ده‌ڕێسێ‌. به‌ڵام پێتانی ده‌ڵێم: ته‌نانه‌ت سلێمانیش له‌و په‌ڕی مه‌زنیدا به‌رگی وه‌ك یه‌كێك له‌وانی له‌به‌رنه‌كردووه‌.
28 If this is how our Father clothes the grass of the field—here today, thrown into the oven tomorrow—how much more will he clothe you, you of little faith? گه‌ر بێت‏و خودا ئاوا به‌رگ بكاته‌ به‌ری گژوگیا هه‌رچه‌نده‌ ‏ئه‌مڕۆ له‌‏كێلگه‌دایه‌و به‌یانی فڕێ‌ ده‌درێته‌ ته‌نووره‌وه‌. ئایا ده‌بێ‌ چه‌ند زیاتر جلی باشتان له‌به‌ر بكات ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه‌؟
29 Do not seek what you will eat or drink, and do not be anxious. داوای ئه‌وه‌ مه‌كه‌ن چی بخۆن‏و چی بخۆنه‌وه‌، مه‌په‌شۆكێن.
30 For all the nations of the world seek these things; your Father knows you need them. ئه‌مانه‌ هه‌مووی بێ‌ باوه‌ڕه‌كانی ئه‌م جیهانه‌ هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئێوه‌ باوكتان ده‌زانێ‌ كه‌ پێویستان به‌مانه‌ هه‌یه‌.
31 Instead, seek our Father's kingdom, and these things will be given to you as well. به‌ڵكو داوای پادشاهێتی خودا بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی دیكه‌تان هه‌موو بۆ ده‌بێت.
32 "Do not be afraid, little flock, for your Father has been pleased to give you the kingdom. مه‌ترسه‌ ئه‌ی مێگه‌لی بچووك، چونكه‌ باوكـتان دڵـشاده‌ پادشــاهێتیتان بداتێ‌.
33 Sell your possessions and give to the poor. Make yourselves purses that don't wear out—an unfailing treasure in the heavens, where no thief comes near and no moth destroys. ئه‌وه‌ی ‏هه‌تانه‌ بیفرۆشـن‏و بیبه‌خشن به‌هه‌ژاران، بۆ خۆتان له‌ئاسمان سامانێك دروست‏بكه‌ن كه‌ نافه‌وتێ‌و گه‌نجینه‌یه‌ك كه‌ له‌‏بن نایه‌ت، نه‌دز لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ نه‌مۆریانه‌ لێی ده‌دات.
34 For where your treasure is, there your heart will be also. چونكه‌ مرۆڤ گه‌نجینه‌ی له‌‏هه‌ر كوێ‌ بێت دڵی له‌وێ‌ ده‌بێت.
35 "Be dressed and ready for service, and keep your lamps burning, ئاماده‌بن با پشتێنتان به‌ستراو بێت‏و چراتان ڕۆشن بێت،
36 like servants waiting for their master's return from the wedding feast, so when he comes and knocks, they open the door at once. وه‌ك ئه‌وانه‌‏بن كه‌ چاوه‌ڕوانی گه‌وره‌كه‌یان ده‌كه‌ن تا له‌سه‌ر شایی بگه‌ڕێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ هاته‌وه‌و له‌ ده‌رگایدا، ده‌ست‏به‌جێ‌ ده‌رگای لـێ‌بكه‌نه‌وه‌.
37 Blessed are the servants the master finds alert when he comes. Truly I tell you, he will dress himself for service, have them recline at the table, and come serve them. خۆزگه‌‏ده‌خوازرێ‌ به‌و ئیشكه‌رانه‌ی كه‌ گه‌وره‌كه‌یان له‌‏كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا ده‌یانبینێ‌ به‌خه‌به‌رن. ڕاستیتان پێ‌ ده‌ڵێم، ئینجا گه‌وره‌كه‌ی له‌سه‌ر خوان دایان‏ده‌نێت‏و قۆڵ هه‌ڵده‌كا تاكو خزمه‌تیان بكات.
