Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Luke 13 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Just then some people told him about Galileans whose blood Pilate mixed with their sacrifices. له‌م‏كاته‌دا، هه‌واڵی ئه‌وه‌یان به‌‏عیسا‏دا، كه‌ پیلاتۆس* هه‌ندێ‌ له‌پیاوانی شاری جه‌لیلی له‌‏كاتی پێشكه‌ش‏كردنی قوربانیه‌كانیان كوشتووه‌و خوێنی له‌‏گه‌ڵ خوێنی قوربانیه‌كان تێكه‌ڵاو كردوون.
2 He replied, "Do you think these Galileans were worse sinners than all other Galileans because they suffered these things? ‏عیسا پێی ووتن: (ئایا به‌ڕای ئێوه‌، ئه‌و جه‌لیلیانه‌ی كوژران گوناهیان زیاتر‏بوو له‌و خه‌ڵكه‌ی تری جه‌لیل، بۆیه‌ وایان به‌سه‌رهات؟
3 No, I tell you; but unless you repent, you will all perish as well. من پێتان ده‌ڵێم: نه‌خێر، گه‌ر بێتو ئێوه‌ش تۆبه‌نه‌كه‌ن هه‌مووتان ئاوها تیاده‌چن.
4 Or those eighteen killed when the tower in Siloam fell on them—do you think they were more guilty than everyone else in Jerusalem? یاخود ئه‌و هه‌ژده‌ كه‌سه‌ی تاوه‌ری سیلوام به‌سه‌ریاندا كه‌وت‎و كوشتنی، گوناهبارتر بوون له‌دانیشتوانی قودس؟
5 No, I tell you; but unless you repent, you will all perish in the same way." من پێتان ده‌ڵێم: نه‌خێر، به‌ڵام گه‌ر ئێوه‌ش تۆبه‌نه‌كه‌ن هه‌مووتان ئاوها تیاده‌چن.)
6 Then he told this parable: "A man had a fig tree planted in his vineyard. He came looking for fruit on it and found none. ئینجا ئه‌م نموونه‌یه‌ی باس كرد: (كابرایه‌ك له‌‏باخه‌كه‌یدا دار هه‌نجیرێكی هه‌بوو، هات تاكو بزانێ‌ به‌ریگرتووه‌، سه‌یری‏كرد هیچی پێوه‌ نییه‌.
7 He told the gardener, 'Look, for three years I've come seeking fruit on this fig tree and found none. Cut it down—why let it drain the ground?' بانگی باخه‌وانه‌كه‌ی كردو ووتی: من ماوه‌ی سێ‌ ساڵه‌ دێم، تاكو له‌‏به‌ره‌كه‌ی ببه‌م، كه‌چی هیچی پێوه‌ نابینم، بیـبڕه‌وه‌، بۆچی زه‌ویشمان لـێ‌بگرێ‌؟
8 But he replied, 'Sir, leave it this year too, until I dig around it and add manure. به‌ڵام باخه‌وانه‌كه‌ی ووتی: گه‌وره‌م، ئه‌م ساڵیش وازی لـێ‌بهێنه‌، زه‌ویه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری هه‌ڵده‌گێڕمه‌وه‌‏و كه‌مێ‌ بابه‌تی به‌هێزبوونی تێ‌‏ده‌كه‌م.
9 Then if it bears fruit next year, good; if not, you can cut it down.'" به‌ڵكو به‌ر بگرێ‌، گه‌ر نه‌بوو ئه‌وسا بیبڕه‌وه‌.)
10 Now he was teaching in one of the synagogues on the Sabbath. عیسا ڕۆژێكی شه‌ممه‌ له‌كه‌نیشت خه‌ریكی فێركردن‏بوو،
11 Just then, a woman weakened by a spirit for eighteen years was bent over, unable to straighten up at all. ئافره‌تێكی لـێ‌بوو ماوه‌ی هه‌ژده‌ ساڵ بوو ڕۆحی لاواز ده‌ستی به‌سه‌ریدا گرتبوو، پشتی قه‌مبوور بوو بوو، نه‌یده‌توانی به‌ڕێكی ڕاوه‌ستێ‌.
12 Seeing her, Jesus called her over and said, "Woman, you are freed from your disability." كاتێ‌ عیسا ژنه‌كه‌ی بینی، بانگی‏كردو پێی ووت: (خوشكه‌، با ڕزگارت بێ‌ له‌‏لاوازییه‌كه‌ت.)
13 He laid hands on her, and immediately she straightened up and glorified our Father. ئینجا ده‌ستی خسته‌ سه‌ر ئافره‌ته‌كه‌، ده‌ست‏به‌جێ‌ ئافره‌ته‌كه‌ پشتی ڕاست بووه‌وه‌و ده‌ستی‏كرد به‌‏ستایشی خودا.