38 Whether he comes at midnight or just before dawn, blessed are those servants if he finds them ready. هه‌روه‌ها خۆزگه‌ده‌خوازرێ‌ پێیان، گه‌ر هاتوو گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌وره‌كه‌یان له‌كاتێكدا بێت، كه‌ دوو به‌ش یاخود سێ‌ به‌شی شه‌و ڕۆیشتبێ‌و ئه‌وان هێشتا هه‌ر به‌خه‌به‌ربن.
39 Know this: if the homeowner knew what hour the thief was coming, he would not have let his house be broken into. به‌ڵام ئه‌وه‌ بزانن، گه‌ر بێت‏و خاوه‌ن‏ماڵ بزانێت له‌چ كاتێكدا دز دێته‌ سه‌ری، ئه‌وا به‌خه‌به‌ر ده‌مێنێته‌وه‌و ماڵه‌كه‌ی به‌جێ‌‏ناهێڵێ‌ تا‏بدزرێ‌.
40 You too must be ready—the Son of Man comes at an hour you don't expect." كه‌واته‌ ئێوه‌ش ئاوا ئاماده‌بن، چونكه‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌‏كاتێكدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ نایزانن.) ‏
41 Peter said, "Lord, are you telling this parable for us, or for everyone?" په‌ترۆس لێیپرسی: (گه‌وره‌م، ئه‌م نموونانه‌ به‌ئێمه‌ ده‌ڵێی یان به‌هه‌موو خه‌ڵكی؟(
42 The Lord replied, "Who is the faithful, wise manager the master puts in charge of his household servants, to give them their ration at the right time? عیسا‏ی خوداوه‌ند ووتی: (كێیه‌ ئه‌و جێگره‌ ده‌ست‏پاك‏و ژیره‌ی كه‌ گه‌وره‌ی ماڵ به‌سه‌ر خاووخێزانی دایده‌نێ‌ هه‌تا خواردنیان له‌كاتی خۆیدا بۆ ئاماده‌ بكات؟
43 Blessed is that servant whom the master finds doing so when he returns. خۆزگه‌ده‌خوازرێ‌ به‌و ئیشكه‌ره‌، كاتێ‌ گه‌وره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ده‌یبینێ‌ هه‌ڵده‌ستێ‌ به‌و كاره‌.
44 Truly I tell you, he will put him in charge of all his possessions. ڕاستیتان پێ‌‏ده‌ڵێم: ئینجا گه‌وره‌ی ماڵه‌كه‌ ئیشكه‌ره‌كه‌ی داده‌نێ‌ له‌سه‌ر هه‌موو ماڵ‏و سامانێكی كه‌ هه‌یه‌تی.
45 But if that servant tells himself, 'My master delays his coming,' and starts beating the servants, men and women, and eats, drinks, and gets drunk. به‌ڵام گه‌ر ئه‌م ئیشكه‌ره‌ له‌دڵی خۆیدا ووتی: گه‌وره‌كه‌م دواده‌كه‌وێ‌ له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی، ده‌ست‎ بكات به‌لێدانی ئیشكه‌ره‌كانی تر به‌ژن‎و به‌پیاوه‌وه‌، هه‌روه‌ها بخواو بخواته‌وه‌و خۆی سه‌رخۆش‏بكات،
46 That servant's master will come on a day he doesn't expect, at an hour he doesn't know, cut him in two, and give him a place among the unfaithful. ئه‌وسا گه‌وره‌كه‌ی له‌ڕۆژێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ چاوه‌ڕێی ناكات‏و له‌كاژێرێك كه‌ نایزانێ‌، ئینجا گه‌وره‌كه‌ی سزای‏ده‌دات‏و ده‌یخاته‌ ڕیزی ناپاكانه‌وه‌.
47 The servant who knew his master's will but didn't prepare or act on it will get many blows. ئه‌و ئیشكه‌ره‌ی داواكارییه‌كانی گه‌وره‌ی ماڵ ده‌زانێت، به‌ڵام به‌‏ده‌ستی ئه‌نقه‌ست كاری پێ‌ناكات، سزا ده‌درێ‌.
48 But the one who didn't know, yet did what deserved punishment, will get few blows. Everyone given much will be asked for much; the one entrusted with much will be asked for even more. ئه‌وه‌ش كه‌ داواكاریه‌كان نازانێت‏و هه‌ڵه‌ ده‌كات، سزاكه‌ی كه‌متره‌. ئه‌وه‌ی زۆری پێدراوه‌، داوای زۆری لێ‌ده‌كرێ‌، ئه‌وه‌ش زۆری لادانراوه‌، داوای زیاتری لـێ‌ده‌كرێ‌.
49 "I came to throw fire on the earth—how I wish it were already lit! (من هاتووم تاكو له‌سه‌ر زه‌وی ئاگرێك بكه‌مه‌وه‌، چه‌ند دڵخۆشم به‌وه‌ی ده‌ست‏بكات به‌‏سوتاندن!
50 But I have a baptism to undergo, and how distressed I am until it is accomplished! به‌ڵام جارێ‌ ده‌بێ‌ له‌ئازار هه‌ڵبكێشرێم، چه‌ند ناڕه‌حه‌تم تا دێته‌دی.
51 Do you think I came to bring peace on the earth? No, I tell you, but division. واده‌زانن من هاتووم ته‌نها ئاشتی بهێنمه‌ سه‌ر زه‌وی؟ پێتان ده‌ڵێم: نه‌خێر، به‌ڵكو دووبه‌ره‌كیو جیابوونه‌وه‌م هێناوه‌.
52 From now on there will be five in one household divided—three against two and two against three. هه‌ر له‌‏ئێستاوه‌، گه‌ر له‌‏ماڵێكدا پێنچ كه‌سی تێدا بێت، سیانیان له‌دووانیان، یان دووانیان له‌‏سیانیان جیاده‌بنه‌وه‌.
53 They'll split—father against son and son against father, mother against daughter and daughter against mother, mother-in-law against her daughter-in-law and daughter-in-law against mother-in-law." باوك له‌‏كوڕ، كوڕ له‌‏باوك، دایك له‌‏كچ، كچ له‌‏دایك، خه‌سوو له‌‏بووك، بووك له‌‏خه‌سوو جیاده‌بنه‌وه‌.)
54 He also told the crowds, "When you see a cloud rising in the west, you immediately say, 'Rain is coming,' and so it does. دیسان به‌‏خه‌ڵكه‌كه‌ی ووت: (كاتێ‌ ئێوه‌ له‌‏ڕۆژئاواوه‌ هه‌ور ده‌بینن، خێرا ده‌ڵێن: ئه‌م هه‌وره‌ بارانی به‌ده‌مه‌وه‌یه‌، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌بێت.
55 And when the south wind blows, you say, 'It will be hot,' and it is. كاتێكیش بای باشوور دێت، ده‌ڵێن گه‌رما ده‌ست پێ‌ده‌كات، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌بێت.
56 Hypocrites! You know how to read the face of earth and sky. Why don't you know how to read this present time? ئه‌ی دووڕووه‌كان، ئێوه‌ ده‌زانن ڕووی زه‌ویو ئاسمان بخوێننه‌وه‌، چۆن نازانن ئه‌م سه‌رده‌مه‌ بخوێننه‌وه‌؟
57 "And why don't you judge for yourselves what is right? هه‌روه‌ها بۆچی به‌‏خۆتان دادپه‌روه‌رانه‌ حوكم‏ناده‌ن؟
58 While going with your accuser to the magistrate, work to settle with him on the way, or he may drag you to the judge, and the judge hand you to the officer, and the officer throw you in prison. كاتێ‌ یه‌كێك شتێكی به‌سه‌رته‌وه‌یه‌و ده‌یه‌وێ‌ بۆ دادگات ببات، هه‌وڵ‎بده‌ هه‌ر له‌‏ڕێگا له‌گه‌ڵی ئاشت‏بیته‌وه‌، ئه‌گینا ڕاتده‌كێشێت بۆ لای دادوه‌رو دادوه‌ریش ده‌تداته‌ ده‌ست پۆلیس، پۆلیسیش ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ت ده‌كات.
59 I tell you, you will not get out until you have paid the very last penny." پێت ده‌ڵێم: له‌وێ‌ نایه‌یته‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌‏تا دوا پول نه‌ده‌یته‌وه‌.)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]