14 But the synagogue leader, angry that Jesus had healed on the Sabbath, told the crowd, "There are six days for work. Come be healed on those days, not on the Sabbath." به‌ڵام سه‌رۆكی كه‌نیشت تووڕه‌ بوو، چونكه‌ عیسا له‌ڕۆژی شه‌ممه‌دا خه‌ڵكی چاك‎كرده‌وه‌، به‌‏خه‌ڵكه‌كه‌ی ووت: (ته‌نها شه‌ش ڕۆژ له‌‏هه‌فته‌یه‌كدا ڕۆژی كاركردنه‌ له‌و ڕۆژانه‌دا وه‌رن بۆ چاك‏بوونه‌وه‌، نه‌ك له‌‏ڕۆژی شه‌ممه‌دا.)
15 The Lord answered him, "Hypocrites! Doesn't each of you untie your ox or donkey from its stall on the Sabbath and lead it out to water it? عیسا‏ی خوداوه‌ند وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (ئه‌ی دووڕوه‌كان! ئایا هه‌ر یه‌ك له‌ئێوه‌، له‌‏ڕۆژی شه‌مماندا ناڕوات گاكه‌ی یاخود گوێ‌درێژه‌كه‌ی بكاته‌وه‌و بیبات ئاوی بدات.
16 Shouldn't this daughter of Abraham, bound by Satan for eighteen years, be freed from that bond on the Sabbath?" ئه‌وه‌تا ئه‌م ژنه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌‏نه‌وه‌ی ئیبراهیم، ماوه‌ی هه‌ژده‌ ساڵه‌ به‌ستراوی ده‌ستی شه‌یتانه‌ نابێ‌ ئازاد‏بێ‌ له‌‏ڕۆژی شه‌ممه‌دا؟)
17 As he said these things, all his opponents were humiliated, and all the crowd celebrated all the glorious things he was doing. كاتێ‌ عیسا ئه‌مه‌ی ووت، به‌رهه‌ڵستكه‌رانی شه‌رمه‌زار‏بوون. ئینجا هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ دڵشاد بوون به‌گشت ئه‌و كاره‌ مه‌زنانه‌ی كردی.
18 He said therefore, "What is the kingdom of our Father like? What should I compare it to? عیسا پرسیاری كرد‏و ووتی: (پادشاهێتی خودا له‌چی ده‌كات، وه‌ك چی وایه‌؟
19 It's like a mustard seed a man took and planted in his garden, growing into a tree where the sky's birds nested in its branches." له‌ده‌نكه‌ خه‌رته‌له‌یه‌ك ده‌كات، كابرایه‌ك هێنای‏و له‌‏كێڵگه‌كه‌ی ڕواندی، ڕواو بوو به‌‏دارێكی گه‌وره‌، به‌‏شێوه‌یه‌ك كه‌ باڵنده‌ی ئاسمان له‌سه‌ر لق‏و چڵه‌كانی حه‌سانه‌وه‌.)
20 And again he said, "What should I compare the kingdom of our Father to? دیسان ووتی: (پادشاهێتی خودا له‌‏چی ده‌كات؟
21 It is like yeast a woman took and hid in three measures of flour until it all yeasted." ‏له‌‏هـه‌ویر‏ترشێك ده‌كات، كه‌ ئافره‌تێك پـارچـه‌یـه‌كی لـێ‌ده‌هێنێ‌، ده‌یخاته‌ ناو چه‌ند ڕبه‌ ئاردێكه‌وه‌ تا هه‌موو هه‌ویره‌كه‌ هه‌ڵدێت.)
22 He went on his way through towns and villages, teaching and journeying toward Jerusalem. كاتێ‌ عیسا بۆ قودس ده‌چوو، به‌‏شارو لادێكان تێ‌ده‌په‌ڕیو خه‌ڵكی فێرده‌كرد.
23 Someone asked him, "Lord, are the saved few?" He said to them, یه‌كێك لێیپرسی: (گه‌وره‌م ئایا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ڕزگاریان ده‌بێت كه‌مه‌‏؟‏) ئه‌ویش پێیانی ووت:
24 "Struggle to enter through the narrow door—many, I tell you, will try to enter and fail. (هه‌وڵ بده‌ن له‌‏ده‌رگای ته‌نگه‌وه‌ بچنه‌ ژووره‌وه‌، من پێتان ده‌ڵێم: زۆر كه‌س هه‌وڵ‏ده‌ده‌ن بچنه‌ ژووره‌وه‌، به‌ڵام ناتوانن.
25 Once the homeowner rises and shuts the door, you'll stand outside knocking, saying, 'Lord, open for us.' He'll answer, 'I don't know where you're from.' دوای ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ماڵ هه‌ڵده‌ستێت‏و ده‌رگا داده‌خات، ئێوه‌ش له‌‏ده‌ره‌وه‌ ده‌مێننه‌وه‌، لـه‌ده‌رگاده‌ده‌ن‏و ده‌ڵێن: گه‌وره‌م، لێمـان بكـه‌وه‌! ئه‌ویش پێتان ده‌ڵێ‌: مــن نـاتانناسم، ئێوه‌ له‌كوێوه‌ هاتوون؟
26 Then you'll begin to say, 'We ate and drank before you; you taught in our streets.' ئه‌وسا ئێوه‌ش ده‌ڵێن: له‌گه‌ڵتدا خواردمان‏و‏خواردمانه‌وه‌، له‌شه‌قامه‌كانمان فێرت ده‌كردین.
27 But he'll say, 'I tell you, I don't know where you're from. Get away from me, all you who do evil!' ئینجا ئه‌ویش ده‌ڵێ‌: پێتان ده‌ڵێم من نازانم ئێوه‌ كێن‏و له‌كوێوه‌ هاتوون، وون‏بن له‌به‌ر‏چاوم ئه‌ی به‌دكاران!
28 There will be weeping and teeth grinding, when you see Abraham and Isaac and Jacob and all the prophets in the kingdom of our Father, while you yourselves are thrown out. جا له‌وێدا ده‌بێت به‌گریان‏و چڕكه‌چڕكی د‏دان، كاتێ‌ ده‌بینن ئیبراهیم‏و ئیسحاق‏و یاقوب‏و هه‌موو پێغه‌مبه‌ران له‌پادشاهێتی خودان، به‌ڵام ئێوه‌ ده‌ركراونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.
29 People will come from east and west, from north and south, and sit down to eat in our Father's kingdom. ئینجا خه‌ڵكی له‌ڕۆژهه‌ڵات‎و له‌ڕۆژئاواوه‌، له‌باكوورو له‌باشووره‌وه‌ دێن، له‌سه‌ر خوان داده‌نیشن له‌پادشاهێتی خودا.
30 And indeed, some are last who will be first, and some are first who will be last." زۆر له‌وانه‌ی دواهه‌مینن ده‌بنه‌ یه‌كه‌مین‏و یه‌كه‌مینه‌كانیش ده‌بنه‌ دواهه‌مین.)
31 At that same hour some Pharisees came, telling him, "Get out, leave here—Herod wants to kill you." ‏له‌و كاته‌دا هه‌ندێ‌ له‌‏فه‌ریسیه‌كان هاتنه‌ لای عیساو پێیان ووت: (ئێره‌ به‌جێ‌بهێڵه‌و بڕۆ، چونكه‌ هێرۆدس ده‌یه‌وێ‌ بتكوژێ‌.)
32 And he said to them, "Go tell that fox: Look, I drive out demons and complete healings today and tomorrow, and on the third day I am finished. ئه‌ویش پێی ووتن: (‏بڕۆن به‌و ڕێویه‌ بڵێن، من ئه‌مڕۆ و به‌یانی ڕۆحه‌ پیسه‌كان ده‌رده‌كه‌م‏و نه‌خۆشه‌كان چاك ده‌كه‌مه‌وه‌، ئینجا له‌‏ڕۆژی سێهه‌م هه‌موو شتێك ته‌واو ده‌كه‌م.
33 Still, I must travel today, tomorrow, and the next day, since no prophet can die outside Jerusalem. به‌ڵام ئه‌مڕۆ و به‌یانیو ڕۆژانی داهاتوو، ده‌بێت به‌رده‌وام بم له‌‏ڕۆیشتن، به‌ڕێگای خۆم، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر له‌ناونابرێت له‌قودس نه‌بێت.)
34 Jerusalem, Jerusalem, killing the prophets, stoning those sent to her! How often I longed to gather your children as a hen gathers her brood under her wings—but you refused! (ئه‌ی قودس، ئه‌ی قـودس، ئه‌ی بكوژی پێغه‌مبه‌ران‏و به‌ردبارانكه‌ری ئه‌وانه‌ی بۆت نێردران، چه‌ند جار ویستم منداڵه‌كانت به‌یه‌كه‌وه‌ كۆ بكه‌مه‌وه‌، هه‌روه‌ك چۆن مریشك جوجه‌ڵه‌كانی له‌ژێر بالـَی كۆده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام نه‌تانویست.
35 Look, your house is left to you. I tell you: you won't see me until you say, 'Blessed is the one who comes in the name of our Father!'" ئه‌وه‌تا ماڵه‌كه‌تان به‌وێران‏كراوی ده‌مـێـنـێـتـه‌وه‌. با پێتان بڵێم، ئـیتر نامبـیـنـنه‌وه‌، تا ئه‌و كاته‌ی هاوار‏ده‌كه‌ن، پیرۆزه‌ ئه‌وه‌ی به‌‏ناوی خـوداوه‌نـد دیـَت.)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]